ژنان
دوایین ھەواڵ
-
مەجلیسی ژنان: پێویستە تێکۆشانی هاوبەش بکرێت لەپێناو ژنە بێسەروشوێنەکان
مەجلیسی ژنانی دەم پارتی گوتی: "بۆ دۆزینەوە ژنانی ئێزدی بێسەروشوێن و تۆڵەکردنەوەیان، پێویستە تێکۆشانی هاوبەش بکرێت". -
تەژەئا داوای لە سەرۆککۆماری عێراق کرد قڕکردنی ئێزدییەکان بناسێنێت
تەژەئا نامەیەکی بۆ سەرۆککۆماری عێراق نارد و بانگەوازی کرد بۆ ناساندنی قڕکردن و پاراستنی مافی گەلی ئێزدی. -
بەرەی ژنانی باشوور: بەڵێن دەدەین خاوەنداری لە پرسی ژنانی ئێزدی بکەین
بەرەی ژنانی باشووری کوردستان رایگەیاند، لە دەیەمین ساڵیادى کۆمەڵکوژی ئێزدییەکاندا، کە زۆرترین قوربانی تیایدا ژنان بوون، بکەران و هاوکارانی ئەو کۆمەڵکوژییە شەرمەزار دەکەین. -
یەپەژە: ڕزگارکردنی ژنانی ئێزدی، ئەرکی سەرەکیمانە
فەرماندەیی گشتی یەپەژە بەبۆنەی ١٠ هەمین ساڵیادی فەرمانی ٧٤ هەمینی سەر ئێزدییەکان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەستنیشانی کرد، ڕزگارکردنی هەموو ژنانی ئێزدی بەدیلگیراو، ئەرکی سەرەکییانە. -
وردەکاری دۆسیەکەی تاژێ: پێویستە پەدەکە دادگایی بکرێت
تاژێ لە ١٠هەمین ساڵوەگەڕی فەرمانی سەر ئێزیدییەکاندا دۆسیەیەکی ئامادەکرد و وتی: "پێویستە پەدەکە دادگای بکرێت." -
ڕەپاک: بەرخۆدان و تێکۆشان ڕێگری لە کۆمەڵکوژییەکان دەکات!
ڕەپاک بە بۆنەی ١٠یەمین ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی شەنگال بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "بەرخۆدان و تێکۆشان ڕێگری لە کۆمەڵکوژییەکان دەکات!" -
کۆنگرە ستار: بێدەنگ نابین لە بەرامبەر توندی، قڕکردن و داگیرکارییدا
کۆنگرە ستار بانگەوازی لە هەموو ئازادیخوازان کرد، لە ١٠هەمین ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی شەنگالدا بڕژێنە گۆرەپانەکان و چالاکی ئەنجام بدەن و وتی: "دەنگی ژنانی شەنگال دەنگی هەموو ژنانی تێکۆشەرە." -
کەژار: ژنانی ئێزیدی چاویان بەڕووی بەیانییەکی پڕ لە هیوا و خەندەدا کردەوە
کەژار بە بۆنەی ١٠ یەمین ساڵی جینۆسایدی ٣ی ئابی ٢٠١٤ بەیاننامەیەکی نوسراوی بڵاو کردەوە و وتی: "گەل و کۆمەڵگای شەنگال، بە پەروەردەکردن و ڕێکخستنی خۆیان بە پێی فەلسەفە و ئایدۆلۆژیی ڕێبەر ئاپۆ، ئیتر توانای پاراستنی خۆیان هەیە لە هەموو بوارێکدا." -
تاژێ داوای دادپەرەوەری کرد
پەیوەست بە فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ تاژێ دۆسییەکی بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق و هەندێک لایەن و جێگەی دیکە ناردوو و داوای دادگایکردنی تاوانباران و جێبەجێکردنی دادپەرەوەری کرد. -
تۆڵەی ٣ی ئاب بە ڕێکخستن و خۆپاراستنی ژن دەکرێتەوە
کۆردیناسیۆنی کەژەکە بەبۆنەی ١٠هەمین ساڵوەگەڕی فەرمانی ٣ی ئابی سەر شەنگال ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی: " تۆڵەی ئەم کۆمەڵکوژییە بە ڕێکخستن و خۆپاراستنی ژن دەکرێتەوە." -
یەپەژە ٢ ژن و منداڵێکی ئێزیدی ڕزگارکرد
یەپەژە ٢ ژن و منداڵێکی لە دەست چەتەکان ڕزگارکرد -
یەپەژە سزای لەسێدارەدانی لە ئێران شەرمەزار کرد
فەرماندەیی گشتیی یەپەژە سزای لەسێدارەدانی چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی شەرمەزار کرد. -
ڕۆژنامەوانانی ژن دژی بڕیاری لەسێدارەدان ڕاگەیاندراوی هاوبەشیان بڵاوکردەوە
ڕۆژنامەوانانی ژنی باشووری کوردستان سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدیان شەرمەزار کرد، بانگەوازیان لە ڕۆژنامەوانانی ژن و وڵاتپارێزان کرد، دژی ئەم سزایانە بوەستنەوە. -
ژنانی کورد لە ئەوروپا دەڕژێنە گۆڕەپانەکان: ببنە دەنگی خۆپاراستن
بە پێشەنگایەتی تەژەکە-ئە و سمژێ لە ٣ ئابدا لە چەندین شاری ئەوروپا چالاکی ئەنجام دەدەن. -
شاندی دەم پارتی و تەژەئا سەردانی یەکێتی ژنانی کوردستانیان کرد
شاندی دەم پارتی و تەژەئا لە بەردەوامی زنجیرە سەردانەکانیان لە باشووری کوردستان، سەردانی یەکێتی ژنانی کوردستانیان کرد و جەختیان لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندی ژنانی هەر چوار بەشی کوردستان کردەوە. -
کەبەدەهە: دروشمی 'ژن ژیان ئازادی' بەرزبکەیەنەوە و ڕێگە لە سێدارەدان بگرین
کەبەدەهە دەربارەی بڕیاری سزای لە سێدارەکانی دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی: " بۆ لەباربردنی بڕیاری لە سێدارەدان، دروشمی 'ژن ژیان ئازادی' بەرزبکەیەنەوە و ڕێگە لە سێدارەدان بگرین. دەنگ و هێزمان لە شەقامەکاندا هەڵبڕین." -
'ئیرادەی خۆمان ڕادەستی کەس ناکەین'
ئەو ژنانەی بەشدارییان لە سێیەمین کۆنفرانسی ژنانی عێراق کرد،ئاماژە بەوەدەدەن ئەمڕۆ ئەوان یەکگرتوو و یەک دەنگن لە عێراق، هەرچییەک ڕووبدات ئیرادەی خۆیان ڕادەستی هیچ کەس ناکەن. -
زیندانیانی گرتوخانەی ئەڤین بانگەوازی پشتوانینان بۆ پەخشان عەزیزی کرد
زیندانیانی ژن لە گرتوخانەی ئەڤین، بڕیاری لە سێدارەدانی پەخشان عەزیزییان شەرمەزارکرد و بانگەوازی پشتیونیکردنیان کرد. -
شاندی دەم پارتی و تەژەئا لە باشووری کوردستان بەردەوامن لە کۆبوونەوەکانیان
سەردانەکانی شاندی دەم پارتی و تەژەئا بۆ باشووری کوردستان بەردەوامی هەیە. لەو چوارچێوەدا شاندەکە سەردانی نەرمین عوسمانی کرد و بڕیارە دواتر درێژە بە سەردانەکانی بدات. -
ڕۆژین: لە دژی سێدارەدان بوەستینەوە
کۆمەڵەی ڕژنامەوانانی ژن هەڵوێستییان بەرامبەر لە سێدارەدانەکانی ئێران پیشاندا و وتییان: "بانگەوازی لە هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕێکخستنەکانی ژن دەکەین، بۆ ڕاوەستاندنی سزای لە سێدارەدان هەنگاو هەڵگرن." -
ژنانی مەخمور دژی بڕیاری لەسێدارەدانی ژنانی چالاکوان کۆبوونەوە
ژنانی مەخمور بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی عەشتار گردبوونەوە بڕیارەکانی دەوڵەتی ئێرانیان بۆ لەسێدارەدانی ژنان شەرمەزار کرد. -
لە بروکسل بۆ پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی چالاکی ئەنجامدرا
کوردستانیان و چالاکوانانی سیاسی بە ئامانجی شەرمەزارکردنی سزای لەسێدارەدانی پارێزەرانی مافی ژنان پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی، لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئێران لە بروکسل چالاکیان ئەنجامدا. -
ژنانی عێراقی و ئێزدی لەدژی لەسێدارەدانی ژنان هاتنەدەنگ
ژنانی عێراقی و ئێزدی بەیاننامەیەکی هاوبەشیان دژی عەقڵیەتی لەسێدارەدانی ژنان لە ئێران بڵاوکردەوە. -
دەم پارتی و تەژەئا لە هەولێرن: ئێمە لە دژی شەڕ بەرپرسیارێتیمان لەسەر شانە
دەم پارتی و تەژئا لەگەڵ کۆمەڵێک ژنی سیاسی و چالاکوان لە هەولێر کۆبونەوە. لە میانی دیدارەکەدا پەیامی " لە کوردستان شەڕێکی گەورە ڕوودەدات. وەک گەل و ژن بەرپرسیارێتی هاوبەشمان دەکەوێتە سەر شان" راگەیەندرا. -
تەژەکە- ئەوروپا: لە دژی دەوڵەتی ئێران، دوژمنی ژنان داوای بەرزکردنەوەی تێکۆشانی هاوبەش دەکەین
تەژەکە-ئەوروپا، بەرامبەر بە حکومەتی ئێران کە سزای لەسێدارەدانی بەسەر پەخشان عەزیزی و شەریفە محەممەدی چالاکوانانی مافی ژناندا سەپاند ناڕەزایەتی دەربڕی و وتی: "ئێمە لە دژی دەوڵەتی ئێران، دوژمنی ژنان داوای تێکۆشانی هاوبەش دەکەین."