ژنان
دوایین ھەواڵ
-
تەژەکە-ئە: خاوەنداری لە هەنگاوی ١٠ی تشرینی یەکەم دەکەین
بزوتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە-ئە) ڕایگەیاند کە خاوەنداری لەو هەنگاوە جیهانییە دەکەن کە لە ١٠ی تشرینی یەکەم لەژێر ناونیشانی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد" دەستپێکراوە. -
ڕژاک بەشداری لە هەڵمەتی "ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" دەکات
ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان (ڕژاک) ڕایگەیاند، بەشداری لە هەڵمەتی "ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد" دەکات. ئاماژەی بەوەشکرد، "لە کەسایەتی ڕێبەر ئۆجالاندا دەیانەوێت تەواوی گەلی کورد و مرۆڤایەتی بێدەنگ بکەن و بخنکێنن. -
دایکی شەهیدی نەورۆز زەکیە ئاڵکان گیانی لەدەستدا
دایکی زەکیە ئاڵکان کە بەر لە ٣٣ ساڵ لە ئامەد لە نەورۆزدا ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو و شەهیدببوو، عیسمەت ئاڵکان بەهۆی وەستانی دڵیەوە، ماڵئاوایی لە ژیان کرد. -
بزوتنەوەی ژنانی بەلوچستان رفاندن و بێسەروشوێنکردنی وریشە مورادی شەرمەزار دەکات
بزوتنەوەی ژنانی بەلوچستان رفاندنی وریشە مورادی ئەندامی کژار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە شەرمەزار دەکات و داوای ئازادی و دادپەروەری بۆ ئەو چالاوانان و سەرجەم ژنە چالاکوانەکان دەکات. -
کژار لە پێناو ئاشکراکردنی چارەنووسی وریشە مورادی هەڵمەتێکی دەستپێکرد
لە پێناو ئاشکراکردنی چارەنووسی ئەندامێکیان بە ناوی وریشە مورادی کە زیاتر لە دوو مانگە لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە رفێندراوە، کژار دەستی بە هەڵمەتێکی واژۆکۆکردنەوە کرد. -
کۆنگرەی ستار هەڤرین خەڵەف و دایکە عەقیدەی بیرهێنایەوە
کۆنگرەی ستار هەڤرین خەڵەف و دایکە عەقیدە و ئەو کەسانەی لە کۆمەڵکوژییەکەی دەوڵەتی تورک شەهیدبوون، بیرهێنایەوە. -
کەژەکە پشتیوانی خۆی بۆ هەڵمەتی ئازادی دەربڕی کە ١٠ی تشرینی یەکەم راگەیەندرا
دەستەی بەڕێوەبەریی کەژەکە لە راگەیەندروێکدا سڵاوی لە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' کرد، لە ١٠ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرا. -
بۆ لێپێچینەوە لە تاوانبارانی کوشتنی ناگیهان ئاکارسەل و ژنانی تر نامە نێردرا
بە پێشەنگایەتی ژنۆلۆژی-بروکسل لە چوارچێوەی هەڵمەتی دادپەروەری بۆ ناگیهان ئاکارسەل نامەیەکی کراوە ڕادەستی کونسوڵخانەی عێراق لە بروسکل کرا، داوا دەکرێت لێپێچینەوە لە بکوژ و تاوانبارانی تیرۆرکردنی ناگیهان ئاکارسەل و ژنانی تر بکرێت. -
لە ستراسبورگ پانێلێک بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد بەڕێوەچوو
لە ستراسبورگ لە ژێر ناونیشانی "ژنانی کورد لە رۆژئاوا لە رێگەی پاڕادایمی رێبەری گەلی کورد ژیانی نوێ بونیاد دەنێن" پانێلێک سازکرا. -
رۆژین موکریان: نابێت ژنان، چالاکوانان و ئازادیخوازان بەرامبەر گۆشەگیری ئۆجالان بێ هەڵوێست بن
رۆژین موکریان توێژەری سیاسی و چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان داوای لە ژنان، چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ و ئازادیخوازان کرد کە بەرمابەر بە گۆشەگیری رەهای سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵوێستیان هەبێت و دەنگ هەڵبرن. -
نازیلە مەعروفیان: لە سلێمانی ئەشکەنجدراوم
ڕۆژنامەوان، نازیلە مەعروفیان، ڕایگەیاند، لە سلێمانی ١٣ ڕۆژ دەستبەسەرکراوە و ئەشکەنجەدراوە. -
"پیلانگێریی ٩ی تشرینی یەکەم نابێتە ڕێگر لەبەردەم خواستی ئازادی ژنان"
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان و ژنانی کەرکوک: "پیلانگێریی نێونەتەوەیی نەک تەنها لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەڵکو تا ئیستا لەسەر تەواوی ژنان بەردەوامە". -
کەژەکە: دەوڵەتی تورک تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات
دەستەی بەڕێوەبەریی کەژەکە ڕایگەیاند، کە دەوڵەتی تورک لە پێش چاوی هەموو جیهان لە دژی گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات. -
"بوونی ئێمە لە پێناو پاراستنی گەل دایە"
گەریلای یەژاستار، بێریڤان ڕایگەیاند، تێکۆشانی گەریلا لە پێناو پاراستنی گەل دایە، جەختیشیکردەوە، "هێرش بۆ سەر گەل قبوڵ ناکەین و لە بەرامبەر ئەو ھێرشانە بێدەنگ نابین". -
یەژاستار شەهیدانی چاپەمەنی ئازادی بیرهێنایەوە
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەژاستار، لە ٧ ی تشرینی یەکەم، ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا، شەهیدانی چاپەمەنی ئازادی بیرهێنایەوە و گوتی : "ئەوان جەوهەری حەقیقەتن". -
ئیلاهە سەدر: پێویستە هەموان بەتایبەتی فێمینیستەکان لە پێناو ئازادی ئۆجالاندا تێبکۆشن
ئیلاهە سەدر، چالاکی بواری مافەکانی ژنان داوا لە هەموان بەتایبەتی ژنان، گەنجان، فێمینیستەکان و کەسانی یەکسانی خواز دەکات لە پێناو ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێبکۆشن. -
ژن نیوز: لە مانگی ئەیلولدا ٣٢ ژن و ٣ منداڵ کوژراون
بەپێی ئاماری ژن نیوز، لە مانگی ئەیلولدا ٣٢ ژن و ٣ منداڵ کوژراون. -
تەژەکە-ئە: دەبێت ٧ی تشرینی یەکەم لە پێناو ئازادیی ڕێبەرایەتی لە گۆڕەپانەکاندا بین!
تەژەکە-ئە ناڕەزایەتی بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆسەر ڕۆژئاوا و پیلانگێڕی نێونەتەوەیی نیشاندا و ڕایگەیاند، "پێویستە ٧ی تشرینی یەکەم لە پێناو ئازادیی ڕێبەرایەتی لە ھەموو شوێنێکی ئەوروپا لە گۆڕەپانەکاندا بین". -
بۆ ئەو ژنەی لە دویسبۆرگ کوژرا، چالاکییەکی جەماوەری ئەنجامدرا
سەدان کەس کوشتنی ژنێکی گەنجیان لە دویسبۆرگ شەرمەزارکرد، دژی زیهنیەتی دەوڵەت کە چاودەپۆشێت لە کۆمەڵکوژی ژنان، بانگەوازی ڕێکخستنیان کرد. -
ناگیهان ئاکارسەل لە قامیشلۆ یادکرایەوە
ئەندامی ناوەندی لیکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی و ئەکادیمیست و نوسەر و ڕۆژنامەوان، ناگیهان ئاکارسەل، کە ٤ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە سلێمانی کوژرا، لە قامیشلۆ یادکرایەوە. -
لە سلێمانی بە دوو چالاکی ناگیهان ئاکارسەل یادکرایەوە
لە شاری سلێمانی لە باشوری کوردستان، لە ساڵیادی تیرۆرکردنی ناگیهان ئاکارسەلدا، دوو چالاکی بەڕێوەچوو. -
بەسێ ئەرزینجان: پێویستە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بە هەموو ڕێگەیەک تێبکۆشین
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەژەکە، بەسێ ئەرزینجان: ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەری سەردەم و مرۆڤایەتییە. بۆیە دەبێت خاوەندارێتییەکی بەهێز لە ڕێبەر ئاپۆ بکەین. وەک ژن و گەنج، پێویستە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەرەکەمان بە هەموو ڕێگەیەک تێبکۆشین. -
پۆلیسی ئێران هێرشی کرد: کچە کوردێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە کۆمادایە
ئارمیتا گەراوند، کچە کوردێکی تەمەن ١٦ ساڵ کە لە ئەنجامی هێرشی پۆلیسەکانی ئێران بریندار بوو، ماوەی ٣ ڕۆژە لە کۆمادایە. -
ژنۆلۆژی بۆ ناگیهان بووە قۆناغ و بوارێکی پێناسەکردن
لە فەرماندەیی یەژاستار ئەیلەم رۆنی دەستنیشانی کرد کە ژنۆلۆژی بۆ ئەکادیمیسیان ناگیهان ئاکارسەل بوو بە قۆناغ و بوارێکی خۆپێناسەکردنەوە. -
مەکەگەپە ناگیهان ئاکارسەلی بیرهێنایەوە
پلاتفۆرمی ڕۆژنامەوانانی ژنی میزۆپۆتامیا (مەکەگەپە) بەبۆنەی ساڵیادی کوشتنی ئەکادیمیست ناگیهان ئاکارسەلەوە، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و گوتی: "دژی نایاسایی و دەستبەسەرکردن و زیندانی کردن و کۆمەڵکوژی دەنگمان هەڵدەبڕین".