جیهان
دوایین ھەواڵ
-
لە ساڵێکدا ٧١ ملیۆن کەس لە جیهاندا لە وڵاتەکانیان ئاوارە بوون
بەپێی ڕاپۆرتێکی ناوەندی چاودێریکردنی تێکچونی ناوخۆیی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی قەیرانەوە لە ساڵی ٢٠٢٢دا، ٧١ ملیۆن کەس لە سەرتاسەری جیهاندا ناچارکراون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن. -
لە کۆنگۆ کارەساتی لافاو: لانیکەم ٤٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا
لە هەرێمی کیوڤوی باشووری کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیک ئاماری زیانە گیانیەکانی لافاو لە بەرزبوونەوەدایە. راگەیەندرا کە لانیکەم ٤٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە. -
کۆستەر پەلەمانتاری سەپەدە: ئەردۆغان لەمپەر لە بەردەم پرۆسەی بڕیاردانی سیاسی ساز دەکات
پەرلەمانتاری پارتی سۆسیالیست دیموکرات (سەپەدە) لە پەرلەمانی ئەوروپا دیەتمار کۆستەر ئۆپراسیۆنە سیاسیەکانی ئەم دواییە شەرمەزارکرد، کە تیایدا چالاکوانانی کورد کراونەتە ئامانج. -
پارتی سەوزەکانی ئەڵمانیا: هەڵبژاردن بۆ چەسپاندنی دیموکراسی دەرفەتێکی گرنگە
پارتی سەوزەکان کە یەک لە پێکهێنەرانی حکومەتی ئەلمانیایە سەرنجی راکێشا بۆ سەر هەڵبژارندەکانی ١٤ی ئایار و رایگەیاند، " تورکیا چەندین ساڵە لە ژێر دەسەڵاتی ئەردۆغاندایە، بۆ ئەوەی بەرەو دیموکراسی و دەوڵەتی یاسا بگەڕێتەوە، دەرفەتێکی گەورەی لەبەردەمدایە". -
لە بێلگراد لە خوێندنگەیەکی سەرەتایی ٨ منداڵ و پاسەوانێک کوژران
لە بێلگرادی پایتەختی سربیا لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر خوێندنگەیەک ٨ مندڵ و پاسەوانێک کوژران. -
لە یەکی ئایاردا لە فەرەنسا ٢.٣ ملیۆن کەس رژانە گۆڕەپانەکان
بە گوێرەی ئاماری سەندیکاکانی فەرەنسا ٢.٣ ملیۆن کەس بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکانی ١ی ئایاردا کردووە، کەبەمەستی شەرمەزارکردنی چاکسازییەکانی حکومەت لە بواری خانەنشیندا سازکران. لە زۆر شاریش پێکدادانی دژوار روویاندا. -
کوردان لە ئەوروپا رژانە گۆڕەپانەکانی ١ی ئایار
لە زۆر وڵاتی ئەوروپی لە یەکی ئایاردا کرێکاران و رەنجدەران رژانە گۆڕەپانەکان و کوردیش بەشداری لە چالاکییەکاندا کرد. -
پارتی چەپی فەرەنسا: دیکتاتۆر ئەردۆغان دەترسێت
پارتی چەپی فەرەنسا لە دژی ئۆپراسیۆنەکانی پاکتاوی سیاسی کە بە شێوەی هاوکات لە ٢٥ نیساندا لە چەندین شار ئەنجامدرا ناڕەزایەتی دەربڕی و رایگەیاند: "دیکتاتۆر ئەردۆغان دەترسێت". -
دەیان تەرم لە کەناراوەکانی لیبیا و تونس دۆزرانەوە
مانگی سوری لیبی لەماوەی پێنج ڕۆژدا لە کەناراوی ڕۆژئاوا ٣٤ تەرمی دۆزییەوە، هەروەها حکومەتی تونسی ٣١ تەرمی کۆچبەرانی ئەفریقی دۆزییەوە کە لەنێو دەریای ناوەڕاستەوە کۆچیان کردبوو. -
یەمەنەنە بە مەڵامەتو قەرەباڵقی جەژنېۋە ٧٨ کەسۍ گیانشا جە دەسدا
شارو سەنعای یەمەن-ینە کە ئینا چېرو کۊنتڕۊڵی حوسیەکانە ۋەختو بەشکەرڎەو جەژنانەینە بە مەڵامەتو قەرەباڵقیوە ٧٨ کەسۍ گیانشا جەدەسدا و زیاڎ جە ١٥٠ کەسایچ زامڎارۍ بیۍ. -
لە یەمەن بەهۆی قەرەباڵغی جەژنەوە ٧٨ کەس گیانیان لە دەستدا
لە شاری سەنعای یەمەن کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی حوسیەکاندایە لەکاتی دابەشکردنی جەژنانەدا بە هۆی قەرەباڵغیەوە ٧٨ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٥٠ کەسیش برینداربوون. -
لە کێڵگەیەک لە تەکساس بەهۆی تەقینەوەوە ١٨ هەزار مانگا لەناوچوون
لە تەکساسی ئەمریکا بەهۆی تەقینەوەیەک لە کێڵگەیەکدا نزیکە ١٨ هەزار مانگا لەناوچوون. -
ئەگەری پێکدادانی ڕوسیا و ناتۆ زیاتر بووە
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، ئەلیکساندەر گروشکۆ، هۆشداری دەدات لە زیادبوونی مەترسی پێکدادانی سوپای ڕوسیا و هێزەکانی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ). -
لە کەناراوەکانی تونس تەرمی ١٤ پەنابەر دۆزرانەوە
لە تونس کەشتیەک ژێرئاوکەوتبوو و تەرمی ١٤ ئاوارەی ئەفریقی دۆزرانەوە و ژمارەی ئەو ئاوارانەی کە لە کەشتیەکەدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٤ کەس. -
نەرویج ١٥ سیخوڕی رووسی لە وڵاتەکەی دەرکرد
نەرویج ١٥ کارمەندی باڵیۆزخانەی روووسیای وەک 'سیخوڕی هەواڵگری' پێناسە کرد و لە وڵاتەکەی دەریکردن. -
پێنی نێونەتەوەیی: دەبێت رۆژنامەوانانی کورد ئازاد بکرێن
رێکخەری پڕۆگرامی ئەوروپای ئەنجومەنی پێنی نێونەتەوەیی ئاورێلیا دۆندۆ لەپێناو ١٦ رۆژنامەوان کە لە ئامەد زیندانی کراون بانگەوازێکی راگەیاند و وتی، "دەبێت رۆژنامەوانانی کورد ئازاد بکرێن". -
بەهۆی شەڕ لە سەر سنووری ئازەربایجان-ئەرمئنیا ٧ کەس کوژران
لەنێوان ئەرمینیا و ئازەربایجاندا جارێکی دیکە شەڕ هاتە ئاراوە و ٧ کەس لە هەردوولا کوژران. -
بایدن کاندیدبوونی خۆی بۆ دووەمین خولی سەرۆکایەتی دووپات کردەوە
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن، کاندیدبوونی بۆ دووەمین خولی سەرۆکایەتی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٤ دووپات کردەوە. -
لە نەیجیریا، بەهۆی هێرشێکەوە زیاتر لە ٥٠ کەس کوژران
بەگوێرەی هەواڵەکان، لە هێرشێکی چەکداری بۆ سەر گوندێکی نەیجیریا، زیاتر لە پەنجا کەس کوژراون. -
لە دۆرتمۆند سەکۆیەکی کۆکردنەوەی واژوو بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد دانرا
لە شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا سەکۆیەک بۆ کۆکردنەوەی واژوو لەپێناو ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دانرا. -
دەوڵەتی تورک لە رووی رفاندنەوە لەسەر ئاستی جیهان لەپلەی دووەمدایە
فریدم هاوس کە بارەگاکەی لە واشنتۆنە رایگەیاند ژمارەی ئەو دەوڵەتانەی مرۆڤەکان لە دەرەوە دەڕفێنن لەهەڵکشاندایە و ئەوەشی خستەڕوو چین و تورکیا لەو پێشەوەی ئەو دەوڵەتانەن. داواشی کرد سزا بەسەر ئەو دەوڵەتانەدا بسەپێندرێت. -
پ. پەیچ: دەستی رژێمی ئەردۆغان گەیشتووەتە زانکۆکەی من
پرۆفیسۆر نۆرمان پەیچ رێگری سەرۆکایەتی زانکۆی هامبورگ لە بەردەم کۆنفڕانسی 'ئێمە جیهانی خۆمان دەوێت' شەرمەزار کرد و وتی، "دەستی رژێمی ئەردۆغان گەیشتووەتە ئەو زانکۆیەی من چەندین ساڵە کاری تێدادەکەم". -
چاوەڕوان دەکرێت دۆناڵد ترامپ ببرێتە بەردەم دادگا
ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئەمریکا سەرۆکێکی پێشووی ئەو ووڵاتە تۆمەتی تاوانکاری رووبەڕوو دەکرێتەوە و بە ٣٠ تۆمەت دەدرێتە دادگا. -
لە سبەینێوە فینلەندا دەبێتە ئەندامی نوێی ناتۆ
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، یانس ستۆڵتەنبێرگ، سکرتێری گشتی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) ڕایگەیاند، لە سبەینێوە ٤ نیسانی فینلەندا دەبێتە ئەندامی ناتۆ. -
لانیکەمی مووچە لە بەریتانیا بە رێژەی لەسەدا ٩.٧ زیاد کرا
لە بەریتانیا لە سەرەتای مانگی نیسانەوە لانیکەمی مووچە بە رێژەی لەسەدا ٩.٧ زیاد دەکرێت.