جیهان
دوایین ھەواڵ
-
هەڕەشەکەی ئەردۆغان ترس و نیگەرانی لە لای وڵاتانی ئەوروپا زیاد کردووە
دوای ئەوەی رژێمەکەی ئەردۆغان هەڕەشەی ئەوەی کرد کە داعشییە ئەورۆپییەکان دەنێرێتەوە وڵاتانی خۆیان، ئەم هەڕەشەیە بوو بە جێگای ترس و نیگەرانیی لە لای وڵاتانی ڕۆژئاوا، بە تایبەتیش وڵاتی ئەڵمانیا ترسی هێرشی مەترسیداری تیرۆری لێ نیشتووە. -
ئەلمانیا فرۆشتنی چەکی گەیاندە بەرزترین ئاست، باشترین موشتەرییەکەیشی دیسان تورکیایە
دەوڵەتی ئەلمانیا فرۆشتنی چەک بە وڵاتانی دەرەوە لە ماوەی ١٠ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا گەیاندە بەرزترین ئاست و رێکەوتنی ٧ ملیارد یۆرۆیی بۆ فرۆشتنی چەک ئیمزا کردووە. لەم چوارچێوەیەدا باشترین موشتەریی ئەڵمانیا بۆ کڕینی چەک، دەوڵەتی تورکە. -
ترامپ دۆخی نائاسایی لەبەرامبەر ئێران بۆ ساڵێکی دیکە درێژکردەوە
سەرۆکی ئەمریکا بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک، ئاماژەی بەوەدا، دۆخی نائاسایی وڵاتەکەی لە بەرامبەر ئێران بۆ ساڵێکی دیکە درێژ کردووەتەوە. -
ئێڤۆ مۆرالس وەک پەنابەری سیاسی چووە مەکسیک
دوای ئەوەی دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە، سەرۆک کۆماری پێشووی بۆلیڤیا، وڵاتەکەی جێهێشت و وەک پەنابەری سیاسی چووە وڵاتی مەکسیک. -
مۆڕالێس بۆ ئەوەی هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە، دەستیلەکارکێشایەوە
ئیڤۆ مۆڕالێس سەرۆکی بۆلیڤیا کە ١٣ ساڵە سەرۆکە، دوای بانگەوازی هێزەکانی پۆلیس و سوپا، بۆ دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکان دەستیلەکارکێشایەوە. -
تڕەمپ: شەڕی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین کۆتایی نەهاتووە
دوای ڕاگەیەنراوەکانی ئەمریکا و چین لەبارەی کۆتاییهاتنی شەڕی بارزگانی، دۆناڵد تڕەمپ ڕایگەیاند، هێچ ڕێککەوتنێک نەکراوە. -
شەپۆلی توندوتیژی لە مەکسیک بەردەوامە
لە هەرێمی مەکسیک ٧ تەرم لە ناو ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگردا دۆزرانەوە. -
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا لە تاجیکستان ١٧کەس کوژران
لە تاجیکستان لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا لە دژی هێزەکانی پاراستنی سنوور ١٥ ئەندامی گروپێکی چەکدار و پۆلیسێک و سەربازێک کوژران. -
ئەمریکا بە شێوەیەکی فەرمی لە ڕێککەوتنی کەشوهەوا دەکشێتەوە
ئەمریکا کە پێشتر بڕیاریدابوو لە ڕێککەوتنی کەشوهەوای ساڵی ٢٠١٥ بکشێتەوە، ساڵی ٢٠٢٠ بە فەرمی دەکشێتەوە و بڕیارەکەی جێبەجێ دەکات. -
ئەو شاخەوانەی ویستی ئالای یەپەگە لە سەر لوتکەی هیملۆنگ بەرزبکاتەو
ئەو شاخەوانە ئیسپانیایەی دۆستی کورد، بەمەبەستی بەرزکردنەوە ئاڵای یەپەگە لەسەر لوتکەی هیملۆنگ دەستی بە شاخەوانی کرد، دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی لە کاتی شاخەوانیدا تووشی ڕووداو بوو و لە شاخی هیمالایا لە نیپال هەڵخلیسکا، ئەمڕۆ گیانی لەدەست دا. -
رژێمی ئێران: لەمەولا لە رۆژێکدا ٥ کگم یۆرانیۆم بەرهەم دێنین
لە چوارچێوەی بەرفراوانکردنی بەرنامەی ئەتۆمییەکەیدا رژێمی ئێران ئاشکرای کرد کە لەمەولا رۆژانە ٥ کگم یۆرانیۆم بەرهەم دێنن. -
لە وڵاتی نیجێر بە هۆی هێرشی چەتەکانەوە ١٢ سەرباز کوژران
لە وڵاتی نیجێر کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای ئەفریقا بە هۆی هێرشی گروپە چەتەکانەوە ١٢ سەرباز کوژران. -
لە پاکستان شەمەندەفەرێک سووتا و زیاتر لە ٦٥ کەس گیانیان لەدەستدا
لە هەرێمێ پەنجابی پاکشتان شەمەندەفەرێک سووتا و زیاتر لە ٦٥ کەس گیانیان لەدەستدا. -
لە کامیرون بە هۆی لافاوەوە ٤٣ کەس گیانیان لەدەستدا
لە کامیرون پێرێ شەو لافاو دروست بوو و زیاتر لە ٤٣ کەس گیانیان لەدەستدا. -
عێراق نایەوێت داعشیە ئەورۆپیەکان دادگایی بکات
حکومەتی عێراق جەختی کردەوە کە ئەوان دادگاییکردنی داعشیە ئەورۆپیەکان ڕەد دەکەنەوە و رایگەیاند ئەوان تەنها بەرپرسیارن لە هاوڵاتیانی خۆیان. -
پەرلەمانی بەریتانیا هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەسەند کرد
دوای ڕازیبوونی پارتی کرێکارانی بەریتانیا، ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیا بە ٤٣٨ دەنگی بەڵێ، هەڵبژاردنی پێشوەختەیان لە ڕۆژی ١٢ی مانگی ١٢ی ئەمساڵ پەسەند کرد. -
سەعد حەریری دەست لەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند
سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان بە هۆی چارەسەرنەکردنی قەیرانەکانەوە گەیشتووەتە بنبەست ووتی: دەستلەکارکێشانەوەم ڕادەگەیێنم. -
لەبارەی فەڵەستینەوە، دیموکراتەکان بە پێچەوانەی تڕەمپ کار دەکەن
کاندیدانی پارتی دیموکرات بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ٢٢٠ی ئەمریکا ڕایانگەیاند، لەبارەی فەڵەستینەوە سیاسەتێکی پێچەوانەی تڕەمپ بەڕێوەدەبەن. -
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا لە بورکینا فاسۆ زیاتر لە ١٦ کەس کوژران
لە ئەنجامی هێرشی کۆمەڵێک چەکدار لە ناوچەی سووم کە دەکەوێتە باکوری وڵاتی بورکینا فاسۆ، زیاتر لە ١٦ کەسی مەدەنی کوژران. -
بەهۆی لافاوەوە لە سعودیە ٧ کەس مردن و ١١ کەسیش بریندار بوون
بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سعودیە، ٧ کەس گیانیان لەدەست داو ١١ کەسیش بریندار بوون. -
سوپای عێراق قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند
سوپای عێراق لە شەوی ڕابردووەوە تا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە بەغدای پایتەخت، قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند. -
یەکێتی ئەورۆپا برێخیتی بۆ ٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ دواخست
یەکێتی ئەورۆپا قۆناغی دەرچوونی بریتانیای لە ناو ئەو یەکێتیە (برێخیت)ی قەبوڵ کرد و بۆ 31 کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ دوای خست. -
لە تویرینگن پارتی چەپ سەرکەوت
لە ویلایەتی تویرینگنی ئەڵمانیا لە هەڵبژاردنی هەرێمی دا پارتی چەپ سەرکەوت. پاری نەژادپەرستی ( ئەی ئێف دی - AFD) بوو بە دووەمین پارتی. دەنگی پارتیە دەسەڵاتدارەکانی (سی دی ئۆ – CDO و ئێس پی دی – SPD) کەمیکرد. -
لە لوبنان دەیان هەزار کەس زنجیرەیەکی مرۆیی ١٧٠ کیلۆمەترییان دروست کرد
لە باکوری لوبنان تا باشوور، بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی یەکێتی، دەیان هەزار کەس بە درێژایی ١٧٠ کیلۆمەتر زنجیرەیەکی مرۆییان دروست کرد. -
رۆشنبیر و سیاسیە ناودارەکانی جیهان: ڕۆژئاوا پرسێکی مرۆڤایەتیە
ڕۆشنبیران و سیاسیە جیهانیەکان لە دژی بازرگانیە قێزەوەنەکانی هێزە نێودەوڵەتیەکان بە گەلانی ناوچەکەوەو لە دژی هێرش و داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک هەڵوێستی خۆیان نیشان دا و دەڵێن، مەترسی جینۆساید لەسەر گەلی کورد هەیە.