کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
دانیشتووانی مەخمور: ئەوەی پەدەکە بە سەر ئێمەی هێنا دوژمن بەسەر ئێمەی نەهێنا
دانیشتوانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور کە لەلایەن پەدەکەوە زیندانی کرابوون، باسیان لەو ئەشکەنجانە کرد کە لەلایەن پەدەکەوە بەرامبەریان کراوە و جەختیان کردەوە، "ئەوەی دوژمن نایکات، پەدەکە بە سەر کوردانیدا دەهێنێت". -
بڕیارە نوێیەکان چی لە باشووری کوردستان دەگۆڕێت؟
لە باشووری کوردستان گۆڕانی مادەکانی یاسای هەڵبژاردن و گواستنەوەی داهاتەکان بۆ بەغدا گەلێک گرنگە. چەندین بڕیاری کاریگەر لەسەر هەرێمی کوردستان لەلایەن دادگاوە دراون. -
مافناسانی نێونەتەوەی لە دژی گۆشەگیری لە ئامەدن
ئەندامانی مافناسان لە دژی گۆشەگیری، لە دژی گۆشەگیری ئیمراڵی سەردانی ئۆهەدە و کۆمەڵەی ژنی رۆزایان لە ئامەد کرد. -
رووداوێکی هاتووچۆ لە دهۆک: ٥ کەس گیانیان لەدەستدا
لە پارێزگای دهۆکی باشووری کوردستان لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆ پێنج کەس گیانیان لەدەستدا. -
شەهیدانی دێرسیم یادکرانەوە: لەسەر ڕێگەی ڕێبەر ئاپۆ دەبین
کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدانی کامپی پەنابەرانی مەخمور یادی شەهیدانی دێرسیمی کردەوە. -
جەنگیز دوندار: لە پەیاس قەیومەکان دەنێرینەوە
جەنگیز دوندار، یەکێک لە کاندیدەکانی هاوسەرۆکی شارەوانی پەیاسی دەم پارتی وتی: "لە ڕێگەی قەیومەوە هەوڵدرا دانیشتوانی شارەکە بێ ناسنامە بکرێن. لەبەر ئەوە گەلەکەمان لە ڕووی هونەر و کولتوور و زمانەوە پێویستی بە ناسنامەی خۆی هەیە." -
ئاکەپە لە ئێستاوە کار بۆ هەڵبژاردنەکانی خەلات دەکات
دەسەڵاتداری ئاکەپە- مەهەپە تێگەشتووە لەوەی شارەوانی خەلات لە دەستدەدات و دەم پارتی سەرکەوتن بەدەستدێنێت، ئەو کۆچبەرانەی ماوەیەکی زۆرە لە خارپێت نیشتەجێبوون، دەگوازێتەوە بۆ خەلات لە بیناکان جێگیرییان دەکات. -
سەردەشت؛ کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران کوژرا
لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـلەی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە گوندی ساوانی شاری سەردەشت، لە پارێزگای ورمێ، کاسبکارێکی کورد کوژرا. -
پیران هەرکی: دەنگی ئازاد بە زیندانکردن کپ نابێت
پیران هەرکی، یەکێک لە زیندانیکراوانی بادینان لە بارەی زیندانیکردنی چالاکوان و ڕۆژنامەنوسان لەلایەن پەدەکەوە دەڵێت: "دەنگی ئازاد بە زیندانکردن کپ نابێت"، هاوکات چەند پێشێلکارییەکی زەقی مافەکانی مرۆڤ لەناو زیندانی هەولێر ئاشکرا دەکات. -
لە شاری سلێمانی یادی شەهید سیروان ڕەئوف کرایەوە
ئەمرۆ، لەشاری سلێمانی، بە دەستپێشخەریی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشوری کوردستان، مەراسیمی یادکردنەوەی ٢٥مین ساڵیادی شەهید سیروان ڕەئوف ڕێکخرا و چەپکەگوڵی وەفا لەسەر مەزارەکەی دانرا. -
کوشتنی کاسبکارێکی کورد لە شاری سەردەشت
لە ئەنجامی تەقەکردن لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێک لە گوندی ساوان سەر بە شاری سەردەشت لەلایەن هێزەکانی حکوومەتی ئێرانەوە، کاسبکارێک بە ناوی کاوان سەراف کوژرا. -
شەهید سارا و بشەنگ یادکرانەوە: دەبێت لەسەر ڕێگەیی ئەوان بەردەوام بین
لە کامپی پەنابەرانی مەخمور یادی شەهید سارا و بشەنگ کرایەوە. لە یادکردنەوەکەدا پەیامی "دەبێت خاوەنداری لە شەهیدەکانمان بکەین و تۆڵەیان لە دوژمن بکەینەوە" درا. -
لەبارەی دۆسیەی گرتنی سێ رۆژنامەوانەوە هیچ زانیارییەک بە پارێزەرانیان نادرێت
لە میانی ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی لە وان سێ رۆژنامەوان بە ناوەکانی ئۆکتای جاندەمیر، عارف ئاسلان و لوقمان گەزگین دەستبەسەرکران و تائێستاس هۆکاری دەستگیرکردنەکەیان بە پارێزەرانیان نەوتراوە. -
ئەشکەنجەی دڕندانە لە زیندانەکانی پەدەکە
ئەندامی پێشووی پاراستن شێروان سەعید یوسف حاجی باس لە ئەشکەنجە لە زیندانەکانی پەدەکە دەکات و رایدەگەیەنێت، کە چەتەکانی داعش لە ناو زیندانەکانی پەدەکە لە رێگەی بەرتیلەوە ئازاد دەکرێن. ئەشکەنجە قورسەکانی زیندانی سپیلکیش ئاشکرا دەکات. -
نامەی زەکی بایهان نووسەری زیندانی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان دەستی بەسەردا گیرا
نووسەری زیندانیکراو زەکی بایهان نامەیەکی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەنارد بوو، بەڵام دەستی بەسەردا گیرا. -
کۆنگرەی ٣هەمینی ئەنجومەنی گەل لە مەخمور کۆتاییهات: سیستەمی دەسەڵاتداری هەڵوەشێتەوە
کۆنگرەیی ٣هەمینی ئەنجومەنی گەلی دیموکراتیک لە کەمپی مەخمور کۆتایهات و پەیامی: "دۆخی ڕێبەرێتی، یەکەمین بەرپرسیارێتیمانە." -
هێزەکانی دەوڵەتی ئێران کۆڵبەرێکی دیکەیان کوشت
تۆڕی مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند؛ دوێنی ئێوارە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستڕێژی گولەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەری کورد کردوە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی کوردی تەمەن (٤٠) ساڵ کوژرا. -
لە وان رۆژنامەوانان ئاسلان و جاندەمیر دەستبەسەرکران
لە میانی ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیدا لە وان رۆژنامەوانان عارف ئاسلان و ئۆکتای جاندەمیر دەستبەسەرکران. -
جیلۆ یەکێک لە گەنجە سەرهەڵدێرەکان
کاتێک باسی جیلۆ دەکرێت، وشەی سەرهەڵدێر،ڕاپەڕین، پەناگە و بەرهەمهێنەر دێنەوە بیری مرۆڤ. وەک چۆن لوتکەی چیای جیلۆ پارچە نابێت و لەناوبچێت، خۆشەویستی بۆ تۆش بە هیچ شێوەیەک لەناو ناچێت. -
پەدەکە بە دەمامکی پاسەوانی سنوور خیانەتەکانی دەشارێتەوە
زانرا کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ پلانە داگیرکەریەکانی داوای لە پەدەکە کردووە، زیاتر گوشار بخاتە سەر گۆڕەپانەکانی گەریلا. بۆ ئەوەی بەر بە ناڕەزایەتی رای گشتی کورد بگیرێت دەمامکی یەکەکانی پاسەوانی سنوور بەکاردەهێنرێت. -
'بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی رێگر نییە لە بەشداری پێکهاتەکان لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی هەرێمی کوردستان'
ئارام جەمال، بەڕێوەبەری پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن سەبارەت بە بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی نەهێشتنی کورسی کۆتاکان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان وتی: "پێکهاتەکان دەتوانن لەسەر لیستەکانی تر بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەماندا بکەن." -
"تا پرسی کورد چارەسەر نەبێت، پرسەکانی تریش چارەسەر نابن"
لە ئامەد نەخشەڕێگای "پێویستە سەرلەنوێ دەربارەی چارەسەر بدوێین" ئاشکرا کرا و پەیامدرا "تا پرسی کورد چارەسەر نەبێت، پرسەکانی تریش چارەسەر نابن". -
دەوڵەتی تورک چیای گارەی بۆردوومان کرد
ڕاگەیاندرا فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک چیای گارەی باشووری کوردستانیان بۆردوومان کردووە. -
زیندانیی سیاسیی کورد، شاهین گەلەداری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
زیندانیی سیاسیی کورد، شاهین گەلەداری کە لە زیندانی ناوەندیی ئورمییە سزای ٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو، بە هۆی گوشار و ئەشکەنجەی بەرپرسانی وەزارەتی ئیتلاعاتی دەوڵەتی ئێرانەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. -
کەژەکە: هەڵوێستی سی پی تی قبوڵنەکراوە
کۆردیناسیۆنی کەژەکە ناڕەزایبوونی بەرامبەر بە کۆمیتەی ڕێگریی لە ئەشکەنجەی ئەوروپا (سی پی تی) نیشاندا، چونکە سەردانی تورکیایی کردوە و بەڵام نەچووەتە ئیمراڵی و داوای لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان کرد بە ڕۆڵی بنەڕەتی خۆیان هەستن.