ژنان
دوایین ھەواڵ
-
تاژێ ساڵیادی ڕزگارکردنی شەنگالی پیرۆزکرد
تاژێ ساڵیادی ڕزگارکردنی شەنگالی پیرۆزکرد و گوتی: "لەسەر بانگەواز و هۆشداری ڕێبەر ئاپۆ، سوارچاکانی ئازادی خۆیان گەیاندە شەنگال و شەنگالیان لە تاریکی داعش ڕزگارکرد. ژیانی هەزاران ئێزدیان ڕزگارکرد". -
ئەنجامنامەی کۆنفڕانسی ژنان: عەبدوڵا ئۆجالان کلیلی چارەسەریە
لە ئەنجامنامەی کۆنفڕانسی ژنانی بەڕێوەبەرایەتیە هەرێمییە دیموکراتیکاندا هاتووە، "بەڕێز ئۆجالان کلیلی چارەسەری دیموکراتیکە". -
یەژاستار: بوون بە مانیفیستی ژیان و تێکۆشانمان
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار بە رێزەوە یادی دوو گەریلای کردەوە کە لە گارزان شەهیدبوون و رایگەیاند، "هاوڕێیانی پێشەنگی جەنگاوەری پاژک باهارین و مزگین بوونە مانیفیستی ژیان و تێکۆشانمان". -
کۆنفڕانسی ژنانی ئێزدی و عەرەبی شەنگال بەڕێوەچوو
لەسەروبەندی ساڵیادی رزگارکردنی شەنگال کۆنفڕانسی "ژن و پاراستنی"ی ژنانی ئێزدی و ؤەرەب بەڕێوەچوو، تیادا داواکرا هەموو پێکهاتەکان پێکەوە بەرامبەر پیلانگێڕییەکانی داعش، دەوڵەتی تورک و پەدەکە بوەستنەوە. -
'تێکۆشانی هاوبەشی گەنجان لە دژی فاشیزم گرنگە'
یارەن ساریسالتک ئەندامی یەکێتی گەنجانی شۆڕشگێڕ رایگەیاند، دەبێت لەگەڵ بزوتنەوەکانی گەنجانی شۆڕشگێڕی تورک و بزوتنەوەی گەنجانی وڵاتپاڕێزی کورد پێکەوە هەنگاو بنێن و ئاماژەی بەوەکرد کە لە بەرامبەر ستەمی سەر گەنجانی کورد تێکۆشانی هاوبەش گرنگە. -
سەدەی بیست و یەک دەبێتە سەدەی ئازادی ژنان
چالاکوانی تەژەئا ئەیلەم ساروجا ڕایگەیاند، سەدەی بیست و یەک دەبێتە سەدەی ئازادی ژنان و وتی:" پێویستە هەموو بزووتنەوەکانی ژنان لەسەر زەمینەیەکی هاوبەش یەکبگرن و پێکەوە تێکۆشان لەدژی عەقڵیەتی باڵادەستی پیاوان بەهێز بکەن. -
لە تاران بەپاساوی پابەندنەبوون بە حیجابی زۆرەملێ هێرشکرایە سەر کچێکی دیکە
هێزە ئەمنییەکان لە زانکۆی ئازاد-ی تاران بە بیانووی ئەوەی پابەندی یاساکانی حیجابی زۆرەملێ نەبووە هێرشیان کردە سەر خوێندکارێک و بەهۆیەوە ئەو کچە لە هۆش خۆی چووە. -
بە نەمام چاندن لە گۆڕستانی بێ ناونیشانەکان، ڕەژاک دەستی بە چالاکییەکانی ٢٥ی نۆڤەمبەر کرد
ڕەژاک، بە چالاکی نەمام چاندن لە گۆرستانی بێ ناونیشانەکانی کەرکوک دەستی بە زنجیرە چالاکییەکانی کرد بەبۆنەی رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان. -
نێرگز محەمەدی کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا
نێرگز محەممەدی چالاکوانی ئێرانی کە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبەخشرا بوو، کۆتایی بەو مانگرتنە هێنا کە لە ٦ی تیشرینی دووەم دەستیپێکرد بوو. محەممەدی بەهۆی نەخۆشی دڵەوە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە و دواتر ڕەوانەی زیندان کرایەوە. -
تەژەئا دژی ئازادکردنی سەربازێکی دەستدرێژیکار ناڕەزایەتی دەربڕی
بزوتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا) ئازادکردنی پلەدارێک بە ناوی (ئەیوب. ک)ی شەرمەزارکرد، کە لە نسێبین دەستدرێژی سێکسی کردبووە سەر چوار منداڵ. -
بەسێ ئەرزینجان: ئامانجمان بونیادنانی ژیانێکە بە پێشەنگایەتی ژنان
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەژەکە بەسێ ئەرزینجان سەبارەت بە سیستمی کەژەکە قسەی کرد و وتی، نەک هەر بۆ ئازادی ژنان، بەڵکوو بۆ ئازادی پیاوان و کۆمەڵگاش تێدەکۆشین. ئامانجمان بونیادنانی ژیانێکە بە پێشەنگایەتی ژنان". -
ژنێک لە مەلەتی کوژرا، لە چانکیری مردنی گوماناوی
ئایتەن نازین لەلایەن هاوسەرەکەیەوە لە شاری مەلەتی کوژرا. تەرمی ئایشە دۆغان لە چانکیری دۆزرایەوە، کە ماوەی ٣ ڕۆژ هیچ زانیارییەکی لەسەر نەبوو. -
کەبەدەهە یادی ئاینور ئادا و جەرەن گۆنەشی کردەوە
کۆنسەی گشتیی کەبەدەھە، یادی شۆڕشگێڕە ئینتەرناسیۆنالیستەکان 'جەرەن گونەش' و 'ئاینور ئادا'ی کردەوە کە لە سەرێکانی لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و بەکرێگیراوەکانی لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا شەهید بوو بوون. -
مورادی: ئێمە نابێ لە بەرامبەر زیندانی کردنی ڕێبەرئاپۆدا بێدەنگ بین
ئاتوسا مورادی، چالاکی مافەکانی ژنان سەبارەت بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵوێستی نیشاندا و وتی:"دەبێت بەڕێگای سەرهەڵدان و چالاکییەکانی مافی مرۆڤ لەبەرامبەری زیندانی کردنی ڕێبەر ئاپۆ بێدەنگ نەبین." -
کۆمیتەی نۆبڵ نیگەرانی خۆی لە دۆخی نێرگس محەمەدی دەربڕی
کۆمیتەی نۆبڵ سەبارەت بە مانگرتن لە خواردنی نێرگس محەمەدی، کە لە زیندانی ئیڤینی تاران بەندکراوە، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا نیگەرانی خۆی لە دۆخی ئەو ژنە چالاکوانەی براوەی خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ دەربڕی. -
لە مانگی تشرینی یەکەمدا ٢٨ ژن لە تورکیا کوژراون
ژن نیوز بڵاویکردەوە، لە مانگی رابردوودا ٢٨ ژن لە تورکیا و باکووری کوردستان کوژراون، ١٣ ژن و ٣ منداڵیش بە شێوەی گوماناوی گیانیان لە دەستداوە. -
ژنانی وان خۆیان بۆ ٢٥ی نۆڤەمبر ئامادە دەکەن
ژنانی وان خۆیان بۆ ٢٥ی نۆڤەمبر/تشرینی دووەم رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ئامادە دەکەن. -
براوەی خەڵاتی نۆبڵ، نێرگز موحەمەدی مانگرتنی لە خواردن ڕاگەیاند
براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، چالاکوان نێرگز موحەمەدی لە زیندانی ئەوینی تاران، مانگرتنی لە خواردن ڕاگەیاند. -
لە مانگی تشرینی یەکەمدا ١٩ ژن کوژران، ١٨ ژنیش بەشێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستدا
بەپێی ڕاپۆرتی مانگی تەشرینی یەکەمی کەجەدەپە، 19 ژن کوژراون و 18 ژنیش بەشێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە. -
'نابێت رێگە بدرێت سەرمایەداری فێمینیزم وەک ئامرازێک بەکار بێنێت'
ئەو ژنانەی لە کۆنفرانسی جیهانی گەنجاندا قسەیان کرد، ڕایانگەیاند کە نابێت ڕێگە بە سەرمایەداری بدرێت فێمینیزم بەکاربهێنێت. -
سافیە ئاکداغ: ژن، ژیان، ئازادی سەرهەڵدانی ژنە
چالاکوانی تەژەئا سافیە ئاکداغ لەکۆنفرانسی دەبەپە لە ئامەد قسەی کرد و سەرنجی راکێشا بۆ سەر سەرهەڵدانی "ژن، ژیان، ئازادی" و وتی:" ئەمە فەلسەفەی سەرهەڵدانی ژنانە". -
دەسپێشخەریی ژنانی تۆڵەسێن لە گەڤەر چالاکی ئەنجامدا
تیمەکانی دەسپێشخەریی ژنانی تۆڵەسێن لە گەڤەر دژی ٧٥ هەمین بنکەی پۆلیس بە تەقەمەنی دەستی و مۆڵۆتۆڤ و یاری ئاگرین و چەکی تاکەکەسی چالاکیان ئەنجامدا. -
'سەرسامی تێکۆشانی ژنانی کوردستان بووم'
سکرتێری ژنانی گەنجی پیشەگەر ژولیا یاوریس کە لە پیرووەوە بەشداری لەو کۆنفڕانسەی گەنجانی جیهاندا کردبوو، کە لەلایەن تۆڕی "گەنجان مێژوو دەنوسنەوە' لە پاریس سازکرابوو، وتی، "من سەرسامی تێکۆشانی ژنانی کوردستان بووم". -
نێرگز محەمەدی بەهۆی ئەوەی سەڕی دانەپۆشیبوو، نەگەیەنرایە نەخۆشخانە
ڕاگەیەندرا کە نێرگز محەمەدی چالاکوانی براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، بەهۆی ئەوەی سەری دانەپۆشیوە، بەگەیەندراوەتە نەخۆشخانە. -
تەژەئا بەرامبەر بە دەستگیرکردنی گوڵتان کیشاناک ناڕەزایەتی دەربڕی
تەژەئا ڕێگریکردن لە ئازاد بوونی (گوڵتان کیشاناک) و دیلکردنی (هودا کایا)ی شەرمەزار کرد.