ژنان
دوایین ھەواڵ
-
لە سلێمانی ٨ـی ئادار پیرۆز کرا
ژنانی چالاکوان و ئازادییخواز، بەبۆنەی ٨ـی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکارەوە مەڕاسیمێکی تایبەتیان ئەنجامدا و بە ئاهەنگ و بەخشینی خەڵات ئەم ڕۆژەیان پیرۆز کرد. -
ژنانی ئێزدی و عەرەب سڵاوییان لە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد
لە شەنگال ژنانی ئێزدی و عەرەب سڵاوییان لە ٨ـی ئادار ڕۆژی جیهانی کرێکار و ڕێبەر ئاپۆ کرد. -
پیرۆزبایی ٨ـی ئادار لە ئێلح: ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ
بە بۆنەی ٨ـی ئادارەوە لە ئێلح بە بەشداربوونی هەزاران کەس ئاهەنگێک ئەنجامدرا. لە ئاهەنگەکەوە گوترا: "ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆمان دەوێت." -
٨ـی ئادار لە ئامەد: پشتگیری دەکەین لە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ
ژنان لە گردبوونەوەی ٨ـی ئاداری ئامادەوە گوتییان: "پشتگیری دەدەنە بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی ڕێبەر ئاپۆ." -
ژنان لە نسێبین بانگەوازیان کرد: ژنان کلیلی کۆمەڵگەی دیموکراتیکن
لە نسێبین ژنان بەبۆنەی ٨ ی ئادار کۆبوونەوە و ئاهەنگێکی بەجۆشیان ئەنجامدا. لە گردبوونەوەکەدا پەیامی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ژنان خوێنرایەوە. -
لە دێرسیم کۆبوونەوەی ٨ی ئادار: لایەنگری ئاشتیین
بە پێشەنگایەتی پلاتفۆرمی ژنانی دێرسیم، کۆبوونەوەی ٨ی ئادار ئەنجام درا. لە کۆبوونەوەکەدا بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەنگی دایەوە. ژنان پەیامی لایەنگری ئاشتینیان دا. -
یەپەژە: ١٠ داگیرکەر کوژران
یەپەژە ڕایگەیاند لە چالاکییەکانیادا لە بەرەی بەنداوی تشرین ئەنجامیاندا، ١٠ داگیرکەر کوژران و ٣ داگیرکەری دیکەش بریندار بوون. -
ژنان بە درووشمی "ژن ژیان ئازادی" لە کادیکۆ کۆبوونەوە
ژنان بەبۆنەی ٨ ی ئادار لە گۆڕەپانی ئەسکەلە لە کادیکۆ کۆبوونەوە و درووشمی "ژن ژیان ئازادی"یان بەرزکردەوە. -
لە ئامەد ئاهەنگی ٨ی ئادار بە دروشمی 'بێ سەرۆک ژیان نابێ' دەستی پێکرد
لە ئامەد ئاهەنگی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار دەستی پێکرد. ژنان بێپچڕان دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "ژن، ژیان، ئازادی"، "ئازادی ڕێبەرێتی" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ"یان بەرزکردەوە. -
ڕوکەن ئاکچا: ٨ی ئادار دەبێت ببێتە ڕۆژی دەستپێکی تێکۆشانی نوێ
هاوسەرۆکی کۆن-مەد ڕوکەن ئاکچا ئاماژەی بەوەدا ژنان کورد لە جیهان، بە تایبەت لە ڕۆژهەلاتی ناوین تاوەکو ئاشتیی و دادپەروەری بە دی دێت، لە هەموو گۆڕەپانێکی ژیان لە تێکۆشان بەردەوامن. -
شەڕڤانانی یەپەژە: دەبێت هەموو ڕۆژێک ببێت بە ڕۆژی ئازادی ژنان
شەڕڤانانی یەپەژە لە بەرەکان بەرخۆدان دەکەن ٨ی ئاداریان بە تایبەت لە شەڕڤانانی یەپەژە و هەموو ژنان پیرۆز کرد و گوتیان: "دەبێت ئەم ڕۆژە بۆ هەموو ژنێک ببێت بە ڕۆژی ئازادی". -
ژنانی کانتۆنی فورات: لە ٨ی ئادار ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین
ژنانی کانتۆنی فورات بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار دەلێن؛ بە تێکۆشانی ٨ی ئادار ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین. -
پەیامی کەنەکە بۆ ٨ ی ئادار
کەنەکە ڕایگەیاند ئەو ژنانەی بە هەوڵ و بوێریی مەزن ٨ ی ئاداریان گەیاندە ئەمڕۆ، مێژوویان نووسییەوە، هەروەها ٨ ی ئاداری لە هەموو ژنان پیرۆز کرد. -
ڕۆزەرین ئۆجالان: تێکۆشانی هاوڕێ ژنەکانمان لە زیندان، ئیلهامبەخشە
ئەندامی کۆمیتەی زیندانەکانی پاژک، ڕۆزەرین ئۆجالان ڕایگەیاند ژنانی بەرخۆدەری نێو زیندانەکان بە تێکۆشان و قوربانیدانیان ڕۆڵێکی مەزن دەگێڕن بۆ ئەوەی تەڤگەری ئازادیی ژنانی کوردستان مەزنتر ببێت و ببێتە ئیلهامبەخش بۆ هەموو جیهان. -
ڕۆژن: گۆڕەپانی ڕاگەیاندن بگۆڕن بۆ گۆڕەپانی تێکۆشان
ڕۆژن بە بۆنەی ٨ی ئادار بانگەوازی لە هەموو هاوپیشەکانی کرد، لە دژی هەموو جۆرە هەڕەش و هێرشێک گوتاری خۆیان یەکگرتوو بکەن، تۆڕە هاوبەشەکانیان بە هێزتر بکەن و گۆڕەپانی ڕاگەیاندن لەسەر ناوی ژنان بگۆڕن بۆ زەمینەی تێکۆشان. -
کەژەکە کۆمەڵکوژی سەر عەلەوییەکانی شەرمەزارکرد و داوای پیشاندانی ناڕەزایەتی کرد
کۆردیناسیۆنی کەژەکە ڕایگەیاند هەوڵدەدرێت دیسانەوە لە سوریا شەڕ هەڵبگیرسێتەوە، بانگەوازی لە هەمووان کرد لە ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانی کرێکاردا، کۆمەڵکوژی سەر عەلەوییەکان شەرمەزار بکەن. -
گەریلاکانی یەژاستار: یەکگرتنی ژنانی جیهان، سیستەمی سەرمایەداری دەڕووخێنێت
گەریلاکانی یەژاستار ٨ ی ئاداریان لە تەواوی ژنان پیرۆز کرد و بانگەوازیان لە ژنان کرد، یەکێتیی خۆیان پێکبهێنن. -
لە مەخموور ٨ـی ئادار پیرۆز کرا
لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی (مەخموور) بە بۆنەی ٨ـی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار ڕێپێوانێک ئەنجام درا. -
چالاکی ٨ـی ئادار لە بناری قەندیل: خاوەنداری لە پەیامی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین
لە چوارچێوەی ئاهەنگ و چالاکییەکانی ٨ـی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار، لە بناری قەندیل چالاکییەک ڕێکخرا و پەیامی "بەردەوام دەبین لە تێکۆشانی ئازادییمان"درا. -
لە چەند شارێک چالاکی ٨ـی ئادار ئەنجام درا
لە شارەکانی وان، گەڤەر و ئیدیر بە چالاکی جۆراوجۆر ٨ـی ئادار رۆژی جیهانی ژنانی کرێکار پیرۆز کرا. -
لە سلێمانی بە فیستیڤاڵێک ٨ـی ئادار پیرۆز کرا
بە بەشداری ٣٠ ژن لە شاری سلێمانی بە کردنەوەی فیستیڤاڵێک ٨ـی ئادار پیرۆز کرا. -
لە سلۆپی ٨ـی ئادار پیرۆز کرا
بە گردبوونەوەیەکی جەماوەری ژنان لە سلۆپی ٨ـی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکارییان پیرۆز کرد و ڕاگەیاندرا؛ ئازادی ژنان کلیلی کۆمەڵگەی دیموکراتیکە. -
یەپەژە: ساڵی ٢٠٢٥ بکەینە ساڵی ئازادی، ئاشتی و یەکسانی
یەپەژە ڕۆژی ٨ـی ئاداری لە هەموو ژنان پیرۆز کرد و گوتی: "لەوباوەڕداین ساڵی ٢٠٢٥ ببێتە ساڵی یەکگرتن و تێکۆشانی مەزنی هەموو ژنانی جیهان." -
ئاهەنگی ٨ـی ئادار لە جورنە ڕەش
بە بۆنەی ٨ـی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار تەژەئا لە جورنە ڕەش ئاهەنگێکی ڕێکخست. -
لە سانتیاگۆ ژنان چالاکییان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدا
لە سانتیاگۆی پایتەختی وڵاتی شیلی ژنان بە چالاکییەک داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆییان کرد.