جیهان
دوایین ھەواڵ
-
لەنێوان تونس و ئیتاڵیا پەیمانی کۆچبەران واژۆ کرا
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی تونس، پەیمانی هاوکاری لەگەڵ ئیتاڵیا سەبارەت بە بەڕێوەبردنی ڕۆیشتنی ڕوون ودیاری کۆچبەران واژۆ کراوە. -
'دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت'
ئەندامی یەکێتی نێونەتەوەیی پزیشکان بۆ رێگری لە شەڕی ئەتۆمی جیسێلا پێنتێکەر باسی لەوەکرد کە گۆشەگیری ئەشکەنجەیە و کاریگەری دەکاتە سەر هەموو کۆمەڵگا و وتی: "دەبێت رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت". -
لە سلۆڤاکیا پەنابەرانی کورد مانیان لە خواردن گرت
دەیان پەنابەری کورد لە شاری مەدڤیدۆڤ لە هەرێمی سنووری سلۆڤاکیا و هەنگاریا دەستبەسەرکراون، دژی کارە نامرۆییەکان، مانیان لە خواردن گرتووە. -
ئاماری ١٤ ڕۆژی غەززە: لانی کەم ٤ هەزار و ١٣٧ مردوون
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی حەماس ڕایگەیاند، لە ٧ ی تشرینی یەکەمەوە لانی کەم ٤ هەزار و ١٣٧ فەڵەستینی بەهۆی بۆردوومانی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستداوە. -
ڕێژەی هەژاری لە سودان دوو هێندە زیادی کردووە
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) و یونیسێف,(UNICEF)ڕایانگەیاند کە لە سودان شەڕی نێوان جەنەڕاڵەکان لە ماوەی ٦ مانگی ڕابردوودا بووەتە هۆی ئاڵۆزی وڵات، ژمارەی خێزانە هەژارەکان لە ماوەی ساڵێکدا دوو هێندە زیادی کردووە. -
پەرلەمانتاری ئوسترالی بۆید: پێویستە عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت
پەرلەمانتاری پارتی سەوزی ئوسترالیا لە ویلایەتی نیو وەیڵز (NSW) ئەبیگەیل بۆید، ڕایگەیاند، پێویستە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر بکرێت. -
هێرشی داگیرکاری بۆ سەر ڕۆژئاوا، لە نیویۆرک شەرمەزار کرا
هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لەشاری نیویورک لە ئەمریکا شەرمەزار کرا. -
ئێشکگری ئازادی لە ستراسبۆرگ لە هەفتەی ٥٩١ دا بەردەوامە
چالاکی ئێشکگری کە لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا لە پێناو ئازادی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچێت، لە هەفتەی ٥٩١ دا لەگەڵ گروپێکی نوێ لە بەلجیکا بەردەوامە. -
ئیسرائیل هێرشی کردە سەر نەخۆشخانەیەک: لانی کەم ٥٠٠ کەس گیانی لەدەستداوە
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند، ئیسرائیل هێرشی کردۆتە سەر نەخۆشخانەی ئەلمەعمەدانی و لانی کەم ٥٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە. -
ئەنجامدەری هێرشەکەی بروکسەل کوژرا
ئەو کەسەی کە بە چەک لە بروکسەلی پایتەختی بەلجیکا دوو کەسی کوشت و خۆی وەک ئەندامی داعش ناساند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە هەڵمەتێکی پۆلیسدا کوژرا. -
تائێستا ئەو هێرشبەرەی لە بروکسەل دوو کەسی کوشتبوو، دەستگیرنەکراوە
دوای فەرانسا کەسێکە لە بروکسەلی پایتەختی بەلجیکا بە چەکی ئۆتۆماتیکی دوو کەسی کوشتبوو، تائێستا دەستگیرنەکراوە. -
تامیلیەکان لەبارەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' کۆنفڕانسی رۆژنامەوانیان سازکرد
لە شاری چێنای هیندستان، سەبارەت بە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی سازکرا. -
لە لەندەن مەراسیمێک بۆ یادکردنەوەی فەرماندە ئاخین مووش بەڕێوەچوو
ئاخین مووش (هولیا دەمیرەر) ساڵی ١٩٩٥ لە بەریتانیا پەیوەست بوو بە بزوتنەوەی ئازادی کورد و تا ئەو کاتەی وەک فەرماندەی ئەیالەتی ئامەد شەهیدبوو، بەردەوامبوو لە تێکۆشان. لە شاری لەندەن بە بەشداری سەدان کەس مەراسیمێکی یادکردنەوە بۆ ئەو شەهیدە سازکرا. -
لە نەمسا هێرشەکانی سەر رۆژئاوای کوردستان شەرمەزارکران
هێرشە قڕکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان لە شارەکانی ئینسبراک و برێگێنزی نەمسا شەرمەزار کران. -
کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی لە ستراسبۆرگ: ئەمە تەنیا سەرەتایە، هەڵمەتەکە گەشتر و بەردەوام دەبێت
کەجەدەکە-ئە و جەدەکە-فە، کە ڕێکخستنی چەترئاسای کۆمەڵە کوردییەکانن لە ئەوروپا و فەڕەنسا، پێشوازییان لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دۆستانی گەلی کورد و ئەو هەڵمەتە کرد کە لەپێناو ئازادی ڕێبەری گەلی کورد دەستیان پێکردووە و ڕایانگەیاند، "ئەمە تەنیا سەرەتایە". -
گەنجان لە فرانکفۆرت چالاکیان ئەنجام دا
لە میانی چالاکییەک لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا، گەنجان داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد و دژی هێرشە داگیرکارییەکان بۆسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا وەستانەوە. -
یۆنانیەکانیش بەشدارییان لە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ئۆجالان'داکرد
لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' لە شاری سەلانیکی یۆنان ئەکادیمیەکان و رێکخراوە مەدەنیەکان کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیان سازکرد. -
رۆشنبیرانی سلۆڤینیا: عەبدوڵا ئۆجالان بۆ سلۆڤینیاش گرنگە
لە چوارچێوەی هەڵمەتی نوێ کە لە سەر ئاستی جیهان بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد دەستیپێکراوە، دۆستانی کورد لە سلۆڤینیاش بەو ئاراستەدا هەنگاویان نا. -
عەبدولواحید خەندەڕەش: بەڕێز ئۆجالان توانی لە گۆشەگیریدا، زیندانی تاکەکەسی بکات بە زانکۆ
عەبدولواحید خەندەڕەش، چالاکی سیاسی رایگەیاند: رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان توانی لە گۆشەگیریدا، زیندانی تاکەکەسی بکات بە زانکۆ. جەختیشی کردەوە: " پێویستە دنیا لەدۆخی تەندروستی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئاگادار بکرێتەوە". -
هێرشی پاکتاوکاری و گۆشەگیری لە گراز و ووپێرتاڵ شەرمەزار کران
کوردستانیان و دۆستانیان گۆشەگیری لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشی پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد. -
ئوستراڵییەکان لە پێناو ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان هەوڵەکانیان خستەگەڕ
ئوستراڵییەکان پشتگیریان لەکەمپەینی جیهانی بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی. -
'ئازادی عەبدوڵائۆجالان تاکە کلیلی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە'
پلاتفۆرمی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجەلان، چارەسەری بۆ پرسی کورد لە لەندەن، کادیف و دبلن کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا. دەست نیشانیکرد عەبدوڵا ئۆجالان کلیلی ئاشتی و چارەسەری پرسی کوردە. -
پەیامێک لە سکۆتلەنداوە: ئاشتی بە ئازاد کردنی عەبدوڵا ئۆجالانەوە دەستەبەر دەبێت
لەچوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' لە گلاسگۆوە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بەڕێوە چوو و دەست نیشانکرا کە ئاشتی گرێدراوە بە ئازادی عەبدوڵا ئوجالانەوە. -
تەجەشە لە ڤیەننا چالاکی نافەرمانی مەدەنی ئەنجامدا
گەنجان لە ڤیەننا ئەو ٢٩ کەسەیان بە بیرهێنایەوە کە لە دێرک شەهیدبوون و دواتر لە شەقامێکی قەرەباڵغ نافەرمانی مەدەنیان ئەنجامدا. گەنجان هاوکارییەکانی حکومەتی نەمسایان بۆ دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرد. -
هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' دەستیپێکرد
دۆستانی گەلی کورد لە ٧٤ شار بە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی دەستیان بە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' کرد.