کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە قەندیل و ڕانیە یادی سارا و رۆناهی و رۆژبین کرایەوە
لە بناری قەندیل و شارۆچکەی ڕانیەش بە پێشکەشکردنی سیمینار و چەند چالاکییەک یادی ساکینە جانسز و هەڤاڵانی بەرز ڕاگیران، جەخت لە بەردەوامبوون لەسەر ڕێبازی شەهیدان و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و داگیركاریی و كۆمەڵكوژییەكانی سەر ژنان کرایەوە. -
لە سلێمانی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، ناوی کۆڵانەکانیان بۆ ناوی شەهیدانی پاریس گۆڕی
لە ساڵیادی شەهیدکردنی سارا، رۆناهی و رۆژبیندا، ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە شاری سلێمانی ناوی کۆڵانەکانی باخی گشتی و کۆڵانەکانی دیکەیان بۆ ناوی سێ شەهیدەکە گۆڕی. -
لە کەرکوک یادی ساکینە جانسز و هەڤاڵانی بەرز ڕاگیرا
لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان، یادی سێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد کرایەوە کە لە پاریس کۆمەڵکوژ کرابوون. -
تورکیا ٨٨٣٥ کم٢ خاکی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستانی داگیرکردوە
لە کۆنفراسی لە نیوان شەر و ئاشتی دا، باس لەوکرا کە تورکیا مەترسیە بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەنها لە سوریا و ڕۆژئاوی کوردستان ٨٨٣٥ کم٢ داگیرکردوە و لەو ناوچانە سیاسەتی بە تورکردن بەرێوە دەبات. -
هێرشی ئاسمانی سوپای تورک بۆسەرهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
فڕۆکە جەنگییەکان وهەلیکۆپتەری سوپای داگیرکەری تورک هەرێمی گارێ، زاپ، مەتینا و ئاڤاشین-ی هەرێمەکانی پارستنی مەدیایان بۆردومانکرد. -
پانێلی یەکەمی کۆنفرانسی لە نێوان شەڕ و ئاشتیدا؛ هیچ کاتێک هێندەی ئیستا باشوری کوردستان لە ژێر مەترسیدا نەبوە
د. هیوا سەید سەلیم رایگەیاند، هەوڵە داگیرکارییەکانی تورکیا بۆ باشوری کوردستان مێژووییە، بەڵام هێچ کاتێک هێندەی ئیستا باشوری کوردستان ڕوو بەڕووی مەترسی داگیرکاری تورکیا نەبووەتەوە. -
بۆ خۆسەری شەنگال بانگەوازی لە نەتەوەیەکگرتووەکان کرا
بە ئامانجی ئەوەی کە خۆبەرێوەبەری شەنگال قەبووڵ بکرێت ودەستە وڕێکخراوەی کۆمەڵگەی ئێزدییەکان کە دوای فەرمانی٣ی ئابی ٢٠١٤ دامەزراون، لە عێراق بەفەرمی بناسرێن و شەنگال خۆسەربێت گەل داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد. -
مانگرتووانی مەخموور: ئامانجی ئێمە ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە
چالاکی مانگرتن لەخواردن لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی(مەخموور) بە گڕوتینەوە بەردەوامە. ئەمرۆ دەستەی ١٢هەم چالاکییەکەیان دەستپێکرد. -
چالاکیی ئێشکگریی شەنگال لە ٣٩هەمین رۆژدایە
چالاکیی ئێشکگریی خەڵکی شەنگال بۆ پشتیوانیکردن لە ئاسایشی ئێزدخان لە ٣٩هەمین رۆژدایە. -
لە کەرکوک کۆنفراسی لە نێوان شەر و ئاشتی دا دەستی پێکرد
کۆنفراسی لە نێوان شەڕ و ئاشتی دا کە خۆلی چەن بابەتێک دەکرێت و جەخت لە کاریگەری داگیرکاری دەکرێتەوە لەسەر کوردستان، لە هۆڵی ڕؤشنبیری کەرکووک دەستی بەکارەکانی کرد. -
دانیشتنی دادگایکردنی شەڤین ئالاجا هاوسەرۆک شارەوانیی قەرس بەڕێوەچوو
دانیشتنی دادگایکردنی شەڤین ئالاجا هاوسەرۆک شارەوانیی قەرس، کە لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە زیندانیکراوە، بەڕێوەچوو. -
پۆلیسی تورک لەوان هێرشی کردە سەرکۆنگرەی ڕۆژنامەوانی یەکێتی نەتەوەیی
ئەمڕۆ پۆلیسی تورک لە شاری وان بە بۆمبی گازهێرشیان کردە سەرکۆنگرەی ڕۆژنامەوانی یەکێتی نەتەوەیی کورد کە بڕیاربوو پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان-دەبەپە بەرێوەی ببات. -
پلاتفۆرمی زمانی کوردی لەبارەی زمانی کوردی ژمارەیەک داواکاری خستەڕوو
پلاتفۆڕمی زمانی کوردی، بۆ ئەوەی دامەزراوەی زمانی تورکی لەبارەی زمانی کورد کار بکات، کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا. -
لە مەخمور چالاکی مانگرتن لە خواردن لە رۆژی ٢٢میندا بەردەوامە
لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی (مەخمور) چالاکی مانگرتن لە خواردن بە رۆحی بەرخۆدانی زیندانەکانی لە رۆژی ٢٢میندا بەردەوامە. -
کەجەکە: مانگی کانونی دووەم، بووەتە 'مانگی ژنە شەهیدەکان'
کەجەکە: ژنان لە سالی ٢٠٢٠دا، بە بای ئازادی ساریاکان، جیهانیان هەژاند. لە ساڵی ٢٠٢١دا بە ئایدۆلۆژیای رێبەر ئاپۆ لەبارەی ژناندا، تێکۆشانی ئازادی ژنانی کورد، بۆ جیهان پێشەنگ و نمونە دەبێت و پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوە. -
چالاکی گەلی شەنگال لە ٣٩مین رۆژدا بەردەوامە
گەلی شەنگال کە بۆ خاوەنداریکردن لە دەزگاکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ەوە دەستیان بە چالاکی کرد، ٣٩ رۆژە لە بەردەم ناوەندی ئێزیدخان چالاکی ئیشکگری بەردەوامە. -
لە ساڵی ٢٠٢٠دا، ٢٩ حاڵەتی خۆکوشتن لە کەرکوک تۆمارکراوە
بەپی ئاماری سەنتەری مافی مرۆڤی عێراقی لە ساڵی ٢٠٢٠دا، ٢٩ حالەتی خۆکوشتن و هەوڵدان بۆ خۆکوشتن لە شاری کەرکوک تۆمارکراوە. -
چالاکیی مانگرتنی مەخمورییەکان بە دەستەی ١١هەم بەردەوام دەکات
چالاکیی مانگرتن لە کامپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە بەشداریی دەستەى ١١هەمی مانگرتوان بەردەوامە. ئەمرۆ چالاکی دەستەی دەهەم کۆتایی هات. -
پەکەکە: ٩ی کانوونی دووهەمی ٢٠١٣ برایەتی گەلان ومرۆڤایەتی ئازاد کرایە ئامانج
کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە: لە ٩هەمین ساڵی کۆمەڵکوژیی پاریس ئێمە تێکۆشانی خۆمان بە هەڵمەتی بەرخۆدانی خۆمان" کاتی ئازادیە" دەکەینە یەک، لەچوارپارچەی کوردستان، لەهەموو ڕۆژهەڵاتی ناوین وجیهان بە هێزێکی زۆرتر فراوانی دەکەین. -
ئێشکگریی شەنگال لە ٣٧هەمین رۆژدایە
خەڵکی شەنگال بۆ خاوەنداریکردن لە ئاسایشی ئێزدخان لە بەردەم ناوەندی ئاسایش دا چادریان هەڵداوە و ماوەى ٣٧ رۆژە بەردەوامن لە چالاکییەکەیان. -
چالاکی مانگرتن لە خواردن لە کۆبانی لەدژی گۆشەگیری لە رۆژی چوارەمدا بەردەوامە
چالاکی مانگرتن لە خواردن لە کۆبانێ بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، ٤ رۆژە بەردەوامە. -
نەبەدەکە ئۆتۆمبێڵی کاری قەیومی سوتاند
ئەندامانی یەکەی بارگران ئەرکەندی کۆمیتەی کوردستان نەبەدەهە ئۆرۆمبێڵێکی کاری شارەوانی سوری ئامەدی داگیرکەرانی سوتاند. -
چالاکیی مانگرتن لە مەخمور بە ورە و ئیرادەی بەرخودانەوە بەردەوامە
لە کامپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) چالاکیی مانگرتن لە ٢٠هەمین رۆژدایە. -
لە دژی سیستمی کۆن رووی لە رۆژ کرد
فاراشین زیلان گەریلاي یەژاستار هەر لە منداڵیيەوە بە هۆی زوڵم و سەرکوتکاری و تاوانەکانی داگیرکەرانەوە توڕەیی بەرامبەر بە دوژمن چووبووە دڵییەوە، لە ساڵی ٢٠١٩ لە شەڕێکی قارەمانانەدا تاوەکو دوا فیشەکی شەڕی کرد و شەهید بوو. -
دەوڵەتی تورک کاغەزێکی بە هاووڵاتییەکی نابینا پەنجەمۆر کردووە تاوەکو ٣٥ ئەندامی هەدەپەی پێ دەستگیر بکات!
پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورک لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەزۆ پیلانگێڕییەکیان بەرامبەر بە هاووڵاتییەکی نابینا ئەنجامداوە و لەو پیلانگێڕییەیاندا کاغەزێکیان پێ پەنجەمۆر کردووە، کە سکاڵا و دانپیادانانە بە ئەنجامدانی تاوانی ٣٥ ئەندام و بەڕێوەبەری هەدەپە!.