ژنان
دوایین ھەواڵ
-
'شوێنی دایکان زیندان نییە، دایک ئاشتیی دەوێت'
حەنیفە ئاسڵانی ٨٢ ساڵ کە سەرەڕای تەمەن و نەخۆشی ٣ ساڵ زیندانی کرابوو، هەفتەی ڕابردوو ئازاد کرا و ڕایگەیاند: "شوێنی دایکان زیندان نییە، دایک ئاشتیی دەوێت." -
یەژەکە-ئە ناڕەزایەتی لە بەرانبەر هێرش لە دژی گۆکای ئاکبولوت نیشاندا
یەژەکە-ئە بە ڕاگەیاندراوێک ناڕەزایەتی لە بەرانبەر هێرش لە دژی سیاسەتمەدار ئاکبولوت نیشاندا و گوتی: "ئەم ڕووداوە لە ئەڵمانیا نمونەیەکی ترسناکی ڕاستڕەوەکانە لە زیاد بووندایە و نمونەی سیاسەتی فاشیستە". -
زەینەب جەلالیان: سزای لە سێدارەدان کە باڵی بەسەر وڵاتەکەماندا کێشاوە شەرمەزار دەکەم
ژنە زیندانیی سیاسیی کورد لە دژی سزای لە سێدارەدانی سەر هەردوو ژنە چالاکوان وەریشە مورادی و پەخشان عەزیزی نامەیەکی بڵاوکردەوە و گوتی: " سزای لە سێدارەدان کە باڵی بەسەر وڵاتەکەماندا کێشاوە شەرمەزار دەکەم." -
وەریشە مورادی: هێرشەکە لە دژی هەموو کۆمەڵگەیە، بەڵام بەرخۆدان سەردەکەوێت
چالاکوان و زیندانیی سیاسی کورد وەریشە مورادی کە لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوە سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێندراوە، لە نامەیەکەدا گوتی: "هەوڵدەدەن کۆمەڵگە بە تەواوەتی مەحکومی فشار و لە سێدارەدان بکەن. بەڵام بەرخۆدان سەردەکەوێت." -
کۆنگرە ستار: لە دژی دەوڵەتی تورک دەبێت لێپرسینەوەی نێونەتەوەیی دەست پێبکرێت
کۆنگرە ستار ناڕەزایەتی لە بەرانبەر کۆمەڵکووژیییەکانی دەوڵەتی تورک نیشاندا و گوتی: "دەبێت لێپرسینەوەی نێونەتەوەیی دەست پێ بکات". -
نامەی ژنان: دان بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییدا بنێن
سەدان ژن نامەیان بۆ دامەزراوە نێونەتەوەییەکان نارد و گوتیان: "بانگەواز لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و هەموو ئەکتەرە سیاسییەکان دەکەین، بەفەرمی دان بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا بنێن". -
دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی دەم پارتی دەربارەی ڕۆژەڤی ئیمراڵی کۆبووەوە
دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی دەم پارتی بۆ هەڵسەنگاندنی پەیامەکانی ئەم دواییەی ڕێبەر ئاپۆ کۆبوونەوە. -
'ژیان لە کۆبانێ بونیاتنرایەوە و بوو بە سەرچاوەی ئیلهام بۆ ژنان'
ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی بەبۆنەی ١٠هەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ لە ڕاگەیاندراوێکدا وتی: "ژیان لە کۆبانێ بونیاتنرایەوە، بوو بە سەرچاوەی ئیلهام بۆ هەموو ژنان." -
ژنان لە ستۆکهۆڵم و مارسیلیا هێرشە داگیرکارییەکانیان شەرمەزارکرد
لە شارەکانی ستۆکهۆڵم و مارسیلیا بە پێشەنگایەتی ژنان هێرشە داگیرکاریییەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزارکران. -
تاژێ: ئەم دوو یاسایە ڕێگە بۆ کۆمەڵکوژی و فەرمانی نوێ دەکەنەوە
تاژێ ناڕەزایەتی نیشاندا بەرامبەر پەسەندکردنی یاسای باری کەسێتی و بڕیاری لێبووردنی گشتی، بانگەوازی کرد بۆ تێکۆشانی هاوبەشی ژنان. -
یەپەژە: بە ڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانێ-ەوە سەرکەووتن دێتەئاراوە
فەرماندەیی گشتی یەپەژە ڕایگەیاند؛ "بەبۆنەی ساڵیادی ڕزگاری کۆبانێ، لە کەسایەتی شەهیدان ئارین، ڕێڤان، ڤیان، مەدیا و زەهرادا هەموو شەهیدانی بەرخۆدانان بە ڕێزدارییەوە یاد دەکەینەوە." -
زۆزان سیما: تێکۆشانی بە هێز ڕێگەی لە بەردەم دیالۆگ کردەوە
ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، زۆزان سیما ئاماژەی بەوەکرد کە لە هەموو کاتێک زیاتر ژنان لە ڕیزەکانی هەرە پێشەوەی تێکۆشان جێیان گرتووە، ڕاشیگەیاند کە دوای ئەوەی دەوڵەتی تورک نەیتوانی تێکۆشانی گەل تێک بشکێنێت، هانای بۆ دەستەواژەی 'دیالۆگ' برد. -
'ئیتر ڕێگە نادەین ژیانمان زەوتبکرێت و بچەوسێنرێتەوە'
ناوەندی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ژنای کورد (ڕێپاک) بە ڕاگەیاندراوێک لە دژی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی شەرمەزار کرد و وتی: "چیتر ڕێگە نادەین ژیانمان زەوتبکرێت و بچەوسێنرێتەوە." -
کۆنگرە ستار: لە دژی سزای لە سێدارەدان پەرە بە چالاکییەکانمان بدەین
ئەنجومەنی کۆنگرە ستار لە دژی سزای لە سێدارەدان کە بەسەر پەخشان عەزیزیدا سەپێندراوە گوتی: "بەردەوامی بدەین بە چالاکییەکانمان تا سزای لە سێدارەدانەکە بەتاڵ دەکرێتەوە." -
یەپەژە: فەرماندە ئارژین کۆبانێ شەهیدبوو
فەرماندەیی گشتیی یەپەژە ڕایگەیاند فەرماندە ئارژین کۆبانێ لە بەرخۆدان دژی داگیرکاری سەر بەنداوی تشرین شەهیدبووە. -
نێرگز محەمەدی: ئێران دەیەوێت پاشەکشە بە ژنانی قارەمان بكات
هەڵگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی نێرگز محەمەدی ڕایگەیاند دەوڵەتی ئێران بە لە سێدارەدان دەیەوێت پاشەکشە بە ژنانی قارەمان بکات و تۆڵەی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازای' بکاتەوە. -
ژنانی ڕۆژئاوا داوای ڕاگرتنی سزای لە سێدارەدانی پەخشان عەزیزیان کرد
ژنانی کۆنگرە ستار و ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) لە حەسەکە گردبوونەوە و ڕایانگەیاند پێویستە هەمووان هەنگاوی بەپەلە بنێن لە دژی سزای لە سێدارەدانی پەخشان عەزیزی. -
بەرخۆدانی یەپەژە: لە سەرێکانیەوە هەتا تشرین
یەپەژە کە ڕۆڵێکی گرنگی لە تێکۆشانی ئازادی ژناندا دەگێڕێت، بە پارادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی و ئازادی ژنان پێشەنگی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین دەکات. -
یەژەکە_سە: بۆ پاراستنی شۆڕشی ژنان لە گۆڕەپانەکان دەبین
ژنانی کوردی سویسرا، ٢٥ ی کانوونی دووەم دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەڕژێنە گۆڕەپانەکان. -
پەیامی نێرگز محەممەدی بۆ پەخشان عەزیزی: هەموو کات بوێر و خۆڕاگربوویت
نێرگز محەممەدی هەڵگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی و ژنە زیندانیکراو پەیوەست بە سەپاندنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی وتی: "دەبێت هاوکارییەکانمان بەهێز بکەین و هاودەنگییمان بەرفراوانتر بکەین و لە دژی لەسێدارەدانەکان لە ئێران یەکگرتوو بین." -
لە کەرکوک کۆڕی "گرنگی بەشداری ژنان لە ژیانی سیاسیدا" بەڕێوەچوو
لە شاری کەرکوک، لەژێر ناونیشانی "گرنگی بەشداری ژنان لە ژیانی سیاسیدا"، کۆڕێک بۆ سەمیرە ئەحمەد ژنە چالاکوان، سیاسەتمەدار و پێشمەرگەی دێرین ڕێکخرا. -
لە ئەنقەرە سزای لەسێدارەدان بەسەر پەخشان عەزیزی شەرمەزار کرا
ئەنجوومەنی ژنانی ئەنقەرەی دەم پارتی دژی سزای لەسێدارەدانی سەپێندراو بەسەر پەخشان عەزیزی دا شەرمەزار کرد. -
تەژەکە-فەرەنسا بانگەوازی بۆ بەشداربوون لە چالاکییەکان کرد
تەڤگەری ژنانی کوردی فەرەنسا (تەژەکە-فە) لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر ڕۆژئاوا داوای بەشداربوونی لە چالاکییە شەرمەزارکردنەکانی چەند شارێکی فەرەنسای کرد. -
کژار: پێویستە لە هەموو کاتێک زیاتر ببینە دەنگی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی
کژار پەیوەست بە سەپاندی سزای لە سێدارەدانی پەخشان عەزیزی، هەرەوها دەرچوونی سزای لە سێدرارەدان بۆ وریشە مورادی، بانگەوازی لە هەمووان کرد بە بەهێزییەوە بەشداری مانگرتنی گشتی ببن و ببنە دەنگی ژنانی زیندانیکراو. -
'دەستکەوتەکانی ژنان دەپارێزیین'
خولەیسا عەلی وتەبێژی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا ڕایگەیاند ژنان پێداگرن لەوەی دەستکەوتەکانیان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بپارێزن.