کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
هۆزات: شەڕبەرهەمی مەترسیداری عەقڵیەتی پیاوسالاریە
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆماجڤاکێن کوردستان-کەجەکە بەسێ هۆزات وەبیری هێنایەوە کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی ١٩٩٣ بەدواوە لەپێناو چارەسەری ئاگربەستی ڕاگەیاندووە و وتی: "شەڕ بەرهەمێکی چەپەڵ و مەترسیداری عەقڵیەتی پیاوسالاریە، دژی ژیانە". -
کەجەرە: گەنجان بە ڕۆحی شەهید چالاکەوە پێشەنگایەتی شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن
کۆمەڵگەی جەوانانی ڕۆژهەڵات (کەجەرە) یادی گەریلایەکی شەهید دەکاتەوە کە لە ساڵی ٢٠٠٧لە مەریوان-ی ڕۆژهەلاتی کوردستان شەهید بوو، بەڵێنی درێژە پێدانی ڕێبازی شەهیدان دووپاتدەکاتەوە و کەجەرەداواش لە گەنجانی کورد دەکات بەشداری ڕیزەکانی تێکۆشان بن. -
سەرۆکی بەرەی تورکمانی:بە هیچ شێوازێک ڕێگەنادەین کە دۆخی کەرکووک بگەڕێتەوە پێش ١٦ئۆکتۆبەر
ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی بەرەی تورکمانی دەلێت: ئەگەردارخورماکان لەسەرگەورەترین کەس دەرچێت ناهێڵین دۆخی کەرکوکـ بگەڕێتەوە پێش ۱٦ی ئۆکتۆبەر و ڕێگە بەگەڕانەوەی پیشمەرگە نادەین. -
هەپەگە: بەڕێزەوە یادی شەهیدانی شەمزینان و ئیلح دەکەینەوە
هەپەگە ناسنامەی ئەو گەریلایانەی ئاشکرا کرد کە لە شەمزینان و ئیلح شەهیدبوون. بەڕێزەوە یادی ئەو گەریلایانەی بەرز ڕاگرت کە شەهید بوونە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکانیان و گەلی کوردستان کرد. یەکێک لە گەریلا شەهیدەکان خەڵکی شاری ورمێ-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. -
هاووڵاتیانی قەندیل داوای سەقامگیری ئاشتی دەکەن
یەکی ئیلۆل/١٠ی خەرمانان رۆژی جیهانی ئاشتیە بەڵام داگیرکاری تورک هەر رۆژ هاووڵاتیانی قەندیل بۆردوماندەکەن و گەلی سڤیل دەکوژێت. دەوڵەتی تورک ناهێڵێت گەل لە نێوئاشتیەکی مایندەدا لە هەرێمی خۆیان بژین. -
میزراکلی هاوشارەوانی ئامەد بانگەوازی بۆ ١ی ئەیلول ڕۆژی ئاشتی کرد
هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی ئامەد سەلجوق میزراکلی بانگەوازی بۆ ١ی ئەیلول، ڕۆژی جیهانی ئاشتی کرد. -
چرای شەنگال دەنگی ئازادیی ئێزدییەکانە
ڕادێۆی چرای شەنگال لە دوای کۆمەڵکوژی گەلی ئێزدی، لە لایەن بەرێوبەرایەتی ئیدارەی خۆسەری گەلی شەنگال بۆ کۆمەڵگەی ئێزدییەکان دامەزرا و بووەتە دەنگی ئازادی گەلی ئێزدی. -
لە چەلێ ٢سەربازی سوپای تورک کوژران
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستارلە ناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ لە دژی سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامدا. هەپەگە ڕایگەیاند، لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا ٢سەربازی سوپای تورک کوژران و ٢سەربازی تریش برینداربوون. -
یەرەکە: دوژمنانی کوردستان قۆناغێکی نوێی داگیرکارییان دەستپێکردووە
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەرەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە جموجووڵی فڕۆکە سیخوڕییەکانی ڕژیمە داگیرکەرەکانی ئێران وتورکیا لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و چیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیادی کردووە. -
بەرخۆدانی ئامەد لە ڕۆژی ١١هەمینی خۆیدایە
چالاکی دانیشتن لەدژی دەسبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی هەدەپە لە ئامەد لە ڕۆژی ١١هەمینی خۆیدایە. -
"باشوری کوردستان دەتوانێت ڕۆڵێکی گرینگ ببینێ لە یەکگرتنەوەی هێزە کوردیەکاندا"
لە چوارچێوەی گۆڕانکارێکان لە ناوچەکەدا و ئەو فشارانەی کە لە سەرباشور و ڕۆژئاوای کوردستان هەیە، کەنەکە بە بەشداری ٢٨ حزبی کوردی کۆنفڕانسێکی چارەسەری لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجام دەدات و پەیەدەش پێی وایە کە باشوری کوردستان دەتوانێت ڕۆلێکی گرینگ لە کۆنفڕانەسە -
هەپەگە: بەڕێزەوە یادی شەهیدانی دێرسم دەکەینەوە
هەپەگە ڕایگەیاند، لە ٢٣ی حوزەیران/ ٢ی پوشپەڕدا، جیهان چەلەبی (حەقی) کە فەرماندەی ئیالەت بوو، لەگەڵ سێ گەریلای دیکە لەشەڕدا شەهید بوون. -
هاووڵاتیانی سڵۆپی: ئێمە لە گەل شارەوانییەکانی خۆمان کاردەکەین
دانیشتووانی سڵۆپی کە دوای دەرکردنی قەیومەکان سەرلەنوێ خۆیان بەرێوە دەبەن، دەڵێن کە سەرەڕای ئەرکی قورس ئەوان لەگەل هاوشارەوانەکانی ناوچەکان سەرلە نوێ تێکۆشان دەکەن. -
"ڕێگرێکان بەرامبەر هەدەپە و تەڤگەری ئازادی دو دیوی یەک دراون"
چالاکوانانی باشووری کوردستان دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی باکوری کوردستان شەرمەزار دەکەن و تەڤگەری ئازادیش پێیوایە ڕێگریکردن لە خەباتی دیموکراسی تەنها لە باکور نییە و تورکیا لە ڕێگەی حکومەتی باشوورەوە رێگری لەلایەنە دیموکراتی خوازەکان دەکات. -
"باڵ بۆ باڵندە چەندە گرینگە پەکەکەش بۆ کورد ئەوەندە گرینگە"
پێشمەرگەیەکی دێرینیی باشووری کوردستان لە دژی داگیرکەریی سەر باشووری کوردستان هەڵوێستی خۆی نیشاندا و ئاماژەی بەوەشکرد لە دژی داگیرکەری ئامادەیە جارێکیتر چەک هەڵگرێت. -
نەپەگە پیرۆزبایی لە فەرماندەیی ئەیالەتی حەفتانین کرد
ناوەندی پاراستنی گەل پیرۆزبایی لە گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار کرد بە بۆنەی ئەو چالاکییانەی لە حەفتانین ئەنجامیان داوە و ڕایگەیاند "ئەو ئاستە تاکتیکییە سەربازییە بە شێوازی گەریلایی سەردەمی نوێ خوڵقێنراوە و بەرخۆدان گەورەتر و واتادارتر دەکات". -
'قەیوم درێژەی پلانی سڕینەوە و لەناوبردنە'
ئومێد دەدە هاوسەرۆکی هەدەپەی وان ناڕەزایی بەرامبەر دەستبەسەرداگرتنی گەورە شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردین خستەڕوو و وتی: "ئەوە درێژەی پلانی سڕینەوە و لەناوبردنە". -
هەپەگە: لە هەفتانین فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا کوژرا
هەپەگە ڕایگەیاند: لە هەرێمی هەفتانین فەرماندەی سوپای تورکیای داگیرکەر کە سەرپەرشتیاری ئۆپەراسیۆنی بووە لە چالاکی گەریلادا کوژراوە. -
بەرخۆدانی ئامەد لە ڕۆژی ٩هەمدایە
لەدژی داگیرکەریی قەیوم بۆ سەر شارەوانییەکانی کوردستان، بەرخۆدان لە ئامەد لە ڕۆژی ٩هەمدایە. لە چالاکیی دانیشتنی ناڕەزایەتیدا دەنگی گۆرانی و سرود بەرز دەبێتەوە. -
قەیومەکەى ئاکەپە لە وان هەموو چالاکییەکی ناڕەزایەتیى قەدەغە کرد
پارێزگاری تورک لە وان، کە لەلایەن رژێمەکەى ئەنقەرەوە داسەپێنراوە بەسەر شارەوانیى گەورەی شاری واندا و کراوە بە قەیوم، هەموو جۆر چالاکییەکانى رێپێوان و خۆپیشاندانى لە وان بۆ ماوەى ١٥ رۆژ قەدەغە کرد. -
فڕۆکەی جەنگی بەسەر مەخموردا سوڕانەوە
ئەمڕۆ فڕۆکەی جەنگی بەسەر کامپی پەنابەران لە مەخمور دا سوڕانەوە. -
نەپەگە پیرۆزبایی لە فەرماندەیی ئەیالەتی ئامەد کرد
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل لەبارەی چالاکیی گەریلا لە ناوچەی پیرانی ئامەد پەیامێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە فەرماندەییەکەیان کرد. -
ئیتر راستەوخۆ گوندەکانی باشوور بۆردومان دەکەن
حاجی ڕەمەزان مەحمود ڕایگەیاند، هەموو ڕۆژێک لەگەڵ دەنگی بۆردومان دەژین و وتی: "نزیکەی ٣٠ ساڵە دەڵێن، کۆتاییمان بە پەکەکە هێناوە، بەڵام لەبەر ئەوەى ناتوانن پەکەکە لەناوببەن هێرش دەکەنە سەر ئێمە. پێشتر چیاکانیان بۆردومان دەکرد، ئێستا گوندەکان بۆردومان دەکەن" -
دەوڵەتى تورک خۆپیشاندانى لە شرنەخ بۆ ١٥ رۆژ قەدەغە کرد
پارێزگاری دەوڵەتى تورک لە شرنەخ بۆ رێگریکردن لە چالاکییەکانى ناڕەزایەتى لە دژی دەستبەسەرداگرتنى شارەوانییەکانى هەدەپە بۆ ماوەى ١٥ رۆژ چالاکی و خۆپیشاندانى لە شرنەخ قەدەغە کرد. -
حزبە کوردستانیەکانی کەرکوک: سەرژمێری رەتدەکەینەوە بەبێ جێبەجێ کردنی مادەی١٤٠
سەرجەم حزبە کوردستانیەکانی شاری کەرکووک جەختیان لەسەریەکریزی کورد لە شارەکە کردەوە و هەوڵدان بۆ تەعریب کردنی شارەکەیان رەتکردەوە