کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
هەپەگە یادی شەهیدانی مەتینای کردەوە
هەپەگە یادی سێ گەریلای کردەوە کە لە مەتینا شەهیدبوون و رایگەیاند: "بەڵێنمان دووپاتەکەینەوە لەسەر رێبازی تێکۆشانی شەهیدانمان بەردەوام دەبین." -
هەڵبژاردنی باشوور: لە دەنگدانی تایبەتدا زیاتر لە ٢٠ هەزار دەنگ سووتا
لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنەکانی باشوور، ٢١ هەزار و ٨٥٢ دەنگی سووتاو خرایە ناو سەندووقەکانەوە. -
فڕۆکەیەکی بێفرۆکەوانی هێرشبەری دەوڵەتی تورک بە ئاسمانی مەخموردا دەسوڕێتەوە
لە ئێستادا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەسەر ئاسمانی کامپی پەنابەرانی مەخمووردا دەسووڕێتەوە و بە ئاسانی بە چاو دەبینرێت. -
کۆڵبەرێکی دیکە بەتەقەی هێزەکانی ئێران برینداربوو
لە ئەنجامی تەقی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز برینداربوو. -
ئێشکگری ئازادیی لە مەخمور بەردەوامە
ئێشکگری ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ گرووپی ٩٠ هەمین، ٤٥٧ ڕۆژە بەردەوامە. -
پرۆسەی دەنگدانی تایبەت کۆتایی هات
کاتژمێر ٦ ی ئێوارە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هات. بەگوێرەی ئاماری کۆمیسیۆن ڕێژەی بەشداری ٩٧٪ بووە. -
لە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ چەتەکانی داعشدا لە کەرکوک کارمەندێکی ئاسایش شەهیدبوو
پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو هێزەكانی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە نێوان تەقتەقی کۆیە و ناوچەی شوانی کەرکوک رووبەڕووی چەتەكانی داعش بوونەوە، بەهۆیەوە كارمەندێكی ئاسایش بەناوی محەمەد ژاڵەیی شەهیدبوو. -
هاوسەرۆکی پێشووی کۆمەڵەی توێژینەوەی کوردی بە شەش ساڵ زیندان سزادرا
ماوەی ٦ ساڵ و ٣ مانگ سزای زیندانیکردن بۆ ئەیوب سوباشی هاوسەرۆکی پێشووی کۆمەڵەی توێژینەوەی زمان و کولتووری کوردی بڕایەوە. -
'ئەو دەسەڵات و لایەنەی پشتگیری دەداتە دوژمنی گەلی کورد لە مێژووی کوردستاندا ڕەشبکرێتەوە'
کاندیدی لیستی ڕەوتی هەڵوێست لە پارێزگای دهۆک، بەدەل بەرواری سەرنجی خستەسەر گرنگی هەڵبژاردنەکان و وتی: "ئەو دەسەڵاتەی پشتگیری دەداتە دوژمنی گەلی کورد دەبێت لە مێژووی کوردستاندا ڕەشبکرێتەوە." -
'دوژمنی رەگ و ریشە' ئەو دەستە سیخوڕیانەی لە شەهیدکردنی مام زەکیدا تێوەگلابوون دەخاتەبەرچاو
ئاشکرابوو کە لە شەهیدکردنی مام زەکی شەنگالیدا دەستی سیخوڕی ناوخۆیی لە شەنگال رۆڵی هەبووە. لە بەرنامەیەکی کەناڵی چرا تیڤیدا سیخوڕێکی میت و پاراستن دان بە کردەوەکانیدا دەنێت. -
چالاکیەکانی گەریلا لە زاپ، خواکوڕک، مەتینا و گەڤەر
گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە زاپ، خواکوڕک، مەتینا و گەڤەر چالاکییان ئەنجامدا. -
هەپەگە ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد
هەپەگە بە ڕاگەیاندراوێک ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ئاشکرا کرد و وتی: "هاوڕێمان زاگرۆس تا کۆتا هەناسەی ژیانی بە فیداکارییەوە لە دژی دووژمن شەڕی کرد و شەهید بوو. جارێکی دیکە پیشانی دووژمنی دایەوە کە هێزی جەنگاوەری بە رۆحی ئاپۆییەوە هەرگیز تێکناشكێنرێت." -
پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەرێوەدەچێت، کە نزیکەی ٢١٦ هەزار کەس مافی دەنگدانیان لە پرۆسەکەی ئەمرۆدا هەیە. -
دایکانی ئاشتی: بۆ وەستاندی شەڕ لێرەیین
ئەندامانی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی لە ناوچەی سلۆپی شڕنەخ لە ڕۆژی سێهەمدا کۆتاییان بە چالاکیەکیان هێنا و ئاماژەیان بەوەدا؛ تا وەستاندنی شەڕ لە کوردستاندا دەبن بە قەڵغانی ئاشتی. -
ژنانی مەخمور: دەنگتان بدەن بەو کەسانەی دەتوانن کوردستان بپارێزن
ژانانی کامپی پەنابەرانی مەخمورد دەربارەی هەڵبژاردنەکانی باشووری کوردستان ئەم بانگەوازییەیان کرد: "دەبێت دەنگ بدەن بەو کەس و لایەنانەی بەرگری لە خاکی کوردستان و مافی کەسانی هەژار دەکەن." -
چالاکی دایکانی ئاشتی لە دژی شەڕ لە سێهەم رۆژدا بەردەوامە
چالاکی ئێسکگریی دایکانی ئاشتی لە شارۆچکە تلقەبینی ناوچەی سلۆپیی شڕنەخ لە سێهەم رۆژدا بەردەوامە. -
یەکێتی گەنجانی وڵاتپارێز لە وان لە دژی بنەکەیەکی جەندرمە چالاکییان کرد
یەکێتی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان (یەجەوەکە) ڕایانگەیاند، لە دژی بنکەیەکی جەندرمە چالاکییان ئەنجامدا. -
قەرەسوو: تورکیا لە دەرەوەی هاوسەنگییەکانە
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە مستەفا قەرەسوو: تورکیا ناتوانێت ئاستەنگی بۆ ڕێگەی وزەی G-20 دروستکات. هێزی ئەم کارەی نیە، سەودای و ئاژەوگێڕییەکانی بەشی ئەمە ناکات. خراوەتە دەرەوەی هاوسەنگییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. -
دایکانی ئاشتی بێسەروشوێن کران
سێ دایکی ئاشتی کە پاش هێرشی سەربازی بۆ سەر گوندی بلەخشێ دەستگیرکران، کاتێ بەڵگەی تۆمەتبارکردنیان ئامادە دەکرا و ٩ ڕۆژ بۆ دانیشتنەکەیان مابوو، بەبێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵە و پارێزەرەکانیان بێسەروشوێنکران بۆ زیندانێکی تر. -
ئێشکگری دایکان لە ڕۆژی دووەمیدایە
ئێشکگری دایکان کە بە درووشمی 'نا بۆ شەڕ، بەڵێ بۆ ئاشتی' لە شارۆچکەی تلقەبین دەستپێکردبوو، لە دووەم ڕۆژی خۆیدا لە چەندین جێگەی دیکەدا بەردەوامە. -
یەژا ستار: هاوڕێیانمان بوون بە سەرچاوەی ئیلهام بۆ ئەو ژنانەی خەبات بۆ ئازادی دەکەن
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژا ستار بە ڕێزدارییەوە یادی ٢ گەریلای کردەوە و وتی: "پێشەنگایەتییان لە فکر، تێکۆشان، ئافراندانی ژیان بە شێوەی ژن کرد و بوون بە سەرچاوەی ئیلهام بۆ ئەو ژنانەی خەبات بۆ ئازادی دەکەن." -
قەرەسوو: سڵاوەکەی باخچەلی بە مەبەستی شەڕی تایبەتە
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە موستەفا قەرەسوو: سڵاوەکەی باخچەلی بە مەبەستی شەڕی تایبەتە و هەوڵدانی بە پێچەوانەکردنەوەی ئەمە مانای تێنەگەیشتنە لە سیاسەتی قڕکردن و ڕاستی دەوڵەتی تورکە. -
دکتۆر یادگار عەلی: بۆ ئەوەی کۆتایی بە خۆسەپێنی بهێنین پێویستە بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەین
لەگەڵ هێرشەکانى دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و ئاڵۆزی دۆخی باشووری کوردستان، وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمى کوردستانیش نزیکە، چاودێری سیاسی یادگاری عەلی دەڵێت: "پێویستە دەنگ بەو لایەن بدرێت کۆتایی بە تەنگەژە ئابوورییەکان و خۆسەپێنی پەدەکە دەهێنێت." -
شەهید زەلال عەفرین لە شەنگال یادکرایەوە
شەهید زەلال عەفرین کە لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٩ ی تشرینی یەکەم لە شەهبا شەهیدبوو، لەلەلایەن تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی (تاژێ) بە مەراسیمێک یادکرایەوە. -
لەو شوێنەی گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین شەهیدبوون، هیچ لێکۆڵینەوەیەک نەکراوە!
ئاشکرابوو کە لە شوێنی شەهیدبوونی خەباتکارانی راگەیاندنی ئازاد گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین هیچ لێکۆڵینەوەیەک نەکراوە. رۆژنامەوانان و گەلی کورد چاوەڕێن بکوژان دادگایی بکرێن، بەڵام کاربەدەستانی خۆجێیی ئەرکی خۆیان بەجێناگەیەنن.