جیهان
دوایین ھەواڵ
-
چالاکی ئازادی لە ستراسبۆرگ: وەرن با خاوەنداری بکەین لە هەنگاوی ١٠ی تیشرینی یەکەم
چالاکی ئازادی لە ستراسبۆرگ بەبێ پشوو بەردەوامە، لەم هەفتەیەدا داوا لە هەموو کەسێک کرا کە خاوەنداری بکەن لە کەمپینی ١٠ی تیشرینی یەکەم و وتیان: "سیاسەتی گۆشەگیری بریتییە لە ئەشکەنجەدانی گەلی کورد و تەسلیم گرتن". -
رۆژی جیهانی کۆبانێ لە ئۆسلۆ پیرۆز کرا
بە بۆنەی یەکی تشرینی دووەم/ نۆڤەمبر رۆژی جیهانی کۆبانێ مەراسیمێکی پیرۆزبایی لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویژ سازکرا. لە مەراسیمەکەدا باس لەوەکرا کە دەوڵەتی تورک بە هەمان مێشکی داعش هێرش دەکاتە سەر ئەو کوردانەی شکۆی مرۆڤایەتیان پاراست. -
زیاتر لە ١٠٠ هەزار ئەفغانی بە ناچاری پاکستان بەجێدەهێڵن و دەگەڕێنەوە
هەزاران کۆچبەری ئەفغانی لە پاکستان بەهۆی هەڕەشەی گەڕاندنەوە لەلایەن حکومەتی پاکستانەوە دەستیان کرد بە جێهێشتنی ئەو وڵاتەکرد. -
ڕێکخراوی کۆچی نێونەتەوەیی: لە کۆنگۆ، ٧ ملیۆن کەس بەهۆی توندوتیژییەوە ئاوارە بوون
ڕێکخراوی کۆچی نێونەتەوەیی (IOM) ڕایگەیاند لە کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ نزیکەی ٧ ملیۆن کەس ئاوارە بوون کە زۆربەیان پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی بەپەلە هەیە. -
لە مارسیلیا لەپێناو ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان لەناو کەشتییەکدا چالاکی ئەنجامدرا
لە شاری مارسیلیای فەرەنسا گەنجانی کورد بۆ ئەوەی سەرنجەکان بۆ سەر گۆشەگیری لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رابکێشن، لە کەشتییەکدا چالاکییان ئەنجامدا. -
هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە ڕۆژەڤی حکومەتی ئوسترالیادایە
سیناتۆری پارتی سەوزی ئوسترالیا دەڤید شۆبریج، سەبارەت بە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، پرسیاری لە وەزارەتەکان کرد. -
کۆنفرانسی 'دیوێکی دیکەی کۆمار' لە سویسڕا بەڕێوەچوو
لە شاری باسەلی سویسرا کۆنفڕانسی 'دیوێکی دیکەی کۆمار' بەڕێوەچوو. -
ئاماری شەڕی نێوان ئیسرائیل و غەززە رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبێت
لە ٢٣یەمین ڕۆژی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردومانکردنی غەززە. نزیکەی ٨ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٤٥٠ شوێن بۆردومان کراون. -
کەجەدەکە-ئە: مانگرتنەکەی مەزڵوم دۆرا سەرکەوت
کەجەدەکە ئەو سەبارەت بە هونەرمەند مەزڵوم دورا کە لە ساڵی ٢٠٢١ەوە لە زیندانی ستامهایمی شتوتگارتی ئەڵمانیا زیندانییە، رایگەیاند: "مانگرتنەکەی مەزڵوم دۆرا گەیشتە ئەنجام". -
لە ئاتینا یادی شەهید سینان و شەرڤان کرایەوە
بە پێشەنگایەتی (تەجەشە) لە ئاتینا یادی شەهید سینان دەرسیم و شەرڤان کارادەنیز کرایەوە. -
بە گوتەی داواکاری گشتی فیدراڵی بەلجیکا، ڕەنگە جارێکی تر هێرش بکرێت
داواکاری گشتی فیدراڵی بەلجیکا فرێدریک ڤان لیو، هۆشیاریدا کە ڕەنگە جارێکی تر هێرش بکرێت و وتی: ئێمە چووینەتە قۆناغێکی ترەوە. -
وەزارەتی تەندروستی حەماس: ٧ هەزار و ٣٢٦ کەس گیانیان لەدەستداوە
وەزارەتی تەندروستی سەر بە حەماس کە کۆنترۆڵی کەرتی غەززە دەکات، ڕایگەیاند کە ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٧ هەزار و ٣٢٦ کەس. -
سیاچێری: پێویستیمان بە ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان هەیە
سەرۆکی شارەوانی ناوچەی هەشتی رۆما ئامادیۆ سیاچێری رایگەیاند، "لە تێکۆشانی ئەوروپادا پێویستیمان بە ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان هەیە". -
'لەدژی قەدەغەکردنی پەکەکە پێویستە تێکۆشانێکی فەراوان ئەنجام بدرێت'
لە پانێڵی دژ بە قەدەغەکردنی پەکەکە لە ئەڵمانیا، دەست نیشانکرا کە تێکۆشانێکی بەهێز ئەنجام بدرێت. هەروەها بانگەوازی بۆ بەشداریکردن لە گردبوونەوەی ١٨ی تەشرینی دووهەم لە بەرلین کرا. -
پنهیرۆ: هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کاریگەری لەسەر سەدان هەزار هاوڵاتی مەدەنی دەکات
پاولۆ پنهیرۆ، سەرۆکی کۆمیسۆنی سوریای نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک هێرشی کردووتە سەر شوێن و ناوچەی خەڵکی سڤیل لە ڕۆژئاوا و ئەو هێرشانە کاریگەریان لەسەر ژیانی سەدان هەزار هاوڵاتی مەدەنی هەیە. -
" دەبێت هەموو رێکخراوەکان و چالاکوانانی مافی مرۆڤ دژی گۆشەگیری هەڵوێستیان هەبێت"
شەقایق نەورۆزی، چالاکوانی سیاسی سەبارەت بە گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داوای کرد کە بەپرسیارانە مامەڵە بکرێت و بە پێویستیشی زانی سەرجەم چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ لەو بارەوە هەڵوێستیان هەبێت. -
دیپلۆماتی ئیتالی: ئیتر کاتی ئەوەیە کە عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت
جێگری وەزیری دەرەوەی پێشووی ئیتالیا فرانکۆ دانیەلی رایگەیاند، "ئیتر کاتی ئەوە هاتووە کە عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت. دەبێت لە چوار لای جیهان لە پێناو ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان دەنگ هەڵببڕدرێت". -
لە کۆنگۆ لەلایەن گروپەکانی سەر بە داعشەوە لانیکەم ٢٠ هاوڵاتی مەدەنی کوژران
هێزەکانی هاوپەیمانانی دیموکراتی سەر بە داعش لە بەشی ڕۆژهەڵاتی کۆنگۆی دیموکراتیک هێرشیان کردە سەر هاووڵاتیانی مەدەنی و لانیکەم 20 هاوڵاتی مەدەنییان کوشت. -
کرێسپۆ: ئێمە سوورین لەسەر ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان
ماتیۆس کرێسپۆ، رێکخەری سکرتاریەتی نەتەوەیی سێنتراڵ سندیکاڵ ئی پۆپۆلار کۆنلۆتاسی بەڕازیل، ڕایگەیاند کە ئەوان پێداگرن لەسەر دەستەبەرکردنی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان. -
بانگەشەی ئەوە دەکرێ مێهرجویی دەرهێنەری ئێرانی بە دەستی باخەوانەکەی کوژراوە
بانگەشەی ئەوە دەکرێ داریوش مێهرجویی دەرهێنەری ئێرانی لەلایەن باخەوانەکەی پێشوویەوە کوژراوە. -
لە هەلبژاردنی سویسرا ڕاستڕەوەکان سەرکەوتنیان بەدەستهێنا
براوەی گەورەی هەڵبژاردنە گشتییەکەی سویسرا، پارتی پۆپۆلیست بوو. لە لایەکی ترەوە ئیکۆلۆژیستەکان وەک ئەوەی چاوەڕوان دەکرا دەنگیان کەمی کرد. -
لە شتوتگارت قەدەغەی سەر پەکەکە گفتوگۆی لەبارەوەکرا
لە ٣١ەمین ساڵەی سەپاندنی قەدەغە بە سەر پەکەکە لە ئەڵمانیا پانێلێک سازکرا و تیایدا بابەتەکە گفتوگۆی لەبارەوە کرا. -
لە ئۆسلۆ گردبوونەوەیەک لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان بەڕێوەچوو
کوردستانییەکان لەگەل هاورێکانیان هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان شەرمەزار کرد و داوایان لە حکومەتی نەرویج کرد لە ڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ناتۆ فشار بخاتە سەر دەوڵەتی تورک. -
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.١ پلە نیپاڵی هەژاند
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.١ پلە لە ناوچەی دادینگ لە نیپاڵ ڕوویدا. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر زیانەکانی بوومەلەرزەکە نەبووە. -
مانگی ئەیلولی ئەمساڵ زیاتر لە ٢٠ هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە ئەڵمانیا
لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا زیاتر لە ٢٠ هەزار کۆچبەر بە شێوەیەکی نایاسایی گەیشتوونەتە وڵاتی ئەڵمانیا، بەو پێیەش ئەوە بەرزترین ژمارەیی کۆچبەرانە کە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە ڕوویان لەو وڵاتە کردووە.