کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
سۆزدار ئا‌ڤێستا: كاربه‌ده‌ستانی باشوور خاكی خۆیان به‌فه‌رمی ڕاده‌ستی توركیا كردووه
سۆزدار ئا‌ڤێستا بانگه‌وازی ئاراسته‌ی گه‌لی باشووری كوردستان كرد بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه به داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك نه‌ده‌ن. ڕاشیگه‌یاند، كاربه‌ده‌ستانی باشوور خاكی خۆیان به‌فه‌رمی ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورك كردووه. -
خانه‌واده‌ی زیندانییان داوای سه‌ردانی ئیمڕاڵییان كرد
خانه‌واده‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و ٣ زیندانییه‌كه‌ی دیكه‌ی ئیمڕاڵی به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی ئیمڕاڵی داواكارییه‌كی تازه‌یان پێشكه‌ش كرد. -
شه‌هیدانی كۆمه‌ڵكوژیی كورته‌ك ده‌ستوبرد به‌خاك سپێردران
ئه‌و هاوڵاتییه سیڤیلانه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له چیای كورته‌ك شه‌هید بوون، له‌ژێر فشاری یه‌نه‌كه ده‌ستوبرد به‌خاك سپێردران. -
فیدراسیۆنی زیندانییانی سیاسی و ڕێكخراوی ئۆرته ئیدانه‌ی كۆمه‌ڵكوژیی كورته‌ك ده‌كه‌ن
فیدراسیۆنی زیندانییانی سیاسیی کوردستان و ڕێکخراوی ئۆرتە کۆمەڵکوژییەکەی دوێنێی کورتەک بەتووندی ئیدانە و مەحکووم دەکەن. -
وەستا ڕەسوڵ: کۆمەڵکوژی کورتەکە کارەساتێکی دژ بە مرۆڤایەتی و کوردە
وەستا ڕەسوڵ، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند: قوربانی کۆمەڵکوژی کورتەک بەهۆی کوردبوونایەوە شەهید کراون و کۆمەڵکوژیەکەش کارەساتێکە دژ بە مرۆڤایەتی و کورد. -
تەڤگەری ئازادی: ته‌قینه‌وه و بۆردومانه‌كان ئاکامی یه‌ك پیلانن
ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان سەبارەت کۆمەڵکوژی کورتەک و تەقینەوەکانی کەرکوک هاتە دەنگ و وێڕای سەرکۆنەکردنیان ڕایگەیاند: "ته‌قینه‌وه و بۆردومانه‌كان ئاکامی یه‌ك پیلانن و دەبێت لە بەرامبەریان هەڵوێستنیشان بدرێت". -
لەقەندیلەوە كۆمیتەی بەرگری لە خاكی كوردستان ڕاگەیەنرا
لە قەندیل بۆ وەستانەوە لە دژی داگیرکاری تورکیا بە هاوبەشی پێشمەرگە دێرینەكان، خەڵكی نیشتمانپەروەر، ژنان و مامۆستایانی ئایینی (کۆمیتەی بەرگری لە خاكی كوردستان) ڕاگەیەنرا. -
تەڤگەری ئازادی ئیدانەی هێرشەکانی کەرکووک و بناری قەندیل دەکات
دوای هێرشەکانی ئه‌مڕۆی کەرکووک و بۆردومانی بناری قەندیل، ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی كه‌ركووكی تەڤگەری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە. -
دوو ته‌قینه‌وه كه‌ركووكیان هه‌ژاند
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه له شاری كه‌ركووك دوو بۆمبی چێنراو به دوو پاسی گواستنه‌وه‌دا تەقینه‌وه. -
پێشمەرگە دێرینەكان پشتگیری‌یان له چالاكیی قه‌ڵغانی مرۆیی كرد
پێشمەرگە دێرینەكانی كەركووك و سلێمانی بەمەبەستی پشتگیری كردن لە گەریلا و چالاكانی قەڵغانی مرۆیی سەردانی قەندیلیان كرد. -
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا چیای كورتهكیان بۆردومان كرد؛ ٩ هاوڵاتی بوونه قوربانی
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆردومانی چیای كورته‌كی بناری قه‌ندیلیان كرد. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان چه‌ندین هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید و بریندار بوون. -
له دهۆك ئاگر له كه‌مپی ئاواره‌كانی شه‌را كه‌وته‌وه
له شاری دهۆك ئاگر له كه‌مپی ئاواره‌كانی ناوچه‌ی شه‌رای عه‌فرین به‌ربوو و ١٥ چادر و ٢ ئۆتۆمبێل سووتان. -
له جزیر ٨ كه‌س ده‌ستگیر كران
له ناوچه‌ی جزیر-ی پارێزگه‌ی شرنه‌خ له باكووری كوردستان پۆلیسی تورك هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵان و ٨ كه‌سی ده‌ستگیر كرد. -
هه‌په‌گه: داگیركه‌ر ده‌یه‌وێت ده‌ڤه‌ری برادۆست به هاوڵاتییان چۆڵ بكات
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، سوپای تورك له خواكورك ئۆتۆمبێلی سیڤیلی كردووه‌ته ئامانج و كه‌سێك شه‌هید بووه و ٣ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. ڕاشیگه‌یاند، داگیركه‌ر ده‌یه‌وێت ناوچه‌كه به هاوڵاتییان چۆڵ بكات. -
شوێنە داگیرکراوەکانی باشووری کوردستان
هەوڵەکانی دەوڵەتی تورک بۆ هێرشکردن و داگیرکردنی باشووری کوردستان بە ڕه‌زامه‌ندی، هاوکاری و پاڵپشتی په‌ده‌كه لە ساڵی ١٩٩١-ەوە تا ئێستا بە دروستکردنی بارەگهكان بەردەوامه. ئێستا زیاتر لە ١٠ هەزار سەربازی تورک لە باشوری کوردستان هەن. -
رەوەند مەلا مەحمود: دۆخی کەرکوک بەرەو باشی دەڕوات
رەوەند مەلا مەحمود رایگەیاند، کۆبونەوەکان بە ئاقارێکی باش دەرۆن و پێم وایە دۆخی کەرکوک ئاسای دەبێتەوە، بەلاشمانەوە گرنگە کاندیدی پارێزگار یەکێتیی بەربژێری بکات. -
سوپای تورک چارەی نەماوە؛ بڵاوکراوە بەردەداتەوە
سوپای تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و کەمپەکانی باشووری کوردستان نووسراوێک بە دەقی "رادەست بە، ئازاد بە" بڵاودەکاتەوە. -
گەریلاکانی هەپەگە / یەژاستار: بە دڵخۆشی و سەربەرزییەوە یادی زیلان دەکەینەوە
فیکرەت پیرۆزهات گەریلای هەپەگە، ژیان بۆتان گەریلای یەژا ستار، یادی شەهید زیلان 'زەینەب کناج'یان کردەوە. -
هێزی پاراستنى جەوهەریی باشووری کوردستان ڕاگەیەندرا
هێزی پاراستنی جەوهەریی باشووری کوردستان بە مەراسیمێکی سەربازی لە چیاکانی کوردستان بە خوێندنەوەی بەیاننامەیەك دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند و ئاماژە بەوە دەکەن: "پێگەی هێزە داگیرکەرەکان لە باشووری کوردستان دەکەینە ئامانج". -
به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له برادۆست هاوڵاتییه‌كی سیڤیل شه‌هید بوو
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆردومانی ناوچه‌ی گۆشینی ده‌ڤه‌ری برادۆستیان كرد. به‌هۆی هێرشه‌كه هاوڵاتییه‌كی سیڤیل شه‌هید بوو و هاوڵاتییه‌كی دیكه‌ش بریندار بوو. -
ئەنجومەنی كۆمسیاران: ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هەڵبژاردن له کەرکووك ته‌واو بوون
ئەنجومەنی كۆمسیارانی عێراق ڕایگه‌یاند، سەرجەم ئامادەكارييەكانیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگه لە شاری كەركووك ته‌واو كردووه. -
فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ناوچه‌ی گۆشینی برادۆستیان بۆردومان كرد - نوێكراوه‌ته‌وه
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆردومانی ناوچه‌ی گۆشینی ده‌ڤه‌ری برادۆستیان كرد. به‌هۆی هێرشه‌كه چه‌ند هاوڵاتییه‌كی سیڤیل بریندار بوون. -
هه‌په‌گه: ٢٦ سه‌ربازی توركیا كوژران و گورزیش له كۆپته‌رێك درا
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه\یه‌ژا ستار گورزی تووندیان له سوپای توركی داگیركه‌ر دا. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، ٢٦ سه‌رباز كوژران، ٢ ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆش تێك‌شكێنران و گورزیش له كۆپته‌رێك درا. -
داوای ١٥ ساڵ زیندانیكردنی ڕۆژنامه‌وان بێریتان جانئۆزه‌ر ده‌كرێت
ئه‌مڕۆ دانیشتنێكی دیكه‌ی دادگه‌ییكردنی ڕۆژنامه‌وان بێریتان جانئۆزه‌ر به‌ڕێوه‌چوو. داواكاری گشتی داوای كرد ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه ١٥ ساڵ زیندانی بكرێت. -
ده‌وڵه‌تی تورك له عه‌فرین خانووی هاوڵاتییان ده‌سووتێنێت
ده‌وڵه‌تی تورك كه هه‌رێمی عه‌فرینی داگیر كردووه له گوند و ناوچه‌كانی عه‌فرین خانووی هاوڵاتییان ده‌سووتێنێت.