کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە نسێبین پاش نەورۆز، ڕێپێوان ئەنجامدرا
لە نسێبین پاش ئاهەنگی نەورۆز، گەنجان درووشمیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکردەوە و ڕێپێوانیان کرد. -
لە نەورۆزی دێرسیم، هەزار سڵاو لە ئیمراڵی
لە ئاهەنگی نەورۆزی دێرسیم، سەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت نەورۆزی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆزکرد و سڵاوی بۆ نارد. -
نەورۆزی نسێبین: دەرگاکانی ئیمراڵی بکەنەوە
لە ئاهەنگی نەورۆزی نسێبین، هاوسەرۆکی کەجەدە بەردان ئۆزتورک بانگەوازی لە دەسەڵات کرد: "دەرگاکانی ئیمراڵی بکەنەوە، لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان کۆببنەوە". -
نەورۆزی هاتای: چارەسەر لە ئیمراڵییە
هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، چیدەم کلچگون ئوچار لە نەورۆزی بنای چیای ئامانسۆن قسەی کرد، نەخشەڕێگای نەورۆزی ٢٠١٣ ی بیرهێنایەوە و گوتی چارەسەری پرسی کورد لای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە. -
قەندیل بۆ نەورۆز ئامادەیە
هەموو ساڵێک وەک نەریتێک لە بناری قەندیل بە ئاهەنگی جەماوەری و بەشداری دەیان هەزار کەس و پەیامی گرینگ نەورۆز پیرۆز دەکرێت، بۆ نەورۆزی ئەمساڵیش قەندیل بۆ نەورۆز ئامادەیە. -
باقرخان لە نەورۆزی ئێلح: خەڵکی ئێلح وەڵامی گونجاویان دەدەنەوە
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی، تونجەر باقرخان لە ئاهەنگی نەورۆزی ئێلح بە بەشداری دەیان هەزار کەس قسەی کرد، تیشکی خستەسەر هەڵبژاردنە خۆجێیەکان. -
بە هەزاران کەس لە گۆڕەپانەکانی نەرۆزدان
پیرۆزباییەکانی نەورۆز بە بەشداری هەزاران کەس لە چەندین شار بەردەوامە. لە ناوچەی هەرێمی سەرحەد لە ١٤ ناوەند ئاگریی نەورۆز هەڵکرا. -
"لە سایەی دەسەڵاتی پەدەکە خەڵکی هەر رۆژەو بەدەست گرفتێک دەناڵێنن"
کەرکوک، یەکێتی مامۆستایانی کوردستان: "دەسەڵاتی پەدەکە و حکومەتی مەسرور بارزانی دەستی بەسەر مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران گرتووە". -
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێزی سەربازی رەوانەی باشووری کوردستان دەکات
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دەروازەی سنووری دەشتانەی جۆلەمێرگەوە هێزی سەربازی رەوانەی باشووری کوردستان کرد. -
تولای حاتەم ئۆغۆللاری: با ئازادی بەڕێز ئۆجالان مسۆگەر ببێت
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم تۆغۆللاری لە نەورۆزی بازید قسەیکرد و وتی: "با گۆشەگیری ئیمراڵی کۆتایبێت و ئازادی بەڕیز ئۆجالان مسۆگەر ببێت." -
ماک کەرستە و ئامرازەکانی سیخوڕی کردە ئامانج
جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) رایگەیاند، کە فۆتۆکەمین، سێنسۆر و کامێرای تەرماڵ کە لە دژی گەریلا بەکاردەهێندرێن، دەستنیشان کراون و لەناوبراون. -
مەخمورییەکان بە جۆش و خرۆشێکی مەزنەوە ئاگری نەورۆزییان کردەوە: نەورۆزی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە
لە کامپی پەنابەرانی مەخمور بە جۆشێکی مەزنەوە ئاگری نەورۆز کرایەوە و پەیامی "ئەم نەورۆزە دەبێتە نەورۆزی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ." درا. -
هەفتەن: ژن، ژیان، ئازادی جەوهەر و ناوەرۆکی سەرەکی نەورۆزە
ئەندامی مەجلیسی پژاک، مەزڵوم هەفتەن رایگەیاند، دوای سەرهەڵدانی "ژن، ژیان، ئازادی" نەورۆز لە رۆژهەڵاتی کورستان و ئێران زیاتر لە واتای راستەقینەی خۆی، کە بەرەنگاربوونەوەی ستەم و چەوساندنەوەیە نزیک بووەتەوە. -
نەورۆز لە بانە پیرۆزکرا
لە گوندی سوتوی بانە وێڕایی بارینی باران، خەڵکی گوند کۆبوونەوە و نەورۆزییان پیرۆزکرد. -
زیلان ڤەژین: ئەمساڵ ئامانجی سەرەکییمان ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە
زیلان ڤەژین هاوسەرۆکی پژاک جەژنی نەورۆزی لە گەلانی کوردستان پیرۆز کرد و ڕایگەیاند کە ئامانجی سەرەکییان لەئەمساڵدا مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، بەو بۆنەوە داوای مەزنکردنی تێکۆشانی کرد. -
جەژنی نەورۆز لە چیاکانی کوردستان پیرۆز کرا
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە جۆش و خرۆشەوە لە چیاکانی کوردستان نەورۆزیان پیرۆز کرد. -
ئامەد ئامادەیە بۆ نەورۆز: وەرن پێکەوە ئاگری نەورۆز بکەینەوە
هاوسەرۆکی دەم پارتی ئامەد پنار ساکیک تەکین وتی: "هەموو ئامادەکارییەکمان تەواوکردەوە، بە جۆش و خرۆشەوە نەورۆز پیرۆز دەکەین. وەرن پێکەوە ئاگری نەورۆز بکەینەوە." -
پاسەوانی سنووری عێراق لە هەورامان کۆڵبەرێکی دیکەیان ئەشکەنجەدا
جارێکی دیکە پاسەوانی سنووری عێراق لە سنووری هەورامان لە دیوی باشووری کوردستان، کۆڵبەرێکی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانیان ئەشکەنجەدا. -
لە شەنگال بە کۆبوونەوەی گشتی پێشوازی لە نەورۆزکرا
لە شەنگال کۆمیتەی پەروەردەیی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی گشتی بۆ ناساندنی نەورۆز ڕێکخست، دووپاتکرایەوە جڤاکی ئێزدی زیاتر لە هەمووان خاوەنداری لە نەورۆز بکات. -
لە کەرکوک دەربارەی گرنگی ڕاگەیاندن و شانۆ کۆڕێک بەڕێوەچوو
لە کۆڕێکدا لە شاری کەرکوک باس لەوە کرا کە کەرکوک هەمیشە خاوەنی کەلتورێکی کوردی پاک و بیروباوەڕێکی نیشتیمانپەروەرانە بووە بۆ خزمەتکردنی کوردستان. -
پەدەکە بەشداری هەڵبژاردن ناکات
مەکتەبی سیاسی پەدەکە پەیوەست بە بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەوان بەشداری هەڵبژاردن ناکەن. -
نەورۆزی کانی ڕەش: تا ئازادی ڕێبەری گەلی کورد، تێدەکۆشین
لە کانی ڕەش سەدان کەس بە جلوبەرگی نەتەوەییەوە بەشداری نەرۆزیان کرد، پەرلەمانتار ساڵیحە ئایدەنیز گوتی: "تا ئازادی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان تێدەکۆشین". -
نەورۆزی دیگۆر: نەورۆزی ئازادی و بەرخۆدانە
جێگری سەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی گولستان کلچ لە نەورۆزی دیگۆر قسەیکرد و وتی: "نەورۆزی ئازادی و ئاشتییە. نەرۆزی بەرخۆدانە." -
خۆبەڕێوەبەریی شەنگال: عەفرین بە بەرخودانی گەلان رزگار دەکرێت
خۆبەڕێوەبەریی شەنگال سڵاوی ئاراستەی بەرخودانی گەلی عەفرین لە شەهبا کرد و ئەوەی خستەڕوو، کە عەفرین لە ماوەیەکی کورتدا بە بەرخودانی گەلان رزگار دەکرێت. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە شاری مێرسین ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی پۆلیسان کردە ئامانج
جەنگاوەرانی هەبەدەهەی سەر بە مەزڵوم دۆغان ڕایانگەیاند کە لە شاری مێرسین بە تەقەمەنی یارییە ئاگرینەکان ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی پۆلیسیان کردە ئامانج.