کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
چاوەڕوان دەکرێت خۆپیشاندان باشووری کوردستانیش بگرێتەوە
خۆپیشاندان لە عێڕاق فراوانتردەبێت وهێزە ئەمنیەکانیش دەست لە هاوڵاتیان ناپارێزن، شیمانەی ئەوەش دەکرێت خۆپیشاندان لە سەرتاسەری باشووری کوردستان دەستپێبکرێت. -
گەریلا تیڤی دیمەنى چالاکییەکەى شەمزینانی بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکیى گەریلاکانى لە دژی ئۆتۆمبیلێکی سوپای تورکی لە شەمزینان-ی جۆلەمێرگ بڵاوکردەوە. لەوچالاکییەدا تەواوی سەربازانی ناو ئۆتۆمبیلەکە کوژران و٢ سەربازی دەورووبەریش بە سەختی برینداربوون. -
تەڤگەری ئازادی: عیزەدین مستەفا رەسوڵ مرۆڤێکی بهرخودێر بوو
تهڤگهری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند: "پڕۆفیسۆر دکتۆڕ عیزەدین مستەفا رەسوڵ مرۆڤێکی لێوان لێو لە بهرخودێر و داکۆکار لە مافی گەلەکەی بوو. -
گەمارۆی سەر مەخموور بووە هۆی کوشتنی منداڵێکی ساوا
بە هۆی گەمارۆی سەر کەمپی پەنابەرانی مەخموور مندالێکی ساوای تەمەن ٥ مانگ درەنگ گەیەندرایە نەخۆشخانە و گیانی لەدەستدا. -
سکاڵا لەسەر خانەوادەکانی ڕۆبۆسکی تۆمار کرا
بە بیانووی "بانگەشەی ڕێکخستن" سکاڵا لەسەر خانەوادەکانی ڕۆبۆسکی تۆمار کرا کە منداڵەکانیان لە ئەنجامای بۆردومانی فڕۆکەکانی سوپای تورک دا شەهید ببوو. -
فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک ئامێدیان بۆردومان کرد
فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەوروبەری شاروچکەیەکی سەر بە ئامێدیان بۆردومان کرد. -
دووەمین مەراسیمی ساڵیادی کۆچی دوایی تاڵەبانی لە سەر گۆڕەکەی بەرێوەچوو
لە گردی دەباشانی شاری سلێمانی دووەمین مەراسیمی ساڵیادی کۆچی دوایی تاڵەبانی لە سەر گۆڕەکەی بەرێوەچوو. -
پرۆفیسۆر د. عێزەدین مەستەفا ڕەسول کۆچی دوایی کرد
پرۆفیسۆر د. عێزەدین مەستەفا ڕەسول، نووسەر و ڕۆشنبیری کورد لە تەمەنی 85 ساڵیدا کۆچی دواییکرد. -
دایکانی ئاشتی: دەبێت کۆتایی بە گۆشەگیریی بێت
دایکانی ئاشتی لە کاتی چالاکی مانگرتن ڕژانە ناو کۆڵانەکان و هەوڵیان دا ببنە دەنگی کەسوکارەکانیان کە لە چالاکی مانگرتن دابوون. داوایان کرد پێش ئەوەی دەست بە چالاکی مانگرتن بکرێت، گۆشەگیری سەر ئۆجالان کۆتایی بێت. -
ئەرتان: لە وان باری نائاسایی هەیە
بەدیعە ئوزگوکچە ئەرتان هاوسەرۆکی گەورەشارەوانی وان لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکانی هەدەپە و هێرشەکانی دژی خۆی ڕایگەیاند، لە وان باری نائاسایی هەیە. -
کۆڵبەرێکی تر لەئەنجامی دەسڕێژی گوللـەی چەکدارانی ڕژیمی ئێران کوژرا
بە پێی هەواڵێکی کۆڵبەر نیواز کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی عەزیز ڕەئیسی، لە بەرزاییەکانی کێلەشین سەر بە شاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران کوژرا. -
کەنەکە: ئانقۆسی لەبیرناکرێت
کۆمسیۆنی زمان، پەروەردە، کلتوری و هونەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە – KNK) لەبارەی کۆچی دوایی کەرەمێ ئانقۆسی پەیامی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کەرەمی ئانقۆسی هیچ کاتێک لەبیرناکرێت. -
چاپخانەکانی بەشدار لە پێشانگای کتێب لە ئامەد، بە هۆی ڕێژەی زۆری خوێنەرەوە دڵخۆشن
چاپخانەکانی بەشدار لە ٧مین پێشانگای کتێب لە ئامەد کە لە لایەن ناوەندی پێشانگاکانی چاپەمەنی (توئاپ – TUYAP)ەوە کراوەتەوە، بە هۆی ڕێژەی زۆری خوێنەرانی ئامەدەوە دڵخۆشن. -
یەکێک لە خوڵقێنەرانی داستانی ئاڤاشین: ئاڤاشین دەلیلا
ئاڤاشین دەلیلا دوو ساڵ بە سەبرێکی گەورە خۆی بۆ ژیانی چیاکانی کوردستان ئامادە کرد. لە ئێستاشدا لە داستانی ئاڤاشیندا بە شێوەیەکی تێگەیشتوو تێدەکۆشێت. -
لە شرنەخ چالاکی و خۆپیشاندان بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ قەدەغەکران
پارێزگاری تورکی شرنەخ چالاکی و خۆپیشاندانی بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ قەدەغە کرد. -
قەیوم لە ماوەی مانگێکدا قاسەی شارەوانی بەتاڵکرد
قەیومەکەی لەجیاتی گەورەشارەوانی هەدەپەی وان دامەزرێنرا، لە ماوەی مانگێکدا قاسەی شارەوانی بەتاڵکرد. -
هەپەگە: بەڕێزەوە یادی شەهیدانی مێردین دەکەینەوە
هەپەگە ئەوسێ گەریلایەی کە لە مێردین شەهید ببوون، بە ڕێزەوە یادیان دەکاتەوە و ڕایگەیاند "بەڵێن دەدەین میراتی تێکۆشانی شەهیدانی خۆمان سەربخەین". -
گەریلا لە قەرس هێزەکانی سوپای تورکی کردە ئامانج
گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستار لەدژی سەربازانی سوپای تورک لە ناوچەی چەمچێ-ی سەربە قاخزمانی قەرس سەرقاڵی ئۆپەراسیۆن بوون ، دوو جار چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا کوژرانی ٢سەربازی سوپای تورک پشتڕاس کراوەتەوە. -
لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکدا کۆڵبەرێک برینداربوو
لە ناوچەی هەورامان لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکدا کۆڵبەرێک بە قوڕسی برینداربوو. -
هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێران لەهەرێمی لەیلاخ ژینگە پارێزێکیان دەستگیرکرد
بەپێی هەواڵێکی بەشی فارسی ئاژانسی هەواڵی فورات ، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێران لە شاری دێولان-ی هەرێمی لەیلاخی رۆژهەڵاتی کوردستان هاووڵاتییەک بە ناوی سیروان ڕەحیمی چالاکی ژینگەیان دەستگیرکردووە. -
٤۳ ڕۆژە چالاکیی نۆبەتی دیموکراسیی بەردەوامە
لە ئامەد و وان و مێردین ٤۳ ڕۆژە چالاکیی نۆبەتی دیموکراسیی بەردەوامە و تێیاندا ڕاگەیەندرا: "ئەوانەی دان بە بوون و ئیرادەی ئێمەدا نانێن، ئێمەش دان بەبوون و سیاسەتەکانیاندا نانێین". -
زیندانییەک کە چارەسەریی بۆ ناکرێت ٨٧ ڕۆژە لەمانگرتندایە
شێخ داود باشکان لە زیندانی ژمارە یەکی بونیانی قەیسەری زیندانیکراوە و نەخۆشە، بەڵام چارەسەریی بۆ ناکرێت و ٨٧ ڕۆژیشە مانی لە خواردن گرتووە. -
جەمیل بایک: دهیانهوێت جیاوازییه سیاسی و ئایدۆلۆژییهکانی نێوان هێزه کوردییهکان قووڵ بکهنهوه - ٢ -
جهمیل بایک هاوسهرۆکی کۆنسهی بهڕێوهبهرایهتی کەجەکە (KCK) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی هاوڵاتی باسی لە بارودۆخی ئێستای چوار پارچەی کوردستان، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بەرامبەر گەلی کورد و گرنگی یەکێتی نەتەوەیی لەم قۆناغەدا کرد. -
هەپەگە لە شەمزینان چالاکیى سابوتاژی ئەنجامدا
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە رایگەیاند، هێزەکانیان لە شەمزینانی جۆلەمێرگ چالاکییەکی سابوتاژیان لە دژی ئۆتۆمبێلێکى سەربازیى دەوڵەتى تورک ئەنجامداوە. -
دەوڵەتى تورک ٤ مانگە دەستی بەسەر تەرمی ٤ گەریلادا گرتووە
٤ گەریلا لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩/ ١٣ی جۆزەردان لە دەشتایی لیجە بەهۆی هێرشی ئاسمانییەوە شەهید ببوون. نزیکەی ٤ مانگە تەرمەکانیان لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە دەستى بەسەردا گیراوە و تەرمەکان ڕادەستی کەسوکاریان ناکرێتەوە.