ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
بنەماڵەکان بەمەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
بنەماڵەی رێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەی سێ زیندانی دیکەی ئیمراڵی، بەمەبەستی دیدار داواکارییان پێشکەش بە بەرێوەبەرایەتی ئیمرالی کرد. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە گەبزە دامەزراوەیەکی ڕیسایکلین-یان سووتاند
جەنگاوەرانی ئۆڵاش ئادالی هەبەدەهە ڕایگەیاند، لە دژی ئۆپەراسیۆنە داگیرکارییەکان لە باشووری کوردستان، لە گەبزە کارگەیەکی ڕیسایکلینی سەر بە فاشیستان سووتاندووە. -
حکومەتی ئێران زیندانییەکی کوردی لەسێدارە دا
حکومەتی ئێران زیندانییەکی کوردی بەناوی کامەران شەێخە ٣٩ تەمەن ساڵی لەسێدارە دا. -
پارێزەران بەمەبەستی سەردانکردنی ئیمراڵی داواکاریی نوێیان پێشکەشکرد
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بەمەبەستی دیدار لەگەڵ موەکیلەکەیان رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ٤١ مانگە هیج هەواڵێکی نازانرێت داواکارییان پێشکەش کرد. -
لە میلانۆ گردبوونەوەی "دژی داگیرکاری کوردستان بپارێزە" ئەنجامدرا
سەدان کوردستانی و دۆستەکانیان لەبەردەم کونسوڵخانەی تورک لە میلانۆ کۆبوونەوە، دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بە درووشمی "دژی داگیرکاری کوردستان بپارێزە"، گردبوونەوەیان ئەنجامدا. -
ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتن بەردەوامە: بە بەرخۆدان سەردەکەوین
ئێشکگری هێزەکانی ڕەنج و ئاشتی و دیموکراسی لە گۆڕەپانی شیشخانەی شیشخانەی بیۆغلوی ئیستەنبوڵ ٤٣ ڕۆژە بەردەوامە. لە ئێشکگرییەکەدا دووپاتکرایەوە: "بە بەرخۆدان سەردەکەوین". -
سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی لە کۆڵن شەرمەزارکرا
لە کۆڵن سزای دیسپلین لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ڕاگەیاندراوێک شەرمەزارکرا. -
چالاکی دانیشتن لە ژنێڤ ٤٣ مانگە بەردەوامە
چالاکی دانیشتن بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ ٤٣ مانگە بەردەوامە. -
دانیشتنی سەردار کاراکۆچ بەڕێوەچوو: بڕیارەکە ٨ ی ئادار ئاشکرا دەکرێت
دانیشتنی ڕۆژنامەوان سەردار کاراکۆچ کە لەسەر داخوازی ئەڵمانیا بە پێی ماددەی (١٢٩ب) لە هۆڵەندا دەستبەسەرکرا، پاش مانگێک بە مەرج ئازادکرا، بەڕێوەچوو. دادگا لە ٨ ی ئاب بڕیاری کۆتایی خۆی ئاشکرا دەکات. -
مەکەپە لە دژی داگیرکاری بانگەوازی بۆ یەکڕیزیی راگەیاند
کۆمیتەی ناوەندی پارتی کۆمۆنیست مائۆئیست (مەکەپە) ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر لەشکرکێشییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆسەر باشووری کوردستان دەربڕی و داوای لە هەموو کەسێک کرد لە ناو ڕێزی بەرخۆداندا یەکبگرن. -
مورشیدە ئۆڵتان: دژی گۆشەگیری، داگیرکاری و خیانەت بوەستنەوە
مورشیدە ئۆڵتان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ گۆشەگیریی بەهۆی خیانەتەوە بەردەوامە و داوای لە گەلی کورد کرد خاوەنداری لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گەریلا و زیندانیانی زیندانەکاندا بکەن. -
ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتن ٤٢ ڕۆژە بەردەوامە
ئێشکگری هێزەکانی ڕەنج و ئاشتی و دیموکراسی لە گۆڕەپانی شیشخانەی بیۆغلوی ئیستەنبوڵ ٤٢ ڕۆژە بەردەوامە. -
داگیرکاری و خیانەت لە ئەنقەرە شەرمەزارکرا
هاوسەرۆکی دەم پارتی ئەنقەرە فاتن کانات بە گوتنی "بەرپرسیارێتی ئێمەیە بە درووشمی "نا بۆ شەڕ، ژیانێکی تر مومکینە" بەرەیەکی بەهێز دژی شەڕ دابمەزرێنین"، بانگەوازی کرد بۆ یەکگرتن. -
پەیماننامەی لۆزان لە ١٠١ هەمین ساڵیادی خۆیدا، شەرمەزارکرا
کوردستانیان ١٠١ هەمین ساڵیادی پەیماننامەی لۆزان شەرمەزار دەکەن. کۆمیتەی ڕێکخستنی چالاکییەکە تیشکی خستەسەر هێرشەکانی داگیرکاری و بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوان و گردبوونەوەی ٢٧ ی تەمموز. -
تۆمەتنامەی دەربارەی هاوسەرۆکانی ئیزمیری هەدەبە دوای ساڵێک پەسەندکرا
ئەو تۆمەتنامەیەیی دەربارەی هاوسەرۆکانی پێشوی ئیزمیری هەدەپە ئامادەکرابوو و لەلایەن دوو دادگاوە ڕەتکرابووەوە، بە تانەدانەوە دوای ساڵێک پەسەند کرا و ڕەوانەی دادگای ١٣ی ئیزمیرکرا. یەکەم دانیشتنی دادگا لە ٤ی تشرینی یەکەم بەڕێوەدەچێت. -
سیناتۆری فەرەنسی داواکاری پێشکەشکرد: دەمەوێت سەردانی عەبدوڵا ئۆجالان بکەم
پاسکال ساڤۆڵدێلی سیناتۆری فەرەنسی سەرنجی بۆ گۆشەگیریی ئیمرالی ڕاکێشا و داوای لە وەزارەتی دادی تورکیا کرد بۆ ئەوەی ڕێگەی پێبدرێت لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دیدار بکات. -
دەم پارتی بەرنامەی خۆی 'بۆ ڕەنج و دادپەرەوەری' دادەڕێژێت
ئەنجومەنی دەم پارتی ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی خۆی ئاشکراکرد کە لە ٢١ی تەمووز لە ئەنقەرە ئەنجامی دابوو. دەم پارتی ڕایگەیاند بەرنامەی تێکۆشان بۆ ڕەنج و دادپەروەری دادەڕێژن. -
پارێزەران بەمەبەستی سەردانکردنی ئیمراڵی داواکارییان بەرزکردەوە
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داواکاری نوێیان پێشکەش کرد. -
'سی پی تی بە پێچەوانەی راگەیەندراوەکانی پێشووی خۆی و بڕیاری دادگای مافەکانی مرۆڤ دەجوڵێتەوە'
لە پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە رازیە ئۆزتورک رایگەیاند، لێدوانی سی پی تی بۆ ANF بە گوێرەی پێشنیاز و تێبینیەکانی پێشووی خۆیان و دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا نیە و وتی، "یاساکانی سزادانی قورسیش لەبارەی موەکیلەکانمانەوە جێبەجێ ناکرێت". -
داگیرکاری و خیانەت لە ئەزمیر شەرمەزارکرا
لە ئەزمیر هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان و خیانەتی پەدەکە بە ڕاگەیاندراوێک شەرمەزارکرا. -
لە ئەزمیر و ئیستەنبوڵ ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتن بەردەوامە_نوێکراوەتەوە
لە ئەزمیر و ئیستەنبوڵ، ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ بەردەوامە، دووپاتکرایەوە ئەو دەسەڵاتەی ڕێز لە سندووق و ئیرادەی دەنگدەران ناگرێت، شەرعییەتی نەماوە. -
لە چالاکییەکانی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" گۆشەگیری شەرمەزارکرا
خزمی زیندانیان لە چەند شارێک بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبەردەم زیندانەکان کۆبوونەوە. -
ڕۆشنبیران لە وۆرک شۆپێکدا باسی گرنگی نەتەوەی دیموکراتیکیان کرد
ڕۆشنبیر و مامۆستا و لێکۆڵەر و نووسەرانی کورد و عەرەب، لە وۆرک شۆپێکدا تیشکیان خستەسەر کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و گرنگی چەمکی نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. -
جارێکی دیکە بریاری قەدەغەی دیدار لەگەڵ بنەماڵە لە دژی رێبەری گەلی کورد دەرچوو
قەدەغەکردنی سەردان و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکان بۆ ماوەی ٣ مانگی تر لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ٣ زیندانی دیکەی ئیمرالیدا دەرچوو. -
سی پی تی لەبارەی گۆشەگیرییەوە وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسەکەمانی دایەوە
بەهۆی بەرسیارێتییەکەی لەبەرامبەر گۆشەگیری رەها لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان، بەردەوام سی پی تی رووبەڕووی کاردانەوە دەبێتەوە. سی پی تی بۆ یەکەم جار وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە و رایگەیاند کە گۆشەگیری مایەی قەبوڵکردن نییە، بەڵام باسی لە بەرپرسیارێتی خۆی نەکرد.