ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
دوژمنایەتیکردنی کورد شەرمەزار کرا
هێرش بۆ سەر زمانی کورد بە چالاکی شەرمەزار کرا، لە چالاکییەکاندا پەیامی درێژەدان بە بەرخۆدان درا. -
پارێزەران بەمەبەستی ڕۆشتنە ئیمراڵی داواکاریی نوێیان پێشکەشکرد
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەش کرد. -
جەنگاوەرانی کەبەدەهە لە توزلای چالاکییان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی کەبەدەهەی سەڤدا سەرینیەل ڕایانگەیاند لە توزلای ئەستەنبول بە تاکتیکی سابۆتاژی ئاگرییان لە کارگەیەکی کەشتی بەرداوە. -
لە ئەزمیر و ئیستەنبوڵ ٨ کەس دەستبەسەرکران
لە ئەزمیر ٦ کەس دەستبەسەرکران لەنێویاندا هاوسەرۆکی ئەگێ توای-دەری ئەزمیر نیلای گولەسەر. لە ئیستەنبوڵیش ٢ کەس دەستبەسەرکران. -
هێرشکردن بۆ سەر بەهاکانی کوردان شەرمەزارکرا
لە مێرسین هێرشەکان بۆ سەر زمان و چاندی کوردی شەرمەزارکرا و پەیامدرا "دەبێت هەموو کەسێک ڕاستی کورد و زمانی کوردی و کوردستان قبووڵ بکات". -
دەوڵەتی ئێران لە دویسبۆرگ شەرمەزارکرا
لە دویسبۆرگ بە چالاکییەک بڕیاری لەسێدارەدان لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە شەرمەزارکرا. پەیامدرا "درووشمی ژن، ژیان، ئازادی مەزن بکەن و لەسێدارەدان ڕاوەستێنن". -
لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان قڕکردنی ئێزدییەکان شەرمەزارکرا
ئەو جەماوەرەی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ژنێڤ کۆبوونەوە، قڕکردنی ئێزدییەکانیان شەرمەزار کرد. -
مەکەگە و دەفەگە بڕیاری لەسێدارەدانی ڕۆژنامەوان پەخشان عەزیزیان شەرمەزار کرد
مەکەگە و دەفەگە پەیوەست بە سزای لەسێدارەدانی ڕۆژنامەوان پەخشان عەزیزی کە لە ئێران زیندانیکراوە، ڕاگەیاندراویان خوێندەوە. -
دەم پارتی ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر "شەپۆلی نەژادپەرستی" دژی کوردان
سەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی گوڵستان کلیچ کۆچیگیت لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی لە پەرلەمان ڕەخنەی توندی گرت لە فشارەکان بۆ سەر زمان و چاندی کوردی. -
هێرش بۆ سەر چاندی کوردی قبووڵ ناکرێت
پەرلەمانتاری دەم پارتی وان مەحمود دیندار و هاوسەرۆکی دەبەپەی شارەکە، هارون ئۆکای ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر هێرشەکان بۆ سەر چاند و زمانی کوردی و بانگەوازیان لە حکومەت کرد، دەست لەم سیاسەتی جیاکارییە هەڵبگرێت. -
لە چەند شارێک هێرشکردنە سەر چاندی کوردی بە هەڵپەڕکێ شەرمەزارکرا
لە چەند شارێک هێرشکردنە سەر چاندی کوردی بە هەڵپەڕکێ شەرمەزارکرا و پەیامدرا "هەڵپەڕکێ بەرخۆدانە، هەڵپەڕکێ مێژوو و ناسنامەی کوردە. دەست لەم هەڵپەڕکێیە بەرنادەین". -
لە هێلسنکی بۆ پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی چالاکی ئەنجامدرا
دژی بڕیاری لەسێدارەدانی ڕۆژنامەوان پەخشان عەزیزی و چالاکوان شەریفە محەمەدی، لەبەردەم کونسوڵخانەی ئێران لە هێلسنکی، چالاکی ناڕەزایەتی ئەنجامدرا. -
لە لەندەن دژی بڕیاری لەسێدارەدانی ژنان چالاکی ئەنجامدرا
لە شاری لەندەن، دژی بڕیاری لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و شەریفە موحەمەدی لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە چالاکی ئەنجامدرا. -
پەیامنێرانی بێسنوور داوای ئازادکردنی سلێمان ئەحمەدی کرد
ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور داوای کرد ڕۆژنامەوان سلێمان ئەحمەد ئازاد بکرێت، کە لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە بەدیلگیراوە و سزای زیندانی بەسەردا سەپێنراوە. -
لە وان چالاکی ناڕەزایەتی: پاشەکشە ناکەین
ئەندامانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە وان ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر دەستبەسەرکردنی سیاسەتمەداران. -
ئایشەگوڵ دۆغان: دەبێت ڕاستی بڵێین، ئەم دەسەڵاتە دوژمنی کوردانە
وتەبێژی دەم پارتی ئایشەگوڵ دۆغان تیشکی خستەسەر زیادبوونی هێرشەکان دژی کوردان و گوتی: "شتێکی تر هاتۆتە نێو بابەتی سزادانەوە، کوردبوون تاوانە! ئەم دەسەڵاتە دوژمنی کوردانە". -
هەرێمی عومەریان لە گەل قەدەغەکرا
لە گوندەکانی هەرێمی عومەریانی نسێبین بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژی "هەرێمی ئەمنی تایبەت" ڕاگەیاندرا. -
پارێزەران بەمەبەستی ڕۆشتنە ئیمراڵی داواکاریی نوێیان پێشکەشکرد
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەش کرد. -
لە چالاکی ئێشکگری هێرش بۆ سەر چاند و زمانی کوردی شەرمەزارکرا
ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ لە گۆڕەپانی شیشخانەی بیۆغلو لە ئیستەنبوڵ بەردەوامە، لە ئێشکگرییەکەدا هێرش بۆ سەر چاند و زمانی کوردی شەرمەزارکرا. -
"بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین لە هەموو جێگەیەک گۆرانی بچڕن و هەڵپەڕکێی ئازادی بکەن"
لە چەند شارێکی کوردستان و ئیستەنبوڵ، گرتنی چەند کەسێک لەسەر گۆرانی کوردی و هەڵپەڕکێ بە ڕاگەیاندراو شەرمەزار کرا. -
ئەو هونەرمەندانەی لە ئاهەنگەێکدا گۆرانی کوردیان چڕی، خرانە زیندان
ئەو هونەرمەندانەی لە ئاهەنگێکدا گۆرانی کوردیا چڕی، بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستن" خرانە زیندان. -
شۆڕشی ڕۆژئاوا لە سیدنی پیرۆزکرا
بەبۆنەی ١٢ هەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا، لە سیدنی ئاهەنگێک ئەنجامدرا. هاوسەرۆکی دەکتەم تەیمور تاتڤان لە ئاهەنگەکەدا دوا و گوتی: "هەتا لە کوردستان خیانەت تێک نەشکێت، کۆتایی بە داگیرکاری دوژمن نایەت". -
خزمی زیندانیان: ڕێگەی ئیمراڵی بکەنەوە
خزمی زیندانیان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد درێژە بە چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" دەدەن، بانگەوازیان کرد: "ڕێگەی ئیمراڵی بکەنەوە". -
لە ئێریڤان ژنان کۆمەڵکوژی شەنگالیان شەرمەزار کرد
یەکێتی ژنانی ئازادی ئەرمەنێستان بە بۆنەی ١٠ ساڵەی کۆمەڵکوژی شەنگال ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "بە بەرخۆدان و خۆبەڕێکخستن وەڵامی فەرمانەکە دەدەینەوە و بوونی خۆمان لەسەر بنەمای ئازادی ژن مسۆگەر دەکەین." -
گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بە بۆنەی ٨١ ساڵەی کۆمەڵکوژی ٣٣ گولـلە
کۆمەڵکوژی ٣٣ گولـلە کە ٨١ ساڵ لەمەوبەر لەلایەن حکومەتی تورکیاوە ئەنجامدرا، بە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی و مانگرتنی بەرفراوان لە ناوچەی سەراو (سارای) وان بە چالاکیەک شەرمەزار کرا.