جیهان
دوایین ھەواڵ
-
سەرۆکی پێشووی فەرەنسا: کۆمەڵکوژیەکەی پاریس ئۆپراسیۆنی دەوڵەتی تورک بووە
سەرۆککۆماری پێشووی فەرەنسا فرانسوا ئۆلاند سەبارەت بە تیرۆرکردنی سێ شۆڕشگێڕی کورد لە پاریس وتی، 'ئۆپراسیۆنێک' بە دەستوەردانی دەوڵەتی تورک بووە. -
لە پاریس ١٠کورد دەستگیرکران
بە گوێرەی زانیارییە بە دەستخراوەکان، بەرەبەیانی ١٥ی گوڵان پۆلیس هەڵیکوتاوەتە سەر چەند وڵاتپارێزک لە پاریس و ١٠ کوردی دەستبەسەرکردووە. -
چالاکی ئێشکگری ئازادی لە ستراسبۆرگ: لە پێناو ئازادی ڕێبەرمان لێرەیین
چالاکی ئێشکگری ئازادی کە ماوەی ١٢ ساڵە لە سترسبۆرگ لە پێناو ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەبرێت، بە گروپێکی نوێوە لە هەفتەی ٦٢٠هەمینیدا بەردەوامە. -
گەریلای هەپەگە ئازاد شەرگەش یاد دەکرێتەوە
گەریلای هەپەگە ئازاد شەرگەش (Thomas Johann Spîes) لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە نورنبێرگ یاد دەکرێتەوە. -
پەرلەمانتار و سیناتۆرەکانی ئیسپانیا نامەیان بۆ سەرۆکی سی پی تی نارد
لە ئیسپانیا ٢٧ پەرلەمانتار و سیناتۆر نامەیان بۆ سەرۆکی سی پی تی نارد و داوایان لێکرد کە سەبارەت بە گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێکاری پێویست بگرێتەبەر. -
١٨ـەمین فێستیڤاڵی زیلان لە١٥ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت
١٨ـەمین فێستیڤاڵی زیلان ئەمساڵ، ڕۆژی ١٥ی حوزەیران لە شاری دویسبورگی ئاڵمانیا بەڕێوەدەچێت. -
سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی خێرای کرد بۆ غەززە
سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز سەبارەت بە غەززە بانگەوازی ئاگربەستی 'بەپەلە'ی کرد. -
کۆچکردنی کوردان بەرەو ئەڵمانیا: کۆچبەری کۆچبەران
کوردان بە هیوایەکی زۆرەوە کۆچ بەرەوە ئەڵمانیا دەکەن، بەڵام ڕووبەڕووی نەهامەتی و دووژمنایەتی دەبنەوە. ئەو کوردانەی خۆیان گەیاندوە بە ئەڵمانیا بوون بە ئامانجی دامەزراوەکانی دەوڵەت و گرووپە کۆچەرییەکانی دیکە. -
د. دریڤەر: بە پێش چاوی جیهانەوە دادپەروەری لە ئیمراڵیدا لە باردەبرێت
مامۆستا لە زانکۆیی ڕیدینگ د. دییپا دریڤەر بێدەنگی دامەزراوە نێونەتەوەییەکانی بەرامبەر بە گۆشەگیری ڕەخنەکرد و وتی: "لە ئیمراڵیدا نەک بە تەنها ئەوەی هەوڵدەدەن ڕێبەرێک بە زیندووی بنێژن، بەڵکو بە پێش چاوی جیهانەوە کۆتایی بە دادپەرەوەری دەهێنرێت لە ئیمراڵیدا." -
ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە وڵاتی خۆیان دەربەدەر بوونە لە ئاستێکی ڕکورد شکێندایە
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران (IOM) "ڕاپۆرتی جیهانی کۆچی ٢٠٢٤"ی بڵاوکردەوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ژمارەی کۆچبەرەکان لە جیهاندا لە ئاستی ڕکۆرد شکێندایە. -
نەتەوە یەکگرتووەکان: هێرشی سەر ڕەفەح، ڕێگە بۆ کارەساتی مرۆیی مەزن دەکاتەوە
پاش شکستی دانوستانی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دا، هێرشی زەمینی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح ڕێگە بۆ "کارەساتی مرۆیی مەزن" دەکاتەوە. -
ڕووسیا لەناوچەی خارکیڤ دەستی بە هێرشی زەمینی کرد
وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا ڕایگەیاند، ڕۆژی هەینی ڕوسیا لە ناوچەی خارکیڤ لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بە مەبەستی "شکاندنی هێڵەکانی بەرگری ئۆکرانیا" دەستی بە هێرشی زەمینی کردووە و شەڕەکە بەردەوامە. -
هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح: ١١٠ هەزار فەلەستینی ناچار بە هەڵهاتن بوون
کاربەدەستانی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕۆژی هەینی لە ڕاگەیاندرواێکدا ئاماژەیان بەوەدا؛ بە هۆکاری هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری ڕەفەح، زیاتر لە ١١٠ هەزار فەلەستینی ناچاربوون لەو شارە هەڵبێن. -
لە لەندەن یادی شەهیدانی ۱۹ی گوڵان بەرز ڕاگیرا
بە دەستپێشخەری کۆمیتەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) و کەژار، دوێنێ ڕێکەوتی ٩/٥/٢٠٢٤ یادی شەهیدانی ١٩ی گۆڵان لەبەردەم سەفارەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەریتانیا لە شاری لەندەن بەگردبونەوەیەک بەرێوەچوو. -
لە ئەمریکای لاتین کارەساتی ژینگەیی بەرزترین پلەی تۆمار کرد
ڕێکخراوی کەش وهەواناسی جیهانی (WMO) ڕایگەیاند کە دیاردەی ئەل نینۆ و گۆڕانی کەشوهەوا لە ساڵی ٢٠٢٣ لە ئەمریکای لاتین بووە هۆی بەرزترین پلەی کارەساتی ژینگەیی. -
نەتەوەیەکگرتووەکان: ٨٠ هەزار فەلەستینی ناچاربوون رەفەح بەجێبهێڵن
ڕێکخراوی پەنابەرانی فەلەستینی نەتەوەیەکگرتووەکان (UNRWA) بەیاننامەیەکی دا و ئاماژەی بەوەکردووە لە ٦ی ئایارەوە هەتا ئێستا نزیکەی ٨٠ هەزار فەلەستینی ناچاربوون شاری رەفەح لە باشووری کەرتی غەززە بەجیبهێڵن. -
بیرمەندی بەناوبانگ ئێدگار مۆرین: دەبێت ئێمە لە پێناو گەلی کورد و رێبەرەکەیان تێبکۆشین
یەک لە بیرمەندە گەورەکانی ئەم سەدەیە ئێدگار مۆرین باسی لەوەکرد، کە سەرسامی تێکۆشانی ئازادی گەلی کوردە و وتی، "تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد رەوایە. دەبێت لە پێناو گەلی کورد و رێبەرەکەیان عەبدوڵا ئۆجالان تێبکۆشین". -
پرۆفیسۆر مایلی: سی پی تی ناچارە کە زانیاری رابگەیەنێت
لە وتەبێژانی هەڵمەتی ئاشتی لە کوردستان پرۆفیسۆر جێف مایلی رایگەیاند، دەبێت سی پی تی دەستبەجێ هەنگاو بنێت و بەر لە هەموو شتێک لەبارەی ئۆجالانەوە زانیاری بدات. -
لە ئۆکرانیا درۆنێکی مۆدێرن دەشێت چارەنووسی شەڕ بگۆڕێت
کۆمپانیای فیلۆنی ئایرۆی ئەمریکی ڕایگەیاند بەم نزیکانە هێزی بەرگری ئۆکرانیا بە درۆنێکی پێشکەوتوو بەهێز دەکەن. -
پەیوەست بە ڕەوشی 'عەبدوڵا ئۆجالان' ئاشتی لە کوردستان نامەی بۆ سی پی تی نارد
چەندین کەسایەتی لە بەریتانیا کە لە ناویاندا پەڕلەمانتار، سەندیکاکار، ئەکادیمیستیان تێدایە نامەیەکیان بۆ سی پی تی نارد و داوایانکرد بە زووترین کات شاندێک بنێررێتە دورگەی ئیمراڵی. -
ئێشکگری ئازادی: بۆ پاشەڕۆژێکی ئازاد تێکۆشانمان گەورەتربکەین
گرووپی ئێشکگری ئازادی لە هەفتەی ٦١٩ی چالاکیەکەدا ئاماژەیان بەوەکرد: "بۆ خاوەنداری لە ئیرادەمان و شکاندی گۆشەگیری، بۆ داهاتوویەکی ئازاد بۆ ڕێبەرمان، بۆ کوردستانی ئازاد چالاکیەکەمان بەهێز بکەین." -
تەرمی جەلال باشلانگیچی لە کۆڵن بە خاکدەسپێرێت
تەرمی ڕۆژنامەوان جەلال باشلانگیچی لە کۆڵن بە خاکدەستپێرێت. -
لە تۆرنتۆی ١ی ئایار پیرۆزکرا
لە شاری تۆرنتۆیی کەندا ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران پیرۆزکرا. -
ئیزیۆ مێنزیۆن پارێزەر و یاسا ناس: گۆشەگیریی ئیمرالی لە دەرەوەی مرۆڤایەتیە
پارێزەری بەناوبانگی ئیتاڵی ئیزیۆ مێنزیۆن ڕایگەیاند گۆشەگیریەک کە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکرێت لە هیچ شوێنێکی جیهاندا نموونەی نییە و وتی: "گۆشەگیری ئیمرالی لەدەرەوەی مرۆڤایەتیە." -
لە کۆنگرەی سەندیکای فەرەنسادا گوشاری دژ بە کوردان شەرمەزارکرا
لە فەرەنسا لە کۆنگرەی ٩هەمینی یەکێتی سەندیکاکانی سۆلیدارێتی کە ١١٠ هەزار ئەندام لەخۆ دەگرێت، گوشارەکان لە بەرامبەر بزووتنەوەی کوردی لە ئەوروپا شەرمەزارکرا.