کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
گەریلا تازەکان: ئێمە لە پێناو سەرخستنی گەلەکەمان هاتین
ئەو گەنجانەی تازە بەشداری ریزەکانی گەریلا بوون، تیشک دەخەنە سەر ئەوەی، ئەوان سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک و ئێران لە دژی گەلی کورد رەد دەکەنەوەو دەلێن:" ئێمە هاتین بۆ چیاکانی کوردستان بۆ ئەوی لە پێناو گەلەکەمان شەڕ بکەین." -
یەکێتی: داوا دەکەین هێڕشەکانی تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕاوەستی
لە میانەی کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانی سەعدی ئەحمد پیرە ئەندامی مەکتب سیاسی یەكێتی ڕایگەیاند:نیگەرانین لە هێڕشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان. -
هەپەگە، فەرماندە پیرۆز ماوای بەبیر هێنایەوە
هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە مەنیجە ئۆگرەچ ناسراو بە (پیرۆز ماوا) کە لە ساڵی ٢٠١٧ لە هەرێمی زاپ گیانی بەخت کرد، بە رێزەوە یاد کردەوە و تیشکی خستە سەر ئەوەی کە بەڵێن دووپات دەکەنەوە تۆڵەی ئەو هەڤاڵانەیان دەسێننەوە کە شەهید بوون و کوردستان ئازاد دەکەن. -
کوردانی سیدنیی پشتیوانییان بۆ هەنگاوی یەکێتی نەتەوەیی کورد دەربڕی
بە مەبەستی پیشتیوانی بۆ هەوڵەکانی ئەنجامدانی گۆنگرەی یەکێتی نەتەوەی کورد، کوردانی شاری سیدنیی ئوسترالیا چالاکییەکیان ئەنجامداو بانگەوازییان ئاڕاستەی هێزە کوردستانییەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان کرد. -
ئەلمانیا: لە بودەنس ئاهەنگە شەوێک بۆ پشتیوانی رۆژئاوا رێکخرا
لە شاری بۆدەنس-ی ئەلمانیا بە مەبەستی پشتیوانی بۆ شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان و شەرمەزارکردنی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک، ئاهەنگە شەوێک ساز کرا. -
بەرەی عەرەبی: ئیدارەی ئیستای پارێزگای کەرکوک ئیدارەیەکی گەندەڵە
بەرەی یەکگرتووی عەرەبی لە شاری کەرکوک ئیدارەی شارەکەی بە گەندەڵکار ناودەبات و دەلێن'هەموو گەندەڵکاران لەکاتی گونجاودا ئاشکرا دەکەین'. -
تیرۆری هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە: ١٣ کەس دەستگیر کرا
هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەڵیان کوتایە سەر ٧ گوندی شاری ئامەد و ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییانیان دەسگیر کرد. -
ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە نەرویج پیرۆز کرا
لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج بە بۆنەی ٤١مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە چاڵاکییەک ئەنجامدراو تیایدا دامەزراندنی پەکەکە پیرۆز کرا. -
گەریلا زاگرۆس: لە ڕیگای پەکەکە خۆم ناسی
ڕۆژین زاگرۆس گەریلای یەژاستار وتی، "هەموو ئەو ژیانەی کە خەیاڵم بۆدەکرد، لەناو پەکەکەدا بەدەستم هێنا". -
ئەڕداڵ: پێویستە هەموو کەسێک بۆ شەڕ ئامادە بێت -بەشی دووەم و کۆتایی-
ئیستخباراتی تورک دەیەوێت لەناو گەلی ئێمەدا ڕێکخستنی خۆی دروست بکات. تا ئێستا هێرشی دژی پەکەکە، پەیامێکە بۆ هێزەکانی باشووری کوردستان. بەو هۆیەوە، خەڵکەکەمان لە باشووری کوردستان هیچ کەسێک نابێت ببێتە ئامێرێکی دەستی خەباتی سیخوری و دەبێت هۆشیار بێت. -
پژاک: ڕووداوی سەقز برینی شیناوێی کولاندەوە
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاك) ڕایگەیاند، ب هۆی نەبوونی کەرەستە و پێویستیەکانی ئەمنی و نەگرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست لەلایەن کاربەدەستان و بەرپرسانی رژێمی داگیرکەری ئیسلامی ئێران بووینە شاهیدی رووداوێکی دڵتەزێنی دیکە لەشاری سەقەز. -
ئەرداڵ: پێویستە هەموو کەسێک بۆ شەڕ ئامادە بێت -بەشی یەکەم-
ئەرداڵ: ئەگەر بمانەوێت بە ئابڕۆمەندانە بژین، پێویستە بۆ بەرخۆدان و شەڕ ئامادەبین. لەبەرئەوەی لە هەرێمەکە دۆخی شەڕ هەیە. یان هەموو کورد ئازاد دەبن، یان لۆزانێکی تر دەکەنە بەڵا بەسەرکوردەوە. -
کەجەکە بۆ یەکێتی نەتەوەیی و کۆنگرەی نەتەوەیی بانگەوازێکی بڵاوکردەوە
کەجەکە بانگەوازی لە پارتە سیاسی و هێزەکانی ٤ پارچەی کوردستان کرد، هەوڵی سەرخستنی خەباتی یەکێتی نەتەوەیی و کۆنگرەی نەتەوەیی بدەن. -
لە حەفتەنین دوو سەربازی تورک کوژران
لە حەفتەنین لە چالاکییەکی گەریلادا دوو سەربازی تورک کوژران. -
هەپەگە شەهیدبوونی گەریلایەکی ڕاگەیاند
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، شەهیدبوونی گەریلایەکی لە رۆژی ٣٠ تشرینی یەکەم لە ئامەد راگەیاند. -
رێپێوانی لۆزان – جنێڤ لە ڕۆژی دووهەمیدا بەرێوە چوو
رێپێوانی یەکێتی نەتەوەیی کورد لە لۆزان هەتا جنێڤ لە ڕۆژی دووهەمدا بەرێوە چوو. بەشی دووهەمی ڕێپێوانەکە لە شاری جنێڤ دەستیپێکرد. -
داواکاریی سەردانی خانەوادەکان بۆ ئیمرالی رەد کرایەوە
داواکاری خانەوادەی ئوجالان و کەس و کاری گیراوانی دیکەی ئیمرالی جارێکی دیکە رەد کرایەوە. -
هەدەپە لەگەڵ بەرەی پشتیوانی ڕۆژئاوا کۆ بووەیەوە
هاوسەرۆکانی نوێنەرایەتی هەدەپە لەگەڵ بەرەی پشتیوانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان لە پەرتوکخانەی سوهرە وەردی لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە. -
سەقز:لە ناو هۆڵێکی شاهیی تەقینەوەیەک روویداو ١١ کەس گیانیان لەدەستداو ٤٢ کەسیش بریندار بوون
لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لە یەکێک لە هۆڵەکانی شاری سەقز، بەهۆی بڵاوبوونەوەی غازەوە تەقینەوەیەک ڕوویداو لە ئەنجامدا ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٢ کەسی دیکەش برینداربوون. -
هەدەپەو پارتە کوردییەکان ئەنجامنامەی کۆبوونەوەکەیان لە بارەی کۆنگرەی نەتەوەیی بڵاو کردەوە
لە دوای کۆبوونەوەی پارتە کوردستانییەکانی باکوری کوردستان بە مەبەستی دروستکردنی دۆستایەتی نەتەوەیی، ئەنجامنامەی کۆبوونەوەکە بڵاو کرایەوەو تێدا داوا لە هەموو لایەنێکی کوردستانی کرا ببنە پشتیوان بۆ سەرخستنی ئەم رێرەوە مێژووییەی گرتوویانە بەر. -
هاوسەرۆکی شارەوانییەکانی بێگرو قەلقەلی و ئەلباک دەستگیر کران
هەر یەک لە هاوسەرۆکی شارەوانییەکانی هەدەپەی ناوچەی بێگر و قەلقەلی و ئەلباک-ی شاری وان و ئەندامێکی ئەنجومەنی شارەوانی ناوچەی باگلاری شاری ئامەد دەستگیر کران. -
باییک: پەکەکە فیداکاریی گەل و ئازادیە –بەشی سێیەم و کۆتایی-
جەمیل باییک: شەهیدان بەهای کۆمەڵگان، لە میژوودا ئەوانەی بەهایان نەخوڵقاند لەناوچوون. ئەوان خوڵقاندیان و نەیانتوانی بیپارێزن ئەوانیش لەناوچوون. کۆمەلگای کوردستان لەم ڕاستیە تێگەیشت، بۆیە هەموو کاتێک بە شەهیدەکانی سەربەرزە، -
یەکینەکانی تۆڵەکردنەوەی شەهید ساڤاش ئامەد ڕیزەچالاکیان ئەنجامدا
یەکینەی تۆڵەکردنەوەی شەهید ساڤاش لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ڕیزەچالاکیان ئەنجامدا. -
دوو ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپەی شاری مووش دەستگیرکران
پۆلیسی تورک لە مووش هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی هەدەپەی شارەکەیان دەستگیر کرد بە ناوەکانی محەمەد دەمیر و محەمەد شاکر تۆغروول کە پێشتر لەسەر کار لادرابوون. -
جموو جۆڵی داعش لە ناوچە جێ ناکۆکەکان ڕوو لە زیادبوونە
لە پاش شازدەی ئەکتۆبەر و لە دەسدانی سەدا ٥١ی خاکی هەرێمی کوردستان و ڕادەسکردنی ئەو ناوچەیە بە سوپای عێڕاق لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە، جموجۆڵەکانی داعش تا ڕۆژی ئەمڕۆ کۆنترۆڵ نەکراوە و چالاکیەکانی داعش لە ناوچەکە لە فراوان بووندایە.