ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
لە بەعاج مینێکی داعش تەقیەوە: ٥ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ناوچەی بەعاجی موسڵ لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکی داعش پێنج کەسی سەر بە یەک خێزان ژیانیان لەدەستدا. -
'جگە لە چەسپاندنی ئاشتی هیچ چارەیەکی دیکە نیە'
هاوسەرۆکانی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغیولاری و تونجەر باقرخان دەربارەی ١ی ئەیلول 'ڕۆژی ئاشتی جیهانی' پەیامێکیان بڵاوکردوە و وتییان: "تا ئێستا گەلێک قوربانی دراوە و ئازاری زۆر چێژراوە، جگە لە چەسپاندنی ئاشتی چارەیەکی دیکە نیە." -
هاووڵاتیەکی خەڵکی دهۆک لە تورکیا لە لایەن ١٢ کەسەوە هێرشی کرایەسەر و کوژرا
هاووڵاتییەکی خەڵکی دهۆک دوای ئەوەی لە دوبەیەوە گەڕاوەتەوە ئیستەنبوڵ، لەلایەن ١٢ کەسەوە درایە بەر چەقۆ و کوژرا، لە ئێستاشدا خانەوادەکەی بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی بەرەو تورکیا بەڕێکەوتوون. -
ڕێپێوان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد لە دراگویگنان بەڕێوەچوو
بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە دراگویگنان ڕێپێوانێک ئەنجام درا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەرمەزارکران. -
یەپەسە لە مێرسین چالاکی کرد
یەکینەکانی تۆڵهەڵدانی شەهید بۆتانی یەپەسە لە مێرسین کارگەیەکیان سوتاند. -
چالاکییەکانی دژ به دەستبەرسەرداگرتن بەردەوامە: ئەوانەی دوژمنایەتی کوردان دەکەن دەدۆڕن
لە ئەنقەرە لە چالاکی دژ بە دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل ئاماژە بەوە کرا کە دەبێت گۆشەگیریی ئیمرالی هەڵبگیرێت. -
هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' بووە تەوەری کۆنفڕانسی پارتی نەتەوەیی سکۆتلەندا
سکۆتلەندیەکان لە کۆنفڕانسی ئاسایی ساڵانەی ئێس ئێن پی بە گەرمی پێشوازییانلە سەکۆ 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' کرد. ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی ناوەندی ئێس ئێن پی کریس ستێفێنس وتی، "لەپێناو سەرخستنی کەمپینەکەدا تێدەکۆشین". -
لە کاتی ئیشکگریی دژ بە دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەلدا, گۆشەگیریی ئیمرالی شەرمەزار کرا
لە ئیشکگریی دژ بە دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەلدا, گۆشەگیریی ئیمرالی شەرمەزار کرا و بانگەوازی بۆ چالاکی ١ی ئەیلول کرا. -
عەلی شەن کە ٣٠ساڵە لە زیندانە بۆ ٥ـەمین جار ڕێگری لە ئازادبوونی کرا
زیندانی نەخۆش عەلی شەن کە زیاتر لە ٣٠ساڵە لە زیندانە، پێنجەمین جارە لەبەر ئەوەی سەپاندنی "پەشیمانی" قبوڵ ناکات، ئازادکردنەکەی دوادەخرێت. -
لە ئێلح پرسە و سەرەخۆشی بۆ ڕۆژنامەنووس گوڵستان تارا بەڕێوە دەچێت
لە شاری ئێلح بۆ ڕۆژنامەنووس گوڵستان تارا کە لە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکدا شەهید کرا، پرسە و سەرەخۆشی بەڕێەوە دەچێت. -
دەستبەسەر کتێبەکانی هونەرمەند بەنلیدا گیرا
ڕەشنوسی کتێبی هونەرمەندی کورد ئەرکان بەنلی کە لە زیندانی گیرەسوندایە و کتێبەکانی یەشار کەمال دەستیان بەسەردا گیرا. -
بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد داواکاری نوێ پێشکەش کرا
بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بنەماڵە و پاڕێزەرەکانی داواکاری ئەنجامدانی دیداریان پێشکەآشکرد. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئەدەنە ٧ کارگەیان سوتاند
جەنگاوەرانی مەزڵوم دۆغان (بەسام عەلی-عەفرین)ی هەبەدەهە ڕایاگەیاند لە یورەگیری ئەدەنە گڕییان لە ٧ کارگە بەرداوە. -
لە کەمپی مەخموور ئێشکگریی ئازادیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد لە ٤٠٦ ـەمین ڕۆژیدا بەردەوام بوو
لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور، چالاکی ئێشکگری بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە لە ٢٠ـی تەمووزی ٢٠٢٣وە، دەستی پێ کردووە، لە ٤٠٦ـەمین ڕۆژیدا بەردەوام بوو. -
ئیشکگریی لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل لە ٧٥ـەمین ڕۆژیدایە
ئیشکگریی لەدژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جۆلەمێرگ کە لەگەڕەکی بیۆغڵو دەستیپێکردبوو، لە ٧٥ـەمین ڕۆژیدا بەردەوام بوو. لە چالاکییەکەدا ئاماژە بەوەکرا سیاسەتی شەڕ دەبێتە هۆی لەناوبردنی تورکیا و سەرەنج خرایە سەر ئاشتی. -
کۆنفرانسی ئاشتی و دیموکراسی لە بەرلین
بە بەشداری ئەکادیمیستییان، ڕۆشنبیران، نوسەران و سیاسەتمەداران لە ١ی ئەیلول ڕۆژی ئاشتی جیهانی 'کۆنفرانسی ئاشتی و دیموکراسی' لە بەرلین ئەنجام دەدرێت. -
بۆ دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داواکاری بەرزکرایەوە
بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ٤٢ مانگە هیچ هەواڵێکی نازانرێت، داواکاری نوێ پێشکەش کرا. -
جەنگاوەرانی کەبەدەهە لە دژی هۆتێل بەرن لە ئیستەنبوڵ چالاکییان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی دەلیلا مەیاسەری کەبەدەهە رایانگەیاند کە لە ئاگریان لە کۆگای کەلوپەلەکانی ژێرزەمینی هۆتێلی بەرن لە ئیستەنبوڵ بەرداوە. -
دانیشتنی دادگاییکردنی چالاکوانی کورد وەریشە مورادی جارێکی تر دواخرا
دانیشتنی دۆسیەی دادگایی کردنی چالاکوانی کورد وەریشە مورادی کە لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراوە، بە پاساوی ئامادەنەبوونی نوێنەری داواکاری گشتی و راوێژکاری دادگا بۆ جاری دووەم دواخرا. -
براوەی خەڵاتی نۆبڵ سۆڤاج: کاتی ئەوە هاتووە عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت
یەک لەو ٦٩ براوەیەی خەڵاتی نۆبڵ کە لە دژی گۆشەگیری عەبدوڵا ئۆجالان نامەیان ئاراستەی دامەزراوە نێونەتەوەییەکان کردبوو زانای فەرەنسی ژان پیێر سۆڤاج وتی، "کاتی ئەوە هاتووە ئۆجالان ئازاد بکرێت". -
'دەوڵەت لە رۆبۆسکی درێژە بە نادادپەروەری دەدات'
دەستپێشخەری دادپەروەری بۆ رۆبۆسکی رایگەیاند، "لە دوای کوشتنی ٣٤ هاووڵاتییەوە کە ١٩یان منداڵ بوون، تائێستا پەرلەمان، دادگا و دادگای باڵا و دادگای دەستور پێکەوە درێژە بە نادادپەروەری دەدەن لەسەر ئەو دۆسیەیە. -
ئیشکگریی لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل لە ٧٣هەمین ڕۆژیدایە
ئیشکگریی لەدژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جۆلەمێرگ کە لەگەڕەکی بیۆغڵو دەستیپێکردبوو، لە ٧٣هەمین ڕۆژیدا بەردەوام بوو. -
پارێزەر ئەبرو تیمتیک له سەر گۆڕەکەی یادی کرایەوه
پارێزەری شۆڕشگێڕ ئەبرو تیمتیک، کە چوار ساڵ لەمەوبەر لە ٢٣٨ هەمین ڕۆژی مانگرتنی دا ژیانی لەدەستدا، لەلایەن هاوڕێکانیەوە لەسەر گۆڕەکەی لە گەڕەکی گازی یادی کرایەوە. -
لە زیندانەکانی سەرحەد و بەحری ڕەش پێشێلکاری مافەکان زۆرە
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی ئیهەدە ڕایگەیاند کە پێشێلکاری مافەکان لە زیندانەکانی سەرحەد وبەحری ڕەش بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و بەرچاو ڕوودەدات. -
تولای حاتەم ئۆغولاری: ئەم وڵاتە پێویستی بە نان و دادپەروەرییە
هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغولاری لە ناوچەی شەهزادەلەر سەردانی کرێکارانی گەیاندن و جوتیارانی کرد و وتی: "ئەم وڵاتە پێویستی بە نان و دادپەروەرییە."