ژنان
دوایین ھەواڵ
-
کەژار: پێویستە جیهان دژی سیاسەتی قڕکاری دەوڵەتی فاشیستی تورک و چەتەکان هەڵوێستی هەبێت
کەژار هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر رۆژئاوا و باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە توندی شەرمەزارکرد و داوای لە سەرجەم ئازادیخوازان کرد کە بەرامبەر بەو هێرشانە کاردانەوەیان هەبێت. -
بەردانی مەرجداری نێرگس موحەمەدی
مستەفا نیلی پارێزەر ڕایگەیاند بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ ماوەی سێ حەفتە چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ، نێرگس موحەمەدی لە زیندانی ئێڤین بەردراوە. -
چالاکی ژنان لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان
لە دژی هێرشی داگیرکاری لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، گەل بەرەو سنوری کۆبانێ ڕێپێوانیان ئەنجامدا. پشتێنە و بازنەیەک لە بەرگری پێکهێنرا و پەیامی بەرخۆدان درا. -
دایکانی ئاشتی: بە ڕوحی کۆبانێ-ەوە ڕۆژئاوا بپارێزین
دایکانی ئاشتی بە چالاکییەکانیان هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریییان شەرمەزاکرد و پەیامی "بەڕوحی کۆبانێ-ەوە ڕۆژئاوا دەپارێزین"یان دا. -
'تۆڵەی هەڵسوکەوت لە گەڵ دیلەکان دەکەینەوە'
کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە بارەی هێرشە دڕندانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر دیلەکان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند؛ دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەرپرسیاری سەرەکییە و تۆڵەی دەکەینەوە. -
بانگەوازی مەجلیسی ژنان: دەبيت گەل لە دەوری قەسەدە کۆببێتەوە
مەجلیسی ژنانی سووریا دەڵێت “شەڕی ڕێکخراوە تیرۆریستەکان لە دژی گەلی سووریا شەرمەزار دەکەین و لەو کارەش دەوڵەتی تورک بەر پرسیارە”. مەجلیسەکە بانگەوازی لە گەلی هەرێمەکە کرد کە لە دەوری قەدەسە کۆببنەوە. -
کەژەکە: دەبێت بە شێوەیەکی بەهێز خۆڕاگری بکەین و سەربکەوین
کۆردیناسیۆنی کەژەکە لەپێناو خاوەنداری لە تێکۆشانی رۆژئاوا بانگەوازی کرد و رایگەیاند، "لەم رۆژانەدا کە تەنانەت کاتژمێرەکانیش بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگن، دەبێت ئێمە بە شێوەی بەهێز خۆڕاگری بکەین و سەربکەوین". -
هەپەژە یادی فەرماندە ئاریەن ئارێی بەرزڕاگرت
فەرماندەیی گشتیی هەپەژە لە یەکەم ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندەەکیان ئاریەن ئارێ، تێکۆشەری رێگەی ئازادی ژنان، ئازادی ژیان، یادی ئەوی بەرزڕاگرت و بەڵێنی درێژەدان بە تێکۆشانی شەهیدانی دووبارەکردەوە. -
لە کەرکوک، سەبارەت بە ٢٥ی تشرینی دووەم سیمینارێک سازکرا
لە کەرکوک، لەژێر ناونیشانی "یەک بگرن لەپێناو کۆتایهێنان بە توندوتیژی دژی ژنان بەدروشمی "نەبوونی بەهانە" سەبارەت بە هەڵمەتی ٢٥ی تشرینی دووەم سیمینارێک سازکرا. -
نەوای ژن پانۆرامای ژنی ساڵی دەست نیشانکرد
نەوای ژن بە مانشێتی 'ڕێبەری ئێمە ژن، ژیان، ئازادییە'، سەرنجی بۆ بەرخۆدانی ئەو ژنانە ڕاکێشا کە مۆرکی خۆیان لە ساڵی ٢٠٢٤ لیداوە. -
گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین لە شوێنی شەهیدکردنیان یادکرانەوە
بە پێشەنگایەتی ڕژاک شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین لە شوێنی شەهیدکردنیان یادکرانەوە. -
شاندی ژنانی سلۆڤینی سەردانی ژن تیڤییان کرد
شاندی ژنانی سلۆڤینی کە لە ١٤ کەس پێکهاتبوون سەردانی تەلەفزیۆنی ژن تیڤییان کرد و دەربارەی ژنانی ڕۆژنامەنووسی کوردیش زانیارییان وەرگرت. -
لە باشوورەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارەی وەریشە مورادی و پەخشان عەزیزی بانگەوازێک راگەیەندرا
بەدەیان ژنە سیاسەتمەدار، ئەکادیمیسیان، چالاکوان و رۆژنامەوانی باشووری کوردستان لە بانگەوازێکدا داوا لە سەرۆککۆماری عێراق و هاوسەرەکەی و سەرجەم بەرپرسانی کورد دەکەن، هەوڵەکانیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارەی وەریشە مورادی و پەخشان عەزیزی بخەنەگەڕ. -
حورا نیکبەخت: رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە ژن، ژیان، ئازادییە
حورا نیکبەخت، چالاکوانی مافەکانی ژنان لە زیندانی ئێڤینەوە رایگەیاند، "رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە ژن، ژیان، ئازادییە". -
جانان کەپەنچ: شارەکان دەکەین بە شاری ئازادی ژنان
جانان کەپەنچ ئاماژەی بەوەدا دەسەڵاتداری ئاکەپە زۆرترین هێرشی لەسەر ژنانە و وتی، "دەسەڵاتداری ئاکەپە، سیستەمی هاوسەرۆکایەتی وەک هەڕەشەیەک لەسەر خۆی دەبنێت بۆیە قەیوم دەسەپێنێت." -
" پێویستە لە پەروەردەی خێزانەوە توندوتیژی دژی ژن بنبڕ بکەین"
چالاکوانی بواری ژنان دەڵێن: "پێویستە بە فشاری سەرجەم لایەنەکان و ڕێکخراوەکان چاکسازی لە یاساکانی عێراق بکرێت بۆ پاراستنی ژن لە توندوتیژی". -
لە زیندانی ئەوین مانگرتن لە خواردن بۆ وریشە مورادی و نێرگز محەمەدی دەستی پێکرد_نوێکراوەتەوە
زیندانیانی سیاسیی لە زیندانی ئەوینی تاران ڕایانگەیاند بۆ ئاگاداربوون و چارەسەرکردنی ڕەوشی وریشە مورادی و نێرگز محەمەدی و تەواوی زیندانیانی هاوڕێیان، دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کردووە. -
"زاڵبوونی عەقڵیەتی پیاوسالاری وایکردووە ڕێژەی ژن کوشتن زیاد بکات"
ڕێزان شێخ دلێر پەرلەمانتاری پێشووی عێراق دەڵێت: "حزبەکانی باشوری کوردستان داڵدەی بکوژانی ژنان دەکەن تاوەکو دادگایی نەکرێن". -
چالاکیی ٢٥ی تشرینی دووەم لە نۆرمبێرگ
لە شاری نۆرمبێرگی ئەڵمانیا ژنان لە دژی توندوتیژی لەسەر ژنان ڕێپێوانیان کرد و ڕایانگەیاند کە ژن بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" خۆی بە ڕێکخستن دەکات و کۆمەڵگەش لەگەڵ خۆی ئازاد دەکات. -
چوار ڕێیانێکی شاری لیڤۆرنۆ بەناوی ژینا ئەمینی-ــەوە ناو نرا
چوارڕێیانێکی شاری لیڤۆرنۆ بە ناوی ژینا (مەهسا) ئەمینی کە لەلایەن هێزەکانی ئێران کوژرا، ناو نرا. -
لە مونیخ و ئۆسڵۆ بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم چالاکی بەڕێوەچوو
بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویژ ڕێپێوانێکی بە مەشغەڵ بەڕێوەچوو. ژنانی کوردیش بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد. -
کەژەکە: ساڵی ٤٧ەمینی تێکۆشان، سەرکەوتنی گەورەی بەدواوە دەبێت
کۆردیناسیۆنی کەژەکە سەبارەت بە ٤٦ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایەگیاند، کە ساڵی ٤٧ەمینی تێکۆشان سەرکەوتنی گەورە لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت. -
پاژک: پەکەکە هیوا و ئیرادەی ژنی ئازاد و گەلی کوردە
پاژک ٤٦ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆز کرد و رایگەیاند، "تێکۆشان و بەرخودانی پەکەکە کە لە بەرامبەر سیاسەتی فاشیستیی دەوڵەتی تورک سەرکەوتووە، هەموو شوێنێکی تەنیوەتەوە و بەرفراوان بووە". -
یەژا ستار : دامەزراندنی پەکەکە جەژنێکی نەتەوەییە
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیی یەژا ستار ڕایگەیاند؛ ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە جەژنێکی نەتەوەییە و دووەمین نەورۆزی گەلی کوردە و ڕایگەیاند کە پەکەکە لە ناوەندی فاشیزمی پیاوسالاردا تۆپێکی ئاگرینی رووناکی هیوایە. -
هەڵمەتی ژنانی خوێندکاری کوردستان؛ 'گەڕانەوە بۆ سەرچاوە و شوناسی خۆمان'
ژنانی خوێندکاری کوردستان (ژەخەکە) ڕایگەیاند، بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم دەستیان بە هەڵمەتی'ئێمە وازناهێنین - گەڕانەوە بۆ سەرچاوە و شوناسی خۆمان' کرد. ژەخەکە لە زانکۆیەکی بەرلین چالاکییەکی بەڕێوە برد.