جیهان
دوایین ھەواڵ
-
گەل لە دژی بەخاکسپاردنى فرانکۆی دیکتاتۆر لە کڵێسەیەکدا رژانە سەر شەقامەکان
بنەماڵەى ئەو هاووڵاتییە ئیسپانییانەى، کە لە کاتى دیکتاتۆرییەکەى فرانکۆدا کوژراون، لە دژی بەخاکسپاردنى تەرمی فرانکۆ لە کڵێسەیەکدا رژانە سەر شەقامەکان. -
ماکرۆن وترامپ دەربارەی سووریا هەڵوێستێکی هاوبەشیان نیشان دەدەن
سەرۆک کۆماری فەرانسا ئمانۆئل ماکرۆن ودۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا پێش کۆبونەوەی ڕۆژی سێ شەممەی ئستانبول لەسەرسووریا، بۆئەوەی کە هەڵوێستێکی هاوبەشیان هەبێت لەگەل یەک قسەیان کرد. -
ئیسرائیل تانكهسهربازییهكانی لهسهر سنووری غهزه زیاد كرد
سوپای ئیسرائیل لهسهر سنووری كهتی غهزه و ئیسرائیل دهیان تانكی دیكهی جێگیر كرد. -
بههۆی هێرشی تاڵیبان له ئهفغانستان ٢٢ پۆلیس كوژران
چهكدارانی تاڵیبان هێرشێكیان له دژی پۆلیسی ئهفغانستان ئهنجام دا و بههۆیهوه ٢٢ پۆلیس كوژران. -
بههۆی هێرشی ئاسمانی له یهمهن ١٥ سیڤیل كوژران
نهتهوهیهكگرتووهكان ڕایگهیاند، له ئهنجامی هێرشێكی ئاسمانیدا له ناوچهی حودهیدهی یهمهن لایهنی كهم ١٥ سیڤیل كوژران و ٢٠ی دیكهش بریندار بوون. -
هەزاران ژن لە شیکاگۆ لە دژی ترامپ رژانە سەر شەقامەکان
لە شاری شیکاگۆی ئەمریکا هەزاران ژن لە دژی سیاسەتەکانى ترامپ لەسەر بابەتى "دژایەتیکردنى ژنان" رژانە سەر شەقامەکان. -
هەزاران کەس لە فەرەنسا بۆ کەش و هەوا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
لە سەرتاسەری فەرەەنسادا ٨٠ خۆپیشاندان بۆ کەش و هەوا ئەنجامدرا. لە خۆپیشاندانەکەى پاریسدا ١٤ هەزار و ٥٠٠ کەس بەشدار بوو بوون. -
ئامەد؛ قوربانیى دەستى پۆلیسى ئەڵمانیا بە خاکسپێردرا
بەهۆی کەمتەرخەمیى پۆلیسی ئەڵمانیاوە گەنجێکى کورد بە ناوی ئامەد ئەحمەد دەستگیرکرابوو. بەهۆکارێکى نادیار ژووری زیندانەکەى ئاگری تێبەربووە و ئامەد بەو هۆیەوە گیانى لە دەستدا. ئەو گەنجە لە بۆنی ئەڵمانیا بە خاکسپێردرا. -
پۆمپیۆ داواى ئازادکردنى هاووڵاتییەکى تری ئەمریکیى لە تورکیا کرد
مایک پۆمپیۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا داواى لە حکومەتى تورکیا کرد کارمەندی دیپلۆماتیکى ئەمریکا "بە خێرایى" ئازد بکات. -
سزاى لەسێدارەدان لە ویلایەتى واشنتۆنی ئەمریکا هەڵوەشێنرایەوە
دادگاى باڵاى ویلایەتى واشنتۆن سزاى لەسێدارەدانى هەڵوەشاندەوە و رایگەیاند، سزاى لەسێدارە دان بەشێوەى "میزاجی" و "نەژادپەرستانە" جێبەجێکراوە و ئەوەش پێچەوانەى دەستوورە. -
لە ئیسپانیا کەمترین مووچە بە رێژەى سەدا ٢٠ بەرز دەکرێتەوە
لە ئیسپانیا پارتی سۆسیالیستى دەسەڵاتدار و پارتى چەپی ئۆپۆزسیۆن (پۆدێمۆس – Podemos) لەسەر ئەوە رێککەوتن کەمترین مووچە بە رێژەى سەدا ٢٠ بەرز بکەنەوە. -
له كۆنسهی ئهورووپا کۆنفڕانسێک دهربارهی گۆشهگیریی سهر ئۆجالان ساز كرا
بهمهبهستی سهرنجڕاكێشانه سهر دۆخی ڕێبهری گهلی كورد عهبدوڵا ئۆجالان له ئهنجومهنی پهرلهمانتارانی كۆنسهی ئهورووپا كۆنفڕانسێك ساز كرا. -
کارەساتە سروشتییەکان دوو هێندە زیادیان کردووە
وڵاتانی جیهان ناتوانن بۆ پێشگرتن لە زیاتر گەرمبوونی زەوی رێککەوتنێکى هاوبەش ئەنجام بدەن و رێوشوێنى پێویست بگرنەبەر، لەبەر ئەوەش کارەساتە سروشتییەکانى و زیانەکانى ساڵ لە دواى ساڵ زیاتر دەبن. -
خهڵاتی نۆبڵی ئابووری بهخشرایه ویلیام نۆردهاوس و پاوڵ ڕۆمێر
خهڵاتی نۆبڵی ئابووری بۆ ساڵی ٢٠١٨ به هاوبهشی بهخشرایه ههردوو زانای ئهمهریكی نۆردهاوس و پاوڵ ڕۆمێر. -
میمۆی کورد لە ئیتالیا زیندانیکرا
دۆمینیکۆ لوکانۆ سەرۆک شارەوانیى ریاچە لە ئیتالیا بەهۆی هاوکارییەکانی بۆ پەناخوازانى کورد بە "میمۆی کورد" (Mimmo il Curdo) ناوبانگی دەرکردبوو، سزاى زیندانیکردن لە ناو ماڵدا بەسەردا سەپێنرا. -
بۆ پشتیوانى لە کەشتیى ئەکواریس لە ئەوروپا خۆپیشاندن ئەنجامدرا
هەزاران هاووڵاتیى لە چەندین وڵاتى ئەوروپی رژانە سەر شەقامەکان و داوایانکرد، کەشتیى ئەکواریس بۆ هاوکاریى مرۆیى بەردەوام بیت لە هاوکارییە مرۆییەکانی بۆ رزگارکردنى ئاوارەکان لە کەنارئاوەکانى لیبیا. -
ئەڵمانیا پشتیوانیى لە ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنى ئەمریکا لە دژی سوریا ناکات
ئەڵمانیا رایگەیاند، ئامادەى هاوکاریی مرۆییە بۆ شاری ئیدلب، بەڵام بەشداری لە ئۆپراسیۆن و دەستێوەردانى سەربازى ئەمریکا لە دژی رژێمى سوریا ناکات. -
کەجەکە پیرۆزبایى لە بەرهەم ساڵح کرد: ئیمە زۆر بە گرنگى دەزانین
هاوسەرۆکایەتیى دەستەى بەڕێوەبەریى کەجەکە بەرهەم ساڵح پاڵێورای یەکێتی، کە رۆژی سێشەمە بە دەنگدان بوو بە سەرۆک کۆماری نوێى عێراق، پیرۆز کرد. -
ئایا رێککەوتنى ئاشتى لەگەڵ فارک "تەڵە" بوو؟
دۆخ و چۆنیەتیى جێبەجێکردنی رێککەوتنى ئاشتی کە ساڵی ٢٠١٦ لە کۆلۆمبیا واژۆکرا نادیارە. ئیڤان مارکیز بە نوێنەرایەتیى گەریلاکانى فارک دانوستانەکانى ئەنجامدا و رێککەوتنى ئاشتیى واژۆکرد، بەڵام ئێستا رایدەگەیەنێت، بە دانانى چەک هەڵەیەکى زۆر گەورەیان کردووە. -
ئەردۆغان لە نەمسا هێماى رابیعە بەرز بکاتەوە سزا دەدرێت
حکومەتى نەمسا خۆی ئامادە دەکات لە چوارچێوەى تێکۆشان لە دژی 'راستڕەویى توندڕەو' و 'ئیسلامى توندڕەو'دا چەندین سیمبول و هێما قەدەغە بکات. سیمبولی نەژادپەرستانى تورک و هێمای رابیعەى عەدەوی لە لیستى سیمبولە قەدەغەکراوەکاندان. -
ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکەی ئیندۆنزیا گەیشتە هەزارو٢٣٤کەس
ئاژانسى نیشتیمانى کارەساتە سروشتیەکان لە ئیندۆنزیا ڕایگەیاند کە ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی بومەلەرزەو تسونامییەکەی دوورگەی سەلاوەسەی گیانیان لەدەست داوە گەییشتووەتە هەزار و ٢٣٤کەس. -
ئێران خرایە لیستى رەشی بانکی ناوەندیى چین
بانكی ناوەندیی چین وڵاتی ئێرانی بەهۆی پێبەندنەبوون بە یاساکانى هێزى کاری کردارە داراییەکان (فاتف - FATF) خستە ریزی ئەو وڵاتە زۆر مەترسیدارانەوە، کە ئەنجامدانى کاری بازرگانى و ئاڵوگۆڕى دراو لەگەڵیاندا مەترسیدارە. -
دەیان ملیۆن ئەژمارى فەیسبوک هاک کران
فەیسبووک بۆ ماوەى چەندین ساڵە زانیارى تایبەتى کەسایەتییەکان و کۆمپانیا و ناوەندەکان ئاشکرا دەکات و لەسەر ئەوەش رەخنەیەکى زۆر لێگیراوە. ئێستاش راگەیاندرا، ئەژماری ٥٠ ملیۆن بەکارهێنەرى فەیسبووک لەلایەن هاککەرەکانەوە هاک کراون و زانیارییەکان براوە. -
بڕیارى دادگاى مافی مرۆڤى ئەوروپا لەسەر ئۆجالان
دادگاى مافى مرۆڤى ئەوروپا لەسەر سکاڵاى ئەشکەنجەدانى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەرى گەلی کورد رایگەیاند، "بەڵگەکان وەک پێویست سەلمێنەر نین". -
چالاکییەکانى ئیدانەکردن پێش سەردانەکەى ئەردۆغان بۆ ئەڵمانیا بەردەوامە
پێش ئەوەى ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بڕوات بۆ ئەڵمانیا، کوردستانیان و دۆستەکانیان چالاکیى ئیدانەکردنی ئەردۆغان و پێشوازیکردن لە ئەردۆغانیان دەستپێکرد.