ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
چیدەم کلیچگون ئوچار: دەرگاکانی ئیمراڵی بکەنەوە
هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە چیدەم کلیچگون ئوچار لە کۆنگرەکەی دیلۆک تیشکی خستەسەر گۆشەگیری و دووپاتی کردەوە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێشمەرجی چارەسەرە. -
کوردان و دۆستەکانیان لە دەیان وڵات دەست بە چالاکی دانیشتن دەکەن
کەجەدەکە-ئە ڕایگەیاند دژی گۆشەگیری ئیمراڵی، بۆ شکاندنی بێدەنگی کۆنسەی ئەوروپا و سی پی تی لە سەراپای جیهان لە ٥-٦-٧ ی ئاب چالاکی دانیشتن ئەنجام دەدەن، بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون. -
فەرمانی ٧٤ەمین لە سویسرا شەرمەزارکرا
قڕکردنی شەنگال لە دەیەمین ساڵیادیدا لە شاری زوریخی سویسرا بە رێپێوانێک شەرمەزار کرا. -
لە فرایبۆرگ قوربانیانی قڕکردن یادکرانەوە
بەپێشەنگایەتی مەجلیسی گەلی هەرێمی فرایبۆرگ و مەجلیسی ژنانی نودا لە فرایبۆرگ قوربانیانی قڕکردن و شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان یادکرانەوە. -
لە لەندەن قڕکردنی ئێزدییەکان شەرمەزار کرا
کوردستانیان لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا کۆبوونەوە، بەبۆنەی دەهەمین ساڵیادی قڕکردنی ئێزدییەکان یادکردنەوەیەکی جەماوەری و خۆپیشاندانی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا. -
لە مانهایم و بۆردیۆ یادی کۆمەڵکوژی شەنگال کرایەوە
بەبۆنەی دەهەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی شەنگال، لە شارەکانی مانهایم و بۆردیۆ چالاکی ئەنجامدرا. -
لە پاریس و ساربروکن کۆمەڵکوژی شەنگال یادکرایەوە
بەبۆنەی دەهەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی شەنگال، لە شارەکانی پاریس و ساربروکن چالاکی ئەنجامدرا. -
لە ستۆکهۆڵم و کێل کۆمەڵکوژی شەنگال یادکرایەوە
لە شارەکانی ستۆکهۆڵم و کێل کۆمەڵکوژی شەنگال یادکرایەوە، لە چالاکییەکان جەخت لەوە کرایەوە، پێویستە ئێزدییەکان چارەنووسی خۆیان دیاریبکەن. -
لە لۆزان و کۆپنهاگن کۆمەڵکوژیی شەنگال یادکرایەوە
لە دەهەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شەنگال لە شارەکانی لۆزان و کۆپنهاگن چالاکی ئەنجامدرا. -
لە فرانکفۆرت بۆ پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی گردبوونەوە ئەنجامدرا
سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە، لە فرانکفۆرت بە گردبوونەوەیەک شەرمەزارکرا. -
کۆمەڵکوژیی شەنگال لە یەریڤان و فرانکفۆرت یادکرایەوە
لە شارەکانی یەریڤانی ئەرمەنستان و فرانکفۆرتی ئەڵمانیا، بەبۆنەی دەهەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی شەنگالەوە چالاکی ئەنجامدرا. -
کەنەکە: دەبێت شەنگال چارەنووسی خۆی دیاریبکات، پشتیوانی مەزنتر دەکەین
کەنەکە لە ساڵیادی فەرمانی شەنگال گوتی: "پێویستە خەڵکی شەنگال خۆیان بپارێزن و چارەنووسی خۆیان دیاریبکەن. پێویستە شەنگال ببێتە خاوەنی ستاتۆیەکی خۆسەر". کەنەکە بانگەوازی کرد بۆ مەزنکردنی پشتیوانی. -
دەم پارتی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانی شەرمەزار کرد
دەستەی بەڕێوەبەری دەم پارتی گوتی: "بەبۆنەی دەهەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانەوە لە ٣ ی ئاب، دووپاتی دەکەینەوە ئێمە لەگەڵ گەلی ئێزدین و بەڕێزەوە قوربانیان بیردەهێنینەوە". -
قڕکردنی ئێزدییەکان لە برێمەن شەرمەزار کرا
لە دەهەمین ساڵیادی قڕکردنی ئێزدییەکان لە شەنگال، لەبەردەم پەرلەمانی ویلایەتی برێمەن چالاکی شەرمەزارکردن ئەنجامدرا. -
ئەنتەرناسیۆنالیستەکان پشتگیریان کرد لە کەمپەینی "نا بۆ سێدارە، بەڵێ بۆ ژیانی ئازاد"
ئەنتەرناسیۆنالیستەکان لە یۆنان و مەقدۆنیا و ئیتاڵیا پشتگیریان کرد لە کەمپەینی "نا بۆ سێدارە، بەڵێ بۆ ژیانی ئازاد" و داوایان کرد سزای لەسێدارەدانی چالاکوانان شەریفە محەمەد و پەخشان عەزیزی هەڵوەشێنرێتەوە. -
دەم پارتی: وەرن پێکەوە گەمە قێزەون و نەژادپەرستییەکان پووچەڵ بکەینەوە
لیژنەی بەڕێوەبەریی ناوەندی دەم پارتی بۆ تاوتوێکردنی ڕۆژەڤەکان و دیاریکردنی نەخشەڕێی پارتەکە لە وان کۆبوونەوە و بانگەوازی لە ڕای گشتی دیموکراتیک و هێزەکانی ڕەنج کرد، "وەرن پێکەوە گەمە قێزەون و نەژادپەرستییەکان پووچەڵ بکەینەوە و یەکبگرین". -
فەرەنسا داوا لە هاوڵاتیانی دەکات ئێران جێبهێڵن
فەرەنسا ڕایگەیاند بەتایبەت پاش کوشتنی سەرۆکی حەماس مەترسی پێکدادانی سەربازی لە هەرێمەکە زیاتر بووە، بانگەوازی لە هاوڵاتیانی کرد ئێران جێبهێڵن. -
دەم پارتی: زۆرێک لە مناڵە ئێزدییە ڕفێنراوەکان لە تورکیان
کۆمیسیۆنی مناڵانی دەم پارتی ڕایگەیاند زۆرێک لەو مناڵە ئێزدییانەی لە هێرشی قڕکردنی ٣ ی ئابی ٢٠١٤ لەلایەن چەتەکانی داعشەوە ڕفێنران، لە تورکیان. -
چالاکییەکانی "کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنن": بە بەرخۆدان سەردەکەوین
چالاکی خزمی زیندانیان دژی گۆشەگیری ئیمراڵی ١٥ هەفتەیە بەردەوامە، پەیامدرا "بە بەرخۆدان سەردەکەوین". -
لە جەزیرە نوسینی 'پیادەت لە پێشە' سڕێندرایەوە
لە ناوچەی جزیرە و شڕناخ نوسینە ڕێنەمایکارەکانی 'پیادەت لە پێشە' کە شارەوانی لەسەر ڕێگکان نوسیبوونی، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ سڕێندرانەوە. -
بنەماڵەکان بەمەبەستی چاوپێکەوتن لە ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
بنەماڵەی رێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەی سێ زیندانی دیکەی ئیمراڵی کە ٤١ مانگە هیچ زانیارییەکیان بەردەست نییە، بەمەبەستی دیدار لە ئیمرالی، داواکاریی نوێیان پێشکەش بە بەرێوەبەرایەتی ئیمرالی کرد. -
تەڤ-چاند ئەوروپا: بەرخۆدانی شەنگال دەروێشی سەردەم دەخوڵقێنێ
تەڤ-چاند ئەوروپا لە ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شەنگال لێدوانێکی دا و ڕایگەیاند: "هێرشی دەوڵەتی تورک و پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سەر شەنگال بەردەوامە. بەرخۆدانی شەنگال دەروێشی سەردەم دەخوڵقێنێ. پێویستە گەلەی ئێزدی بپارێزرێت و پێشبکەوێت." -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە موغلا، ئاگریان لە کارگەیەکی ریسایکلین بەردا
جەنگاوەرانی بەندا ئامەد-هەبەدەهە ڕایگەیاند، لە ناوچەی کۆیجەگیزی سەر بە موغلا بە تەکنیکی سابۆتاژ ئاگریان لە کۆکارگەیەکی ڕیسایکلین بەردا بەرداوە. -
ژمارەیەکی نوێی گۆڤاری سەرخۆبوون بڵاوبووەوە
ڕۆژنامەی سەرخۆبوون بە مانشێنتی 'هێڵی سەرکەوتن: ١٤ی تەمموز' ژمارەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە. -
ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتن: ئێمە تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین
ئێشکگری هێزەکانی ڕەنج و ئاشتی و دیموکراسی لە گۆڕەپانی شیشخانەی بیۆغلوی ئیستەنبوڵ دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ ٥٠ ڕۆژە بەردەوامە. لە ئێشکگرییەکەدا پەیامدرا "تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین".