کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
وەدات ئایدن کە لەلایەن دەوڵەتەوە کوژرا، بەبیر هێنرایەوە
ئەندامانی ئیهەدە و کەسوکاری بێسەروشوێن کراوەکان بۆ بەبیر هێنانەوەی سیاسەتمەداری کورد وەدات ئایدن کە ٣٣ ساڵ لەمەوبەر لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کوژرا، کۆبونەوە. -
لە زاپ ٤ داگیرکەر سزا دران، زرێپۆشێک تێکشکێندرا، گورز لە هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی درا
لە هەرێمی زاپ، 4 سەربازی داگیرکەری تورک سزا دران و زرێپۆشێکی جۆری کیرپی تێکشکێنرا و گورز لە هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی درا." -
سوپای تورک هەڵیکوتایە سەر گوندی بلێخشێ-کرجەوس
سوپای تورک هەڵیکوتایە سەر گوندی بلێخشێ-کرجەوس و هێرشیان کردە سەر ماڵان و گوندەکەیان گەمارۆدا. -
هەپەگە شەهیدانی سەرحەدی بەڕێزەوە یادکردەوە
هەپەگە ٣ یادی سێ گەریلای شەهیدی بەرزڕاگرت و رایگەیاند، "هێندەی تێکۆشانیان بە شەهیدبوونیشیان هەموو کات پێشەنگی هاورێیانیانن". -
داگیرکەری سەربازانی تورک لە هەرێمی برادۆست
راگەیەندرا کە لە هەرێمی برادۆستی باشوری کوردستان سەربازانی تورک کە لەلایەن پەدەکەوە پارێزگارییان لێدەکرێت، لە جموجۆڵدان و گەل بێزار دەکەن. -
ڕێپێوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە لە ٧ـەمین ڕۆژیدا بەردەوامە
"رێپێوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە" کە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جۆلەمێرگ دەستیپێکردووە، لە ٧ـەمین ڕۆژیدا بەردەوامە. هاوسەرۆکی گشتی SYKP، فەرای مەرتۆغڵو وتی: "با هەمووان دەنگی خۆیان لە دژی ئەم بێ ماف و نادادپەروەرییە بەرز بکەنەوە. -
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکان بۆردومان دەکات
سوپای تورکی داگیرکەر شەوی رابردوو گوندی گوهەرزی ناوچەی ئامێدی لە سنووری پاڕێزگای دهۆکی بۆردومان کرد. لە هێرشەکەدا زیان بەر چەندین ماڵ کەوتن. -
ئەو ژنانەی شایەتی ئاگرکەوتنەوەکان بوون: سەربازەکان ڕێگرییان لەو کەسانە کرد هاتبوون بە هانای گەلەوە
ئەو ژنانەی شایەتحاڵی ئاگر کەوتنەوەکان بوون ڕایانگەیاند، سەربازەکان ڕێگرییان لە هاتنی ئەو کەسانە کرد کە هاتبوون بۆ یارمەتیدانی ئەو گوندانەی بەهۆی ئاگرەکەوە زیانیان بەرکەوتبوو، وتیان: "نە ئاو و نەکارەبا نادەن بە گوندەکانمان. ساڵانێکە ئەم زوڵمەمان لێدەکرێت. -
پەیامی کەجەکە لە بارەی مانگی موحەڕەم
کۆمیتەی گەلان و باوەڕییەکانی کەجەکە رایگەیاند، کە سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر پەروەردە، جەمخانە و باوەڕی عەلەویەکان، مەترسیدارترین شێوازی قڕکردنە و داوای کرد تێکۆشانی رێکخستنکراوی عەلەویەکان بە شێوەی بەهێزتر درێژەی پێبدرێت. -
سوپای داگیرکەری تورک گوندەکانی باشووری کوردستان دەسووتێنێت
لە ئەنجامی بۆردوومانی سوپای داگیرکەری تورک لە گوندەکانی بناری چیای ئامێدی ئاگر کەوتەوە. خەڵکی هەرێمەکە کە باغەکانیان ئاگری تێبەربووە ویستیان ئاگرەکە بکوژێننەوە، بەڵام بەرپرسانی پەدەکە ڕێگریان لێ کردن. -
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان: دەوڵەتی فاشیستی تورکیا دەستی لە هیچ تاوانێک نەپاراستووە
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەرمەزار دەکات و دەڵێت: " لەشکرکێشی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا جێگای سەرکۆنە و ڕیسواکردنه لەلایەن ئێمە و هەر ئینسانێکی ئازادیخوازەوە!". -
هەڵمەتێکی نێونەتەویی دژی داگیرکاری لە عێراق و باشووری کوردستان ڕاگەیەندرا
هەڵمەتێک دژی داگیرکاری و تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان و عێراق ئاراستەی گەل، حکومەت و پەرلەمانی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان دەستیپێکرد. -
گورزەکانی گەریلا بەردەوامە: ١٨ چالاکی ئەنجامدرا
هێزەکانی گەریلا بە چالاکیەکانیان بەرپەرچی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک دەدەنەوە. گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە هەرێمەکانی زاپ، مەتیان و خواکوڕک ١٨ چالاکییان ئەنجامدا. -
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکیەکەی لە زاپ بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکیەکی لە زاپ بڵاوکردەوە کە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارەوە ئەنجام دراوە. -
هێڵی بەرخۆدانی چوار یارەکەی بوتان زیندوو کرایەوە
بروسک، چەکدار، کامران و دڵسۆز، لە قارەمانانی کوردستان کە لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ شەهید بوون، بە ئیرادەی خۆیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکەران، هێڵی بەرخۆدانی چوار یاری بۆتان-یان زیندوو کردەوە. -
لەشکرکێشی سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامە
هاتن و لەشکرکێشی سوپای داگیرکەری تورک بۆ باشووری کوردستان بەردەوامە. داگیرکەران بە دەیان ئۆتۆمبێلی زریپۆشییان لە گوندی سەرگەلێیەوە ڕەوانەی ئامێدی کردووە. -
هەپەگە: بە درۆن ٤ چالاکی ئەنجامدران
هەپەگە ڕایگەیاند لە لایەن یەکینەکانی شەهید ئاخین موشەوە ئەم ٤ چالاکییە ئەنجامدراون. لە چالاکیەکەدا ٥ سەربازی داگیرکەری تورک سزادران، ئۆتۆمبێلێکی زریپۆش و جبەخانەیەکی تەقەمەنی داگیرکەران لەناوبران. -
ڕێپێوانەکەی شەنگال: کات کاتی بەرخۆدانە لە دژی داگیرکاری و خیانەت
خەڵکی شەنگال لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و خیانەتەکانی پەدەکە، بە دروشمی "کات کاتی بەرخۆدان لە دژی داگیرکاری و خیانەت" ڕێپیوانێیان ئەنجام داو و وتییان: "گەریلا پارێزەری کوردستان و ئێزیدخانە." -
دەوڵەتی تورک گوندەکانی دهۆکی بۆردومانکرد و گەل بانگەوازی بەهاناوەچوونی کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی سەرگەلی ناوچەی ئامێدی گرێدراوی دهۆکی بۆردوومانکرد و لە دەرنجامی بۆردومانکاندا ئاگرێکی بەرفراوان کەوتووەتەوە. دانیشتوانی ناوچەکە داوای بەهاناوەچوونی بەپەلەیان کرد. -
داگیرکەران هێرشیان کردە سەر شاخی بەهار، گەریلا بە چالاکی بەرپەرچی دانەوە
سوپای تورکی داگیرکەر لە ئاسمان و زەویەوە هێرشێکی دژواری بۆ سەر شاخی بەهار لە زاپ دەستپێکردووە. هێزەکانی پەدەکەش پشتیوانی لەو هێرشە دەکەن، لەبەرامبەردا هێزەکانی گەریلا بە چالاکییەکانیان بەرپەرچی هێرشەکان دەدەنەوە. -
'رێپێوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە' بە وتنەوەی سرود و ئاهەنگگێڕان بەردەوامە
'رێپێوانی رێزگرتن لە ئیرادە' کە بەرەو جۆلەمێرگ دەستیپێکردووە لە پێنجەم رۆژیدا بە وتنەوەی سرود و گێڕانی ئاهەنگ و هەڵپەڕکێ بەردەوامە. -
فیداییان لە مەراسیمی دەرچونیان: بەشێوەی زیلان شەڕ دەکەین
ئەو فیداییانەی کە خولی پەروەردەیان لە ٣٠ حوزەیراندا تەواوکرد، لە مەراسیمی دەرچوونیاندا رایانگەیاند، "لە هەرکوێیەک هێرش بکرێتە سەر گەلەکەمان، ئێمە لەوێ دەبین و بە رێبازی زیلان سەردەکەوین". -
دلزار دیلۆک: خۆپاراستن نەبێت شۆڕشیش نابێت
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە دلزار دیلۆک ئاماژەی بەوەدا هەتا خۆپاراستن و ڕێکخستن لە ئاستێکی زۆر باشدا نەبێت ئەوا شۆڕش پێکنایەت و دەستنیشانیکرد خۆپاراستن لە کەسێکدا کۆتایی نایەت. -
هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شنۆ پێنج کەسیان دەستبەسەرکرد
هەڵمەتی گرتنی هاوڵاتیان و چالاکوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بەردەوامە و لەو چوارچێوەدا لە دوو رۆژی رابردوودا لە شاری شنۆ پێنج کەسی دیکە دەستبەسەرکران. -
لە بناری قەندیل شەهید زیلان یادکرایەوە
لە ٢٨ هەمین ساڵیادی چالاکییە فیداییەکەی شەهید زیلان، لە بناری قەندیل مەراسیمێکی یادکردنەوە ڕێکخرا.