کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
تەرمی ئەحمەد گون بەخاکسپێردرا
ئەندامی مەجلیسی شارەوانی سێگرکی دەم پارتی و یەک لە بەڕێوەبەرانی پارتەکە، ئەحمەد گون لە هێرشێکی چەکداریدا گیانی لەدەستدا و لە سێگرک بەخاکسپێردرا. -
ئەندامی پارتی دەم ئەحمەد گون تیرۆرکرا
لە قلەبان ئۆتۆمبێلی حەمەد گون لە بەڕێوەبەرانی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (پارتی دەم) درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و بەهۆیەوە ئەحمەد گون ژیانی لەدەستدا. -
شارەوانییەکانی گەلی شەنگال داوای پشتگیری بۆ کاندیدی پادێ دەکەن
شارەوانییەکانی گەلی شەنگال سەرنجیان خستەسەر تێکۆشانی قاسم کەشکۆ کاندیدی پادێ لە ئازادکردن و ئاوەدانکردنەوەی شەنگاڵدا و داوای لە گەلی شەنگاڵ کرد لە هەڵبژاردنی ١٨ی کانوونی یەکەمی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا دەنگ بە کەشکۆ بدەن. -
کەجەکە سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی ئاگرکەوتنەوەکەی سۆران دەکات
کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بەبۆنەی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە قەزای سۆران پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: " ئەم ڕووداوە هەروەکو چۆن هەموو خەڵکی کوردستان، ئێمەشی دڵنیەگەران و خەفەتبار کرد". -
هەپەگە: لە زاپ داگیرکەرێک سزادرا
هەپەگە رایگەیاند، کە لە ٨-١٠ی کانونی یەکەم/ دیسەمبر لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٤ چالاکیان کردووە. راگەیەندرا کە سوپای تورک بە دەیان جار هەرێمەکانی پاراستنی مێدیای بۆردومان کردووە. -
کەنەکە داوای بەشداری گەل لە هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد
کەنەکە داوای لە گەلی کوردستان کرد بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بکەن. -
لە سەرەتای پاییزەوە زیاتر لە ١٥٠ کۆڵبەر بوونە قوربانی
تەقەکردن و کردنەئامانجی کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە و بە گوێرەی نوێترین ئامار، لە سەرەتای پاییزەوە زیاتر لە ١٥٠ کۆڵبەر بوونە قوربانی کە ١٩یان منداڵن. -
دیمەنی چالاکییەکی یەژاستار لە دژی داگیرکەران بڵاوکرایەوە
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکیەکی گەریلاکانی یەژاستار لە گۆڕەپانی خانتور لە دژی سوپای توری داگیرکەری بڵاوکردەوە. -
مەسرور بارزانی و شکست
سەرۆکى حکومەتى کاربەڕێکەى هەرێمى کوردستان نوقمى شکست و سیاستە هەڵەکانی بووە و جیا لەوەی لە ڕووبەڕووکردنەوەی هاوڵاتیان بە چەندین قەیرانى دارایی و ئابورى و کۆمەڵایەتى، مەترسیشی لە سەرە قەوارەى هەرێم دروست کردووە. -
ئێشکگریی ئازادی مەخمور لەگەڵ کۆمەڵەی ٣٠ هەمین بەردەوامە
ئێشکگریی ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور بۆ شکاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە، کۆمەڵەی ٣٠ هەمین ئێشکگرییەکەیان گرتەدەست. -
کەسایەتییەکانی کەرکوک: "هەڵبژاردنی ئەم جارە بۆ کورد چارەنووس سازە"
کەسایەتییەکانی کەرکوک، داوا لە کوردانی شارەکە دەکەن بەشداری بکەن لە هەڵبژاردن و دەلێن: "ئەم هەڵبژاردنە چارەنووس سازە بۆ ئایندەی کورد لە شارەکە". -
تەڤگەری ئازادی پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە
تەڤگەری ئازادی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی ئاگرەکەی سۆران کرد. -
"پارادایمی عەبدوڵا ئۆجالان بە جیهاندا بڵاوبۆتەوە"
لقی ئیهەدەی وان لە چوارچێوەی هەفتەی مافەکانی مرۆڤدا، پانێڵێکی ڕێکخست، لە پانێڵەکەدا دووپاتکرایەوە، سەرباری گۆشەگیری، پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە جیهاندا بڵاوبۆتەوە. -
دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە باشووری کوردستان
١٠ی کانونی دووەم/ دیسەمبر رۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤە، ئەم رۆژە بۆنەیەکە بۆ ئاوڕدانەوەی زیاتر لە مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ لە ناوچە جیاجیاکانی جیان. لەم رۆژەدا ئاوڕ لە دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە باشووری کوردستان دەدەینەوە. -
هەپەگە: هاوڕێیانمان زنار و عاکیف هەر ساتێکیان جەنگاوەرانە تێپەڕکرد
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، کە لە کەسایەتی زنار راپەڕین و عاکیف تۆڵهەڵداندا ئامانجەکانی سەرجەم شەهیدانی کوردستان دەهێننەدی. -
٤٧ رۆژە رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد لەلایەن پەدەکەوە رفێندراوە
دوای تێپەڕبوونی ٤٧ رۆژ بە سەر رفاندنی رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد لەلایەن پەدەکەوە، تائێستا چارەنووسی دیار نییە و رێگری لە پاڕێزەرانیش دەکرێت چاویان پێی بکەوێت. -
شاهین: بە ئەنقەست مادەی هۆشبەر لە شارەکانی کوردستان بڵاو دەکرێتەوە
عەباس شاهین، هاوسەرۆکی هەدەپی ئامەد ڕایگەیاند، بە ئەنقەست مادەی هۆشبەر لە شارە کوردییەکاندا بڵاودەکرێتەوە و وتی:"گەنجان هاندەدرێن مادەی هۆشبەر بەکاربهێنن و بەم شێوەیەلە گۆڕەپانی سیاسی دووردەخرێنەوە". -
٤٤ ڕێکخراو بانگەوازیان کرد: کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنن، پرسی کورد بە دیالۆگ چارەسەر بکەن
لە چوارچێوەی هەفتەی مافەکانی مرۆڤدا، بە بەشداری ٤٤ ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ئامەد ڕێپێوان ئەنجامدرا. بانگەوایان کرد، پێویستە گۆشەگیری کۆتایی بێت و پرسی کورد بە دیالۆگ چارەسەر بکرێت. -
لە سلێمانی کۆڕێک لە بارەی پیسبوونی ژینگە سازکرا
ئەمڕۆ لە ڕێکخراوی ئازادبوون، لە چوارچێوەی پرۆژەی چاودێری و هەڵسەنگاندنی ڕەوشی ژینگە، کۆڕێک بە ناونیشانی "پیسبوونی بە دەنگ لە شاری سلێمانی و ڕێگەچارەی گونجاو" سازدرا. -
ئیهەدە و رێکخراوەکانی بواری یاسا: گۆشەگیری ڕێگە لە چارەسەری دەگرێت
بە بۆنەی هەفتەی مافی مرۆڤەوە ئیهەدە و ئۆهەدە و نوسینگەی پارێزەرانی ماردین ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: گۆشەگیری پرسی کورد قووڵتر دەکاتەوە و ڕێگە لە چارەسەری دەگرێت. -
سەید ئۆکتای پاش ٣٠ ساڵ ئازاد کرا، جەماوەر بە گەرمی پێشوازییان لێکرد
سەید ئۆکتای پاش ٣٠ ساڵ زیندان ئازاد کرا، لە زێدی خۆی لە وان بە شێوەیەکی جەماوەری پێشوازی لێکرا. -
دەوڵەتی تورک بە هۆی ترسی لە مانگرتنەوە سزا بەسەر زیندانیانی مانگرتوودا دەسەپێنێت
لە زیندانەکانی ژمارە یەک و دووی رحا سزای دیسپلین بەسەر ئەو زیندانیانەدا سەپێندرا، کە لە دژی گۆشەگیری لە ئیمراڵی مانیان لە خواردن گرتووە. -
رێگە نەدرا بنەماڵەی ژینا ئەمینی بەشداری لە مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی ساخارۆف بکەن
هێزە ئەمنییەکانی ئێران رێگرییان لە گەشتی بنەماڵەی ژینا ئەمینی بۆ فەرەنسا کرد، کە بەنیازبوون بەشداری لە مەراسیمی وەرگرتنی خەڵاتی ساخارۆف بکەن، کە بۆ ئەمساڵ بە ژینا و بزوتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بەخشراوە. -
بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سۆران سێ رۆژ ماتەمینی گشتیی راگەیەندرا
لە سۆران لە ئەنجام ئاگرکەوتنەوە لە بینایەک کە وەک بەشە ناوخۆیی خوێندکاران بەکاردەهێنرا، ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا و بەهۆی ئەو رووداوەوە سێ رۆژ ماتەمینی راگەیەندرا. -
ئویسال: چاوەڕوانی ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەری کایا پێچەوانەی یاسایە
ئەندام پەرلەمانی هەدەپ نەورۆز ئویسال ئاسڵان، لە شرنەخەوە ڕایگەیاند، ئەوان قبووڵ ناکەن کەسێک کە لە سەدا ٩٠ کەم ئەندامە و پێویستی بە چاودێری بێت بۆچەندین مانگ لە زیندان بمێنێتەوە و چاوەڕێی ڕاپۆرت بکات.