جیهان
دوایین ھەواڵ
-
ناتۆ؛ لە هەمبەرکوژرانی خەڵکی سیڤیل،چاوی خۆی گرتووە
ستۆلتەنبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆ لە کۆنفرانسی ئاسایش لە شاری مونیخ-ی ئەڵمانیا، هیچ ئاماژێکی بە کۆمەڵکوژیەکانی عەفرین نەکرد. -
دەستبەسەرکردنی سیاسەتمەداران لە تورکیا بەردەوامە
لە تورکیا "ئۆنورهەمزەئۆغڵو، وتەبێژی کۆنگرەی دێموکراتیکی گەل- هەدەکە و فاتمە چەلەبی، پارێزەری سەرۆکی پارتیی سۆسیالیستیی بندەستان-ئەسەپە دەستبەسەر کران. -
جنێڤ؛ ههزاران كهس داوایان له نهتهوهیهكگرتووهكان كرد كۆمهڵكوژی له عهفرین بوهستێنێت
به ههزاران كهس له چوارچێوهی ڕێپێوانی درێژمهودای لۆزان - جنێڤدا، له بهردهم بینای نهتهوهیهكگرتووهكان كۆبوونهوه و داوایان له نهتهوهیهكگرتووهكان كرد كۆمهڵكوژی له عهفرین بوهستێنن. ههروهها داوای ئازادیی ئۆجالانیان كرد. -
کۆنسەی ئەورووپا، دەربارەی باری نائاسایی لە تورکیا بێ دەنگی شکاند
ژاگلەند، سکرتێری کۆنسەی ئەورووپا، وتی؛ ئێمە لەسەر بەرفرەوانکردن و درێژکردنەوەی باری نائاسایی لە تورکیا نیگەرانین. -
هۆلەندا؛ئامادەکاری بە ژینوساید ناسینی کۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکان ئەکات
لەم کاتەدا کەپێوەندی نێوان وڵاتانی تورکیا وهولەندا گرژی وئاڵۆزی تێکەوتووە ، پەرلمانی هولەندا بەنیازی گەڵاڵەکردنی بابەتی بە ژینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکانە کە بەدەستی دەوڵەتی تورکیاوە ئەنجام دراوە. -
شاندێکی پەڕڵمانی ئەورووپا، چاویان بە بەرپرسانی هەدەپە، کەوت
شاندێکی پەڕڵمانی ئەورووپا بە سەرۆکایەتی 'ترۆبژورن ژەگلەند'، لە شاری ئانکارا لە گەڵ 'فریز کەرەستەجی ئۆغڵو' و 'هۆشیار ئۆزسۆی'، کۆبوونەوە. -
پێنتاگۆن ؛هیچ بەڵگەیەک نییە کە چەکی ئێمە گەیشتبێتە عەفرین
وەزارەتی پاراستنی ئامریکا، ڕایگەیاند: بەپێچەوانەی قسەکای تورکیا، هیچ بەڵگەیەک نییە کە بیسەلمێنێ، ئەو چەکانەی دراون بە یەپەگە، گەیشتبێتە عەفرین -
لە ڕووسیا، کۆنگرەی ئێزدییەکانی ڕووسیا دەستی پێکرد
کۆنگرەی ئێزدییەکانی ڕووسیا بە بەشداری ١٠٠ ئەندام لە مۆسکۆ، دەستی پێکرد -
گەنجانی ئازاد؛ بە بەرخۆدانی سەردەم، پیلانگێڕی هەڵدەوەشێتەوە
گەنجانی ئازاد، ئاشکرایان کرد ئەو شەڕە ئێرادەییەی کە بە پێشەنگایەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان دەستی پێکرد، لە هەموو بەشەکانی کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو شوێنێک بڵاو بۆتەوە. -
ستراسبۆرگی فەڕەنسا؛ خۆی بۆ چالاکی شەرمەزارکردنی ١٥ی شوبات ئامادە
بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی و خاوەنداریکردنی لە بەرخۆدانیی سەردەم-ی عەفرین، ئامادەکارییەکانی بەڕێوە چوونی ڕێپێوان و کۆبوونەوە لە شاری ستراسبۆرگ-ی فەڕەنسا، کۆتایی پێهات. -
پشتیوانی ئازادیخوازانی هەرێمی باسک، لە بەرخۆدانی عەفرین
پڵاتفۆرمی خاوەنداریەتی لە عەفرین لە هەرێمی باسک-ی ئیسپانیا کۆبەنەوێکی نارەزایەتیان لە هەمبەر هێرشەکانی سوپای تورکیا ڕیکخست. -
لە ئۆروپا، چالاکی بۆ شەرمەزارکردنی تورکیا بەردەوامە
بەمەبەستی پشتیوانی کردن لە بەرخۆدانی عەفرین وهەروەها شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەرعەفرین وکۆمەڵکوژکردنی خەڵکی مەدەنی لە وەڵاتەکانی ئەڵمانیا، نەمسا/ئوتریش و دانمارک چالاکی ئەنجامدرا. -
ئامریکا: ئۆپۆزیسیۆنی ڕژێمی سووریا، ناتوانن گۆڕانکاری بکەن
دەزگای زانیاری نەتەوەیی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، دوای ٧ساڵ لە شەڕی سووریا، ڕایگەیاند کە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، هێزی لەسەر کار لادانی ئەسەد-ی نییە -
تیلهرسن: بههۆی هێرشهكانی توركیا، ڕووی لاوانی كورد له عهفرینه
وهزیری كاروباری دهرهوهی ئهمهریكا له میانهی سهردانهكهی بۆ كوهیت ڕهخنهی له هێرشهكانی دهوڵهتی توركیا لهسهر عهفرین گرت. -
ئەردۆغان، هەڕەشەی داگیرکردنی قوبرس-ی کرد
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا هەڕەشی لە قوبرس کرد کە دەستێوەردانی سەربازی تێدا دەکات. ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی پارتەکەیدا، قسەی کرد و هەڕەشەی دەستێوەردانی سەربازی لە قوبرس کرد کە ئەندامی یەکێتی ئەورووپایە. -
گۆبتا؛نابێ بهێڵین تورکیا ببێتە مەترسی بۆخۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا
تەلفیزیۆنی سیانان، نرخاندنێکی "ڕاحیلە گۆپتا"ی بەنێوی "دێموکراسی پێشکەوتوو لە جیهان، ڕێگە نەدەین لەناوبچێت"، بڵاو کردەوە. -
لە فەرانسا وئەڵمانیا چالاکی بۆعەفرین بەردەوامە
لە زۆربەی شارەکەنی وڵاتانی سوید،فەرەنسا وئەڵمانیا بۆ پشتیوانی کردن کردن لە بەرخۆدانی عەفرین چالاکی ئەنجام درا وهێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەرعەفرین شەرمەزار کرا. -
بینالی یێلدرم؛ بۆ سەودا ومعامەڵەیەکی دیکە دەچێتە ئەڵمانیا
ئانگێلا مێرکل لە ١٥ی شوبات/٢٦ی ڕێبەندان، پێشوازی لە سەرۆک وەزیری تورکیا دەکات. ئەو دیدارە لەسەر داوای تورکیا ئەنجام دەدرێت و پێدەچێت کە سەودا و مامەڵەیەکی دیکە لە ئارا دابێ. -
بەهۆی عەفرینەوە، تورکیا لە بارودۆخێکی خراپ دایە
یەکێک لە ڕۆژنامە هەرە بەناوبانگەکانی نەمسا/ ئوتریش، هەواڵێکی لەسەر زاری هەواڵنێرێکی ڕۆژنامەکە لە تورکیا لەژێر ناوی "بەهۆی عەفرینەوە، لە تورکیا ماتەمینی و بێچارەیی هەیە"، بڵاو کردەوە کە ئاماژە بە کوژراوانی سوپای تورکیا دەکات لە عەفرین -
ڕێپێوانی لۆزان - جنێف: «نەتەوەیەکگرتووەکان كۆمهڵكوژیی عەفرین ڕابگرە»
٢٠٠ چالاکی ئینتەرناسیۆنالیست و ١٠٠٠کەسی دیکە لە ٣٧ وهڵاتی جیهانەوە، ڕێپێوانی درێژمەودای خۆیان لە شاری لۆزان بەرەو جنێف-ی سویسرا دەستپێكرد. -
فڕۆكهیهكی ڕووسیا به ٧١ سهرنشینهوه كهوته خوارهوه
فڕۆكهیهكی ڕووسیا به ٧١ سهرنشینیهوه له مۆسكۆی پایتهختی ڕووسیا كهوته خوارهوه. -
ههزاران كهس له ئهورووپا جارێكی دیكه بۆ عهفرین ڕژانهوه سهر شهقامهكان
دوێنێ بۆ جارێكی دیكه بە هەزاران کەس لە ئەورووپا ڕژانە سەر شەقامەکان بهمهبهستی پاڵپشتی کردن لە بەرخۆدانی عهفرین و ئیدانهكردنی هێرشهكانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی قاعیدە. -
نەتەوە یەکگرتووەکان؛ لە عەفرین خەڵکی مەدەنی دەکوژرێن
((زەید ڕەعد ئەلحوسێن)) بەرپرسی باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاند لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر عەفرین، هاوڵاتییەکی زۆر کوژراون کە منداڵ و ژن لەنێواهەیە. -
ڕێپێوانی ئینتێرناسیۆنالیستەکان لە سێهەمین ڕۆژیدا بەردەوامە
ڕێپێوانی درێژمەودای ٢٠٠چالاکوانی نێونەتەوەیی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان و شەرمەزارکردنی هێرش و داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا لەسەر عەفرین کە لە شاری لوکزامبورگ-ەوە بەرەو شاری ژنێڤ ئەنجام دەدرێت، لەماوەی ٣ ڕۆژدا ٥٠کیلۆمەتریان بڕیوە. -
ڕۆژنامەی FAZی ئەڵمانی; ئەڵمانیا چاوی خۆی بەستووە لەڕوی راستییەکان
ڕۆژنامەی فاز-ی ئەڵمانی ڕایگەیاند کە وتەی کاربەدەستانی ئەڵمانیا دەربارەی ئەوەی کە ''پێویستە ئێمە دڵنیا بینەوە لە بەکارهێنانی تانکی لئۆپاردی ئەڵمانی لە لایەن تورکیاوە"، لە ڕاستییەوە دوورن