کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
فەرمانگەى ئاو و ئاوەڕۆی ئاکەپە لە وان کرێکارێکى لە بۆرییەکى ئاودا خنکاند
لە ناوچەی ئەردیشی پارێزگای وان کرێکارێکی فەرمانگەى ئاو و ئاوەڕۆ بە ناوی عیرفان ئیشلەیەن لەکاتێکدا سەرقاڵی پاککردنەوەى بۆرییەکى ئاو بووە، بە بێ ئەوەى ئاگاداری بکەوەوە ئاویان بەسەردا بەرداوەتەوە و بەو هۆیەوە گیانى لە دەستدا. -
سوپاى تورکیا لە فاراشین دەستى بە ئۆپراسیۆن کرد
سوپاى تورکیا لە ناوچەکانى ئەلکێ لە پارێزگاى شرنەخ دەستى بە ئەنجامدانى ئۆپراسیۆن کرد. -
ئمیر: دارستانەکان بە ئەنقەست ئاگریان تێبەبەردەدرێت
پەرلەمانتاری هەدەپەی شرنەخ ئمیر وتی، سوتاندنی دارستانەکانی کوردستان بە دەستى دەوڵەتى تورکیا، بەشێکە لە عەقڵییەتى دوژمنایەتیکردنی کوردان. -
هێزە ئەمنییەکانى تورکیا لە ئەلکێ ٧ هاووڵاتییان دەستگیرکرد
هێزە ئەمنییەکانى تورکیا لە ناوچەى ئەلکێ لە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان ٧ هاووڵاتییان دەستگیرکرد. -
ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک تا ئێستا نەیتوانیوە پۆستی پارێزگار یەکلایی بکاتەوە
چاودێرانی سیاسی پێیانوایە پۆستی پارێزگاری کەرکووک بە نایاسایی لەلایەن راکان سەعید بەڕێوەدەبردرێت. لەوەش لایەنە کوردییەکان بە هۆکار دەزانرێن، چونکە تا ئێستا نەیانتوانیوە رێک بکەون لەسەر هەڵبژاردنی پارێزگارێکی کورد بۆ شارەکە. -
له ده‌ربه‌ندیخان هه‌وڵی تێرۆركردنی چالاكێكی سیاسیی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان درا
ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه له شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی سه‌ر به شاری سلێمانی ده‌ستڕێژی گوله له چالاكیی سیاسیی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان لوقمان شه‌هابی كرا و به‌سه‌ختی بریندار كرا. -
سوپای توركیا جارێكی دیكه ئاگری له چیای جوودی به‌ردا
ئه‌و ئاگره‌ی به‌هۆی هێرشی سوپای توركیای داگیركه‌ر له چیای جوودی كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌رفره‌وان ده‌بێت. سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان ڕایانگه‌یاند، سه‌دان دار و دره‌خت سووتاون. -
چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له جۆله‌مێرگ و بارزان به‌رده‌وامن
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ناوچه‌كانی چه‌لێ و گه‌ڤه‌ری سه‌ر به جۆله‌مێرگ و ناوچه‌ی بارزان-ی باشووری كوردستان له دژی هێزه‌كانی توركیای داگیركه‌ر گه‌ریلاكان چالاكییان ئه‌نجامداون. ئاشكراشی كرد له دێرسم و سێرت ٧ گه‌ریلا شه‌هید بوون. -
ئاگرەکەى دۆڵی رۆژ لە دێرسیم ٤ رۆژە بەردەوامە و سنوورێکى فراوانى گرتووەتەوە
ئاگربەردانە ناوچەى دۆڵی رۆژ لە دێرسیم لەلایەن سوپاى تورکیاوە زۆر تەشەنەى سەندووە و سنوورێکى فراوانى گرتووەتەوە. رێگریش لە خۆبەخشەکان دەکرێت و رێگایان پێ‌نادرێت ئاگرەکە بکوژێننەوە. -
لە تەقینەوەیەکدا لە سلۆپی ٢ جەردەوان کوژران
لە ناوچەى سلۆپی تەقینەوەیەک روویدا. بەهۆی ئەو تەقینەوەیەوە ٢ جەردەوان کوژران و ٤ جەردەوانى تریش بریندار بوون. -
لە هەڵبژاردنەکانی هەرێم دا هیچ سەرۆک لیستێک ژن نییە
قەوارە سیاسییەکان بۆ چارسەرکردنی کێشەکانی ژنان بۆچوونێکى روونیان نییە و تەنها قسە کۆنەکان دووبارە دەکەنەوە. چالاکوانیکی بواری ژنانیش دەڵێت، چارەسەرکردنی کێشەکانی باشووری کوردستان بە چارەسەریی ژناندا تێپەر دەبێت. -
تورکیا کەمپەینى "نەبە بە شوان ببە بە جەردەوان" بەڕێوەدەبات
دەوڵەتى تورکیا لە ناوچەکانى پایزئاڤا و ئەدرەمێنت لە پارێزگاى وان بە دروشمی "نەبە بە شوان ببە بە جەردەوان" بە دواى جاشدا دەگەڕێت. -
كه‌جه‌كه یادی ١٠ زیندانیی سیاسی كرده‌وه كه له به‌ندیخانه‌ی ئامه‌د كوژرابوون
هاوسه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) به‌بۆنه‌ی ٢٢هه‌مین ساڵیادی كوژرانی ١٠ زیندانیی به‌ندیخانه‌ی ئامه‌د به «ته‌خته‌ی بزمارڕێژ»، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و یادی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی كرده‌وه. -
چیرۆكی تیژدا كه له بناری چیای ئهكهجیكهوه گه‌یشتووه‌ته چیاكانی زاگرۆس
چیرۆكی گه‌ریلای یه‌ژا ستار تیژدا ئه‌كه‌جیك كه كاتێك له دژی هێرشه‌كانی توركیا به‌رخۆدانی كردووه و شه‌هید بووه، به كۆچ ده‌ستپێده‌كات و به لانكه‌ی مرۆڤایه‌تی كه چیاكانی زاگرۆسه به‌ره‌و ناكۆتایی ده‌چێت. -
هه‌په‌گه: له گه‌ڤه‌ر و ته‌ندووره‌ك ٦ سه‌رباز كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له گه‌ڤه‌ر و ته‌ندووره‌ك له سوپای توركیایان داوه و له ئه‌نجامدا ٦ سه‌رباز كوژراون. هه‌په‌گه ڕاشیگه‌یاند، له چه‌ولیك ٤ گه‌ریلا شه‌هید بوون. -
گۆران به‌هادین: ئەرکی سەرەکی ئێمە کۆتایی هێنان بەداگیرکەری تورکیایە
بەربژێری بزوتنەوەی گۆران جەلال تەحسین به‌هادین لە ناوچەی نەوریکان-ی شیلادزێ ئاماژەی بەو ستەمانەکرد لە کە هەرێمەکە کراوە و دەستنیشانی کرد کە لەئەگەری چوون بۆ پەرلمان ئەرکی سەرەکی ئەوکارکردنە بۆ کۆتایی هێنان بە داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا لە باشووری کوردستان . -
خوێندکارانی ناوچە بومەلەرزە لێدراوەکانی کرماشان وەرزی نوێی خوێندن لە کانکسدا تیپەردەکەن
سەرەڕای تێپەڕ بوونی ماوەیەکی زۆربەسەربۆمەلەرزەکەی ناوچەکانی کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان تا ئیستا بەرپرسان-ی ڕژیمی ئێران هیچ هەنگاوێکیان بۆ کردنەوە ونۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانی ئەوناوچانە نەناوە.خوێندکاران ساڵی تازەی خوێندیان لە ناو کانکسەکاندا دەست پێ‌کرد. -
لە مەریوان بە هۆی تەقینەوەی مین٣ کۆڵبەری کورد بوونە قوربانی
بە پیی ئەو زانیارییانەی کە بە ناوەندی هەواڵی فورات گەیشتووە لە سەرسنوورەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان لە نزیک شاری مەریوان-ی رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین دووکۆڵبەرکوژران ویەک کۆڵبەری دیکەش بە قوورسی بریندار بووە. -
ته‌شه‌یه‌ژه: تۆڵه‌ی سارین ئاواز ده‌كه‌ینه‌وه
ئه‌نجومه‌نی گشتیی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی یه‌كگرتووی ژنان (TŞYJ) له توركیا ده‌رباره‌ی شه‌هیدبوونی سارین ئاواز (شه‌ڤین سۆگوت) شه‌ڕڤانی پارتی كۆمۆنیستی ماركسیست - لینینیستی توركیا (MLKL/FESK) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. -
كه‌جه‌كه ده‌رباره‌ی كۆچی دوایی ئیبراهیم ئایهان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه
كه‌جه‌كه په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه ده‌رباره‌ی كۆچی دوایی ئیبراهیم ئایهان په‌رله‌مانتاری پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) كه هه‌فته‌ی ڕابردوو له شاری هه‌ولێر به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ ژیانی له‌ده‌ستدا. -
چیای جیلۆ و زاگرۆس له زاری گه‌ریلا ڕۆژهاتهوه
جیلۆ ئه‌و شوێنه‌یه كه ٣ پارچه‌ی كوردستانی تێدا ده‌بنه یه‌ك. ئه‌م ناوچه‌یه ڕێ به داگیركه‌ران نادات و ده‌رگه‌كانی خۆی بۆ گه‌ریلا ده‌كاته‌وه. -
له بارزان و شرنا‌خ گه‌ریلا چالاكی كرد و له ئامه‌دیش شه‌ڕ سه‌خته
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانیاندا له ناوچه‌ی بارزان-ی باشووری كوردستان و ناوچه‌ی قلا‌بان-ی شرنا‌خ لایه‌نی كه‌م ١٠ سه‌ربازی توركیا كوژراون. هه‌روه‌ها هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی ئه‌نجامی شه‌ڕ و ئۆپه‌راسیۆنی لیجه زانیاری دا. -
چەتەکانی داعش لە خانەقین کرانە ئامانج
فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق مۆڵگەکانی چەتەکانی داعشیان لە باکوری ڕۆژئاوای شارۆچکەی خانەقین بۆردوومانکرد، بەوتەی بەرپرسێکی حەشدی شەعبی-ش، لە بۆردوومانەکەدا شەش چەتەی داعش کوژراون. -
فەرماندەی هەپەگەهۆگرپێت: تاکە ئامانجی ئێمە سەرکەوتنە
یەکێک لە فەرماندەکانی هەپەگەهۆگرپێت ئەوی خستەڕووکە لەهەنبەرهێرشی دەوڵەتی تورکیا تاکە ئامانجی ئێمە سەرکەوتنە.هۆگرداوای یەکڕیزی وخەبات بۆیەکدەنگی گەلی کوردی کرد. -
تەرمی ئیبراهیم ئایهان گەییشتە سێوەرەگی ڕەحا
تەرمی سیاسەتمەداری کورد وپاڕمانتاری پێشووی هەدەپە ئیبراهیم ئایهان کە لە هەولێربەهۆی نەخۆشی دل گیانی لەدەست دابوو، گەییشتە ناوچەی سێورەگ-ی رەحا.