جیهان
دوایین ھەواڵ
-
نوێنەرانی پەرلەمانی ئەوروپا: ڕێگای چارەسەری دیموکراتیک ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانە
نوێنەرانی پەرلەمانی ئەوروپا لە چالاکییەکەی ستراسبۆرگ ڕایانگەیاند کە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێگای چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کوردە. -
بەریتانیا لەپێناو بازرگانی لەگەڵ دەوڵەتی تورک گوشار بۆ سەر کورد چڕ دەکاتەوە
لەماوەکانی رابردوودا دەوڵەتی بەریتانیا گوشارەکانی بۆ سەر کورد و دۆستانی چڕتر کردووەتەوە، ئەمەش لە پێناو پەرەپێدان بە بازرگانی لەگەڵ دەوڵەتی تورک، بە تایبەتی بازرگانی چەک. -
لە غەززە ژمارەی کوژراون گەیشتە ٢٩ هەزار و ٦٩٢ کەس
وەزارەتی تەندروستی حەماس ڕایگەیاند لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ژمارەی کوژراوان گەیشتۆتە ٢٩ هەزار و ٦٩٢ کەس. -
لە جنێڤ سیستمی ئەشکەنجە و بەرخودانی ٢٥ ساڵەی ئیمراڵی تاوتوێ کران
لە جنێڤ بە ناونیشانی "زیندانیانی سیاسی لە جیهان و تورکیا" کۆنفڕانسێک سازکرا. کەسانی پسپۆڕ و تایبەتمەند لە بوارەکەدا بەشدارییان لە کۆنفڕانسەکەدا کرد و سیستمی ئەشکەنجە و بەرخودانی ئیمراڵییان خستەبەر باس و تاوتوێیان کردن. -
ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە کۆمپانیا تورکییەکان بڕیارێکیان دەرکرد
وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا بڕیارێکی جێبەجێکردنی سەبارەت بە ١٦ کۆمپانیای تورکی دەرکرد. لە لیستی بڕیارەکەدا ناوی کۆمپانیایەکی تورکی هەیە کە یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاندووە. -
لە ڤییەنا مەراسیمی جەمای خزر بەڕێوەچوو: دەبێت هەمووان ببنە خزر
لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا عەلەویەکان رۆژووی سێ رۆژەی خزریان گرت، بە مەراسیمی جەما کە لە لایەن فەداوە رێکخرابوو، کۆتاییان بە رۆژووەکەیان هێنا. پیر حسێن رایگەیاند: "دەبێت لە دژی ستەم هەمووان ببنە خزر هەمووان". -
پلانی دوایی شەڕی ناتیاناهۆ: بەڕێوەبردنی هەرێمی
بە گوێرەی ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیل، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بینامین ناتانیاهۆ، پێشنیاری پلانێکی کردوە کە؛ لە دوای کۆتایهاتنی جەنگ، غەززە لە لایەن کاربەدەستانی فەلەستینەوە بەڕێوەببرێت. -
ئەمریکا هەڕەشەی لە ئێران کرد
وتەبێژیی کۆشکی سپی ڕایگەیاند لەبەرامبەر پشتیوانییە سەربازییەکانی تاران بۆ شەڕی سوپایی ڕوسیا لە ئۆکرانیا، سزایی زیاتر دەخرێتە سەر ئێران. -
لە بۆردۆ مانگرتن لە خواردن دەستیپێکرد
بۆ پشتگیریکردنی لە 'مانگرتن لە خواردن'ی زیندانیان لە زیندانەکانی تورکیا و باکوری کوردستان، کە ماوەی ٨٨ ڕۆژە بەردەوامە. بە پێشەنگایەتی تەژەکە-فە و سەکەبە لە شاری بۆردۆی فەرەنسا مانگرتن لە خواردنیان دەسپێکرد. -
وەزیری دادی پێشویی ئایسلەندا: ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان گرنگە
وەزیری پێشویی دادی ئایسلەندا ئۆگموندور جۆناسۆن داوای لە دەوڵەتی تورک کرد کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنی، بگەڕێتەوە بۆ قۆناغی ئاشتی و وتی: "مەرجی سەرەکی پرۆسەی ئاشتی ئازادیی ئۆجالانە". -
'پێویستە سی پی تی دەستوەردان لە گۆشەگیری ئیمرالی بکات'
مۆنتسیرات ڤینیتس پەیجس پەرلەمانتاری کەتەلۆنیا داوای لە سی پی تی کرد دەستوەردان لە گۆشەگیریی عەبدوڵا ئۆجالان بکات و وتی: "لە سەرناوی بەرپرسیارێتی و دیموکراسیەوە دەمانەوێت بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان و سەرجەم زیندانییە سیاسییە کوردەکان ئازاد بکرێن". -
گەنجانی کورد لە دژی سی پی تی چالاکییان ئەنجامدا
گەنجانی کورد بە داوای ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ناو کۆمیتەی پێشگیری لە ئەشکەنجەی ئەوروپا(سی پی تی) چالاکییەکی نافەرمانی مەدەنییان ئەنجامدا. -
تاڵیبان دوو کەسی لە سێدارە دا
ڕژێمی تاڵیبان دوو پیاوی بە تاوانی کوشتن لە یاریگایەکی تۆپی لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە لە سێدارە دا. ئەنجامدانی لە سێدارەدانەکە بە بەرچاوی هەزاران کەسەوە جێ بەجێکرا. -
'ئۆجالان شۆڕشگێڕ و فەیلەسوفێکی پێشەنگە'
وەزیری پێشوو و سیساسەتمەدار پاولۆ فەریرۆ گۆشەگیری ئیمراڵی دەچوێنێت بە دەسەڵاتی فاشیستی مۆسۆلۆنی، لە دژی ئەنتۆنیۆ گرامیشی و وتی: "لە دژی فکری ئۆجالانن کە مارکیسیزمی ئەم سەردەمەیە". -
گەنجان چالاکی ئەم هەفتەیەی جنێڤیان ئەنجامدا
گەنجان چالاکی ئەم هەفتەیەی بەردەم نەتەوەیەگرتووەکان لە جنێڤیان ئەنجامدا، رایانگەیاند، هەڵمەتی "ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد"لە بنەڕەتدا بانگەوازی فراوانکردنی بەرخودانە بۆ گەنجانی کورد. -
لە کۆڕبەندی کۆمەڵایەتی جیهانیدا پەیامی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان"درا
لە کۆڕبەندی کۆمەڵایەتی جیهانیدا کە لە کاتماندۆی پایتەختی نیپاڵ بەڕێوەچوو، داوای ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا. -
بە هۆیی داڕمانی زەوییەوە لە ئەفغانستان ٢٥ کەس مردون
ڕاگەیاندرا بەهۆی دابارینی بەفرێکی زۆرەوە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان، رۆچوون و داڕمانی زەوی ڕوویداوە و بەلایەنی کەمەوە ٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوە. -
جەژنی خدر نەبی لە مۆسکۆ پیرۆزکرا
لە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا، بە بەشداری چەندین کەس جەژنی خدر نەبی پیرۆزکرا. -
لە کەندا پیلانگێڕی ١٥ی شوبات شەرمەزارکرا
بە چالاکی جۆراوجۆر کوردان و دۆستەکانیان پێلانگێڕیی نێونەتەوەی ١٥ی شوباتی دژ بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزارکرد. -
پیلانگێریی نێونەتەوەیی لە میلانۆ شەرمەزار کرا
لە شاری میلانۆی ئیتالیا بە رێپێوانێکی جەماوەری پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات شەرمەزار کرا. -
لە شاری کۆپنهاگ ١٥ی شوبات شەمەزار کرا
لە شاری کۆپنهاگی پایتەختی دانمارک ڕێپێوانێک بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات لەدژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو. -
سودانی بۆ خاچی سوور: پێویستە هانی وڵاتان بدرێت هاووڵاتیانیان لە کەمپی هۆل وەربگرنەوە
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەراوێزی کۆنفڕانسی ئاسایشیی میونسن داوای لە سەرۆکی رێکخراوی خاجی نێونەتەوەیی کرد، هانی وڵاتان بدەن، کە هاووڵاتیانیان لە کەمپی هۆل وەربگرنەوە. -
قۆناغێکی نوێی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' دەستپێدەکات
لەو کۆنفڕانسەکەی لە پەرلەمانی ئەوروپا بەڕێوەچوو، تیدا گفتوگۆکرا لەبارەی ئەوەی دەبێت لە قۆناغی نوێی هەڵمەتی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان چی بکرێت. جەختکرایەوە، کە بۆ هێنانەدی ئامانجی ئازادی ئۆجالان، تێکۆشان بگەیەندرێتە بەرزترین ئاست. -
کۆن-مەد، لە بەرامبەر بەو تێڕوانینەی ڕاگەیاندنەکان کە کورد بە تاوانبار دەزانن کاردانەوەی نیشاندا
هاوسەرۆکایەتی کۆن-مەد داوای لە ڕێکخراوەکانی ڕاگەیاندن لە ئەڵمانیا کرد، نزیکایەتی پەیوەندییەکانی ماڵپەڕی express.de و ڕۆژنامەی WDR، کە گەلی کورد بە تاوانبار دەزانن و بەپێی ئەخلاقی ڕۆژنامەوانی نزیک نابنەوە شەرمەزار و مەحکووم بکەن. -
ساری یەڵدز:دەڕۆینە کۆڵن، با جیهان دەنگمان ببیستێت
هاونوێنەری ئەڵمانیای دەم پارت فەیسەڵ ساری یەڵدز داوای بەشداریکردنی لە ڕێپێوانی کۆڵن کرد و وتی: "ڕۆژێکی ئاسایی نیە، دەبێت هەموو وڵاتپارێزێک بڕواتە کۆڵن".