جیهان
دوایین ھەواڵ
-
هاوسه‌رۆكی پارتیی چه‌پ بۆ مێركڵ: بێده‌نگبوون به واتای چۆكدادانه بۆ ئه‌ردۆغان
ئه‌مڕۆ دانیشتنی په‌رله‌مانی فیدڕاڵی ئه‌ڵمانیا ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌سه‌ر عه‌فرین به‌ڕێوه‌چوو. هاوسه‌رۆكی پارتیی چه‌پ، كاتیا كیپینگ داوای له مێركڵ كرد بێده‌نگ نه‌بێت و هه‌ڵوێستی هه‌بێت. -
له ٣ی فێبرییه‌دا، خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ عه‌فرین ساز ده‌كرێت
نوێنەرانی رێکخراوە کوردستانییەکانی هه‌نده‌ران ڕایانگه‌یاند، بۆ پاڵپشتی لە بەرخۆدانی عەفرین لە ڕۆژی ٣ی فێبرییە\١٦ رێبەندان رێپێوانی ملیۆنی ساز ده‌كه‌ن. -
پارتیی چەپی سوید: هەتا كۆتایی پشتیوانی لە عەفرین دەکەین
پارتیی چەپی سوێد، پشتیوانی خۆی بۆ عه‌فرین ڕاگه‌یاند و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای ئیدانه كرد. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك داواكاری خسته به‌رده‌م حكوومه‌تی سوێد بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رانبه‌ر توركیا هه‌نگاوی كرداری بنێت. -
فه‌رماندارێكی ئه‌مه‌ریكا: به‌رده‌وام ده‌بین له هاریكاری كردنی هه‌سه‌ده
فه‌رمانداری فه‌رمانداره‌تیی هێزه‌كانی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا، جۆزێف ڤۆتیل ڕایگه‌یاند، به‌رده‌وام ده‌بن له هاریكاریكردنی هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده. -
مێدیای جیهان ده‌رباره‌ی هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەرعەفرین، چی ده‌ڵێ؟
مێدیاكانی جیهان گرنگی به بەرخۆدانی هه‌سه‌ده لە به‌رانبه‌ر داگیرکاریی سوپای توركیا چەکدارە بە کرێگیراوەکانی توركیا ده‌ده‌ن. -
ڕێبه‌ری پارتیی كرێكارانی به‌ریتانیا ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین ده‌كات
جێرمی كۆربین، ڕێبەری پارتیی کرێکارانی به‌ریتانیا، لە دژی هێرشی تورکیا بۆ سەر عه‌فرین ناڕه‌زایی خۆی پیشاندا و پشتیوانی خۆی بۆ عه‌فرین و گه‌لی كورد ڕاگه‌یاند. -
په‌رله‌مانتارانی پارتیی چه‌پی ئه‌ڵمانیا: ئێمه له‌گه‌ڵ عه‌فرین ده‌بین
په‌رله‌مانتارانی پارتیی چه‌پی ئه‌ڵمانیا بۆ ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی توركیا له دژی عه‌فرین و پشتیوانی كردنی عه‌فرین، پێكه‌وه وێنه‌یه‌كیان گرت و په‌یامێكیان دا. -
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا: پێویسته كه‌س چه‌ك به توركیا نه‌فرۆشێت
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا «كلاودیا ڕۆز» ڕایگه‌یاند: پێویسته هیچ كه‌سێك چه‌ك به توركیا نه‌فرۆشێت. -
بزووتنەوەی هاوچه‌رخی گەل، خۆی بۆ ٣ی فێبرییه ئامادە دەکات
ناڕەزایەتی کوردان و دۆستانیان لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا هەتا دێت زیاتر دەبێت. ئەو چالاکییانەی کە ماوەی ١٠ ڕۆژە لە ئه‌ورووپا و ئوستڕالیا دەستی پێکردووە، لە ٣ی فێبرییه‌دا بە ڕێپێوان و کۆبوونەوە لە دەیان شاری دیکە بەردەوام دەبێ. -
به‌رلین؛ بۆ پشتیوانیی عه‌فرین، گه‌نجان هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر كۆنفڕانسی ڕۆژنامه‌وانیی حكوومه‌ت
له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا كۆمه‌ڵێك گه‌نجی ناڕازی له به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌ڵمانی له لایه‌ن توركیا بۆ داگیركردنی عه‌فرین، له كاتی كۆنفڕانسی ڕۆژنامه‌وانیی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. -
پارتیی سه‌وزی ئه‌ڵمانیاش داوا ده‌كات ئه‌ڵمانیا چه‌ك به توركیا نه‌فرۆشێت
پارتیی سه‌وزی ئه‌ڵمانیا له كۆنگره‌ی ئاسایی خۆیدا هێرشه‌كانی توركیای بۆ داگیركردنی عه‌فرین ئیدانه كرد و داوای له حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا كرد چه‌ك به توركیا نه‌فرۆشێت. -
كه‌جه‌ده‌كه-ئه‌ورووپا و ناڤدهم: به‌رخۆدان گه‌شتر ده‌كه‌ین
هه‌ریه‌كه له كه‌جه‌ده‌كه-ئه‌ورووپا و ناڤدهم له ئه‌ڵمانیا له دوو به‌یاننامه‌ی جیاوازدا ستایشی كوردستانیانی ئه‌ورووپا ده‌كه‌ن له به‌رانبه‌ر چالاكییه‌كانیان بۆ عه‌فرین و داوای به‌رفره‌وانتركردنی چالاكییه‌كان ده‌كه‌ن. -
وه‌ڵاتانی ٥+١ بۆ لێكۆڵینه‌وه له به‌رنامه‌ی مووشه‌كی ئێران ده‌چنه واشنتۆن
نوێنەری وه‌ڵاتانی هەمیشەیی و کاتی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی ژانوویه بۆ ڕاوێژ لەسەر بەرنامەی مووشەکیی ئێران سەردانی واشنتۆن دەکەن. -
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كابوول، ٩٥ كه‌س كوژران
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە چواڕیانی سەدارەتیی شاری کابوولی پایتەختی ئه‌فغانستان، سێ تەقینەوە ڕوویدا، له ئه‌نجامدا به‌پێی دوایین ئامار كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌فغانستان بڵاوی كردۆته‌وه ٩٥ كه‌س كوژراون و ١٥٨ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. -
کوردستانیانی ئەورووپا به‌رده‌وامن له چالاكی بۆ عه‌فرین
کوردستانیانی نیشتەجێی ئەورووپا، بۆ شەرمەزار کردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا، پەرە بە چالاکییەکانی خۆیان دەدەن. -
كۆڵن-ی ئه‌ڵمانیا؛ ده‌یان هه‌زار كه‌س بۆ عه‌فرین ڕژاونه‌ته سه‌رشه‌قام
ده‌یان هه‌زار كه‌س له كوردستانیان و دۆستانیان، له شاری كۆڵنی ئه‌ڵمانیا ڕژاونه‌ته سه‌رشه‌قام و هێرشه‌كانی توركیا بۆ داگیركردنی عه‌فرین ئیدانه ده‌كه‌ن. -
له ٣ شاری هه‌رێمی باسك بۆ پشتیوانی له عه‌فرین چالاكی سازكران.
دوێنێ هه‌ینی لە ٣ شاری هەرێمی باسک خۆپیشاندانی پشتیوانی لە عەفرین دژ به هێرشەکانی تورکیا بەڕێوەچوون. -
مامۆستایانی زانکۆ و سیاسه‌تمه‌دارانی فەڕه‌نسا داوای پشتگیری بۆ عەفرین ده‌كه‌ن
کۆمەڵێک لە مامۆستایانی زانکۆ، هونەرمەند و سیاسەتمەداری وه‌ڵاتی فەڕه‌نسا داوای پشتگیری بۆ عەفرین دەکەن. -
گیان لە دەس دانی سی پەنابەری ئەفریڤی لە نێو ئاوەکانی یەمەندا
لە ئاکامی نوقم بونی بەلەمی پەنابەران لە ئاواکانی یەمەن لانی کەم سی پەنابەر خنکان. نەتەوەیەکگرتووەکان لە سەر زمانی ئەوکەسانەی رزگاریان بووە رایگەیانگەیاندووە کە گوایا قاچاخچییەکان تەقەیان لە بەلەمی بەلەمی پەنابەران کردووە. -
لە کوریای باشوردا بەهۆی ئاگرەوە زیاتر لە ١٠٠ كەس بوونە قوربانی
لە كۆریای باشور ئاگر لە نەخۆشخانەیەك كەوتەوە و بەهۆیەوە نزیكەی ٣٧ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٧٠ هاوڵاتی دیكەش بریندار بوون. -
رێپێوانی گرسەیی بۆعەفرین لە ئڵمانیا
لە شاری کۆڵنی وڵاتی ئەڵمانیا بە رێپێوانێکی گرسەیی هێرشی دەوڵەتی تورک شەرمەزار ئەکرێت . -
ئەڵمانیا دەربارەی ڕەوشی عەفرین داوای کۆبوونەوەی ناتۆ دەکات
بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی بارودۆخی عەفرین، ئەڵمانیا داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ناتۆ دەکات. هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیا بڕیاریدا ڕاگرتنی بەرزکردنەوەی هەر بڕیارێک بۆ ناردنی تانکی لیۆپاردی ئەڵمانی کە تورکیا داوای بکات. -
هاوسه‌رۆكی پارتی چه‌پ: توركیا به چه‌كی ئه‌ڵمانی هێرشی عه‌فرین ده‌كات
هاوسه‌رۆكی پارتیی چه‌پی ئه‌ڵمانیا، سارا ڤاگنكنیشت هێرشه‌كانی توركیا له دژی عه‌فرینی به تووندی ئیدانه كرد. هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی تووندیشی له ئه‌ڵمانیا گرت له به‌رانبه‌ر فرۆشتنی چه‌كی ئه‌ڵمانیا به توركیا. -
«توركیا ئه‌و كوردانه ده‌كوژێت كه به‌هاكانی ئه‌ورووپا ده‌پارێزن»
دوو په‌رله‌مانتاری سویسرا ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی توركیا له دژی عه‌فرین به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه. په‌رله‌مانتاره‌كان ئیدانه‌ی هێرشه‌كانیان كرد و ڕایانگه‌یاند، ده‌بێ جیهان له به‌رانبه‌ر كرده‌وه‌كانی توركیا بێته ده‌نگ. -
ئه‌ورووپا؛ هه‌زاران كه‌س بۆ پشتیوانی له عه‌فرین لەسەر شه‌قامه‌كانن
كوردستانیانی ئه‌ورووپا بۆ ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له دژی عه‌فرین، له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانن. هه‌زاران كه‌س له شاره‌كانی ئه‌ورووپا كۆبوونه‌وه و به دروشمی «بكوژ ئه‌ردۆغان» چالاكییان ساز كرد.