ژنان
دوایین ھەواڵ
-
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا: هێڤا عەرەبۆ و دلاوەر عەرەبۆ ژیانی خۆیان بەخشییە ئازادی کوردان
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا یادی هەردوو تێکۆشەر هێڤا عەربۆ و دلاوەر عەرەبۆی کردەوە کە لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوون و گوتی، هەردوو هەڤاڵمان ژیانی خۆیان بەخشییە دۆزی ئازادی کوردان و ژنان. -
کەجەدەپە: لە مانگی کانوونی دووەمدا ٣٣ ژن کوژراون
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەجەدەپە لە مانگی کانوونی دووەمدا ٣٣ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون. ٣٢ ژنی دیکەش بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە. -
ژمارەی مانگی شوباتی ڕۆژنامەی "نەوای ژن" بڵاوبووەوە
ژمارەی ٢٣٩ی ڕۆژنامەی مانگانەی ژنان "نەوای ژن"، بە مانشێتی 'پارادایمی ئازادی رێگای ڕزگار بوونە لە قەیرانەکان' بڵاوبووەوە. -
یەپەژە: پێویستە ژنانی ئەوینداری ئازادی سوریای نوێ بنیات بنێن، نەوەک بکوژان
فەرماندەیی گشتی یەپەژە ڕایگەیاند هەوڵدەدرێت لەو چەتانەی ناسنامەی خۆیان گۆڕیوە دەوڵەت دابمەزرێت، ناڕەزایەتی بەرامبەر پۆست بەخشین بە بکوژی هەڤرین خەڵەف نیشاندا و گوتی: "دەبێت سوریای نوێ بەدەستی ژنانی ئازادیخواز بنیات بنرێتەوە، نەوەک بەدەستی بکوژان". -
ژنان داوای دادگایکردنی بکوژی هەڤرین خەڵەفیان کرد
ژنانی عەفرین لە شاری قامیشلۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆبوونەوە و داوای دادگایکردنی حاتەم ئەبو شەقرایان کرد، کە بکوژی هەڤرین خەڵەفە. -
ئێران هەوڵدەدات ڕەوایەتی بە سزای لەسێدارەدان بدات
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر هەوڵەکان بۆ ڕەوایەتیدان بە سزای لەسێدارەدانی وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی. -
'پێویستە هەمووکەسێکی خاوەن ویژدان لە دژی هەتەشە ڕاپەڕێت'
قەدریە دۆغان هاوسەرۆکی کۆمەڵەی عەلەوییە دیموکراتیکەکان (داد) ڕایگەیاند؛ لە سووریا بە شێوەیەکی دڕندانە پارێزەری مافەکانی مرۆڤ ڕاسا ئەل-عەلی کوژرا کە ئەمە بۆ ژن و کەمە نەتەوەکانی هەرێمەکە هەڕەشەیەکی گەورەیە و ئەم هێرشە ئەنجامی سیاسەتیکی سیستەماتیکە. -
ڤیان؛ دەنگێک لە بەرانبەر بێدەنگی
ڤیان... سیمبوڵی دڵسۆزی و تێکۆشان دژی بێدەنگی... ئازادیخوازێک کە باڵندەی پەپولەی لە پەڕی ئازادی درووستکراو دەدات بە خەونی منداڵانی کوردستان. ناوی ڤیانی بۆخی هەڵبژارد، ڤیان ناوی 'ئیرادە و ژیانە'. -
نەزلیهان شەدال: سیاسەتی شەڕی تایبەت هەژاریی ژنان زیاتر دەکات
هاوسەرۆکی (GABB) نەزلیهان شەدال ڕایگەیاند شەڕ و سیاسەتی شەڕی تایبەت و دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان هەژاریی ژنان زیاتر دەکات. -
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا بەشداری چەتە بکوژەکانی لە ئیدارەی هەتەشە شەرمەزار کرد
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا بوونی چەتەکانی لە ئیدارەی کاتی دەستەی تەحریر شام (هەتەشە)دا شەرمەزار کرد و گوتی: "تاوەکو تاوانباران دادگای نەکرێن، کۆمەڵگەی ئازاد، دادپەروەر و یەکسان دانامەزرێت." -
بەشداربوونی بکوژانی ژنان لە کۆبوونەوەی ئیدارەی شام شەرمەزار کرا
کۆنگرەی ستار بەشداربوونی بکووژانی هەڤرین خەڵەف لە کۆبوونەوەی ئیدارەی شام شەرمەزار کرد و گوتی: "لە بەرانبەر ئەو بڕیارانەی کە لە شام دەدرێن دەبێت بێدەنگ نەبین". -
ژنانی ئێزدی بەشداری هاوپەیمانی ١٨٨ بوون
ژنانی ئێزدی بەشداری هاوپەیمانی ١٨٨ بوون کە لە دژی یاسایی دووژمنایەتیکردن لە ژنان دامەزرێنرا. -
گوڵستان گولۆ: سووریای نوێ دەبێت نوێنەرەوەی یەکسانی بێت
گوڵستان گولۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار ڕایگەیاند؛ "بۆ ئێمە هێڵێکی سوورە، دەبێت مافی ژنان لە دەستووری نوێی سووریادا بپارێزرێت و نوێنەرایەتی لەسەدا ٥٠ پێ بدرێت." -
'شوێنی دایکان زیندان نییە، دایک ئاشتیی دەوێت'
حەنیفە ئاسڵانی ٨٢ ساڵ کە سەرەڕای تەمەن و نەخۆشی ٣ ساڵ زیندانی کرابوو، هەفتەی ڕابردوو ئازاد کرا و ڕایگەیاند: "شوێنی دایکان زیندان نییە، دایک ئاشتیی دەوێت." -
یەژەکە-ئە ناڕەزایەتی لە بەرانبەر هێرش لە دژی گۆکای ئاکبولوت نیشاندا
یەژەکە-ئە بە ڕاگەیاندراوێک ناڕەزایەتی لە بەرانبەر هێرش لە دژی سیاسەتمەدار ئاکبولوت نیشاندا و گوتی: "ئەم ڕووداوە لە ئەڵمانیا نمونەیەکی ترسناکی ڕاستڕەوەکانە لە زیاد بووندایە و نمونەی سیاسەتی فاشیستە". -
زەینەب جەلالیان: سزای لە سێدارەدان کە باڵی بەسەر وڵاتەکەماندا کێشاوە شەرمەزار دەکەم
ژنە زیندانیی سیاسیی کورد لە دژی سزای لە سێدارەدانی سەر هەردوو ژنە چالاکوان وەریشە مورادی و پەخشان عەزیزی نامەیەکی بڵاوکردەوە و گوتی: " سزای لە سێدارەدان کە باڵی بەسەر وڵاتەکەماندا کێشاوە شەرمەزار دەکەم." -
وەریشە مورادی: هێرشەکە لە دژی هەموو کۆمەڵگەیە، بەڵام بەرخۆدان سەردەکەوێت
چالاکوان و زیندانیی سیاسی کورد وەریشە مورادی کە لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوە سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێندراوە، لە نامەیەکەدا گوتی: "هەوڵدەدەن کۆمەڵگە بە تەواوەتی مەحکومی فشار و لە سێدارەدان بکەن. بەڵام بەرخۆدان سەردەکەوێت." -
کۆنگرە ستار: لە دژی دەوڵەتی تورک دەبێت لێپرسینەوەی نێونەتەوەیی دەست پێبکرێت
کۆنگرە ستار ناڕەزایەتی لە بەرانبەر کۆمەڵکووژیییەکانی دەوڵەتی تورک نیشاندا و گوتی: "دەبێت لێپرسینەوەی نێونەتەوەیی دەست پێ بکات". -
نامەی ژنان: دان بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییدا بنێن
سەدان ژن نامەیان بۆ دامەزراوە نێونەتەوەییەکان نارد و گوتیان: "بانگەواز لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و هەموو ئەکتەرە سیاسییەکان دەکەین، بەفەرمی دان بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا بنێن". -
دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی دەم پارتی دەربارەی ڕۆژەڤی ئیمراڵی کۆبووەوە
دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی دەم پارتی بۆ هەڵسەنگاندنی پەیامەکانی ئەم دواییەی ڕێبەر ئاپۆ کۆبوونەوە. -
'ژیان لە کۆبانێ بونیاتنرایەوە و بوو بە سەرچاوەی ئیلهام بۆ ژنان'
ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی بەبۆنەی ١٠هەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ لە ڕاگەیاندراوێکدا وتی: "ژیان لە کۆبانێ بونیاتنرایەوە، بوو بە سەرچاوەی ئیلهام بۆ هەموو ژنان." -
ژنان لە ستۆکهۆڵم و مارسیلیا هێرشە داگیرکارییەکانیان شەرمەزارکرد
لە شارەکانی ستۆکهۆڵم و مارسیلیا بە پێشەنگایەتی ژنان هێرشە داگیرکاریییەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزارکران. -
تاژێ: ئەم دوو یاسایە ڕێگە بۆ کۆمەڵکوژی و فەرمانی نوێ دەکەنەوە
تاژێ ناڕەزایەتی نیشاندا بەرامبەر پەسەندکردنی یاسای باری کەسێتی و بڕیاری لێبووردنی گشتی، بانگەوازی کرد بۆ تێکۆشانی هاوبەشی ژنان. -
یەپەژە: بە ڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانێ-ەوە سەرکەووتن دێتەئاراوە
فەرماندەیی گشتی یەپەژە ڕایگەیاند؛ "بەبۆنەی ساڵیادی ڕزگاری کۆبانێ، لە کەسایەتی شەهیدان ئارین، ڕێڤان، ڤیان، مەدیا و زەهرادا هەموو شەهیدانی بەرخۆدانان بە ڕێزدارییەوە یاد دەکەینەوە." -
زۆزان سیما: تێکۆشانی بە هێز ڕێگەی لە بەردەم دیالۆگ کردەوە
ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، زۆزان سیما ئاماژەی بەوەکرد کە لە هەموو کاتێک زیاتر ژنان لە ڕیزەکانی هەرە پێشەوەی تێکۆشان جێیان گرتووە، ڕاشیگەیاند کە دوای ئەوەی دەوڵەتی تورک نەیتوانی تێکۆشانی گەل تێک بشکێنێت، هانای بۆ دەستەواژەی 'دیالۆگ' برد.