کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
پاڵێوراوانی پادێ خۆیان بەگەل ناساند و داوایان کرد: دەنگ بدەن بە پادێ
لە تلعوزێر پاڵێوراوانی پادێ خۆیان بەگەل ناساند و بەڵێنیاندا کە داواکانی گەل بەدی بهێنن. هەروەها داوایان لە گەل کرد دەنگ بە پادێ بدەن. -
ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپ لە شاری موش دەستبەسەر کرا
بەرفین یەکتا ئەندامی ئەنجوومەنی گەنجانی هەدەپ لەلایەن پۆلیسی تورکەوە لە شاری موش دەستبەسەر کرا. -
ئۆهەدە: دەبێت داواکاریی زیندانیانی سیاسی جێبەجێ بکرێن
کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە) داوای کرد، دەستبەجێ گۆشەگیری لە ئیمراڵی کۆتایی پێبهێندرێت و داواکاری زیندانیانی سیاسی جێبەجێ بکرێت. هەروەها داوای لە رێکخراوەکانی داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ کرد، لە نزیکەوە چاودێری مانگرتنی زیندانیان بکەن. -
سلێمان ئەحمەد لە لایەن پەدەکەوە ڕفێندراوە و ماوەی ٤٠ ڕۆژە هیچ زانیارییەک لەسەری نییە
ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد کە لەلایەن پەدەکەوە ڕفێندراوە، ماوەی ٤٠ ڕۆژە هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە بەردەست نییە. نیگەرانییەکان لەسەر ژیانی سلێمان ئەحمەد تادێت زیاتر دەبن. -
ڕهام حجۆ: دژوار فەقیر عەگیدی سەردەم و هاوڕێی ژنانی ئێزدی بوو
ئەندامی کوردیناسیۆنی تاژێ، ڕهام حجۆ ئاماژەی بەوەدا کە شەهید دژوار فەقیر هێندەی کە فەرماندەیەکی سەربازی بوو، ئەوەندەش پێشەنگی کۆمەڵگا بوو و وتی:"ئەو عەگیدی سەردەم بوو و هاوڕێی ژنانی ئێزدی بوو، سەرکەوتنی ژنانی ئێزدی بە سەرکەوتنی خۆی دەبینی." -
شۆڕشگێڕی بە ڕۆحی سەرهەڵدان: دڵگەش شەڕزان
دڵگەش شەڕزان کە لە ساڵی ٢٠١١ لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بووە، میراتێکی گەورەی بەرخۆدانی لە دوای خۆیدا بەجێهێشت و شەهید بوو. -
گەریلاکان لە خواکورک ساڵڕۆژی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە خواکورک بە بۆنەی ٤٥ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە ئاهەنگێکیان سازکرد. -
ئاوارەیەکی ئێزدی بە تەقەی هێزەکانی پەدەکە کوژرا
راگەیەندرا کە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر نزیکەی ٠٩:٠٠ لە ئەکادیمیای سەربازی زاخۆوە تەقەیەکی زۆر بە دەوروبەر و ناوەوەی کەمپی چەمشکۆدا کراوە و لە ئەنجامدا ئاوارەیەکی ئێزدی بە ناوی شەکر ژیانی لەدەستداوە. -
لە مەخمور ٤ چەتەی داعش کوژران
وەزارەتی بەرگری عێراق ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی عێراق لە گوندێکی سەر بە مەخمور، ٤ چەتەی داعش کە خۆیان لە ماڵێکدا حەشاردابوو، کوژراون. -
ڕێپێوانێکی جەماوەری بۆ ئەو شەهیدەی تەرمەکەی لەناو کارتۆندا ڕادەستی بنەماڵەکی کرایەوە، بەڕێوەچوو
لە هەزەخ ڕێپێوانێکی جەماوەری بۆ شەهید ئاخین سەیدۆ کە تەرمەکەی لەناو پاکێتی کارتۆندا ڕادەستی بنەماڵەکی کرابووەوە بەڕێوە چوو. -
رووفاتی شەهید نوپەلدا سێرت بە خاکسپێردرا
روفافی شەهید گولەر ئۆزبەی (نوپەلدا سێرت) کە لەگەڵ ٥ هەڤاڵی ساڵی ٢٠١٨ لە کاتۆ مارینۆس شەهید ببوو، لە زێدی خۆی بەخاکسپێردرا. -
هەپەگە: سوپای داگیرکەر ٣٩ جار بۆردوومانی کردووە، ناوچەکانی نیشتەجێبوون زیانیان پێگەیشتووە
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، لە ٣٠ تشرینی دووەم و ١ ی کانوونی یەکەم، گوندەکانی هەرێمی پاراستنی مەدیا و گۆڕەپانەکانی گەریلا، ٣٩ جار لەلایەن سوپای داگیرکەری تورکەوە بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کراون، زیان بە گەلی هەرێمەکە کەوتووە. -
پاکتاوی سیاسی: زیاتر لە ٥٠ کەس زیندانی کران
لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیدا ١١٠ کەس دەستبەسەرکران، کە بڕیاری زیندانیکردن بۆ ٥٠ کەسیان دەرچوو. -
ئەو دایکەی روفاتی کچە شەهیدەکەی لە کارتۆندا رادەست کرایەوە: با لێمان بترسن!
ئاسیە ئەلچیچەک کە روفاتی کچەکەی شەهید ئاخین سەیدۆ (مەنفیات ئەلچیچەک)ی لە کارتۆندا رادەست کرایەوە، رایگەیاند، "توڕەم، سەربەرزم، چیان لەدەست دێ با بیکەن، دەرەقەتی ئێمە نایەن، با لێمان بترسن". -
کەمئەندامێکی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا
یەک لە کەمئەندامانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن دادگای شۆڕش لە مەهابادەوە بە تۆمەتی "هەوڵدان لە دژی ئاسایشی نیشتمانی لە رێگەی ئەندامبوون لە حزبێکی ئۆپۆزسیۆنەوە" و "بانگەشە لە دژی دەوڵەت" بە گشتی سزای ٥ ساڵ و شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. -
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکییەکی لە خواکورک بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکییەکی لە خواکورک بڵاوکردەوە، تێیدا هێزەکانی یەژاستار بە تاکتیکی سابۆتاژ ٢ داگیرکەریان سزادا. -
٣٩ ڕۆژە زانیاری لەبارەی ڕۆژنامەوان سلێمان ئەحمەدەوە نییە
٣٩ ڕۆژە هیچ زانیارییەک لەبارەی ڕۆژنامەوان و هەواڵسازی بەشی عەرەبی ڕۆژنیوز، سلێمان ئەحمەدەوە بەردەست نییە. -
بۆردومان: دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بناری قەندیلی بۆردومان کرد
فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی بۆکریسکانی قەندیلیان بۆردومان کرد. -
نوێنەرایەتی هەدەپ لە باشوور: دەبێت کۆتایی بە گۆشەگیریەکانی سەر عەبدۆڵلا ئۆجالان بهێندرێت
نوێنەرایەتی هەدەپ لە باشووری کوردستان گۆشەگیریەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی شەرمەزار کرد و لە دژی گۆشەگیریەکان داوای بەهێز کردنی تێکۆشان و یکێتی کرد. -
لە سلێمانی جەژنی ژیانەوە پیرۆز کرا
بە بەشداری سەدان کەس لە شاری سلێمانی ٤٥ــەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بە جۆش و خرۆش پیرۆز کرا. -
ئەمین گولەر کە لەسەدا ٩٠ی کەمئەندامە، بەشداری مانگرتن لە خواردن بوو
ئەمین گولەر زیندانیی کە لەسەدا ٩٠ی کەمئەندامە بەشداری مانگرتنی لە خواردن کرد کە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد دەستی پێکردووە. -
کاندیدی پارتی تەقەدوم تامر نایف خەڵەف: لە ساڵی ٢٠٠٣ ـەوە مافەکانمان فەوتاوە
لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، کاندیدی پارتی تەقەدومی ئێزیدیان، تامر نایف خەڵەف ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٠٣ ـەوە مافی شەنگال فەوتاوە و تیشکی خستەسەر گرنگی هاوپەیمانی ئێزیدیان لە هەڵبژاردنەکاندا. -
پڵنگ مەلەتی: پەکەکە لە هەر کوێیەک بێت لەوێ بەرخۆدان هەیە
ئەندامی کۆنسەی فەرماندەیی هەپەگە، پڵنگ مەلەتی، پێشوازی لە بەرخۆدانی زیندانیانی پەکەکە و پاژک کرد کە چالاکی مانیان لە خواردن دەست پێکردووە و وتی:" بۆ پەکەکە شوێن گرنگ نییە، پەکەکە لە هەر کوێیەک بێت، لەوێش بەرخۆدان هەیە." -
هەپەگە بەڕێزەوە شەهیدانی گارزانی بیرهێنایەوە
هەپەگە شۆڕش ڕوناهی و تۆڵهەڵدان هیزان و سەرهەڵدان گارزانی بیرهێنایەوە کە ٢٣ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە هێرشی هێزەکانی سوپای تورک بۆ سەر گارزان شەهید بوون، بەڵێنیدا یادی ئەوان لە تێکۆشانی خۆیدا زیندوو بهێڵێتەوە. -
هەپەگە ئاماری مانگی تشرینی دووەمی بڵاوکردەوە: ١٢٤ داگیرکەر سزادراون
بەگوێرەی ئاماری شەڕی مانگی تشرینی دووەم، لە ١٩٣ چالاکیدا ١٢٤ داگیرکەر سزادراون، لە شەڕەکاندا ٤ گەریلا شەهیدبوون.