ژنان
دوایین ھەواڵ
-
سەمەژێ: دژی توندوتیژی سەر ژنان ببنە دەنگی خۆپاراستن
سەمەژێ بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە کەمپەینەکەی تاژێ لە ١٠ هەمین ساڵیادی قڕکردنی شەنگال بە درووشمی "دژی توندوتیژی سەر ژن، ببنە دەنگی خۆپاراستن". -
مردنی بەگوماناوی ژنێکی گەنج
لە ناوچەی ئەبەخەی وان لە گەڕەکی جومهوریەت، ژنێکی ٢٠ ساڵە بە ناوی م.ب. بە مردنێکی بە گوماناوی گیانی لەدەستدا. -
دانیشتنی دادگای وەریشە مورادی دواخرا
دانیستنی دادگای تایبەت بە وەریشە مورادی ئەندامی کژار کە بڕیاربوو دوێنێ بەڕێوەبچێت بە هۆی ئامادەنەبوونی دادوەرەوە دواخرا بۆ کاتێکی نادیار. -
لە هامبۆرگ شەوی پشتیوانی بۆ ژن تیڤی ڕێکخرا
نوێنەری ژن تیڤی ئایسەل ئاڤێستا باسی لەوەکرد؛ ماوەی شەش ساڵە ژن تیڤی بووە بە دەنگ و هیوایی ژنان. -
لە زیندانی ژنانی سینجانەوە بۆ ئازادی 'عەبدوڵا ئۆجالان' نامە ئاراستەی دەسەڵات کرا
٦٠ زیندانی سیاسی لە زیندانی ژنانی سینجان لە دژی گۆشەگیری لە ئیمراڵی نامەیان ئاراستەی دەسەڵات کرد و رایانگەیاند، "دەبێت دەستبەجێ ئەو گۆشەگیرییە تێکبشکێندرێت. -
مەجلیسی ژنانی پەیەدە لە ئەوروپا ٥ هەمین کۆنگرەی خۆی بەست
مەجلیسی ژنانی پەیەدە لە ئەوروپا ٥ هەمین کۆنگرەی خۆی بەست، لە بڕیارەکانی کۆنگرەکەدا جەختکرایەوە بۆ خەباتکردن لەپێناو ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. -
ژنان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد کارتیان نارد و نەمامیان چاند
لە برێمەن ژنان بەبۆنەی ٧٥ هەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە، کارتیان نارد و نەمامیان چاند. -
ژنانی کورد بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد لە ڤاتیکانن
ژنانی کورد لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد" چوونە ڤاتیکان. -
تەژەکە-ئە کەمپەینی "هەزار ژن یەک دەنگ"ی دەست پێ کرد
تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە) لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد" کەمپەینی "هەزار ژن یەک دەنگ"ی دەست پێ کرد. -
٨ ژنی گەنجی تر چوونە ڕیزەکانی گەریلاوە
٨ ژنی کوردستانی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چوونە ڕیزەکانی گەریلاوە. -
کەژەکە: ژن و گەلی بەرخۆدەر و تێکۆشەرمان سەرکەوتن
کۆردیناسیۆنی کەژەکە ئاماژەیی بەوەدا ئەو ئیرادە و هەڵوێستەی لە وان و کوردستان پیشاندرا هیوایی گەورەکرد، بڕیارداری تێکۆشانی زیاترکرد و وتی: " ژن و گەلی بەرخۆدەر و تێکۆشەرمان سەرکەووتن." -
یەژاستار: رۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ رۆژی لەدایکبوونی گەلی ئازادە
یەژاستار: رێبەرایەتی ژیانێکی شکۆمەندانە و واتاداری بە گەلی کورد بەخشی. هەربۆیە رۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ لەدایکبوونی ئەندێشەی ئازادە، لەدایکبوونی گەلی ئازاد و کوردستانییە. -
کۆنگرە ستار رۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی پیرۆزکرد
مەجلیسی کۆنگرە ستار بە بۆنەی ڕۆژبوونی ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و وتی: "ئازادی ڕێبەرێتی ئازادی ژن و کۆمەڵگایە." -
پاژک: لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ سەرچاوەی ژیانی ئێمەیە
کۆردیناسیۆنی پاژک لە پەیامێکی خۆی بە بۆنەی رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رایگەیاند، "لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ سەرچاوەی ژیانی ئێمەیە". -
سێ ژن کوژرا
سێ ژن بە دەستی پیاوان، لە شارەکانی مولغا، ئەستەنبوڵ و دیلۆک-بەڵقیس کوژران. -
'دەبێت ژنان نەتەوەپەرەستی تێپەڕێنن و یەکێتی کۆنفیدراڵی بنیات بنێن'
چیدەم دۆغو ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەژەکە ڕایگەیاند، پێویستە ژنان بەسەر نەتەوە پەرەستیدا تێپەڕێن و یەکێتی کۆنفیدراڵی هەرێمی و جیهانی بنیات بنێن و وتی: "کاتێک گۆڕاین بۆ سیستەمێکی جیهانی، ئەوکات دەتوانین تێکۆشانێکی بەهێز دژی ئەم سیستەمە بەڕێوە ببەین." -
یەژەشە بەشداری خۆی لە کەمپینی ' لە دژی قڕکردنی ژنان ببە دەنگی خۆپاراستن' راگەیاند
یەژەشە بەشداری لە کەمپیی 'لە دژی قڕکردنی ژنان ببە دەنگی خۆپاراستن' کرد و رایگەیاند، "ئامادەن کە وەڵامی هەموو جۆرە هێرشێک بۆ سەر ژنان بدەنەوە". -
پاژک: نەورۆز ناوی لێپێچینەوە وحیسابپرسینەوەیە
کۆردیناسیۆنی پاژک رایگەیاند، کە نەورۆز سوێندی پاراستنی هەبوونی خۆمان و مسۆگەرکردنی ئازادییە و وئەوەشی خستەڕوو، "نەورۆز بە رۆحی ئاپۆیی و ئیرادەی پۆڵایینی مەزڵوم دۆغانەکان، لێپێجینەوەیە لە فاشیزم". -
کەرکوک، پێشانگاکەی "ڕەژاک" تایبەت بە کیمیابارانی هەڵەبجە کۆتایی هات
کەرکوک، پێشانگای (ژنان قوربانی یەکەمی جەنگن) کە لەلایەن "ڕەژاک"ەوە ڕێکخرابوو، دوای سێ رۆژ لە بەردەوامی کۆتایی بە کارەکانی هێنا. -
ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە سلێمانی ئاگری نەورۆزیان کردەوە
لە شاخی ئەزمەر لە سلێمانی، بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنجی تێکۆشەر و بەشداربوونی گەنجانی وڵاتپارێز بە وتنەوەی چەندین درووشم ئاگری نەورۆز کرایەوە و گەنجان داوایان کرد گەل بەشداری لە ئاهەنگی نەورۆزی بناری قەندیل بکات. -
یەژاستار: سەرکەوتن بۆ گەلەکەمانە
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار: هەر ژنێکی کورد، هەر گەنجێک، دایک و هەر بەتەمەنێکی کورد دەبێت نەورۆز بە پڕجۆش و خرۆشترین شێوە پێشوازی لە نەورۆز بکات و بیگۆڕێت بۆ بناغەی تێکۆشانی داهاتووی ئازاد. -
تەژەکە-ئە: ئێمە لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز ئاگری بەرخودان گەشتر دەکەین
تەژەکە داوای لە هەموو گەلی کورد بە تایبەتی ژنان کرد کە لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز ئاگری نەورۆز بەگوڕتر و گەشتر بکەن. -
کژار: نەورۆزی ئەمساڵ پارێزگارییە لە دەستکەوتەکانی تێکۆشانی ئازادی گەلان
کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کژار) رایگەیاند، نەورۆزی ئەمساڵ بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی تێکۆشانی ئازادیخوازانەی گەلانە و داواشی کرد، سەرجەم بەشەکانی کۆمەڵگا بە جۆش و خرۆشەوە بەشداری لە مەراسیمەکانی پیرۆزبایی نەورۆزدا بکەن. -
کەژەکە: هێرشەکان لە دژی ژنانی کورد سیاسەتی دوژمنکارانەیە
کۆردیناسیۆنی کەژەکە ناڕەزایەتی توندی بەرامبەر بە هێرش بۆ سەر ژنانی کورد نیشاندا و رایگەیاند: "بەتایبەتی هێرش لە دژی ژنانی کورد بەهۆی زمانی دایکیەوە هەڵوێستێکی نامەردانە و دووڕوویانەیە". -
پەیامی ٨ی ئادار لە گەریلاکانی ژنەوە
گەریلاکانی یەژا ستار دەلیلا و سۆرخوێن کۆبانێ ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕەنجدەریان پیرۆزکرد و پەیامی تێکۆشانیان دا.