ژنان
دوایین ھەواڵ
-
ژنە چالاکوانێک بۆ پەخشان عەزیز و وریشە مورادی چالاکی ئەنجامدا
مەریام ساداتی پاریزەری مافەکانی مرۆڤ لە پێش گرتووخانەی ئەوین لە تاران چالاکی شەرمەزارکردنی سزای لە سێدارەدانی ئەنجامدا. -
بەدڵنیاییەوە ئیرادەی ژنان و گەلان بە یەکێتی سەر دەکەوێت
بەدڵنیاییەوە پێویستە ئەوە بزانرێت کە سەردەمی یەکێتی گەلان هاتووە. ئەو یەکێتییەی کە ڕێبەری مرۆڤایەتی ڕێبەر ئاپۆ باسی دەکرد، بەدڵنیاییەوە جێبەجێ دەکرێت و سیستەمی دەسەڵاتداران دەڕوخێت. ژنان و کۆمەڵگای مرۆڤایەتی سەردەکەون. -
کامپینی دژ بە کوشتنی ژنان: لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٤٨ ژن کوژراون
کامپینی دژ بە کوشتنی ژنان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماری نافەرمیی کوشتنی ژنانی لە باشووری کوردستان ڕاگەیاند، دەستنیشان کراوە لە لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٤٨ کوشتنی ژنان تۆمار کراوە. -
ڕاپۆرتدەری نەتەوە یەکگرتووەکان بانگەوازی کرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی
ڕاپۆرتدەری تایبەت بە ئێرانی نەتەوە یەکگرتووەکان مای ساتۆ ڕایگەیاند بڕیاری لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی پێشێلکردنی یاسای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانە و بانگەوازی لە بەرپرسانی ئێران کرد بڕیارەکە هەڵبوەشێننەوە. -
کژار: گیانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی لە مەترسیدایە
کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کژار) سەبارەت بە سزای لەسێدارەدانی ژنە چالاکوانانی سیاسی کورد، پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە. لە بەیاننامەکەدا سەبارەت بە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان نیگەرانی خۆی دەربڕیوە. -
سوهام شەنگالی: دەوڵەتی عێراق ناچارە گوێ بە داواکارییەکانی ژنان و کۆمەڵگەی ئێزدی بدات
سوهام شەنگالی ئاماژەی بەوەکرد کە پەرلەمانی عێراق داننان بە جینۆسایدی لە کارنامەی خۆی لابرد، یاسایی لێبوردنی بۆ داعشییەکان پەسەند کرد و گوتی: "تێکۆشانمان بۆ ناساندنی جینۆسای ئێزدییەکان لە عێراق و لە ئاستی نێونەتەوەیی بەردەوام دەبێت." -
کەژەکە: شۆڕشی ژنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەربڕی هەڤاڵ سالیحەیە!
کەژەکە بە ڕێزدارییەوە ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرە ستار سالیحە ڤیان (هێڤا عەرەبۆ) و ئەندامی پەیەدە هۆگر دەرباسیە (دلاوەر عەرەبۆ)ـی یاد کردەوە و گوتی: "شۆڕشی ژنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەربڕی هەڤاڵ سالیحەیە." -
لە ٤٤ وڵاتەوە زیاتر لە هەزار کەس دژی سزای لەسێدارەدان کاردانەوەیان نیشاندا
لە ٤٤ وڵاتی جیهانەوە ١٢٠٠ کەس دژی سزای لەسێدارەدان بەسەر پەخشان عزیزی و وریشە مورادیدا بانگەوازییان کرد. -
پەروین بوڵدان پەیامەکانی ئیمراڵی گەیاندە ژنانی زیندانیکراو
ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی پەروین بوڵدان سەردانی سیاسەتمەدارانی ژن لە زیندانی کاندیرا و گەبزە کرد. -
تەژەئا: گۆشەگیری لا ببرێت و ئازادی جەستەی عەبدوڵا ئۆجالان بێتەئاراوە
تەژەئا ئاماژەی بەوەکرد کە بۆ چارەسەری پێویستە ڕێبەر ئاپۆ ئازاد ببێت و گوتی: "لەسەر بنەمای دامەزراندنی هەلومەرجی کارکردن و ژیانی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد بەڕێز ئۆجالان تاوەکو گۆشەگیری دەشکێت لە هەڵمەتەکەمان بەردەوام دەبین". -
ژنانی سووریا: رێگە نادەین سووریا بگەڕێتەوە سەر سیستەمی پێشتر
ژنان ئاماژەیان بەوەدا ئەوانەی پێشتر تاوانیان لە دژی ژنان ئەنجامداوە هەوڵەدەن لە سووریای نوێدا بەشدرابن، جەختیان کردەوە، "حکومەتێکی وەها ڕەتدەکەینەوە کە بکوژی ژنان تێدا بەشدار بن. ئێمەی ژنان دەمانەوێت چالاکانە بەشداری پرۆسەی سیاسی وڵات بین." -
کۆنگرە ستار شەهیدکردنی هێڤا عەرەبۆ شەرمەزار کرد
کۆنگرە ستار شەهیدکردنی ئەندامی کوردیناسیۆنی کۆنگرە ستار هێڤا عەرەبۆی شەرمەزار کرد و گوتی: "دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە تاوانی جەنگی ئەنجامدا و ژنێکی شۆڕشگێڕی شەهید کرد". -
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا: هێڤا عەرەبۆ و دلاوەر عەرەبۆ ژیانی خۆیان بەخشییە ئازادی کوردان
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا یادی هەردوو تێکۆشەر هێڤا عەربۆ و دلاوەر عەرەبۆی کردەوە کە لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوون و گوتی، هەردوو هەڤاڵمان ژیانی خۆیان بەخشییە دۆزی ئازادی کوردان و ژنان. -
کەجەدەپە: لە مانگی کانوونی دووەمدا ٣٣ ژن کوژراون
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەجەدەپە لە مانگی کانوونی دووەمدا ٣٣ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون. ٣٢ ژنی دیکەش بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە. -
ژمارەی مانگی شوباتی ڕۆژنامەی "نەوای ژن" بڵاوبووەوە
ژمارەی ٢٣٩ی ڕۆژنامەی مانگانەی ژنان "نەوای ژن"، بە مانشێتی 'پارادایمی ئازادی رێگای ڕزگار بوونە لە قەیرانەکان' بڵاوبووەوە. -
یەپەژە: پێویستە ژنانی ئەوینداری ئازادی سوریای نوێ بنیات بنێن، نەوەک بکوژان
فەرماندەیی گشتی یەپەژە ڕایگەیاند هەوڵدەدرێت لەو چەتانەی ناسنامەی خۆیان گۆڕیوە دەوڵەت دابمەزرێت، ناڕەزایەتی بەرامبەر پۆست بەخشین بە بکوژی هەڤرین خەڵەف نیشاندا و گوتی: "دەبێت سوریای نوێ بەدەستی ژنانی ئازادیخواز بنیات بنرێتەوە، نەوەک بەدەستی بکوژان". -
ژنان داوای دادگایکردنی بکوژی هەڤرین خەڵەفیان کرد
ژنانی عەفرین لە شاری قامیشلۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆبوونەوە و داوای دادگایکردنی حاتەم ئەبو شەقرایان کرد، کە بکوژی هەڤرین خەڵەفە. -
ئێران هەوڵدەدات ڕەوایەتی بە سزای لەسێدارەدان بدات
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر هەوڵەکان بۆ ڕەوایەتیدان بە سزای لەسێدارەدانی وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی. -
'پێویستە هەمووکەسێکی خاوەن ویژدان لە دژی هەتەشە ڕاپەڕێت'
قەدریە دۆغان هاوسەرۆکی کۆمەڵەی عەلەوییە دیموکراتیکەکان (داد) ڕایگەیاند؛ لە سووریا بە شێوەیەکی دڕندانە پارێزەری مافەکانی مرۆڤ ڕاسا ئەل-عەلی کوژرا کە ئەمە بۆ ژن و کەمە نەتەوەکانی هەرێمەکە هەڕەشەیەکی گەورەیە و ئەم هێرشە ئەنجامی سیاسەتیکی سیستەماتیکە. -
ڤیان؛ دەنگێک لە بەرانبەر بێدەنگی
ڤیان... سیمبوڵی دڵسۆزی و تێکۆشان دژی بێدەنگی... ئازادیخوازێک کە باڵندەی پەپولەی لە پەڕی ئازادی درووستکراو دەدات بە خەونی منداڵانی کوردستان. ناوی ڤیانی بۆخی هەڵبژارد، ڤیان ناوی 'ئیرادە و ژیانە'. -
نەزلیهان شەدال: سیاسەتی شەڕی تایبەت هەژاریی ژنان زیاتر دەکات
هاوسەرۆکی (GABB) نەزلیهان شەدال ڕایگەیاند شەڕ و سیاسەتی شەڕی تایبەت و دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان هەژاریی ژنان زیاتر دەکات. -
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا بەشداری چەتە بکوژەکانی لە ئیدارەی هەتەشە شەرمەزار کرد
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا بوونی چەتەکانی لە ئیدارەی کاتی دەستەی تەحریر شام (هەتەشە)دا شەرمەزار کرد و گوتی: "تاوەکو تاوانباران دادگای نەکرێن، کۆمەڵگەی ئازاد، دادپەروەر و یەکسان دانامەزرێت." -
بەشداربوونی بکوژانی ژنان لە کۆبوونەوەی ئیدارەی شام شەرمەزار کرا
کۆنگرەی ستار بەشداربوونی بکووژانی هەڤرین خەڵەف لە کۆبوونەوەی ئیدارەی شام شەرمەزار کرد و گوتی: "لە بەرانبەر ئەو بڕیارانەی کە لە شام دەدرێن دەبێت بێدەنگ نەبین". -
ژنانی ئێزدی بەشداری هاوپەیمانی ١٨٨ بوون
ژنانی ئێزدی بەشداری هاوپەیمانی ١٨٨ بوون کە لە دژی یاسایی دووژمنایەتیکردن لە ژنان دامەزرێنرا. -
گوڵستان گولۆ: سووریای نوێ دەبێت نوێنەرەوەی یەکسانی بێت
گوڵستان گولۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار ڕایگەیاند؛ "بۆ ئێمە هێڵێکی سوورە، دەبێت مافی ژنان لە دەستووری نوێی سووریادا بپارێزرێت و نوێنەرایەتی لەسەدا ٥٠ پێ بدرێت."