کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
هەپەگە بە ڕێزدارییەوە یادی ٤ گەریلایی کردەوە
هەپەگە ٤ گەریلای شەهیدی بە ڕێزدارییەوە یادکردەوە، کە لە ١١ی ئابی ٢٠١٨دا لە ئاڤاشین شەهید ببوون و وتی: "بەڵێنمان دووبارەکەدەینەوە، شایستەیی تێکۆشانی هاوڕێ شەهیدەکانمان بین". -
هێمن مامەند: "دوارۆژێکی تاریک چاوەڕوانی بنەماڵەی بارزانییە"
هێمن مامەند رۆژنامەنووس و چالاکوان: "دوژمن و داگیرکەر، بنەماڵەی بارزانی ئەرکدار کردووە کە دۆزی ڕەوای کورد ناشرین بکەن و لەناویی بەرن." -
پەدەکە لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دژی شەنگال پیلانێکی نوێ دەگێڕێت
لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دەستلەکارکێشانەوەی فارس بریڤکانی پەسەند کرا و پەدەکە بۆ ئەوەی بتوانێت لەبارەی شەنگالەوە قسەی هەبێت و بریار بدات، ئەندامێکی شەنگالی خۆی لە جێگەی ئەو دەنێرێتە ئەنجومەنەکە. -
هێزە ئەمنییەکانی پەدەکە جارێکی دیکە رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکیان دەستگیرکردەوە
هێزێکی ئەمنیی هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووس و چالاکوان ئومێد بەرۆشکی لە دهۆک و دەستگیریان کرد و گواسترایەوە بۆ زیندانی زرکا. -
ئەسلان: شوێنەوارە مێژوویییەکان نۆژەن نەکراونەتەوە
هاوسەرۆکی ژوری تەلارسازی لقی ئامەد سەلما ئەسلان ئەوەی دەرخست؛ لەگەڵ هەموو پێداگرییەکان، شوێنەوارە مێژوویەکان کە بەهۆی بومەلەرزەوە زیانیان پێگەشتوە، نۆژن نەکراونەتەوە. -
دەم پارتی دەستی بە کۆبوونەوەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنی خۆجێی کرد
دەم پارتی لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستی بە کۆبوونەوە لەگەڵ جەماوەردا کرد و لەو چوارچێوەیەدا بە بەشداری هاوسەرۆکان لە شەمزینان و ئەردەخان دەست بە زنجیرە دیدارێکی جەماوەری کرا. -
هەپەگە: لە زاپ گورز لە ٢ حەفارە وەشێندرا
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا لە دژی ئەو حەفارانەی هەوڵیان دەدا سەنگەرەکانی شەڕ بڕوخێنن، چالاکییان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا گورز لە دوو حەفارە وەشێندرا. -
کەجەکە هۆشداریدا لە پلانێکی نوێی داگیرکەریی
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی کەجەکە رایگەیاند، کە دەوڵەتی تورک پلانێکی نوێی داگیرکەری بەدەستەوەیە و پەدەکەش هەوڵ دەدات دەوڵەتی عێراق پەلکێشی هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی تورک بکات. کەجەکە لە دژی ئەو بانگەوازێکی ئاراستەی هێزەکانی باشوور و دەسەڵاتدارانی عێراق کرد. -
کەجەکە پیرۆزبایی لەو گەریلایانە دەکات کە بەشدارییان لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیدا کردبوو
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەبۆنەی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید دۆغا ڤیان پیرۆزبایی لە گەریلاکان کرد و هۆشداریشی بە پێشمەرگەکاندا کە خۆیان لە سەنگەرەکانی سوپای تورک دوور رابگرن. -
یەپەسە لە وان دژی زرێپۆشێک چالاکی ئەنجامدا
یەپەسە ڕایگەیاند لە وان چالاکییەکیان لە دژی زرێپۆشێکی پۆلیسى تورک ئەنجامداوە و بەهۆیەوە پۆلیسێک بریندار بووە. -
هێرشی سەر زمانی کورد لە مەخمور شەرمەزارکرا
کۆمیتەی پەروەردەی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور)، بە بۆنەی ٢١ ی شوبات ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکەوە، هێرشەکانی سەر زمانی کوردی شەرمەزار کرد. -
جارێکی تر ڕوون بووەوە کە لە بەرەکانی شەڕدا کێ توانای شەڕی هەیە و کێ ناتوانێت
پەلشین گەریلای یەژا ستار، کە بەشداری ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕانەی شەهید هەڵمەت دێرەلووک بووە وتی: "سەربازانی تورک تێکشکان. جارێکی تر لە بەرەکانی شەڕدا بینرا کێ توانای شەڕی هەیە و کێ ناتوانێت". -
کەجەکە: دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە لە لجک کۆمەڵکوژی ئەنجامدا
کەجەکە: "لە لجک (ئیلیچ) نەوەک هەر ٩ گیان لەژێر بەرد مانەوە، ئەم کارەساتە هاوزەمان قڕکردنێکی سەراپاگیری زیهنیەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەیە بەرامبەر جڤاک و سرووشت. بۆ ڕێگری لەم کۆمەڵکوژییانە پێویستە تێکۆشانی ئیکۆلۆژیک مەزن بکرێت". -
بەغدا دەستوەردانی لە سیستەمی کۆتا و هەڵبژاردنی هەرێم کرد
دادگای فیدراڵی عێراق ڕایگەیاند ژمارەی کورسی کۆتاکان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان نادەستوورییە و بڕیاریدا کە باشوری کوردستان بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردن دابەش بکرێت. -
کۆنگرەی ئەنجومەنی گەلی مەخمور دەستیپێکرد
ئەنجومەنی گەل لە کەمپی مەخمور دەستی بە کارەکانی کۆنگرەی سێهەمینی خۆیکرد. -
لە مانگێکدا ٥٥ کۆڵبەر بوونە قوربانی و ٥٤ چالاکوانی رۆژهەڵاتیش دەستبەسەرکراون
لەمانگی رێبەنداندا ٥٥ کۆڵبەر لەناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بوونە قوربانی، ١٠ کورد لە سێدارەدراون، سزای لەسێدارەدان بەسەر دوو زیندانی سیاسیدا سەپێندراوە و ٥٤ چالاکوانیش دەستبەسەرکراون. -
فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە
فەرماندەیی بریارگەی ناوەندیی پاراستنی گەل (نەپەگە) پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم ئەو فەرماندە و شەڕڤانانەکرد، کە بەشداربوون لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێریی شەهید دۆغا ڤیان. -
هێزەکانی عێراق لە سنووری دهۆک جێگیر دەکرێن
دوابەدوای هێرشەکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر دهۆک کە لە ئەنجامدا دوو پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا، راگەیەندرا کە هێزەکانی عێراق بە ئۆتۆمبێلی سەربازی لە سنووری دهۆک جێگیر بوون. -
کاڵکان: دەتوانرێت بە بەشداربوونی دەیان ملیۆن کەس نەورۆز پیرۆز بکرێت
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە دوران کاڵکان رایگەیاند، کە رێپێوانی کۆڵن لوتکەی قۆناغی یەکەمی هەڵمەتی ئازادی بوو و وتی، لە قۆناغی دووەمی هەڵمەتەکەشدا دەتوانرێت ئاهەنگی نەورۆز بە بەشداری دەیان ملیۆن کەس، لە سەرتاسەری جیهان سازبکرێت. -
ئامەد شاهۆ: هەڵبژاردنی١١ی رەشەممە، لە دژی دەستكەوتەكانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادییە
ئەندامی مەجلیسی پەژاک، ئامەد شاهۆ رایگەیاند، هەڵبژاردن لە ئێران تا سەر ئێسقان نا دیموكراتیك و رووكەشیانەیە. بۆیە ئێمە ئەم هەڵبژاردنە بە تایبەت لە دژی پێوان، پرەنسیب و دەستكەوتەکانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دەبینین. -
هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی راگەیاند
هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهید راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، "هاوڕێمان شەڕڤان ئەو ئاڵایەی سەرکەوتن کە رۆژهات و ئەرداڵ شەکاندیانەوە، لە دۆغا، هەڵمەت و سەرخۆبوونی وەرگرت و گەیاندیە لوتکەیەکی نوێ". -
دکتۆر فایەق حامید: چیتر پەدەکە بە تیرۆرکردن ناتوانێت خەڵکی بێدەنگ بکات
دکتۆر فایەق حامید، نووسەر و چالاکوان: "لە زیندانەکانی پەدەکە مرۆڤ لە تەواوی مافە سەرەتاییەکانی بێبەشکراوە و پێشەڵکاری بەرامبەر دەکرێت". -
دەوڵەتی تورک گوندەکانی گارەی بۆردوومان کرد، پەدەکە نەیهێشت بریندارەکان بگوازرێنەوە
بەپێی زانیاریەکان ئەم ئێوارەیە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی شەڕ گوندەکانی گارەی بۆردوومان کردووە، ئەو کەسانەی دەیانویست ٣ خزمی برینداری خۆیان لە هەرێمەکە دەربکەن و بیانگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە، لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە ڕێگریان لێ کرا. -
لە وان سەرەڕای ئاستەنگی پۆلیس چالاکی بۆ زمانی دایک ئەنجامدرا
لە وان پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان ویستیان بەبۆنەی ڕۆژی زمانی دایکەوە بڵاوکراوە دابەش بکەن و لەلایەن پۆلیسەوە ئاستەنگکران، دەستیان بە ڕێپێوان کرد و داوایان کرد زمانی کوردی ببێتە زمانی فەرمی پەروەردە. -
کەجەکە: داواکاری خوێندن بە زمانی دایکی لە هەموو داواکارییەکانی دیکە ڕەواترە
کۆمیتەی پەروەردەی کەجەکە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. کەجەکە داوای بەهێزکردنی تێکۆشانی بە زمانی دایکی کرد و وتی: "داواکاری خوێندن بە زمانی دایکی لە هەموو داواکارییەکانی دیکە ڕەواترە".