ژنان
دوایین ھەواڵ
-
کۆنفرانسی ژنانی عێراق کۆتایی هات
سێیەمین کۆنفرانسی ژنانی عێراق کە بە پێشەنگایەتی تاژێ و وفاقی ژنانی عێراق لە بەغدا بەڕێوەچوو، بە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان و بە پەیامی دژ بە کۆمەڵکوژی ژنان خۆیان بە ڕێکخستن دەکەن، کۆتایی هات. -
فەرماندەیی یەپەژە: لەبەرامبەر هەر جۆرە توندوتیژییەک بەرخۆدان دەکەین
لە بەغدا بە بۆنەی ساڵیادی فەرمانی کۆمەڵکوژی ساڵی ٢٠١٤، ژنانی ئێزدی و عێراقی کۆنفرانسێک بەڕێوە دەبەن. کۆنفرانسەکە بە خوێندنەوەی وتارەکان بەردەوامی هەیە. سۆزدار دێریک ئەندامی فەرماندەیی گشتی یەپەژە ڕایگەیاند، "لە بەرامبەر هەموو جۆرە توندوتیژی و هێرشێک بەرخۆ -
سێهەمین کۆنفرانسی ژنانی عێراق بەردەوامە
بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی ساڵی ٢٠١٤ی سەر ئێزیدییەکان، ژنانی عێراق و ئێزیدی پێکەوە لە شاری بەغداد کۆنفراسێکیان ئەنجام دا. -
لە بەشی دووەمی کۆڕبەندی ژنانی عێراقی و ئێزدی لە بەغدا چەند تەوەرێک تاوتوێکران
کۆڕبەندی ژنانی عێراق و ئێزدی کە بە دروشمی 'بە تێکۆشانی یەکگرتوو لە دژی قڕکردنی ژنان ببە دەنگی خۆپاراستن' دەستیپێکردووە بە پانێل و سێمینار بەردەوامی پێدرا، یەک لە تەوەرە سەرەکیەکان ژن لەناو سیستمی نەتەوەی دیموکراتیکدابوو. -
ڕێکخستنەکانی ژنان لە ڕوسیا بۆ ساڵوەگەڕی جینۆسایدی ئێزیدییەکان سەردانی پارتەکانیان کرد
کۆمەڵێک ژنی کورد بە بۆنەی نزیکبوونەوەی ساڵوەگەڕی قڕکردنی ئێزیدییەکان لە شەنگال، سەردانی پارتە هەرێمییەکانی ڕوسیایان کرد و بانگەوازی هۆشیارکردنەوە کرا. -
لە بەغدا سێیەمین کۆنفرانسی ژنانی عێراق و ئێزدی بەڕێوەدەچێت
لە بەغدا لە ساڵیادی فەرمانی سەر ئێزدییەکان، بە دروشمی (بە تێکۆشانی هاوبەشمان ببینە دەنگێک بۆ پاراستنی ژنان لە جینۆساید) کۆنفرانسێک دەستیپێکرد. -
کەژار: وەرن پێکەوە سزای دژەمرۆڤانەی لەسێدارەدان رابگرین
کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر چالاکوانانی ژن وەک تۆڵەسەندنەوەی دەسەڵاتی پیاوسالاری ئێران لە ژنان ناودێر دەکات و بۆ راگرتنی ئەو سزایانە بانگەوازێک رادەگەیەنێت. -
کەژەکە داوای کرد لە دژی رژێمی ئێران کە دوژمنی ژنانە پەرە بە تێکۆشان بدرێت_نوێکرایەوە
کۆردیناسیۆنی کەژەکە رایگەیاند، کە دوای ئەشکەنجەی دژوار لە دژی پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی، سزای لەسێدارەدان بە سەر هەردووکیاندا سەپێندراوە. کەژەکە ئەوەی شەرمەزار کرد و ئەم بانگەوازەی راگەیاند، "دەبێت لە دژی ئێران کە دوژمنی ژنانە پەرە بە تێکۆشان بدرێت". -
ئێران سزای لە سێدارەدانی بەسەر چالاکوانێکی کورددا سەپاند
حکومەتی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر پەخشان عەزیزی بەرگریکاری مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەنووسی کورددا سەپاند. -
لە عەفرینەوە تا دێرەزۆر ئەرکی بەڕێکخستن کردنی خۆپاراستن بوو
ئەڵماس حامید دوای پەروەردەی خۆپاراستن لە عەفرین، بناغەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی دامەزراند و پەرەی پێدا. حامید وەها دەڵێت: "کۆمەڵگا و ژنی بەڕێکخستن کراو، پەروەردە کراو، زانا و تێکۆشەر دەتوانێت خۆی بپارێزێت." -
لە دژی دەستبەسەراگرتن، "ژنان بۆ دیموکراسی" دامەزرا
ژنان بۆ دیموکراسی دامەزراندنی خۆیان ڕاگەیاند و بە گوتنی "ڕێگە نادەین لەژێر ناوی قەیوم ئیرادەمان دەستبەسەردابگرن و دەسکەوتەکانی ژنان لەناوببەن" بانگەوازی تێکۆشانیان لە ژنان کرد. -
هەولێر؛ بە ڕووداوێکی گوماناوی دایک و کچێک گیان لەدەست دەدەن
دوێنی لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونی شاری هەولێری باشووری کوردستان دایکێک لەگەڵ کچەکەیدا گیان لەدەست دەدەن. -
کۆمەڵکوژی کۆچگری و ژن
یەکەم قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکان کە بە درێژایی مێژوو بەسەر کوردستاندا هێنراون ژنانن. لە کۆمەڵکوژی کۆچگریدا بە هەزاران ژن هەم لە کاتی قۆناغی سەرکوتکردنی سەرهەڵدانی کۆچگریدا و هەم پاش سەرهەڵدانەکە بە ئەشکەنجەدانێکی زۆرەوە کوژران. -
'کۆمەڵکوژیی ژنان لە کوردستان لەهەمان کاتدا سیاسەتی شەڕی تایبەتە'
گوڵیزار ئیپەک رایگەیاند، بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و دەستدرێژی لە مێردین لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتەوە زیاتر دەبێت و کۆمەڵکوژی ژنان لەهەمان کاتدا لە کوردستان سیاسەتی شەڕی تایبەتە. دەبێت پەرە بە خۆپاراستن بدرێت. -
عالییە عوسمان: ئەو ژنانەی کۆچبەرکراون پێویستە زمان و کولتوری خۆیان زیندوو ڕاگرن
ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی عالییە عوسمان ئاماژەی بەوەدا ئامانج لە کۆچبەرکردنی ژنان لەناوبردنی کولتورە و وتی: "ژن پارێزەری کولتور و زمانە. بۆیە پێویستە لەدژی کۆچبەرکردن، لە رێگەی زیندووڕاگرتنی زمان و کولتوری خۆیەوە تێبکۆشێت." -
یەپەژە دژی داگیرکاری و ڕۆڵی داعش بانگەوازی کرد
یەپەژە تیشکی خستەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و ڕایگەیاند چەتەکانی داعش لە باشوور جێگیر دەکرین. یەپەژە بانگەوازی لە ژنان و گەلان و پێشمەرگە و هێزە نێونەتەوەییەکان کرد و گوتی: "تێکۆشانی خۆمان بەشێوەیەکی ڕادیکاڵ ئەنجام بدەین". -
سەباحەت تونجەل: لەڕێگەی تێکۆشانەوە ژیانێکی ئازاد بەدەست دەهێنین
ژنان لە وۆرک شۆپی پلانسازیی ستراتیژیی ژنان لەسەر پێشنیارەکانی چارەسەر قسەیان کرد. سیاسەتمەدار سەباحەت تونجەل گوتی: "گەر تێکۆشان هەبێت، سەرکەوتنیش هەیە. ئێمە لەڕێگەی تێکۆشانەوە ژیانێکی ئازاد بەدەست دەهێنین". -
'خۆپاراستنی ژنان ڕزگارکەری کۆمەڵگەیە'
فاتمە بۆستان ئاماژەی بەوەدا لە لەسەدەی ٢١دا خۆپاراستنی ژن، ڕزگارکەری خودی ژن و کۆمەڵگەشە لە هەموو جۆرە هێرشێک. -
لە سەمسور ژنێک کوژرا
لە سەمسور کەسێک بە ناوی کەمال بیچەر، هاوژینەکەی بە ناوی ئەسما بیچەر کوشت. -
دەم پارتی: یاسای دوژمنایەتی دژی دایکانی کورد دەسەپێنرێت
مەجلیسی ژنانی دەم پارتی دەستنیشانی کرد، ئەشکەنجەی پشکنینی جلوبەرگ دژی دایکانی کورد جێبەجێ دەکرێت، گوتی: "یاسای دوژمنایەتی دەسەپێنرێت". -
لەژێر ناونیشانی ( پرسی کورد و کەرکوک و ئەنفال) کۆڕێک بەڕێوەچوو
لە شاری کەرکوک سەبارەت بە ڕۆڵی ژنانی تاراوگە لە ناساندنی پرسی کورد و جینۆسایدی کورد کۆڕێک بەڕێوەچوو. -
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا: ١٩ی تەمموز بۆ ژنان شۆڕشێکی مێژووییە
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا ساڵیادی دروستبوونی شۆڕشی ١٩ی تەمموزی پیرۆزکرد و وتی: "شۆڕشی ١٩ی تەمموز بە پێشەنگایەتی ژن، شۆڕشی دیموکراسی، ئازادی، یەکسانی و سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەیە." -
کەژەکە: با لە دژی فاشیزم و کۆڵۆنیاڵیزم و خیانەت، هیوا و ئازادی مەزن بکەین
کۆردیناسیۆنی کەژەکە ساڵیادی شۆڕشی ١٩ ی تەمموزی ڕۆژئاوای پیرۆز کرد و بانگەوازی کرد: "با لە کوردستان دژی فاشیزم و کۆڵۆنیاڵیزم و خیانەت، تێکۆشانی هیوا و ئازادی و یەکسانی فراوانتر بکەین، خاوەندارێتی لێ بکەین و پێکەوە بیپارێزین". -
ژنانی تۆڵەسێنەر لە گەڤەر و وان گورزیان لە داگیرکەر وەشاند
دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێنەر ڕایگەیاند بۆ یادکردنەوەی خۆڕاگرانی ڕۆژووی مردنی مەزن لە وان و گەڤەر چالاکییان ئەنجامداوە. -
ئابووری هەرەوەزی و کۆمیناڵ خۆپارێزی بەهێزتر دەکات
گوڵستان موراد وتەبێژی کۆمیتەی ئابوری کۆنگرەی ستار ڕایگەیاند، ئەوان لە ڕێگەی ئابوری کۆمیناڵ و هەرەوەزیەوە خۆپارێزی ژنان بەرەوپێش دەبەن.