ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
بڕیاری زەوتکردنی مافی پەرلەمانتاری گوزەل تاوتوێ دەکرێت
بڕیاری زەوتکردنی مافی پەرلەمانتاری سەمرا گوزەل لە ئەنجومەنی گشتی پەرلەمان تاوتوێ دەکرێت. -
هەدەپە بڕیاریدا هەموو رۆژێک لەبەردەم وەزارەتی داد چالاکی بکات
پەرلەمانتارانی هەدەپە بڕیاریاندا کە بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ پارێزەران، هەموو رۆژێک لەبەردەم وەزارەتی داد چالاکی ئەنجام بدەن. -
لە ئەنقەرە هەڵکوتانە سەرماڵان: ٦ کەس دەستگیرکران
پۆلیسی تورک لە ئەنقەرە هەڵیکوتایە سەرماڵان و ٦ کەس دەستگیرکران. -
پەرلەمانتارانی هەدەپە لە دژی گۆشەگیریی بەرەو وەزارەتی داد ڕێپێوانیان کرد
پەرلەمانتارانی هەدەپە بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بەرەو وەزارەتی داد رێپێوانیان کرد. -
"کۆمەڵکوژیەکانی کانوونی یەکەم" لە لەندەن ئیدانە کران
یەکێتیی هێزە دیموکراتیکەکان (دەگەهە - DGB) لە بەریتانیا بە رێکخستنی چالاکی کۆمەڵکوژیی ١٩٧٨ی مەرەش و کۆمەڵکوژی زیندان لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٠ و کۆمەڵکوژی رۆبۆسکیی لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ دا، شەرمەزارکرد. -
بە ڕیکلام تاوانەکانی دەوڵەتی تورک ئیدانە کران
لە مارسیلیا مانگی چالاکیەکان بێکۆتایی بەردەوامە. لە رێگەی ریکلامەوە لە ناوەندی شارەکەدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردان ئیدانە و ریسوا کرا. -
لەزگین بۆتان: گۆشەگیری تاقیکردنەوەیەکە بۆ ئەوروپا
لەزگین بۆتان پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە لە تاراوگە ڕایگەیاند، گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەزموونێکی جدییە بۆ ئەنجومەنی ئەوروپا و دامەزراوەکانی یەکێتی ئەوروپا. -
گرووپی کۆلن ئیشکگریی ئازادیی ئەم هەفتەیە بەڕێوەدەبات
ئێشکگریی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٥٤٨ هەفتەیە لە گۆڕەپانی بەردەم دامەزراوەکانی ئەوروپا بەردەوامە. ئەم هەفتەیە چالاکیەکە لەلایەن گروپێک لە کۆلنەوە بەڕێوەدەچێت. -
لە ئەسینا گۆشەگیری و هێرشە داگیرکاریەکان ئیدانە کران
ئەندامانی تەجەشە لە دوو گەڕەکی ئەسینا بە پانکارد و پۆستەر تیشکیان خستە سەر گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک. -
لە شاری برێستی فەرەنسا بۆ پشتیوانی لە گەلانی ئێران چالاکی رێکخرا
لە شاری برێستی فەرەنسا چالاکییەک بۆ پشتیوانیکردن لە بەرخۆدانی گەل ئەنجامدرا، کە ماوەی چەند مانگێکە لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە. -
لە ئەسینا گۆشەگیری و هێرشی داگیرکەری شەرمەزارکران
ئەندامانی تەجەشە لە دوو گەڕەکی ئەسینا بە بە هەڵواسینی پانکارت، ئاماژەیان بە گۆشەگیری قورسی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک کرد. -
لە هێلسنکی گۆشەگیری شەرمەزارکرا
لە هێلسنکی پایتەختی فینلەندا لەدژی گۆشەگیری رەهای سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکی ئەنجامدرا. -
حەوت زیندانی رۆژئاوای کوردستان بۆ کۆنیا گواسترانەوە
حەوت زیندانی رۆژئاوای کوردستان کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە لە زیندانی شاکران رادەگیران، بۆ زیندانی پیتی تی کۆنیا دوورخرانەوە. -
پارێزەران داواین کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن
پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن و لەگەڵ موەکیلەکەیان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن. -
لە کۆجاعەلی تیرۆری پۆلیس:٥ هەدەپەیی دەستگیرکران
لە کۆجاعەلی پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ و ٥ ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپەیان دەستگیرکرد. -
هەدەپە: ئێمە کۆمەڵکوژیی مەرەش لە بیر ناکەین
هەدەپە لە ٤٤هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی مەرەش دا یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژیەکەى کردەوە و داوایکرد، ئەرشیڤەکانی ئەو کۆمەڵکوژییە بکرێنەوە. -
لە پاریس کۆمەڵکوژی و گۆشەگیری ئیدانە کران
لە پاریس یادی قوربانیانی گورگوم و رۆبۆسکی و زیندانیان کرایەوە و گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئیدانە کرا. -
پۆلیس هێرشی کردە سەر چالاکی شەرمەزارکردنی هێرشی سەر فەرهاد ئەنجوو
شەش کەس لە خۆپیشاندانی بەڕێوەبەر و ئەندامانی هەدەپەدا لە ئیزمیت دەستگیرکران کە بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی سەر فەرهاد ئەنجوو هاوسەرۆی هەدەپەی ئەستەنبوڵ ئەنجامدرابوو. -
تورکیا داوا لە بەلجیکا دەکات رێگا لە چالاکییەکانی پەکەکە بگرێت
دەوڵەتی تورک لە نوێترین هەنگاودا داوا لە بەلجیکا دەکات ڕێگری لە "چالاکییەکانی پەکەکە" بکات و وەزیری دەرەوەی بەلجیکاش دەڵێت:"ئەوەی تائێستا کراوە لە چوارچێوەی ئازادیی ڕادەربڕین تێپەڕنەبووە". -
لە پاریس یادی شەهید رێبەر ڤارتۆ بەرزراگیرا
لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا مەراسیمی یادکردنەوەی رێبەر ڤارتۆ (مستەفا چەلیک) یەک لە قارەمانە پێشەنگەکانی هەڵمەتی هەڵۆکانی زاگرۆس بەڕێوەچوو. -
عەقڵییەتی بکوژ و پاکتاوکار لە هامبورگ ئیدانەکرا
یەکێتیی هێزە دیموکراتیکەکان (دەگەهە - DGB) بەبۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکانی رۆبۆسکی و گورگوم و ١٩ی کانوونی یەکەم دا، گردبوونەوەیەکی ئەنجامدا و عەقڵییەتی بکوژ شەرمەزارکرا. -
لە ئاڤیگنۆنی فەرەنسا گۆشەگیری ئیدانە کرا
لە ئاڤیگنۆنی فەرەنسا گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئیدانەکرا و داوا لە کوردانی دانیشتووی ئەوروپا کرا، کە بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بڕێژینە مەیدانەکان. -
لە گریڤنبروچی ئەڵمانیا یادی شەهید بەرفین بۆتان و هاوڕێکانی کرایەوە
بەرفین بۆتان و هەڤاڵانی کە مانگی حوزەیران شەهید بوون لە گریڤنبروچ یادیان کرایەوە. -
گۆشەگیری لە ئەسینا شەرمەزارکرا
گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ئەسینا شەرمەزار کرا. -
لە ئیزمیر پۆلیس هێرشی کردە سەر چالاکی پارت و رێکخستنەکان: ٥٠ کەس دەستگیرکران
لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و سیاسەتی شەڕ، لە ئیزمیر چالاکی شەرمەزارکردن ئەنجامدرا. پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر چالاکیەکە و ٥٠ کەس دەستگیرکران.