ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
سەرۆکی کۆنگرەی سەندیکاکانی بەریتانیا: تێکۆشانی کوردان بەرز دەنرخێنم
سەرۆکی گشتی کۆنگرەی سەندیکاکانی بەریتانیا مات ڕاک لە فیستیڤاڵی شەهیدانی تۆلپودڵ، گوتی: "تێکۆشانی گەلی کورد بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان و دادپەروەری بەرزدەنرخێنم". -
شەهیدانی ١٤ ی تەمموز لە کۆڵن یادکرانەوە
بەرخۆدەرانی ڕۆژووی مردنی مەزنی ١٤ ی تەمموز لە کۆڵن بە مەراسیمێک یادکرانەوە. -
بۆ گەریلای هەپەگە عوسمان ئەربەک مەولود درا
بۆ گەریلای هەپەگە عوسمان ئەربەک کە لە بەدلیس لە شەڕێکدا شەهیدبوو، لە جەیهان مەولود درا. -
لە سیدنی داگیرکاری تورک و خیانەتی پەدەکە شەرمەزارکرا
لە سیدنی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان و خیانەتی پەدەکە بە چالاکییەک شەرمەزارکرا. -
داگیرکاری و خیانەت لە ئیستەنبوڵ شەرمەزارکرا
لە باگجیلای ئیستەنبوڵ هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باشووری کوردستان و هاوکاری پەدەکە شەرمەزارکرا. -
چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی": بە بەرخۆدان سەردەکەوین
چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" خزمی زیندانیان ئەمڕۆش بەردەوام بوو، خزمی زیندانیان ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتیان: "بە بەرخۆدان سەردەکەوین". -
لە مۆسکۆ شۆڕشی ١٩ ی تەمموز پیرۆزکرا
لە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا بەبۆنەی ١٢ هەمین ساڵیادی شۆڕشی ١٩ ی تەمموزی ڕۆژئاوا، ئاهەنگێک ڕێکخرا. -
باقرخان: شەڕی ئاکەپە – مەهەپەیە نەک گەلانی تورکیا، دەبێت کەس هاوکارییان نەکات
تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکی دەم پارتی، بەرامبەر بە هێرشە داگیرکارییەکان ناڕەزایەتی دەربڕی و روو لە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان وتی: ئەمە شەڕی دەسەلاتداری ئاکەپە-مەهەپەیە، نەک شەڕی گەلانی تورکیا. -
'پێویستە بەهۆی کەسایەتی بنیاتنەریەوە خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ بکرێت'
نەوزاد ئیچەن کە ماوەی ٢٠ ساڵە زیندانی بووە، ڕایگەیاند پێویستە بەهۆی کەسایەتی بنیاتنەریەوە خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ بکرێت و وتی: "بنیاتنانێکی ڕەوا، ئەخلاقی و سیاسییە." -
لە ئیستەنبوڵ و ئەرزڕوم ئوتۆمبێل سوتێندران
ئەندامانی دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێنەر لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، لە ئیستەنبوڵ و ئەرزڕوم ئۆتۆمبێلیان سوتاند. -
'پەدەکە بە دەستی خۆی گۆڕی خۆی هەڵدەکەنێت'
سیاسەتمەدار و رۆژنامەوانان لەبارەی خیانەتی بنەماڵەی بارزانی ناڕەزایەتییان دەربڕی و بەم جۆرە دووان: "پەدەکە بە دەستی خۆی گۆڕی خۆی دەکۆڵێت. لەبەر ئەوەی ئەردۆغان پەدەکە وەک نۆکەر دەبینێت، نەک وەک هاوکار". -
ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە بەردەوامە
ئێشكگری دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ بەردەوامە. -
شۆڕشی ڕۆژئاوا لە ڤیەنا بە فیستیڤاڵێک پیرۆزکرا
١٢ هەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا لە ڤیەنا لەڕێگەی فیستیڤاڵی سەرشەقامەوە پیرۆزکرا. -
کوردستانیان لە ئەوروپا دژی گۆشەگیری و داگیرکاری ڕژانە گۆڕەپانەکان
کوردان لە ئەوروپا دژی گۆشەگیری و داگیرکاری دەوڵەتی تورک ڕژانە گۆڕەپانەکان و گوتیان: "ئێمە هاوشانی گەریلا تێدەکۆشین دژی ئەو هێزانە پیلانگێڕانەی سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی قووڵتر دەکەنەوە. هەتا کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری و داگیرکاری تێدەکۆشن". -
شەهیدانی پیرسوس لە شتوتگارت یادکرانەوە
٣٣ گەنج کە لە پیرسوس لەلایەن داعشەوە کوژران لە شتوتگارت یادکرانەوە. -
قوربانیانی کۆمەڵکوژی پیرسوس لە پاریس و ئولم یادکرانەوە
ئەو ٣٣ گەنجەی لە پیرسوس لە هێرشی داعش کوژران، لە پاریس و ئولم یادکرانەوە. -
شەهیدانی پیرسوس یادکرانەوە: لەسەر ڕێگەکانیان بەردەوام دەبین
ئەو کەسانەی لە پیرسوس بە هاوکاری چەتەکانی داعش و دەوڵەتی تورک کوژران، لەسەر گۆڕەکانیان یادکرانەوە. -
شەهیدانی پیرسوس یادکرانەوە: لەسەر ڕێگەکەیان بەردەوام دەبین
ئەو کەسانەی لە پیرسوس بە هاوکاری چەتەکانی داعش و دەوڵەتی تورک کوژران، لەسەر گۆڕەکانیان یادکرانەوە. -
هەبەدەهە: ڕۆژ ڕۆژی خۆ بەڕێکخستنە لە دژی فاشیزم و هەڵوەشاندەنەوەی ئەم دەساڵاتە
هەبەدەهە یادی قوربانیانی پرسوسی کردەوە و سڵاو لە شۆڕشی ڕۆژئاوا کرد و وتی: "هەموو دەرفەتەکانمان سەفەربەربکەین بۆ ئەوەی دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە تێکبشکێنین. ڕۆژ ڕۆژی خۆبەرێخکستنە لە دژی فاشیزم." -
رێستێلینی: پێویستە سی پی تی راگەیەندراو بدات یاخود بیر لە سەردانکردنەوەی ئیمراڵی بکاتەوە
د. ژان پیەر رێستێلینی کە سێ جار چووبووە ئیمراڵی باسی لەوەکرد کە گۆشەگیری لە ئیمراڵی مایەی قەبوڵکردن نییە و وتی، پێویستە سی پی تی لەبارەی تورکیاوە راگەیەندراو بدات یاخود دەبێت بیر لە رێکخستنی سەردانێکی دیکە بۆ ئیمراڵی بکاتەوە. -
دەوڵەتی تورک ناچاربوو کە کوژرانی فەرماندەیەکی ئاشکرا بکات
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ناچاربوو کە ناسنامەی فەرماندەیەکی خۆی عەبدوڵا جەم دەمیرکان ئاشکرابکات، کە لەلایەن گەریلاکانەوە لە هەرێمی زاپ کوژرا. -
زەینەب ئۆدونجو: دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان کاریگەری لەسەر ڕزگاری گەلان دەبێت
زینەب ئۆدونجو پەرلەمانتاری دەم پارتی ئاماژەی بەوەدا ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئیمراڵیدا کاریگەری دەبێت لەسەر دەستەبەرکردنی ئازادی هەموو گەلان. -
لە فەرەنسا ڕێپێوانی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" ئەنجامدرا
کوردستانیان لە مانتێس لا جۆلی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد، دووپاتیان کردەوە لە ڕەوشی سەفەربەریدان و گوتیان: "ئازادی گەلی کورد بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆوە گرێدراوە". -
لە کوردستان و تورکیا هێرشە داگیرکارییەکان و هاوکاری پەدەکە شەرمەزارکران
لە چەند شارێکی کوردستان و تورکیا هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان و هاوکاری پەدەکە شەرمەزارکران. -
لە شتوتگارت و بۆردیۆ هێرشە داگیرکارییەکان شەرمەزارکران
لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا و بۆردیۆی فەرەنسا گۆشەگیری ئیمراڵی و هێرشە داگیرکارییەکانی سەر باشووری کوردستان شەرمەزارکران.