کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
جووڵەی سەربازی لەسەر سنووری ئامێدی
زانراوە کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕۆژانە لەسەر سنووری ئامێدی جووڵەی سەربازی ئەنجام دەدات. -
شاندی جەهەپە سەردانی شارەوانی ئامەدی کرد
شاندی جەهەپە لە گۆڕەپانی ئاگرەکە لێکۆڵینەوەی کرد و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانیان کرد. پاشان سەردانی شارەوانی ئامەدیان کرد. -
لە دژی گۆشەگیری لە شەنگال ڕێپێوانێک ئەنجامدرا
بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی (تاژێ) ڕێپێوانێکی جەماوەری ڕێکخرا و تێدا گۆشەگیری شەرمەزارکرا. -
ئێران سزای زیندانی بەسەر چالاکوانێکی کورددا سەپاند
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە کە سزای سێ ساڵ و چوار مانگ زیندان بە سەر چالاکوانێکی کورددا سەپێندراوە. -
هەپەگە: ٢ درۆن، رادارێک، کامێرایەکی چاودێری لەناوبران
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە مەتینا و زاپ لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکیان ئەنجامدا. لە ئاکامدا ٢ درۆن، رادارێک، کامێرایەکی چاودێری و سەنگەرێکی داگیرکەران لەناوبران. -
لە بەدلیس، سێرت و ئەلکێ ئۆپراسیۆنی داگیرکەری
لەناوچەی خیزانی بەدلیس و هەرێمەکانی شیروان و پەرواری سەر بە سێرت کە ئۆپراسیۆنی داگیرکەری تیایاندا بەردەوامە، دارستانەکان بۆردومان دەکرێن. لە ئەلکێش شەڕ لەئارادایە. -
گەریلای سەربەرزی سەرحەد: هەڤاڵ شێخموس
لە ئەرزڕوم و سەرحەد بە بڕیاردارییەکی زۆرەوە تێکۆشا. لە دژوارترین کاتەکاندا ئەرک و بەرپرسیارێتی لە ئەستۆگرت. لە فەرماندەیی مانگە تا ئاستی دەستەی فەرماندەیی هەپەگە بۆ ماوەی ٣٢ ساڵ تێکۆشانی کرد. -
هەپەگە ناسنامەی دوو شەهیدی ئاشکراکرد
هەپەگە ئاماژەی بەوەدا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دوو گەریلا شەهید بوون و وتی: "بەڵێن دەدەین لە تێکۆشانماندا یادکردنەوەیان زیندوو ڕاگرین." -
دەوڵەتی تورک هێزەکانی لە باشووری کوردستان زیاد دەکات
ڕاگەیەندراوە کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەوی یەکشەممە کاروانێکی دیکەی هێزی سەربازیی و زرێپۆش بە چەکی قورسەوە ڕەوانەی باشووری کوردستان کردووە. -
هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکراکرد کە لە ماوای شەهیدبوون
هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکراکرد کە لە ماوای شەهیدبوون و وتی: "گەلی بۆتانمان کە میلیتانی هێژای وەک ئاخین و شەڕڤانی تێدا هەڵکوتووە، بەو قوربانیانەی لە پێناوی تێکۆشانی ئازادیدا بەخشیوێتی، بوو بە جەختکەرەوەی ژیانی بە شکۆ و وڵاتپارێزی." -
داگیرکەران ئەمجارە لە خیزان دەستیان بە سەر ئۆپراسیۆنی سەربازی کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە چەندین گوندی ناوچەی خیزان بەدلیس دەستی بە ئۆپراسیۆنی بەرفراوانی سەربازی کرد. -
ئۆپراسیۆنی داگیرکەری لە ماوا بەرفراوان بوو: چەندین هەرێم قەدەغەکران
ئەو ئۆپراسیۆنە داگیرکەریەی لە گوندێکی هەڕێمی چیای ماوا لە ناوچەی حەسکیفی ئێلیح دەستیپێکرد، بە بەرفراوانی بەردەوامە. -
پەژاک: شەهیدان رێگەی ئازادی گەلەکەمانن
کۆمیتەی شەهیدانی پەژاک بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی چوار ئەندامی کە لە کات و شوێنی جیاجیادا شەهیدبوون، یادی ئەو شەهیدانەی بەرزڕاگرتووە و جەختی لە سەر پابەندبوون بە ئاواتی شەهیدان و تێکۆشان بۆ هێنانەدی ئامانجەکانیان کردووەتەوە. -
کەنەکە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کۆچبەرە قوربانیەکان کرد
کەنەکە لە ڕاگەیاندراوێکی نوسراودا سەرەخۆشی خۆی لە بنەماڵەی ئەو کۆچبەرانەکرد کە لە کەناراوەکانی ئیتالیادا ژێرئاوکەوتن. کەنەکە ئاماژەی بەوەدا هۆکاری گیان لەدەستدانی گەنجانی کورد حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئێرانە. -
تا ئێستا ١٥ کەس لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەدا گیانیان لەدەستداوە
ژمارەی ئەوە کەسانەی لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەکەی باکووری کوردستاندا گیانیان لەدەستدا گەیشت بە ١٥ کەس. -
بەچالاکیەکانی نیشانیدا کە شەڕڤانێکی قارەمان بوو
جێهات باگەر گەنجێکی کورد بوو مێژوو، چاند و زمانی خۆی خۆشەویست. لە پێناو نەتەوە و وڵاتەکەیدا شەڕڤانێتی هەڵبژارد. بە چالاکیەکانی ئەم دوایەیی نیشانیدا کە چەند گەریلایەکی قارەمان بوو. -
لە ٨ گوندی هەزەخ ئاگر کەوتەوە
لە ٨ گوندی هەزەخ ئاگر بڵاوبۆتەوە، دەستوەردانەکان بەشی کوژاندنەوەی ئاگرەکە ناکات. -
دوای DEDAŞ، ئەمجارە بەهۆی بۆردوومانەوە لە ماوا ئاگر کەوتەوە
پاش ئەوە ئاگرەی بەهۆی DEDAŞ ـەوە لەنێوان ناوچەی چناری ئامەد و ناوچەی شەمرەخی مێردین کەوتەوە، ئەمجارە بەهۆی بۆردوومانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە لە ماوا ئاگر کەوتەوە. -
لە خیزان هێرشی داگیرکاری دەستی پێ کرد
دەوڵەتی تورک سەر لە ئێوارە هیرشی داگیرکاری لە دەشتاییەکانی ناوچەی خیزانی بەدلیس دەست پێ کرد. -
کەجەکە: DEDAŞ سێ کۆمەڵکوژی پێکەوە ئەنجامدا
کۆمیتەی ئیکۆلۆژی کەجەکە ڕایگەیاند دامەزراوەی دابەشکردنی کارەبای دیجلە (DEDAŞ) دامەزراوەی ستەمە نەوەک خزمەت، گوتی: "تەنها تێکۆشانی ئیکۆلۆژی هاوبەشمان، دەتوانێت ئەم زیهنیەتی فاشیست و کۆمەڵکوژە بوەستێنێت". -
دەوڵەتی تورک لە چەند هەرێمێکی زاگرۆس هێرشی پاکتاوی دەست پێ کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە چەند گۆڕەپانێکی گوند و کوێستان و گوندەوارەکان، ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی دەست پێ کرد. ژمارەیەکی زۆر سەربازی تورک لە هەرێمەکە نیشتەجێ کراون. -
نورئاباد؛ پۆلیسی ئێران کچێکی تەمەن ١٨ ساڵیان کوشت
لەکاتی هەڵکوتانییان بۆ سەر ماڵێک لە گوندێکی نورئابادی لوڕستان، هێزەکانی پۆلیسی ئێران کچێکی تەمەن ١٨ ساڵیان کوشت. -
'بەرخۆدانی گەلی کورد، بەرخۆدانێکی دیموکراتیکە'
ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانانی سیاسی لە شاری سلێمانی، دەڵێن: "بەرخۆدانی گەلی کورد بەرخۆدانێکی دیموکراتیکە، بۆیە دەوڵەتی تورکی فاشیست پێی قبوڵناکرێ و بە هەموو ڕێگەیەک دەیەوێت بیسڕێتەوە ." -
٣ کامێرای چاودێری، پرۆژێکتۆرێک و سەنگەرێک لەناوبران
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە زاپ، مەتینا و هەفتانین چەندین چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکاندا ٣ کامێرای چاودێری حەراری، پرۆژێکتۆرێک و سەنگەرێک لەناوبران. -
راپۆرتی مانگانەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکرایەوە
بەپێی ئامارێک لە مانگی جۆزەرداندا ٩ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و برینداربوون، ٢٧ چالاکوانی کوردیش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراون و لەو مانگەدا تەقینەوەی مین شەش قوربانی لێکەوتووەتەوە.