جیهان
دوایین ھەواڵ
-
٣٩ سێناتۆری فەڕەنسی، داوای پشتگیری کردنی عەفرین ئەکەن لە فەرەنسا
٣٩ سێناتۆر،فەرەنسی داوا لە حکوومەتی فەڕەنسا دەکەن پشتگیری عەفرین بکات بۆ ئەوەی کە گوشار بخاتە سەر دەوڵەتی تورکیا کە هێرشەکانی سوپاکەی ڕاوەستێنرێت و سوپای ئەو وڵاتە لە عەفرین پاشەکشە بکات. -
ئەنجوومەنی ئاسایش ،داوای ٣٠ ڕۆژ ئاگربەست دەکات لە سووریا
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ سووریا، پڕۆژەیەکی بۆ ئاگربەستێکی ٣٠ ڕۆژە لەو وڵاتە ئامادە کردووە. -
«ئەو گەلانەی بەرخۆ ده‌ده‌ن، سەردەکەون»
چالاکییەکانی پشتگیری کردن لە عەفرین هەر لە یەکەم ڕۆژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە، بێ ناوبڕ له هه‌نده‌ران بەردەوامە. -
فه‌ڕه‌نسا: ئه‌وه‌ی تێكۆشانی دژ به داعش سست بكات، ده‌بێ دووربخرێته‌وه
وه‌زیری به‌رگریی فه‌ڕه‌نسا ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی توركیا دژی عه‌فرین ڕایگه‌یاند: كێ به‌ربه‌ست له به‌رده‌م تێكۆشانی دژ به داعش دروست بكات، ده‌بێ په‌راوێز بخرێت و دوورخرێته‌وه. -
ئه‌رمه‌نه‌كانی كه‌نه‌دا ده‌رباره‌ی عه‌فرین داوای هه‌ڵوێست له حكوومه‌تی كه‌نه‌دا ده‌كه‌ن
كۆمیته‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌رمه‌نه‌كانی كه‌نه‌دا داوای له حكوومه‌تی كه‌نه‌دا كرد له دژی هێرشه‌كانی توركیا له‌سه‌ر عه‌فرین، هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ. -
لە عەفرین، به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان ده‌پارێزرێن
چالاکیی کوردستانییانی ئەورووپا بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و پشتیوانی کردن لە به‌رخۆدانی گەلی عەفرین درێژەی هەیە. -
زیاتر لە ١٠٠ کەسایەتی دیكه‌ی بەناوبانگی جیهان، پشتیوانیی عه‌فرین ده‌كه‌ن
ئادا کۆلاو، شارەداری شاری به‌رشه‌لۆنه و زیاتر لە ١٠٠ کەسایەتیی بەنێوبانگی جیهانی، وەڵامی بانگەوازی کەسایەتییە جیهانییەکانیان دایەوە بۆ پشتگیری کردن لە عەفرین و ڕاگرتنی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا. -
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ تاووتوێ كردنی دۆخی سووریا كۆده‌بێته‌وه
بڕیاره له‌سه‌ر داوای سوێد و كوه‌یت، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی قه‌یرانی مرۆیی سووریا كۆببێته‌وه. -
وەزیری دەرەوەی فه‌ڕه‌نسا بۆ توركیا: سنوور به كوشتنی خه‌ڵكی سیڤیل ناپارێزرێت
وەزیری کاروباری دەرەوی فه‌ڕه‌نسا لە به‌رانبه‌ر هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین ڕایگه‌یاند؛ «پاراستنی سنوور بە کوشتنی خەڵکی سیڤیل ناكرێت.» -
ئه‌مه‌ریكا داوا له توركیا ده‌كات كۆتایی به «باری نائاسایی» بێنێت
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داوا لە تورکیا ده‌كات بارودۆخی نائاسایی له ناوخۆی توركیا هەڵگرێت و کۆتایی به دەستبەسەرکردن و گرتنی خەڵک بێنێت. -
پارتیی سه‌وزی نه‌مسا ده‌رباره‌ی عه‌فرین داوای هه‌ڵوێست له حكوومه‌تی وهڵاتهكهی ده‌كات
سه‌رۆكی گشتیی پارتیی سه‌وزی نه‌مسا، ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ داگیركردنی عه‌فرین نامه‌یه‌كی بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا نارد. -
حکوومەتی ئەڵمانیا، پشتگیری هێرشه‌كانی توركیا بۆ سەر عەفرین دەکات
حکوومەتی فیدڕاڵی ئه‌ڵمانیا وه‌ڵامی پرسیاری په‌رله‌مانتارێكی پارتیی چه‌پی دایه‌وه ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی توركیا له‌سه‌ر عه‌فرین. حكوومه‌ته‌كه‌ی مێركڵ ڕایگه‌یاند؛ «دەوڵەتی تورکیا مافی خۆیەتی شەڕی تێرۆر بکات.» -
كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی حقووقی له به‌ریتانیا پشتگیریی «كه‌مپینی ئازادی بۆ ئۆجالان» ده‌كات
یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بەریتانیا له بواری ڕاوێژكاریی حقووقی و تێکۆشانی سەندیکاکان، پشتیوانی خۆی بۆ «کەمپینی ئازادی بۆ ئۆجالان» ڕاگەیاند. -
نەتەوە یەکگرتووەکان: به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا، خه‌ڵكی سیڤیلی عه‌فرین ده‌بنه قوربانی
گروپی هاوکاری مرۆیی «نەتەوە یەکگرتووەکان» و نوێنەری یونیسێف لە سووریا ڕایانگه‌یاند؛ لە هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین، هاوڵاتییانی سیڤیل زیانمه‌ند ده‌بن. -
ئیتاڵیا؛ لەبەردەم کەنیسەکان ئەردۆغان شەرمەزار کرا
لەبەردەم کەنیسەکانی ئیتاڵیا، هێرشەکانی سوپای تورکیا و ئەردۆغان له‌سه‌ر عه‌فرین شەرمەزار کران. -
٢ هه‌زار و ٥٠٠ سویسری، داوای ڕاگرتنی هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین ده‌كه‌ن
٢ هه‌زار و ٥٠٠ سیاسەتمەدار، ئه‌كادیمیست، ڕۆژنامەوان، نووسەر و نوێنەرانی رێکخراوە سیڤیله‌كانی سویسرا، له نامه‌یه‌كدا کە ئاراسته‌ی کۆنسەی فیدڕاڵی سویسرایان كردووه، داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی سوپای تورکیا له‌سه‌ر عه‌فرین ده‌كه‌ن. -
ڕووسه‌كان بۆ پشتیوانیی عه‌فرین خۆپیشاندانیان كرد
وه‌ڵاتیانی ڕووس هاوكاری كردنی سه‌رۆكی ڕووسیا «ڤلادیمێر پۆتین»یان بۆ هێرشه‌كانی توركیا له دژی عه‌فرین ئیدانه كرد. -
٩٨ ئه‌كادیمیستی ئیتاڵیا، دەربارەی عەفرین نامه‌یه‌ك بۆ پاپا ده‌نێرن
٩٨ ئه‌كادیمیستی ناوداری ئیتاڵیا كه زۆربه‌یان مامۆستای زانكۆن، له نامه‌یه‌كی كراوه‌دا بۆ پاپای ڤاتیكان ڕایانگەیاند؛ هێرش بۆ سەر عەفرین، هێرشە بۆ سەر ژیانی هاوبەشی گەلان. -
ئازادیخوازانی جیهان داوای ڕاگرتنی هێرشه‌كانی سه‌ر عەفرین دەکەن
لەسەرتاسەری جیهانەوە، چەندین ئازادیخوازی بیانی بە پەیامی ڤیدیۆیی پشتیوانی لە عەفرین دەکەن و دژی شه‌ڕ دەوەستنەوە. -
زیاتر له ١٠٠ كه‌سایه‌تیی ناوداری ئه‌ڵمانیا ده‌رباره‌ی عه‌فرین نامه‌یه‌ك بۆ مێركڵ ده‌نێرن
زیاتر له ١٠٠ كه‌سایه‌تیی ناوداری ئه‌ڵمانیا نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا و وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن و داوای هه‌ڵوێستیان لێ ده‌كه‌ن له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا دژی عه‌فرین. -
تووڕەیی کوردستانیانی هه‌نده‌ران لە به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین
تووڕەیی کوردان لە دژی هەوڵدانەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ داگیرکردنی عەفرین، بەردەوامه. كوردستانیان به‌رده‌وام له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی هه‌نده‌رانن و بڕیاره ڕۆژی ٣ی شوبات\١٤ی ڕێبه‌ندان-یش خۆپیشاندانی ملیۆنی له سه‌رتاسه‌ری جیهان ساز بكه‌ن. -
٥ په‌رله‌مانتاری باسك ده‌رباره‌ی عه‌فرین نامه‌یه‌كیان بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا نارد
٥ په‌رله‌مانتاری هه‌رێمی باسک له نامه‌یه‌كدا بۆ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، هێرشه‌كانی توركیایان بۆ سه‌ر کانتۆنی عەفرین ئیدانه كردووه و داوای هه‌ڵوێستیان لێ كردوون. -
فه‌ڕه‌نسا؛ به‌هۆی پێكدادانی دوو كۆپته‌ری سه‌ربازی، ٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
له باشووری فه‌ڕه‌نسا، دوو كۆپته‌ری سه‌ربازی پێكیاندادا. له ئه‌نجامدا هه‌موو سه‌رنشینه‌كانی دوو كۆپته‌ره‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا. -
جان ئیگڵاند: هێرشه‌كانی توركیا ده‌بنه هۆی ئاواره‌بوونی خه‌ڵك
ڕاوێژکارێكی ستیڤان دیمستۆرا، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا ئاماژەی بۆ ئه‌وه كرد؛ هێرش بۆ سەر عەفرین، گوشار له خەڵکی سیڤیل ده‌كات کۆچ بکەن. -
ماکرۆن: تورکیا ڕازی بووە کە داگیرکاری نەکات
فەڕەنسا کە لە سەر بابەتی عەفرین نایه‌وێت لە هەردوولا بێ، ڕایگەیاند کە تورکیا لە مەترسییەکانی داگیرکاری گەیشتووە.