ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
لە بۆن خوشک و برایەکی شەهید یادکرانەوە
ئەندامی فەرماندەیی ویلایەتی گابار بێریتان نورحەق چیا و براکەی نورحەق چیا کە لە کاتی جیاواز شەهیدبوون، لەلایەن کوردانی نیشتەجێی بۆن یادکرانەوە. -
لە لیڤەرپوول ستاندەکانی "عەبدوڵا ئۆجالان" دانران
لە لیڤەرپوول لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، ستاندەکانی "عەبدوڵا ئۆجالان" دانران. -
لە ئیستەنبوڵ بۆ گەریلا داغ و ئارواس پرسەی سەرەخۆشی دانرا
بۆ گەریلای یەژاستار سوڵتان داغ کە لە شەڕێکدا لە کەرجەوس شەهیدبوو، هەروەها گەریلا شوکران ئارواس کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوو، لە ئیستەنبوڵ پرسەی سەرەخۆشی دانرا. -
لەبەردەم زیندانی باکرکۆ چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" ئەنجامدرا
خزمی زیندانیان و (مە توای دەر) لەبەردەم زیندانی ژنانی باکرکۆ چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی"یان ئەنجامدا. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە گەملیک ئاگرییان لە کارگەیەک بەردا
جەنگاوەرانی شەفیق ئەسەنی هەبەدەهە ڕایانگەیاند، لە ناوچەی گەملیکی بورسا ئاگرییان لە کارگەیەک بەرداوە. -
گەنجان لە دراگینیان و پاریس ڕێپێوانیان کرد
لە شاری دراگینیان و گەڕەکی میلونی پاریس بە پێشەنگایەتی گەنجان دژی سیستەمی قڕکردنی ئیمراڵی و هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان ڕێپێوان ئەنجامدرا. -
لە ئەدەنە بانگەوازکرا بۆ کۆتایی هێنان بە دەستبەسەراگرتنی ئیرادە
هاوسەرۆکی دەم پارتی ئەدەنە، سەیفەدین ئایدەمیر لە چالاکییەکەدا گوتی: "مافی کەس نییە دەست بگرێت بەسەر ئیرادەی دیموکراتیکی گەلاندا". بانگەواز لە دەسەڵاتی فاشیست کرا ڕێز لە ئیرادەی گەل بگرن. -
لە لەندەن دژی گۆشەگیری چالاکی ئەنجامدرا
لە لەندەن بە درووشمی "ئازادی بۆ زیندانیانی نەخۆش، تێکۆشان دژی گۆشەگیری" چالاکی ئەنجامدرا. -
یادکردنەوەی شەهیدان لە زوگ و کاسێل و میونیخ: خەونەکانیان بەدی دەهێنین
چەندین گەریلا کە لە کاتی جیاواز شەهیدبوون بە چالاکی جیاواز یادکرانەوە. لە یادەکە بەڵێن درا بۆ درێژەدان بە تێکۆشانی شەهیدان و گوترا: "شەهیدان هۆکاری ژیانی ئێمەن، خەونەکانیان بەدی دەهێنین". -
دەفەگە و مەکەگە: پێکەوە تێدەکۆشین
ڕۆژنامەوانان بڕیاری سزای زیندانیکردنی سەر ڕۆژنامەوانانیان شەرمەزار کرد و گوتیان: "هەردەم ڕاستی دەگەیەنین بە گوێی هەمووان، پێکەوە تێدەکۆشین". -
بۆ ئەو کەسانەی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ڕفێنران و کوژران، گەڕانی دادپەروەری بەردەوامە
ئەندامانی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) و خزمی بێسەروشوێنان بەردەوامن لە گەڕان بەدوای دادپەروەری. -
پرسیارکرا دەربارەی چارەنووسی ئاکسۆی و جینگۆز
دایکان/مرۆڤانی شەممە پرسیاریان کرد دەربارەی چارەنووسی ئەدیب ئاکسۆی و ئۆرهان جینگۆز کە پێش ٢٩ ساڵ لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بێسەروشوێنکران، دووپاتیان کردەوە درێژە بە تێکۆشان دەدەن لەپێناو خزمە بێسەروشوێنەکانیان. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە گەبزە لە دژی کارگەیەکی بۆیاخ چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامدا. -
زنجیرە چالاکییەکانی ژنانی گەنج بە شانۆ و ستاند بەردەوامە
ژنانی گەنج زنجیرە چالاکییەکی ٤ ڕۆژەیان لە ستراسبۆرگ دەست پێ کرد و لە دووەمین ڕۆژدا بەردەوام بوو. لە زنجیرە چالاکییەدا ئامرازەکانی بنیاتنانی جڤاکی سەرمایەداری و پارادایمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک بە نمایشی شانۆیی پیشاندران. -
لە ئێشکگری ئیستەنبوڵ بانگەوازکرا بۆ خاوەندارێتی لە چاپەمەنی ئازاد
لە ئیستەنبوڵ ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە بەردەوامە، تێیدا بانگەوازکرا بۆ خاوەندارێتی لە چاپەمەنی ئازاد. -
چالاکییەکانی "کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنن": کۆتایی بە نادادی بهێنن
لە چالاکییەکانی "کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنن" لەبەردەم بیناکانی ئاکەپە، بانگەوازکرا: "کۆتایی بە نادادی بهێنن". -
داوای زیندانیکردنی جەردەوانە تۆمەتبارەکان پەسەند نەکرا
لە دانیشتنی پەیوەست بە کوشتنی ئەندامی دەم پارتی ئەحمەد گون، داوای زیندانیکردنی جەردەوانە تۆمەتبارەکان پەسەند نەکرا. -
ڕێپێوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە: لە جولەمێرگ یاسای کۆڵۆنیاڵیستی سەپێنرا
لە ڕاگەیاندراوی "ڕێپێوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە" دەستنیشانکرا، کۆڵۆنیاڵیستەکان دەستیان بەسەر شارەوانی جولەمێرگدا گرتووە، هەروەها پەیامی بەرخۆدان دووپاتکرایەوە. -
ئەو زیندانییە سیاسییەی لە دەمەو مردندا ئازاد کرابوو، ژیانی لەدەستدا
محەممەد ئەمین سۆیال تەمەن ٧٨ ساڵ کە سەرەڕای ئەوەی زۆر نەخۆش بوو لە زینداندا بوو و لە دەمەو مردن ئازاد کرابوو، ژیانی لەدەستدا. -
پەیوەست بە 'گۆشەگیری ئیمراڵیەوە' سەردانی نوسینگەی پارێزەرانی سەمسور کرا
پارێزەرانی ئۆهەدە لە دژی گۆشەگیری لە ئیمراڵی سەردانی نوسینگەی پارێزەرانی سەمسوریاندا و دوایان کرد دەسبەجێ لە ئیمراڵیدا لێکۆڵینەوە بکرێت. -
ئەنجومەنی ئەوروپا سەبارەت بە ئۆجالان، بڕیاری 'پێشێلکاری' تاوتوێ دەکات
کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجوومەنی ئەوروپا، دوای کۆبوونەوەی مانگی تشرینی دووەم– کانوونی دووەمی ٢٠٢١، جارێکی دیکە بڕیاری 'پێشێلکاری'ی DMME سەبارەت بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەخاتە بەرنامەی کاری خۆیەوە. -
بنەماڵەکان بەمەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
بنەماڵەی رێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەی سێ زیندانی دیکەی ئیمراڵی، کە ماوەی ٤٠ مانگە هیچ زانیارییەکیان لە بارەوە وەرنەگیراوە، بەمەبەستی دیدار لە گەڵیاندا داواکارییان پێشکەش کرد. -
ڕێپێوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە: نوودا کارکەرییان یادکردەوە
ڕێپێوانکاران لە "ڕێپێوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە"دا گەیشتنە ئەلباکێ. ڕێپێوانکاران لە شوێنی لە دایکبوونیدا یادی نوودا کارکەریان کردەوە. -
هەبەدەهە: پێویستە لە دژی هێرشی فاشیستیدا هەموو گەلان یەکێتی خۆیان دامەزرێنن
هەبەدەهە ناڕەزایەتی خۆی لەبەرامبەر هێرشە فاشیستیەکانی سەر قەیسەری نیشاندا و وتی: "پێویستە لە دژی ئەو سیاسەتانەی کە خزمەتی فاشیست دەکات بوەستینەوە و هەموو گەلانی بندەست یەکێتی خۆیان دامەزرێنن." -
پارێزەر زاروهی: پێویستە هەموو پارێزەران بەشداری کامپینەکە ببن
پارێزەر زاروهی هۆڤهانیسیان باسی لەوەکرد نابێت ئەو دۆخە قبوڵ بکرێت کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی تێدایە و بانگەوازی لە هەموو پارێزەران کرد بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد بەشداری کامپینەکە ببن.