جیهان
دوایین ھەواڵ
-
خاچی سوری نێونەتەوەیی: نزیکەی ٢٩هەزار دۆسییەی بێسەروشوێنبووان له عێراق به كراوەیی ماوەتەوه
ڕێكخراوی خاچی سوری نێونەتەوەیی، له ڕۆژی جیهانی بێسەروشوێنبووان، ڕایگەیاند، "تــا ئێستا ٢٨ هەزار و ٨٩٢ دۆسییەی كەسانی بێسەروشوێن لەعێراق بەكراوەیی ماونەتەوه". -
ئەو دادپەروەرییەی دوای ٥٠ ساڵ بەدیهات
سزاییەک کە بەسەر بکوژانی گۆرانیبێژی کۆمۆنیستی شیلی دیاری کرابوو، لەلایەن دادگای باڵای شیلییەوە پەسەندکرا. -
ئاگرە مەزنەکەی یۆنان ١٢ ڕۆژە بەردەوامە
ئاگرە مەزنەکەی دارستانەکانی یۆنان وەک مەزنترین ئاگری یەکێتیی ئەوروپا، ١٢ ڕۆژە بەردەوامە. -
لە تاجیکستان بەهۆی رۆچوونی زەویەوە لانیکەم ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا
لە تاجیکستان کە یەک لە وڵاتە شاخاوییەکانی ئاسیای ناوەڕاستە، لە ئەنجامی بارانی بەخوڕ رۆچوونی زەوی و بەربوونەوە و خزانی گاشەبەردەکان روویدا و بە هۆیەوە لانیکەم ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا. -
کۆن-مەد داوایەکی ئاراستەی کوردستانیان و دۆستانیان لە ئەڵمانیا کرد
کۆن-مەد داوای لە کوردستانیان و دۆستانیان کرد، لە چالاکییەکان بە دروشمی 'قەوارە بۆ کورد و ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد' بەشداری بکەن، کە بڕیارە ڕۆژی ٢ی ئەیلول لە زۆرێک لە شارەکانی ئەڵمانیا بەڕێوەبچێت. -
بۆ بەشداریکردن لە چالاکییەکانی دژی گۆشەگیری لە فەڕەنسا بانگەواز راگەیەندرا
بڕیارە ڕۆژانی ٢ و٣ی ئەیلوول، لە شارەکانی پاریس، ستراسبۆرگ و لیۆنی فەڕەنسا، چالاکییەکانی دژ بە گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەبچێت و لەو چوارچێوەیەشدا داوا کرا -
ئاگری دارستانەکانی یۆنان هێشتا نەکوژاوەتەوە
کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند ئاگری دارستانەکانی یۆنان هێشتا نەگەیشتۆتە هیچ وڵاتێکی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا. -
لەساڵیادی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی کۆبوونەوەیەک لە سوید بەڕێوەدەچێت
بریارە هاوکات لەگەڵ ساڵیادی دەستپێکردنی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی کۆبوونەوەیەک بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو سەرهەڵدانە لە شاری یوتوبۆری سوید بەڕێوەبچێت. -
کۆنفرانسی 'لەگەڵ گەنجانی بەڕێکخستنکراو بەرەو ئازادی ڕێبەرایەتی' بەڕێوەدەچێت
گەنجانی کوردستانی و ئینتەرناسیۆنالیست لە شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا، بە دروشمی 'لەگەڵ گەنجانی بەڕێکخستنکراو بەرەو ئازادی ڕێبەرایەتی'، کۆنفرانسێک لە پێناو ئازادی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان سازدەکەن. -
کۆن-مەد بانگەوازی بۆ بەشداریکردن لە چالاکییەکانی دژی گۆشەگیری کرد
کۆن-مەد داوای لە کوردستانیان و دۆستانیان کرد، بەشداری لە چالاکییەکانی دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بکەن، کە بڕیارە ڕۆژی ٢ی ئەیلوول بەڕێوەبچێت. -
تاڵیبان لە بامیان ڕۆشتنی ژنان بۆ نێو پارکەکان قەدەغە دەکات
تاڵیبان کە دەسەڵاتی ئەفغانستانی بەدەستە، لە پارێزگای بامیان، ڕێگە نادات ژنان بچنە نێو پارکەکان. -
ھێلیکۆپتەرێکی سەربازی ئەمریکا بە ٢٠ سەربازەوە تێکشکا
ھێلیکۆپتەرێکی سوپای ئەمریکا لەکاتی مانۆڕێکی سەربازیدا لە کەناراوەکانی ئوسترالیا بە ٢٠ سەربازەوە تێکشکا، تائێستاش ژمارەی قوربانیانی روداوەکە ئاشکرانەکراوە. -
باڵیۆزی فەڕەنسا لە ووڵاتی نەیجەر دەردەکرێت
ئەنجومەنی سەربازیی نەیجەر لەڕێگەی وەزارەتی دەرەوەی ووڵاتەکەی بڕیاریدا باڵیۆزی فەڕەنسا لە وڵاتەکە دەربکرێت. -
لە سویسرا چالاکییەک دژی داگیرکاری و خیانەت بەڕێوەچوو
لە شاری لوزێرنی سویسرا، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان، کە بە پشتیوانی پەدەکە ئەنجام دەدرێن، هەروەها ھێرشکردنە سەر تیمێکی کەناڵی ژن تیڤی لە ڕۆژئاوای کوردستان ئیدانە کران. -
داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە بروکسێل، پاریس و فرانکفۆرت شەرمەزارکرا
لە بروکسێلی پایتەختی بەلجیکا، لە ڤیلیەرس لیبێلی دەوروبەری پاریس و لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بە چالاکی جیاجیا هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دژی ژن تی فی شەرمەزار کرا. -
دۆستێکی کورد لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد
کلاوس شرییەر، دۆستی گەلی کورد، کە بە خەباتی لەپێناو گەلانی بندەست و چەوساوە ناسراوە، لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. -
لە نایجیریا ٤٢ ژن و منداڵ رفێندران
لە ناجیریا لە ئەنجامی هێرشێکی بۆکۆحەرامدا ٤٢ ژن و منداڵ رفێندران. -
نزیکەی ٦٨ ملیۆن کەس لە ئاسیا هەژار بوون
بەپێی ڕاپۆرتێکی بانکی گەشەپێدانی ئاسیا، ساڵی ڕابردوودا بە هۆی هەڵاوسانی ئابووری و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆڤید-١٩ لە ئاسیا نزیکەی ٦٨ ملیۆن کەس هەژار بوون. -
لە هەرێمی ستاڤرۆپۆل پیرۆزبایی ١٥ی ئاب بەڕێوەچوو
لە رووسیا کۆتا مەراسیمی پیرۆزبایی هەڵمەتی ١٥ی ئاب لە ستاڤرۆپۆل سازکرا. -
فڕۆکە تایبەتەکەی پریگۆژین کەوتەخوارەوە و ١٠ کەس مردن
لە ڕوسیا فڕۆکەیەکی تایبەتی گرووپی ڤاگنەر کەوتەخوارەوە. دەگوترێت، هەموو سەرنشینانی فڕۆکەکە گیانیان لەدەستداوە و سەرۆکی ڤاگنەر، پریگۆژین لەنێو فڕۆکەکەدا بووە. -
'رێپێوانی ئازادی' چەند رۆژی ماوە
گەنجانی کوردستانی و ئینتەرناسیۆناڵیست لەپێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە نێوان ٣-٨ی ئەیلول لە ئەڵمانیا دەست بە چالاکی 'رێپێوانی ئازادی' دەکەن. -
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە تەرمی ٢٠ کەسیان لە دارستانەکانی یۆنان دۆزیەوە
لە ئەنجامی ئەو ئاگرەی لە یۆنان کەوتەوە، تەرمی ٢٠ کەس لە سنووری نێوان ئەو وڵاتە و تورکیا دۆزرایەوە. -
ڕوسیا هێرشی کردە سەر ئەدلیب، ١٣ چەتە مردن
لە هێرشی ئاسمانی فڕۆکە ڕوسیەکان بۆ سەر باکوری ئەدلیب، ١٣ چەتەی سەر بە هەیئەی تەحریر ئەلشام کوژران. -
کوردانی تامبۆڤ ساڵیادی ١٥ی ئابیان پیرۆز کرد
کوردان لە ھەرێمی تامبۆڤی ڕوسیا، ساڵیادی ھەڵمەتی ١٥ی ئاب-یان بەرز ڕاگرت. -
"بە خیانەت و هاوکاریتان لەگەڵ دوژمن دەستکەوتەکانی کورد لەناو دەبەن"
کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە سویسرا ڕایگەیاند، ئامانج لەو هێرشانەی لە باشوری کوردستان بە هاوکاریی پەدەکە بۆسەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان ئەنجام دەدرێن، لە ناوبردنی دەستکەوتەکانی کوردە، کە لە ماوەی٤٠ ساڵی ڕابردوودا بە تێکۆشان بەدەستی هێناوە.