ژنان
دوایین ھەواڵ
-
'ئیتر ڕێگە نادەین ژیانمان زەوتبکرێت و بچەوسێنرێتەوە'
ناوەندی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ژنای کورد (ڕێپاک) بە ڕاگەیاندراوێک لە دژی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی شەرمەزار کرد و وتی: "چیتر ڕێگە نادەین ژیانمان زەوتبکرێت و بچەوسێنرێتەوە." -
کۆنگرە ستار: لە دژی سزای لە سێدارەدان پەرە بە چالاکییەکانمان بدەین
ئەنجومەنی کۆنگرە ستار لە دژی سزای لە سێدارەدان کە بەسەر پەخشان عەزیزیدا سەپێندراوە گوتی: "بەردەوامی بدەین بە چالاکییەکانمان تا سزای لە سێدارەدانەکە بەتاڵ دەکرێتەوە." -
یەپەژە: فەرماندە ئارژین کۆبانێ شەهیدبوو
فەرماندەیی گشتیی یەپەژە ڕایگەیاند فەرماندە ئارژین کۆبانێ لە بەرخۆدان دژی داگیرکاری سەر بەنداوی تشرین شەهیدبووە. -
نێرگز محەمەدی: ئێران دەیەوێت پاشەکشە بە ژنانی قارەمان بكات
هەڵگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی نێرگز محەمەدی ڕایگەیاند دەوڵەتی ئێران بە لە سێدارەدان دەیەوێت پاشەکشە بە ژنانی قارەمان بکات و تۆڵەی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازای' بکاتەوە. -
ژنانی ڕۆژئاوا داوای ڕاگرتنی سزای لە سێدارەدانی پەخشان عەزیزیان کرد
ژنانی کۆنگرە ستار و ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) لە حەسەکە گردبوونەوە و ڕایانگەیاند پێویستە هەمووان هەنگاوی بەپەلە بنێن لە دژی سزای لە سێدارەدانی پەخشان عەزیزی. -
بەرخۆدانی یەپەژە: لە سەرێکانیەوە هەتا تشرین
یەپەژە کە ڕۆڵێکی گرنگی لە تێکۆشانی ئازادی ژناندا دەگێڕێت، بە پارادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی و ئازادی ژنان پێشەنگی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین دەکات. -
یەژەکە_سە: بۆ پاراستنی شۆڕشی ژنان لە گۆڕەپانەکان دەبین
ژنانی کوردی سویسرا، ٢٥ ی کانوونی دووەم دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەڕژێنە گۆڕەپانەکان. -
پەیامی نێرگز محەممەدی بۆ پەخشان عەزیزی: هەموو کات بوێر و خۆڕاگربوویت
نێرگز محەممەدی هەڵگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی و ژنە زیندانیکراو پەیوەست بە سەپاندنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی وتی: "دەبێت هاوکارییەکانمان بەهێز بکەین و هاودەنگییمان بەرفراوانتر بکەین و لە دژی لەسێدارەدانەکان لە ئێران یەکگرتوو بین." -
لە کەرکوک کۆڕی "گرنگی بەشداری ژنان لە ژیانی سیاسیدا" بەڕێوەچوو
لە شاری کەرکوک، لەژێر ناونیشانی "گرنگی بەشداری ژنان لە ژیانی سیاسیدا"، کۆڕێک بۆ سەمیرە ئەحمەد ژنە چالاکوان، سیاسەتمەدار و پێشمەرگەی دێرین ڕێکخرا. -
لە ئەنقەرە سزای لەسێدارەدان بەسەر پەخشان عەزیزی شەرمەزار کرا
ئەنجوومەنی ژنانی ئەنقەرەی دەم پارتی دژی سزای لەسێدارەدانی سەپێندراو بەسەر پەخشان عەزیزی دا شەرمەزار کرد. -
تەژەکە-فەرەنسا بانگەوازی بۆ بەشداربوون لە چالاکییەکان کرد
تەڤگەری ژنانی کوردی فەرەنسا (تەژەکە-فە) لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر ڕۆژئاوا داوای بەشداربوونی لە چالاکییە شەرمەزارکردنەکانی چەند شارێکی فەرەنسای کرد. -
کژار: پێویستە لە هەموو کاتێک زیاتر ببینە دەنگی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی
کژار پەیوەست بە سەپاندی سزای لە سێدارەدانی پەخشان عەزیزی، هەرەوها دەرچوونی سزای لە سێدرارەدان بۆ وریشە مورادی، بانگەوازی لە هەمووان کرد بە بەهێزییەوە بەشداری مانگرتنی گشتی ببن و ببنە دەنگی ژنانی زیندانیکراو. -
'دەستکەوتەکانی ژنان دەپارێزیین'
خولەیسا عەلی وتەبێژی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا ڕایگەیاند ژنان پێداگرن لەوەی دەستکەوتەکانیان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بپارێزن. -
لە لۆزان بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوا بازاڕ دانرا
بۆ پشتیوانی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە لۆزان بازاڕ دانرا. داهاتی بازاڕەکە ڕادەستی ڕێکخراوی مانگی سووری کوردستان دەکرێت. -
کۆنگرە ستار: شەهید مەنیجە حەیدەر لە دامەزراندنی بزووتنەوەکانی ژناندا ڕۆڵێکی کاریگەری هەبوو
کۆنگرە ستار هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی لەسەر هاوڵاتیانی مەدەنی شەرمەزار کرد و پەیوەست بە شەهادەتی ئەندامی ئەنجومەنی گشتی پەیەدە مەنیجە حەیدەر گوتی: "لە دامەزراندنی بزووتنەوەکانی ژناندا ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو." -
ژنان دژی داگیرکاری بەرەو سنووری کۆبانێ کەوتنەڕێ
ژنان لە ناوچەی پیرسوسی ڕحا دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و سوپای نیشتیمانیی سوریا (NSA) بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆبوونەوە و بەرەو سنووری کۆبانێ ڕێپێوانیان کرد. -
مافە تەندروستییەکانی زەینەب جەلالیان جێبەجێ ناکرێن
ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئاشکرایکرد، زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژە زەینەب جەلالیان لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و خزمەتگووزارییە پزیشکەکان بێبەش کراوە. -
دیداری ٩ ژنە زیندانیکراو لە زیندانی ئەوین قەدەغەکرا
٩ ژنە زیندانی سیاسی لەنێویاندا وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی، لە مافی دیدار لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرەکانیان بێبەشکراون. -
هاوپەیمانیی ژنانی ڕاگەیاندنکار ناڕەزایەتی لە بەرانبەر دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەنووسان نیشاندا
هاوپەیمانیی ژنانی ڕاگەیاندنکار (CFWI) لە بەرانبەر دەستبەسەرکردنی خەباتکارانی ڕاگەیاندنی ئازاد ناڕەزایەتی نیشاندا و ڕایگەیاند کە ڕاگەیاندنی کورد ڕووبەڕووی ستەمێکی گەورە دەبێتەوە. -
تەژەکە-ئە: بانگەوازی خاوەنداری لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا دەکەین
تەژەکە-ئە سەبارەت بە چالاکییەکانی ٢٥ و ٢٦ی کانوونی دووەم بانگەوازی بەشداربوون و خاوەنداری لە ڕۆژئاوا کرد. -
دوو زیندانی سیاسی ژن پشتگیرییان بۆ پەخشان عەزیزی دەربڕی
ئەنیشا ئەسەد ئیلاهی و حورا نیکبەخت هەر دوو ژنە زیندانییکراوی سیاسیی لە زیندانی ئێڤین لە دژی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی نامەیەکیان بڵاوکردەوە. -
ڕۆژن: هاودەنگیمان لەگەڵ ڕۆژنامەواناندا بەهێزبکەین
ڕۆژن هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری لەسەر ڕۆژنامەوانان شەرمەزار کرد و بانگەوازی لە دەزگا میدیاییەکان کرد و گوتی: "هاودەنگیمان لەگەڵ ڕۆژنامەوانانی کورددا بەهێزتربکەین کە ناچارن لەگەڵ هەڕەشەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا بەردوامبن لە کارەکانیان." -
یەرەژە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی شەرمەزار کرد
یەرەژە بە ڕاگەیاندراوێک هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری لەسەر خەڵکی مەدەنی و بێدەنگی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی شەرمەزار کرد. -
'ڕێبەر ئاپۆ کلیلی چارەسەرییە'
وتەبێژی دەستپێشخەری 'نونی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' سەوسەن شۆمان باسی لەوەکرد پەیامە حەوت خاڵییەکەی ڕێبەر ئاپۆ چارەسەرییە بۆ هەموو قەیرانەکانی ئێستا و جێگەی هیوایە. -
تەژەکە-ئە بانگەوازی بۆ ئەنجامدانی چالاکی کرد
تەژەکە-ئە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر چالاکوانانی تشرین بانگەوازی بۆ چالاکی پشتیوانکردنی بەپەلە کرد و وتی: "وەر پێکەوە لە دەوری ئەم بەرخۆدانە مێژووییە کۆببینەوە."