کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکیەکی نوێی بڵاوکردەوە
گەریلاکانی یەژاستار ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە خواکورک چالاکیان ئەنجامدابوو، تیایدا دوو سەربازی تورکی داگیرکەریان بە سزاگەیاندبوو. گەریلا تی ڤی دیمەنی ئەو چالاکیەی بڵاوکردەوە. -
٧٠ رۆژە پەدەکە رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد_ی بێسەروشوێنکردووە
ماوەی ٧٠ رۆژە هیچ هەواڵێک لە سلێمان ئەحمەد هەواڵسازی بەشی عەرەبی رۆژنیوز بەردەست نییە، کە لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە لە دەروازەی سنووری پیشخابور رفێندرابوو. -
خوێناویترین ساڵیان بەرێکرد؛ کوژران و برینداربوونی نزیکەی ٣٠٠ کۆڵبەر لە ساڵێکدا
ساڵی ٢٠٢٣ بۆ کۆڵبەران خوێناویترین ساڵبوو، بەو پێیەی لەم ساڵەدا نزیکەی ٣٠٠ کۆڵبەر کوژراون و برینداربوون، ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەشی لە ساڵی ٢٠١٣ەوە بوونە قوربانی گەیشتە سەرووی ٢ هەزار کەس. -
سی. پی. تی. : لە هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورک ١١ هاوڵاتی کوژراون
ئەندامی سی. پی. تی. کامەران عوسمان ڕایگەیاند لە ساڵی ٢٠٢٣ لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشوری کوردستان ١١ هاوڵاتی کوژراون. -
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال: لە ساڵی نوێدا تێکۆشانمان مەزنتر دەکەین
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شەنگال، ساڵی نوێی لە هەموو جیهانی مەسیحی و جڤاکی ئێزدی پیرۆز کرد و گوتی: "لە ساڵی نوێدا بۆ پاراستنی "شەنگالی خۆسەر" تێدەکۆشین". -
لە هەورامان کۆڵبەرێکی کورد بە سەختی برینداربوو
لە بەرزاییەکانی دەڤەری هەورامان کۆڵبەرێکی کورد کەوتەخوارەوە و بە سەختی بریندار بوو. -
گۆڕانکاری لە فەرماندەییش داگیرکەرانی رزگار نەکرد
سوپای تورک دوای ئەو گورزانەی لەم دواییەدا بەریکەوت، دەبێت لەوە تێگەیشتبێت، کە تەکنەلۆجیاش دادی نادات. ئەگەر تێنەگەن، گەریلا بە گورزی کاریگەر تێیاندەگەیەنێت. با کەس گومانی لەوە نەبێت. -
هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان لە ٢٠٢٣
لە ساڵی ٢٠٢٣دا دەوڵەتی تورک بەردەوامبوو لە هێرش و پەلامارە داگیرکەرییەکانی بۆ سەر باشووری کوردستان لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی مەدەنی شەهید و برینداربوون. -
بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر گوندێکی ناحیەی ئاغجەلەر
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، گوندێکی سەر بە ناحیەی ئاغجەلەری چەمچەماڵ بە فڕۆکەی بێفرۆکەوان بۆردومان کرا. -
ماوەی ٦٩ ڕۆژە هیچ زانیارییەک لە ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد بەردەست نییە
ماوەی ٦٩ ڕۆژە هیچ زانیارییەک لە سەر ڕۆژنامەنووس و هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی ڕۆژنیوز سلێمان ئەحمەد کە لەلایەن پارتی دێموکراتی کوردستان (پەدەکە)وە ڕفێندراوە، بەردەست نییە. -
لە گەڤەر ٣ جار لەسەریەک بوومەلەرزە ڕوویدا
لە ناوچەی گەڤەری جولەمێرگ 3 جارلەسەریەک بوومەلەرزە ڕویدا. -
تەرمی تاهیر دەمیرتاش نێژرا
تەرمی تاهیر دەمیرتاش باوکی هاوسەرۆکی گشتی پێشوی هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش، لەگۆڕستانی ماردین کاپ نێژرا. -
تەڤگەری ئازادی سەری ساڵی زایینی پیرۆز دەکات
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی زایینییەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و دەڵێت "سەری ساڵ لە رێبەری گەلان پیرۆز بێت کە ٢٥ ساڵە لە زیندانەوە وانەی تێکۆشان بۆ ژیانێکی ئازاد مانیفێست دەکات". -
درۆنێک لە هەولێر کەوتە خوارەوە
لەڕێگەی درۆنێکەوە بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر کرایە ئامانج، بەڵام پێش گەیشتنی بە ئامانجکەی خرایە خوارەوە. -
لە مووش ٢ گەنج دەستبەسەرکران
لە مووش لە میانی هەڵکوتانە سەرماڵاندا دوو ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی دەم پارتی دەستگیرکران. -
سزای زیندان بەسەر مامۆستایەکی زمانی کوردی جێبەجێکرا
دەوڵەتی ئێران سزای سەپێندراوی ساڵێک زیندانی بەسەر سەیوان ئیبراهیمی مامۆستای زمانی کوردی خستە بواری جێبەجێ کردنەوە. -
تاهیر دەمیرتاش کۆچی دوایی کرد
تاهیر دەمیرتاش باوکی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و نورەدین دەمیرتاش سیاسەتمەداری کورد، کۆچی دوایی کرد. -
کەجەکە یادی فریاد هیرانی بەرزڕاگرت
کەجەکە لەپەیامێکدا بۆ کۆچی دوایی فریاد هیرانی، رۆژنامەنووس و پێشمەرگەی دێرین، سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و سەرجەم گەلی کورد کردووە. -
تەرمی شەهید مەنسور کەریمیان بە مەراسیمێک بەرەو رۆژهەڵات بەڕێکرا
تەرمی سیناماکار، شەهید مەنسور کەریمیان ئەمرۆ لە شاری سلێمانی بە مەراسیمێکی جەماوەری بەرەو شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێکرا. -
یڵماز: لە کوردستاندا بەشێوەیەکی سیستماتیک سیخوڕی دەسەپێندرێت
سەرۆکی لقی ئیهەدە لە ئەرجان یڵماز لەئامەد، ڕایگەیاند کە گوشار و سیخوڕی بە شێوەیەکی سیستماتیک بەسەر ئەو کەسانەی کە لە کوردستاندا تێکۆشان بۆ مافەکان دەکەن دەسەپێنرێت و وتی، "سیخوڕیکردن تاوانی زەوتکردنی مافی ئازادییە". -
کەجەکە: لە ساڵی ٢٠٢٤دا تێکۆشان بە گوڕتر دەکەین و سەردەکەوین
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە پیرۆزبایی ساڵی نوێی لە گەلان کرد و رایگەیاند، "لە ساڵی ٢٠٢٤دا بەرپرسیارێتی مێژووییمان بریتیە لەوەی سیستمی قڕکەر و مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بڕوخێنین و مۆدێڕنیتەی دیموکراتیک زیاتر بخەینەڕوو". -
دەوڵەتی ئێران کۆڵبەرێکی دیکەی کوشت
لە ئەنجامی دەستدرێژی گولـلەی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە ناوچە سنووریەکانی بانە، کۆڵبەرێکی دیکە کوژرا. -
'ڕۆژ بەڕۆژ گەلی کورد لە بەرخۆدان و بەهێزبووندایە'
بەرامبەر بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە سەر گەلی کورد و ڕۆژئاوای کوردستان، وڵاتپارێزان و هاووڵاتیانی باشور ئەو داگیرکارییانە شەرمەزار دەکەن و جەختیش دەکەنەوە، تا کێشەی کورد چارەسەر نەکرێت، تورکیاش ئارامی بە خۆیەوە نابینێت. -
ئاکەپە دەنگدەر بۆ ناوچەیەکی کوردستان دەگوازێتەوە
سێ مانگی ماوە بۆ هەڵبژاردنی خۆجێیی لە تورکیا و باکووری کوردستان و ئاکەپەش بە فرت و فێڵی جیاجیا لەوانە گواستنەوەی دەنگدەر دەیەوێت دەست بە سەر شارەوانیەکانی هەندێک ناوچەی کوردستاندا بگرێت. -
دەوڵەتی تورک لە برادۆست سێ برای ئەشکەنجەدا
سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمی برادۆست ٣ برای ڕفاند و ئەشکەنجەدا. ئەوە ڕاگەیاندرا، گەنجەکان ڕادەستی پەدەکە کراون.