ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
ئەنجومەنی وەزاریی ئاسایشی عێراق: ڕێگە بە دەستدرێژیی بۆ سەر خاكەكەمان نادەین
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزاریی ئاسایشی عێراق کۆبوونەوەی ئەنجامدا و ڕایگەیاند لەشكركێشی سوپای توركیای بۆ ناو خاكی عێراق رەتدەكەنەوە، جەختکراوەتەوە کە عێراق پشت بە دەستورو یاسا رێگە بە دەستدرێژی بۆ سەر خاكەكەی نادات. -
ڕۆژنامەوان تۆپالۆغلو لە ئیستەنبوڵ دەستبەسەرکرا
ئێوارەی ئەمڕۆ ڕۆژنامەوان سادق تۆپالۆغلو لە ئیستەنبوڵ دەستبەسەرکرا. -
عەلی ئیسماعیل کۆرکماز لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە
عەلی ئیسماعیل کۆرکماز لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە. هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری لە یادەکەدا گوتی: "بەڵێن دەدەین خەونەکانت بەدی بهێنین". -
لە لجێ ئاگر لە دارستانەکان کەوتەوە
ڕاگەیاندرا لە زەوییەکانی گەڕەکی هەلبەکنی ناوچەی لجێی ئامەد دیسان ئاگر کەوتۆتەوە. -
ئێشکگری ئازادی لە هەفتەی ٦٢٨ هەمیندا بەپێداگرییەوە بەردەوامە
چالاکی ئێشکگری کە ١٢ ساڵە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەردەوامە، لە هەفتەی ٦٢٨ هەمیندا لەگەڵ گرووپێک لە هەرێمی هێسن بەردەوامە. -
قەشە جۆی ڕایان: عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەرێکی ئیلهام بەخشە
قەشە جۆی ڕایان یەکێک لە قەشە خانەنشینەکانی کڵیسای ویستمینستیری کاسۆلیکی لە لەندەن ئاماژەی بەوەدا بیرۆکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئیلهام دەبەخشێت بە مرۆڤ. ڕایان ناڕەزایەتی بەرامبەر گۆشەگیری پیشاندا و وتی: "کارێکی نامرۆڤانەیە." -
ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی راوێژی نەتەوەیی لە دژی داگیرکەری ئاشکراکرا
لە ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی راوێژی نەتەوەییدا لە دژی داگیرکەری بانگەواز بۆ بەرخودانی هەمەلایەنە و ئامادەباشی کرا. -
هێرشە داگیرکارییەکان لە مارسیلیا شەرمەزارکرا
کوردستانیان لە مارسیلیا دژی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک ڕێپێوانیان کرد و بانگەوازیان کرد: "هەموو کوردانی شکۆمەند وەرن لەدەوری بەرخۆدانی داستانئامێزی گەریلاکانی ئازادی کوردستان کۆببینەوە". -
ئەجەوید پیرئۆغلو بە مەرج ئازادکرا
ئەجەوید پیرئۆغلو کە ٣ ساڵە بە داخوازی ڕادەستکردنی تورکیا لە زیندانە، بە مەرجی دەرنەچوون لە سڕبیا، ئازادکرا. -
باقرخان: بە گفتوگۆ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان و دانپیانان بە کورددا، چارەسەر دێتەدی
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان تیشکی خستەسەر پێشهاتەکانی سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوین و گوتی: " بە گفتوگۆ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان و دانپیانان بە کورددا، چارەسەر دێتەدی". -
پارێزەران بە مەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بۆ دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ماوەی ٤٠ مانگە هیچ هەواڵێکی بەردەست نییە، داواکاری نوێیان پێشکەش کرد. -
لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا ١٩ کەس دەستگیرکران
لە ئۆپراسیۆنی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە ئیستەنبوڵ و ساکاریا ١٩کەس دەستگیرکران. -
پارت و رێکخراوە کورد و سوریانیەکان لە دژی داگیرکەری بانگەوازی بەپەلەیان راگەیاند
پارت و رێکخراوە سیاسیە کوردی و سوریانیەکان نامەیەکی کراوەیان ئاراستەی کاربەدەستانی کۆمکاری عەرەبی، عێراق، سوریا، بەریتانیا، ئەمریکا، ناتۆ و نەتەوەیەکگرتووەکان کرد و داوایان کرد دەسیبەجێ ستراتیژی شەڕ و داگیرکەری دەوڵەتی تورک رابگیرێت. -
'بە گوێرەی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لە ساڵی ٢٠١٤ەوە موەکیلەکانمان لە ژێر ئەشکەنجەدان'
پارێزەر ئیبراهیم بیلمەز باسی لەوەکرد بە گوێرەی بڕیاری دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا (DMME) موەکیلەکانیان لە ٢٠١٤بەدواوە لە ژێر ئەشکەنجەدان و دۆسیەکانی گۆشەگیری نەتەوە یەکگرتووەکانی بیرهێنایەوە و وتی: "سەرکۆنەی تورکیا دەکرێت." -
چرا تیڤی: دەبینە دەنگ و ڕەنگی ئێزیدخان
دەستەی بەڕێوەبەری چرا تیڤی هێرشی سەر خەباتکارانی چاپەمەنی شەرمەزار کرد و گوتی: "وەک چۆن لە کەسێتی نوژیان ئەرهاندا ڕاستی فەرمانەکەمان بە جیهان گەیاند، هەتا دوایی دەبینە دەنگ و ڕەنگی ئێزیدخان". -
شەهید دیار غەریب لە ئێدنبورگ یادکرایەوە
مەجلیسی گەلی کورد لە شاری ئێدنبورگی پایتەختی سکۆتلاند شەهید دیاری غەریبی بیرهێنایەوە کە ٥ ساڵ پێش ئێستە لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهیدبوو. -
ڕێپێوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە کۆتایی هات: چالاکییەکان بەردەوام دەبن
ڕێپێوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە کۆتایی هات. هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری لە ڕێپێوانەکە قسەی کرد و ڕایگەیاند ئیرادەی گەلی کورد دەکرێتە ئامانج و دژی ئەمە چالاکییەکان بەردەوام دەبێت. -
کەجەدەکە-ئە: پێویستە لە هەموو جێگەیەک دژی داگیرکاری ڕاپەڕن
کەجەدەکە-ئە دژی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک و هاوکاری پەدەکە، بانگەوازی لە گەلی کورد کرد بۆ بەرخۆدانی سەرانسەری و گوتی: "با لە هەموو جێگەیەک ڕاپەڕین". -
ئەنجامنامەی دووهەمین کۆنگرەی ئەوروپای پژاک بڵاوکرایەوە
ئەنجامنامەی دووهەمین کۆنگرەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(پژاک) بڵاوکرایەوە و تێیدا هاتووە: "تێكۆشان بۆ ئازادی رێبهر ئاپۆ ناوهندی كار و خهباتی ئێمه دهبێت". -
لە وڵاتانی ئەسکەندەناڤیا سەدان نامە سی پی تی نێردرا
لە وڵاتانی ئەسکەندەناڤیا ژنان ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، وە سەدان نامەیان بۆ سی پی تی نارد. -
کۆنفرانسی کەجەدەکە-ئە: ئامانجی سەرەکیمان ئازادی ڕیبەر ئاپۆیە
کەجەدەکە-ئە کۆنفرانسی خۆی ئەنجامدا، لە کۆنفرانسەکەدا ئاماژە بەوەکرا قڕکردن لەسەر کوردان بەڕێوەدەبرێت و پەیامی "ئامانجی سەرەکیمان ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە"درا. -
پارێزەر بیلمەز: نابێت چیتر سی پی تی بێدەنگی بنوێنێت
پارێزەر بیلمەز وتی: "لە کۆتا خاڵی دۆخی خراپی ئیمرڵیداین، لەمە خراپتر نابێت، پێویستە ئیدی سی پی تی خاڵی ٢/١٠ی ڕێکارەکانی خۆی بەرامبەر تورکیا جێبەجێ بکات." -
ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتن لە ڕۆژی ٢٨ هەمین بەردەوامە
هێزەکانی ڕەنج و ئاشتی و دیموکراسی ئیستەنبوڵ دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ چالاکی ئێشکگریان دەست پێ کرد، لە ڕۆژی ٢٨ هەمین بەردەوامە. -
هاوپەیمانی قەیم: پێویستە حکومەتی عێراق و هەرێم چیتر بێدەنگ نەبن
هاوپەیمانی مەدەنیی قەیم دژی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "بانگەواز لە حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، چیتر بێدەنگ نەبن و هەڵوێستی بەهێز نیشان بدەن". -
لە ئیتاڵیا چالاکییەکانی پشتیوانی لە ڕۆژئاوا بەردەوامە
لە میلانۆ بە ئامانجی پشتیوانی بۆ دروستکردنی سینەمای عامودا چالاکی جیاواز بەڕێوەچوو.