ژنان
دوایین ھەواڵ
-
ڕێپێوانی جیهانی ژنان بڕیاری لە سێدارەدانی وریشە مورادییان شەرمەزار کرد
ڕێپێوانی جیهانی ژنانی ئەفریقای باکوور و ڕۆژهەڵاتی ناوین سزای لە سێدارەدانی وریشە مورادییان شەرمەزار کرد و پەیامی: "پێکەوە لە دژی سیاسەتەکانی لەناوبردن تێبکۆشین و لە دژی ستەم بوەستینەوە"درا. -
نێرگس محەمەدی دوای نەشتەرگەریی دووبارە گەڕێندرایەوە بۆ زیندان
پارێزەر مستەفا نیلی ڕایگەیاند، نێرگس محەمەدی دوای نەشتەرگەری پزیشکی جارێکی تر براوەتەو بۆ زیندانی ئێڤین. -
ژنان بۆ بەشداری لە گردبوونەوەی ئێلیح رێپێوانیان کرد
بەمەبەستی بەشداری لە گردبوونەوەی 'دیموکراسی و ئازادی' لە ئێلیح، بە پێشەنگایەتی تەژەئا ژنان لە پارکی یڵماز گونەی تا گۆڕەپانی گردبوونەوە رێپێوانیان کرد. -
ماڵی ژنانی هۆرامان پێنجەم کۆنفڕانسی خۆی سازکرد
لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ماڵی ژنانی هۆرامان بە بەشداری نوێنەر و ئەندامانی، پێنجەمین کونفراسی خۆی بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا و ناوی ڕێکخراوەکەیان گۆڕی بە “سەروین”. -
وەریشە مورادی لە خزمەتگوزاری تەندروستی بێبەشکراوە
وەریشە مورادی زیندانی سیاسی کورد و بەرگریکاری مافەکانی ژنان، دوای ئەوەی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا، لە سەرجەم خزمەتگوزارییە پزیشکی و تەندروستییەکان بێبەشکراوە. -
ژنانی ئامەد: دەبێت هۆشمەندی ژنان لە ناو کۆمەڵگەدا بەهێز بکرێت
ژنانی ئامەد دووپاتییانکردەوە دەبێت لە دژی عەقڵێتی پیاوسالاری، ژن تێبکۆشێت و دەبێت هۆشمەندی ژنان لە ناو کۆمەڵگەدا بەهێز بکرێت. -
'پێویستە ژنان پشت بە تواناکانی خۆیان ببەستن و کار بکەن'
سەیران تۆفیق دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجەیە ماوەی ٢٠ ساڵە سەرقاڵی کاری ڕستن و چنینە و دەڵێت: "گرنگە ژنان پشت بە تواناکانی خۆیان ببەستن و چاوەڕێی هاوکاری کەس نەبن.هەربۆیە پێویستە ژنان کارەکانیان لە ماڵەوە بهێننە دەرەوە بۆ ئەوەی نمایشی بکەن." -
چالاکییەکانی ٢٥ تشرینی دووەم لە سەرحەد دەستی پێکرد
مەجلیسی ژنانی تەژەئا و دەم پارتی لە وان و شەمزینان چالاکی ٢٥ تشرینی دووەمیان دەست پێ کرد. -
چالاکییەکان بۆ ٢٥ ی تشرینی دووەم لە ئامەد و سێرت و ئەزمیر
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٢٥ ی تشرینی دووەم ژنان لە ئامەد کۆبوونەوە و نەمامیان چاند. ژنان لە ئامەد و سێرت و ئەزمیر کارتیان بۆ ژنانی زیندان نارد. -
پشتیوانی ژنانی ئەوروپا: بڕیاری لە سێدارەدانی وریشە مورادی ڕادەگرین
پشتیوانی ژنانی ئەوروپا (ئاکەدە) دەستنیشانی کرد دەوڵەتی ئێران کوردان و ئۆپۆزسیۆن دەکاتە ئامانج و داوای لە ڕای گشتی دیموکراسیخواز کرد هەوڵ بدەن بڕیاری لە سێدارەدانی وریشە مورادی بوەستێنن. -
دایکانی ئاشتیی دژی بڕیاری لەسێدارەدان ناڕەزایەتییان دەربڕیی
ئەندامانی ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتیی لە ئامەد، دژی بڕیاری لەسێدارەدانی وریشە مورادی لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە ناڕەزایەتییان دەربڕین و ڕایانگەیاند، شەرمەزاریان دەکەین و بانگەوازیی گەڕانەوە بە بەها مرۆڤایەتییەکانیان لێدەکەین. -
بۆ یادی ژنانی کوژراو دەم پارتی نەمامی ناشت
ژنانی هاوسەرۆکانی شارەوانییەکانی دەم پارتی بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ئەو ژنانەی کوژراون هەڵمەتێکی نەمام ناشتنی ئەنجام دا. -
تەژەکە-ئە بۆ بەشداربوونی لە ڕێپێوانی کۆڵن بانگەوازی کرد
بۆ ڕێپێوانی کۆڵن تەژەکە-ئە بۆ بەشداربوون لە رێپێوانی کۆڵن بانگەوازی کرد و رایگەیاند، "ئەرکی سەرەکیمان دەبێت مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بێت. ڕۆژ ڕۆژی بەرفراوانکردنی تێکۆشان و ڕێپێوانی سەرکەوتنە." -
سەکەبە: هەرچیتان لەدەست بێت بۆ وریشە مورادی بیکەن
یەکێتی ژنانی سۆسیالیستی ئەوروپا (سەکەبە) بانگەوازی کرد بۆ وەستاندنی لەسێدارەدانی ئەندامی کژار، وریشە مورادی. -
هەڵمەتی 'دوا قسەمان ماوە' دەستپێکرد
شارەوانییەکانی دەم پارتی هەڵمەتێکی بە دروشمی 'دوا قسەمان ماوە، پێکەوە توندوتیژییەکان دەوەستێنین' دەستپێکرد و یەک ساڵ بەردەوام دەبێت. -
ڕیحان عەلۆ: هەتاکوو ژنان ئازاد نەبێت کۆمەڵگا ئازاد نابێت
ئەندامی کوردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری کانتۆنی عەفرین - شەهبا ڕیحان عەلۆ ڕایگەیاند؛ لە بەرامبەر کوشتن و توندوتیژی دژی ژنان و گەل، پێویست بە بنیاتنانی نەتەوەی دیموکراتیکە و وتی: "هەتا ژن ئازاد نەبێ کۆمەڵگا ئازاد نابێت." -
زیندانیانی ژنی گرتووخانەی ئەوین لە دژی سزای لە سێدارەدان مانگرتن لە خواردنیان دەستپێکرد
زیندانیانی ژنی گرتووخانەی ئەوین ئاشکرایان کرد لە دژی بڕیاری سزای لە سێدارەدانی وریشە مورادی مانگرتن لە خواردنییان دەستپێکردووە. -
بەرەی ژنانی باشور: وەریشە مورادی دەنگی هەموو ژنانە، ئێمەش دەبین بە دەنگی ئەو
بەرەی ژنانی باشوور سەپاندنی سزای لەسێذارەدانیان بەسەر وەریشە مورادی شەرمەزارکرد و داواشیان کرد سەرجەم ژنان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە دژی سەپاندنی ئەو سزایە هەڵوێستی توندیان هەبێت. -
بڕینەوەی سزای سێدارە بۆ وەریشە مورادی لە زیندانی ئێڤین شەرمەزارکرا
زیندانیانی ژن لە زیندانی ئێڤین سەپاندنی سزای لەسێدارەدانیان بەسەر وەریشە مورادی، شەرمەزار کرد. -
'ژنان لە هەوڵدان بۆ ئەوەی لەسەرجەم کارەکانی کۆمەڵگەدا ڕۆڵیان هەبێت'
سەبارەت بە ڕۆڵی ژنان لە کۆمەڵگادا گەشە محەمەد رایگەیاند: "هیوادارم ئەو ژنانەی کە لە کۆمەڵێک کاری دیاریکراودا دەتوانن ڕۆڵیان هەبێت لە داهاتوودا بتوانن لە سەرجەم کار و ڕێکخراوەکاندا ڕۆڵی کاریگەریان هەبێت." -
'یەژا ستار سوپای پاراستنی ژنانی چەوساوەیە'
گەریلاکانی یەژاستار ئەوەیان خستەڕوو کە نەک هەر بۆ ژنانی کوردستانی، بەڵکوو لەپێناو هەموو ژنێکی چەوساوەدا تێدەکۆشن و وتیان، "ئێمە هێزی پاراستنی سەرجەم ژنای بندەست و چەوساوەین". -
کەژار بۆ پشتیوانی زیاتر لە وریشە مورادی داوای بەرفراوانکردنی تێکۆشان دەکات
کەژار لە دژی دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ وریشە مورادی، داوای پشتیوانی زیاتری لە سەرجەم چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و بەتایبەت ژنان کرد و رایگەیاند: "وەرن بە کۆدەنگییەکی جیهانیەوە، ڕێگری لە بەدیهێنانی سیاسەتەکانی ڕژێم بکەین." -
یەپەژە ناسنامەی ٤ شەهیدی ئاشکرا کرد
فەرماندەیی گشتیی یەپەژە ناسنامەی ٤ شەرڤانی راگەیاند، کە ساڵی ٢٠١٦ لە کات و شوێنی جیاجیادا شەهیدبوون. -
کەژەکە: لە دژی سزای لەسێدارەدان لە ئێران پەرە بە تێکۆشانی هاوبەش دەدەین
کەژەکە ناڕەزایەتی دژی سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر وەریشە مورادی نیشاندا و رایگەیاند: "ئەگەر ئێران دەیەوێت لەسەر پێ بمێنێتەوە، دەبێت بە پێوەری دیموکراسی بجوڵێتەوە". داواشیی لە گەلان و ژنان کرد دژی سزای لەسێدارە پەرە بە تێکۆشان بدەن. -
سزای لەسێدارەدان بەسەر وریشە مورادیدا سەپێنرا
زیندانی سیاسیی کورد و ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کژار) وریشە مورادی، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا.