کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
گەریلا ئەو مرۆڤانەن کە دەیانەوێت خەیاڵەکانیان جێبەجێ بکەن
گەریلا ئەو مرۆڤانەن کە نایانەوێت خیانەت لە خەیاڵی منداڵی خۆیان بکەن. ئەو مرۆڤانەن بە تەنها خەیاڵ ناکەنەوە، بەدوای خەیاڵەکانیان دەڕوون و هەوڵ دەدەن جێبەجێیان بکەن. -
هاوسەرۆکانی هەدپە و دەبەپە لە دیلۆک زیندانی کران
لە دیلۆک هەشت کەس دەستگیر کران، لەناویاندا هاوسەرۆکانی هەدپە و دەبەپەی دیلۆک هەیە. -
یەبەشە: گەلەکەمان لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەپارێزین
فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی شەنگال (یەبەشە) ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکی بە هێرشەکانی لەدژی شەنگال دەیەویت کۆمەڵگاکەیان بێ پاراستن بکات، بەڵام ئەوان بریاریان داوە هەتا کۆتایی کۆمەڵگەی خۆیان بپارێزن. -
هاوسەرۆکی شارەوانی سوروج خەدیجە چەڤیک زیندانی کرا
هاوسەرۆکی شارەوانی سوروج-ی هەدەپە 'خەدیجە چەڤیک' کە لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا دەستبەسەر کرابوو، بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەرچوو. -
دەوڵەتی تورک چەمانکێ، گارە و ئاڤاشینی بۆردوومان کرد
هەپەگە ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ١٩ی تشرینی دووەم، دەوروبەری شارۆچکەی چەمانکێ و هەرێمەکانی گارە و ئاڤاشینی بۆردومان کرد. -
لەسەر هێڕشەکانی تورکیا سکاڵا دراوەتە حکومەتی عێراق
ئەڵماس فازل ئەندام پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە شاری کەرکوک ڕایگیاند: لە دژی هێڕشەکانی تورکیا بۆسەر باشوری کوردستان سکاڵامان گەیاندۆتە حکومەتی عێراق. -
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان: ڕۆژنامەنووسانی کەرکوک لە دۆخێکی خرابدان
لقی کەرکوکی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان ئیدانەی رێگری و ئاستەنگی بەرامبەر دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات لە شاری کەرکوک و پەیامێک ئاراستەی حکومەتی هەرێم دەکات -
KJK: پێویستە ژنان لە دژی سیستمی پیاوسالاری و فاشیزم یەک بگرن!
کۆمەڵەی ژنانی کوردستان (کەژەکە) جەختی کردەوە کە بزوتنەوەکانی ژنان پێویستە بتوانن کێشەکانی ئازادیی کۆمەڵگا چارەسەر بکەن و پەیامێکیان ئاڕاستەی ژنانی جیهان کردو داوایان لێ کرن، لە دژی سیستمی فاشیزم و پیاوسالاری بەرخۆدانیان گەشتر بکەن. -
ڕۆزەرین کەمانگەر: ڕێگەی بەدەستهێنانی مافەکان یەکێتی و بەرخۆدانە
کەمانگەر: هێرشی دڕەندەیی دەوڵەتی ئێران بۆ سەر گەل ئایدۆلۆژی، عەقلیەتی و سیستماتیکە. بەو هۆیەوە گەلان دەتوانن بە یەکێتی و بەرخۆدان مافەکانیان بەدەستبهێنن. -
لەگەڵ زیادبوونی فشارەکان، راپەرینی خەڵکی ئێرانیش گەشتر دەبێت
راپەرینی خەلکی ئێران کە لە دژی گرانبوونی نرخی بەنزین دەستی پێ کردووە، رۆژ بە رۆژ گەورەتر دەبێت. لە هەمان کاتدا فشارو هێرشەکانی رژێم بۆ سەر هاوڵاتیان لە زیادبووندایە. باس لەوەش دەکرێت کە زیاتر لە ١٠٠ کەس لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی رژێمەوە کوژراون. -
گەنجان لەپێناو دەستەبەر کردنی ئازادی، پێویستە ئاگڕی سەرهەڵدان گەشاوەتر بکەن
کۆمەڵگای جوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند، خۆپیشاندانەکانی دوایی بە پێشەنگایەتی جەوانان و ژنانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێکهاتووەو ئەوەش بە واتای راپەڕینی سەردەمیانەی گەنجان و ژنان لەدژی زۆڵم و زۆرداری، گەندەڵی، بێکاری، گرانی و داگیرکارییە. -
هۆزات: تێکۆشانی هاوبەش گارانتی پاراستنی دەستکەوتەکانی ژنانە
بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە لەبارەی ٢٥ی تشرینی دووهەم رۆژی نەهێشتنی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان پەیامێکی بڵاو کردەوەو رایگەیاند، ئەرکی سەرەکیمان بەهێزکردنی تێکۆشانی تیمۆکراتیک و هاوبەشە. -
مەترسی فاشیزمی تورکی دەگاتە هەڵبجەی شەهید
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە ناوی کاری ڕاگەیاندن لە هەوڵی فراوانکردنی کاری سیخوریە لە باشوری کوردستان، مەترسیەکانی فاشیزمی تورکی ئیستا گەیشتۆتە هەڵبجە. -
کەرکوک ئەمساڵ خوێندکاران دەتوانن بەشداری تاقیکردنەوەی دەرکی بکەن
بەڕێوەبەری پەروەدەی كەركوك ڕایگەیاند: دوای پێنج ساڵ لە ڕاگرتنی تاقیکردنەوەی دەرەکی ئەمساڵ خوێندکارانی کوڕ دەتوانن بەشداری تاقیکردنەوەی دەرەکی بکەن. -
دوایین بارودۆخی خۆپێشاندانە جەماوەرییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان
لەگەڵ راگەیاندنی باری نائاسایی لە مەریوان خۆپێشاندان بەردەوامەو لە سنە باری تەندروستی ٦ بریندار ناجێگیرەو لە سەقز چەندین خۆپێشاندەر دەستگیر کراون، ئەمە جگە لە کوژرانی هاوڵاتییەکی کورد لە تاران و بچڕانی هێڵی تەلەفۆن لە بەندیخانەکانی کرمانشان و سنەو ورمێ. -
"کاڵای تورکی مهترسی نهخۆشی جۆراوجۆریان لهسهره"
بۆ هۆشیاركردنهوهی خوێندكاران سهبارهت به گرنگی بایكۆت و زیانهكانی بهرههمی توركی، له شارۆچکەی دەربەندیخان چالاكییهك به دروشمی"من کوردم ،کاڵای تورکی ناکڕم"بەڕێوەچوو.جەختیش کرایەوە بهشێكی کاڵای تورکی مهترسی نهخۆشی جۆراوجۆریان لهسهره. -
رێکخراو و رێکخستنە ئێزدییەکان هێرشەکەی سەر خانەسووریان شەرمەزار کرد
چەندین رێکخراو رێکخستنی ئێزدییەکان هێرشی ئاسمانی سوپای تورکی داگیرکەریان بۆ سەر ناوچەی خانەسووری شەنگال، بە توندی شەرمەزار کرد و راگەیێنراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە. -
پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئوجالان سەردانی داواکاری گشتییان کرد
بە بەمەستی چاوپێکەوتن لە گەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئوجالان، پارێزەران سەردانی داواکاری گشتیی بورسایان کرد و داواکارییان پێشکێش کرد. -
ئۆپڕاسیۆنە سیاسییەکان بەردەوامن، لە روحا و دیلۆک ٥ کەسی تر گیران
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکانی قڕکردنی سیاسی لە شاری دیلۆک و روحای باکوری کوردستان ٥ کەس سزای زیندانییان بەسەردا سەپێنرا. -
مەشەدە هێرشی سەر خانەسۆری شەرمەزار کرد
ئەنجومەنی شەنگالی دەرەوەی وڵات (مەشەدە – MŞD) هێرشی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر خانەسۆر شەرمەزار کرد. -
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا شەنگالیان بۆردوومان کرد
ئەمڕۆ فڕۆکە بێفڕۆکەکانی تورکیا ناحیەی خانەسۆری شەنگالیان بۆردوومان کرد. -
هەپەگە یادی شەهیدانی هەفتانین و زاپی کردەوە
هەپەگە یادی شەهیدانی هەفتانین و زاپی کردەوە و ڕایگەیاند، هاورێکانمان تا دواسات بە ڕەنجێکی گەورە خەباتیان کرد. -
بنەماڵەکانی قوربانیانی پرسوس و دێرسم دەستبەسەرکردنیان شەرمەزار کر
کاتی دەستگیرکردنی هاوسەرۆکی شارەوانی پرسووس خەدیجە چەڤیک درێژکرایەوە. بنەماڵەکانی پرسووس قەیومیان شەرمەزار کرد. لە دێرسمیش چالاکی شەرمەزارکردن لە ڕۆژی شەشەم دایە. -
کۆدار: تێکۆشانی خۆپیشاندەران زیندووکەرەوەی ژیانی ئازاد و دیموکرات
کۆدار ئاماژەی بە دەستپێکردنی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە و تێکۆشانی خۆپیشاندەرانی بە زیندووکردنەوەی ژیانی ئازاد و دیموکراتی ناو بردووە و پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندانەکان ڕاگەیاندووە. -
ماوەی دەستگیرکردنی ٣ هاوسەرۆکی شارەوانی ژن درێژ کرایەوە
ماوەی دەستگیرکردنی هاوسەرۆکی شارەوانیەکانی هەدەپەی دێرک، ستەور و شەمرەخ کە لە لایەن ڕژێمی ئاکەپەوە دەستگیرکراون، درێژ کرایەوە.