ژنان
دوایین ھەواڵ
-
لە ئەستەنبوڵ ٢ ژن کوژران
لە باشاکشەهیر، ژنێک بە ناوی نەباهەت کورت لە ماڵەکەی بە جەک کوژرا و لە سوڵتانبەیلیش ژنێک بە ناوی رەبیعە تانرڤەرمیش بە شێوەیەکی گۆماناوی لە باڵەکۆنی ماڵەکەی کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا. -
ژنان بۆ دادگایی کردنی ئەردۆغان چالاکییان ئەنجامدا
لە شاری ئامستردامی هۆلەندا بە پیشەنگایەتی ژنان لە چوارچێوەی کەمپەینی' ١٠٠ هۆکار بۆدادگایی کردنی دیکتاتۆر' ستاندێکی کۆکردنەوەی واژۆ دانرا. -
ژنان لەدژی تووندوتیژی پیاوان و دەوڵەت ڕژانە سەرشەقام
ژنانی بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژن ڕژانە سەر شەقامەکان و لە دژی تووندوتیژی پیاوان و دەوڵەت سەرهەڵدانیانکرد. -
زیندانیکردنی دایە مریەمی ٧٩ ساڵ و دایە خاتونی ٧١ ساڵ ئیدانە کرا
دەستپێشخەریی دایکانی ئاشتی لە ئیستەنبول زیندانیکردنی دایە مریەم سۆیلوی تەمەن ٧٩ ساڵ و دایە خاتون ئاسلانی تەمەن ٧١ ساڵ، لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئیدانە کرد. -
تەژەکە ئەوروپا بانگەوازی بۆ بەشداری لە چالاکییەکانی ٨ی ئادار بڵاکردەوە
TJK-E بە بۆنەی ٨ی ئادار بۆ چالاکییەکانی ئەورووپا داوای بەشداری کردنی جەماوەری کرد. -
چالاکییەکانی ٨ی ئادار لە باکووری کوردستان دەستیپێکرد
بە پیشەنگایەتی تاژێ و مەجلسی ژنانی هەدەپە بۆ ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژن لە سارەکانی باکووری کوردستان چەندین چالاکی بەرێوە چوو. -
کەمپەینی ١٠٠ هەزار ئیمزا بەردەوامە
کەمپەینی "١٠٠ هۆکار و ١٠٠ هەزار ئیمزا بۆ دادگایکردنی دیکتاتۆر" لەلایەن بزووتنەوەى ژنانی کورد لە ئەوروپا لە ٢٥ی تشرینی دووەم (نۆڤەمبەر)ی ٢٠٢٠ەوە دەستیپێکردووە، لە سویسرا لە ئامانجەکەى نزیک بووەتەوە. -
کەژار و رێکخراوەکان و چالاکانی ژن بانگەوازی هاوبەشیان بۆ ٨ی ئادار بڵاوکردەوە
١٢ رێکخراو و چالاکوانانی بواری ژنان، کە کەژاریشیان لە ناودایە، بانگەوازێکی هاوبەشیان بۆ کاری هاوبەش بە بۆنەى نزیکبوونەوەى ٨ی ئادار رۆژی جیهانیی ژنان بڵاوکردەوە. -
لە تۆلۆسی فەرەنسا چالاکی بۆ "دادگایکردنی دیکتاتۆر" بەڕێوەچوو
لە چوارچێوەی کەمپەینی "١٠٠ هۆکار بۆ دادگایکردنی دیکتاتۆر" لە شاری تۆلۆسی فەرەنسا ستاند دانرا و ئیمزا کۆکرایەوە. -
تاژێ یەکەمین چالاکی ٨ی ئاداری لە سێرت دەستپێکرد
تاژێ لە سێرت هەنگاوی یەکەمی چالاکییەکانی ٨ی ئاداری دەستپێکرد، گۆشەگیری ئیمڕالی و پاکتاوکردنی ژنانی ئیدانەکرا، تیشکی خستەسەرگرینگی خۆپاراستن. -
لە شەمزینان چالاکی' دادپەروەری بۆ ژنان'
لە ناوچەی شەمزینانی جوولەمێرگ ژنانی هەدەپە لە چوارچێوەی کەمپەینی ' دادپەروەری بۆ ژنان' دا چالاکییەکیان ئەنجامدا. -
جوانە سنە: ڕژیمی ئێران بە لەسێدارەدانی ژنان کۆمەڵگە چاوترسێن دەکات
جوانە سنە ئەندامی کوردناسێۆنی کەژار ڕایگەیاند: ڕژیمی ئێران بە سیاسەتی لە سیدارەدانی ژنان دەیەوێت کۆمەڵگە چاوترسێن بکات و لە سەر کەسایەتی ژنان دەیهەوێت پەتی سێدارە بخاتە قوڕگی کۆمەڵگادا. -
لە دوسلدۆرف ستاند "بۆ دادگایکردنی دیکتاتۆر ١٠٠ هۆکار" دانرا
لە شاری دوسلدۆرفی ئەڵمانیادا و لە چوارچێوەی "بۆ دادگایکردنی دیکتاتۆر ١٠٠ هۆکار و ١٠٠ هەزار ئیمزا" ستاند دانرا و ئیمزا کۆکرایەوە. -
یەژاستار: ئێمە ژنان بە تەنیا ناهێڵین
شەڕدا مەزڵووم گابار یەکێک لە فەرماندەکانی بڕیارگەیی ناوەندی یەژا ستارئەوەی خستەڕوو کە کاتێک لە دژی سیستەمی پیاوسالاردا تێکۆشان دەکین دەبێت باوەڕمان بەخۆبێت و وتی:" دەبێت ژنان بزانن کە یەژا ستارهیچکات ئەوان بە تەنیا ناهێڵێت." -
لە کۆڵن بۆ "دادگایکردنی دیکتاتۆر" ستاند دانرا
ئەنجوومەنی ژنانی ڤیان لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی کەمپەینی "١٠٠ هۆکار بۆ دادگایکردنی دیکتاتۆر، ١٠٠ هەزار ئیمزا" ستاندیان بۆ ئیمزا کۆکردنەوە دانا. -
لە کۆجالی و ئامەد ٢ ژن کوژران
لە کۆجالی و ئامەد دوو ژن بە ناوەکانی هاجەر چەتین و گوڵستان شایلەمەز کوژران. -
لێبوردنی نێونەتەوەیی: زەینەب جەلالیان لە ژێر ئەشکەنجەدایە
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی (ئەمنستی ئینتەرناشناڵ) ڕایدەگەیەنێت: زەینەب جەلالیان لە ژێر ئەشکەنجەدایە و وەزارەتی ئیتڵاعات بە مەرجی دانپێدانان بە تاوانباربوونیدا لەبەردەم كامێرادا ئامادەیە خزمەتگوزاریی تەندروستیی بۆ دابین بكات. -
ژنانی ئامەد: هەزاران سڵاو لە ئیمڕالی
ژنانی ویستیان سەرەنج بخەنە سەر بەرخۆدانی زیندانەکان لە دژی گۆشەگیری، بەڵام لە لایەن پۆلیسەوە رێگریان لێکرا. ژنان هاواریان کرد" هەزاران سڵاو لە ئیمرالی"، " بژی بەرخۆدانی زیندانەکان و " کوردستان گۆڕستانی فاشیستان". -
لە ئەردەخان ژنێک کوژرا
لە ناوچەى پۆسۆف لە پارێزگای ئەردەخان پیاوێک بە ناوی جەمیل ئاکبولوت بە چەک خزمێکی خۆی بە ناوی گۆنجا ئاکبولوت کوشت. -
هوونەرمەند ڕووبار ڕهشید به چوار زمان گۆرانیهکی بۆ پێکەوەژیان لە کهرکوک تۆمارکرد
ڕووبار ڕەشید، ژنە هونەرمەندی كاكەیی بە چوار زمانی پێکهاتەکانی شاری کەرکووک گۆرانیەک تۆمار دەکات بۆ پێكەوەژیان لە شارەکە. -
پۆلیسی تورک دوو ژنی دەستگیرکراوی ڕووتکردەوە
لە ئیزمیر ٢ژن کە لە کاتی چالاکی بۆ زانکۆی بوگازیچی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرابوون، لەچکەکەی سەریان لە سەر ڕاکردووە و ئەوانیان پشکنی. -
لە بەرلین بۆ دادگایکردنی ئەردۆغانی دیکتاتۆر ئیمزا کۆکرایەوە
بزووتنەوەى ژنانی کورد لە چوارچێوەى کەمپەینی دادگایکردنی رەجەب تەیب ئەردۆغان دیکتاتۆری تورک لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا ئیمزایان کۆکردەوە. -
لە مانگی رابردوودا لە تورکیا ٢٣ ژن کوژراون
بەپێی راپۆرتی پلاتفۆرمی ئێمە کوشتنی ژنان ڕادەگرین (کەجەدەپە - KCDP) یەکەم مانگی ٢٠٢١دا لە تورکیا ٢٣ ژن کوژراون و ١٤ ژنی تریش بە شێوەیى گوماناوی گیانیان لە دەستداوە. -
لە فەڕەنسا کوشتنی ژنان کەمی کردووە
دۆپۆند مۆرەتتی وەزیری دادی فەڕەنسا رایگەیاند، ساڵی ٢٠٢٠، ٩٠ ژن لەو وڵاتە لەلایەن هاوسەرەکانیان و هاوسەری پێشوویانەوە کوژراون. -
لە ئەدەنە ژنێک بە شێوازێکی گومان ئاوی گیانی لەدەستدا
لە ناوچەی چووکوورۆڤای ئەدەنە، دوێنێ ئێوارە ژنێک بەناوی (بەرێل-س) بە شێوازێکی گومان ئاوای لە باڵکۆنی ماڵەکەیەوە کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.