ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
هەبەدەهە: ڕۆحی بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز لە ناو تێکۆشانی یەکگرتووماندایە
کۆمیتەی بەڕێوەبەریی هەبەدەهە خۆڕاگرانی ١٤ی تەمموزی یادکردەوە و وتی: "مەشخەڵی مەزنی بەرخۆدان کە بە ١٤ تەمموز هەڵکرا، لە هەموو چیا و شارەکاندا دەگەشێتەوە." -
کاڤ: لە زیندانی ئامەددا لە دژی لە ناوبردن مانیفیستۆی بەرخۆدان ئافرێندرا
سیاسەتەدامەدار فواد کاڤ باسی لەوەکرد مانیفیستۆی بەرخۆدان کە لەلایەن مەزڵوم دۆغان، چوار بەرخۆدێرێکەی ١٤ی تەمموزەوە ئافرێندرا، گۆڕا بۆ مانیفیستۆیەک کە هەموو زیندانیانی گرتەوە. -
لە پاریس ڕێپێوانی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" ئەنجامدرا
کوردستانیان و دۆستەکانیان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا ڕێپێوانیان کرد. -
لە ئەوروپا داگیرکاری و خیانەت شەرمەزارکران، سڵاو لە بەرخۆدانی گەریلا کرا
کوردستانیان لە ئەوروپا دژی هێرشە داگیرکارییەکان ڕژانە گۆڕەپانەکان، خیانەت شەرمەزارکرا و سڵاو لە بەرخۆدانی گەریلا کرا. -
بەدیلی کۆمۆنیستی: بێدەنگی حکومەتی عێراق و هەرێم ئاماژەیە بە پلانێکی ژێربەژێر لەگەڵ ئەردۆگان
ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەرمەزار دەکات و دەڵێت: "بێدەنگی حکومەتی عێراق و هەرێم ئاماژەیەکە بۆ ڕێکەوتن وهاودەنگی و پلانێکی ژێربەژێری نێوانیانیان لە گەڵ رژێمی ئوردوگاندا". -
ڕۆژنامەوان سادق تۆپالۆغلو زیندانی کرا
ڕۆژنامەوان سادق تۆپالۆغلو و هەڤاڵەکەی محەمەد ساڤاش کە ٤ ڕۆژ دەستبەسەربوون، زیندانی کران. -
شەهید هەڵمەت گابار لە لەندەن یادکرایەوە
شەهید هەڵمەت گابار کە ٥ ساڵ پێش ئێستە لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهید بوو، لەلایەن تەڤگەری ئازادییەوە بە چالاکییەکی جەماوەری یادکرایەوە. -
لە کۆڵن دژی داگیرکاری و خیانەت ڕێپێوان ئەنجامدرا
لە کۆڵن بە ڕاگەیاندراو و ڕێپێوان هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان شەرمەزارکرا. -
هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە بیلفێلد شەرمەزارکرا
دەکتەم لە بیلفێلد هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر باشووری کوردستان شەرمەزار کرد. -
بەشێوەی جەماوەری سەردانی پرسەی گەریلایەکی هەپەگە کرا
بەشێوەی جەماوەری سەردانی پرسەی گەریلای هەپەگە بارزان نوماش (فیراز ئارژین) کرا کە لە ماسیرۆ شەهید بوو و تەرمەکەی پاش ٣٨ ڕۆژ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا. هەروەها گەل بەشداری مەولودێک بوون بۆ گەریلای هەپەگە سەرجان ئەرکۆل. -
کاڤ: لە زیندانی ئامەد هەوڵی لەناوبردنی گەلی کورد درا
فواد کاڤ: "حکومەتی تورک دەیویست ئیرادەی نەتەوەی کورد لە کەسایەتی زیندانیانی زیندانی ئامەدا بشکێنێت، ئامانجی هیتلەر لە کەمپەکاندا چۆن بوو، ئامانجی کردەوەکانی زیندانی ئامەدیش وەها بوو، چالاکییەکەی هەڤاڵ مەزڵوم بە ڕوونی نەخشە ڕێگاکەی ئاشکرا کرد." -
کۆمیتەکانی زیندانیانی پەکەکە - پاژک: رۆحی بەرخودانی ١٤ی تەمووز، سەرکەوتنی گەلانە
کۆمیتەکانی زیندانیانی پەکەکە-پاژک لە ساڵیادی ٤٢هەمینیاندا شەهیدانی رۆژووی گەورەی مردنی ١٤ی تەمووزی بەبیرهێنایەوە و داوای لە هەموو کەس کرد کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ رێبەر، چارەسەری بۆ پرسی کورد' کۆببنەوە و فاشیزم بڕوخێنن. -
جیک بانگەوازی کرد بۆ بەرخۆدانی سەرتاسەری دژی هێرشی داگیرکاری
جیک هاوکاری پەدەکەی بۆ هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان وەک خیانەت پێناسەکرد و بانگەوازی لە جڤاکی کورد کرد دژی داگیرکاری لە هەموو گۆڕەپانێک هەڵوێست نیشان بدەن. -
چالاکییەکانی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی": پێداگرین لەسەر تێکۆشان
لە چالاکییەکانی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" بەپێشەنگایەتی خزمی زیندانیان، داواکرا دژی گۆشەگیری کە زیاتر لە ٤٠ مانگە بەردەوامە و دژی نادادی لە زیندانەکان، دەنگ بڵند بکرێتەوە. -
قەیس خەزعەلی: هێزەکانی تورکیا لە هەموو عێراق بکشێنەوە
ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، قەیس خەزعەلی لەشکرکێشییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەرمەزار دەکات و دەڵێت: "پێویستە تورکیا هێزەکانی لە هەموو عێراق بکشێنێتەوە". -
دایکی ئاشتی ڤەسیلە چەری گیانی لەدەستدا
دایکی ئاشتی ڤەسیلە چەری کە چەندین ساڵ بۆ ئاشتی و ئازادی تێکۆشا، گیانی لەدەستدا. -
کەجەدەکە بانگەوازی کرد بۆ بەرخۆدانی سەرتاسەری دژی هێرشەکانی داگیرکاری
کەجەدەکە-ئە گوتی: "دژی هێرشە سەرتاسەرییەکان و خیانەتی هاوکار، بانگەوازدەکەین بۆ بەرخۆدانی سەرتاسەری. لە دەرەوەی وڵات و هەموو جێگەیەک تێیدا بین، چالاکی ئەنجام دەدەین". -
تەرەتە هاوکاری پەدەکەی بۆ دەوڵەتی تورک پشتڕاست کردەوە
یەک لە بەڕێوەبەرانی سیاسەتی دەرەوە (SETA) جان ئاجوون بەشداری لە بەرنامەیەکی تەرەتە (TRT) کرد و هاوکاری پەدەکەی بۆ دەوڵەتی تورک پشتڕاست کردەوە. -
چوارچێوەی هەماهەنگی: تورکیا سەروەری خاکی عێراقی بەزاندووە
جەبار عودە، سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی لە بارەی لەشكركێشییەكانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ میدیا عەرەبییەكان دوا و ئاماژەی بەوەدا دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ماوەی هەفتەیەكدا ١٠٠ جار سەروەری خاكی عێراقی پێشێلكردووە. -
بنەماڵەکان بەمەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
بنەماڵەی رێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەی سێ زیندانی دیکەی ئیمراڵی، کە ماوەی ٤٠ مانگە هیچ زانیارییەکیان لێ نازانرێت، بەمەبەستی دیدار داواکارییان پێشکەش کرد. -
OHD لە دژی گۆشەگیریی ئیمرالی سەردانی سەندیکای پارێزەرانی ئەستەنبوڵی کرد
OHD لە دژی گۆشەگیریی ئیمرالی سەردانی سەندیکای پارێزەرانی ئەستەنبوڵی کرد و داوای لە ڕێکخستنە یاساییەکان کرد هەوڵدان و ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر. -
ئەسەپە داوایکرد لە دژی داگیرکاری ڕاپەڕن
پارتی سۆسیالیستی بندەستان (ئەسەپە) بانگەوازیکرد لە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر باشووری کوردستان ڕاپەڕن. -
بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد داواکاری نوێ پێشکەشکرا
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەش کرد. -
تەڤ-چاند: لە دژی داگیرکارییەکان بانگەوازی بەرخۆدان دەکەین
تەڤ-چاندی ئەوروپا لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی: "کات کاتی بەرخۆدانە، ڕۆژی ئەوەیە هەموو کەسێک ڕاپەڕێت." -
دەوڵەتی تورک لە لوزەرن و لۆزان شەرمەزارکرا
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و خیانەتی پەدەکە لە شارەکانی لوزەرن و لۆزان بە چالاکی شەرمەزارکرا. دژی داگیرکاری و خیانەت بانگەوازی ڕاپەڕین کرا.