ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
سزای زیندان بەسەر ڕۆژنامەنووس ڕۆژین ئاڵتای سەپێندرا
ڕۆژین ئاڵتای کە لە رۆژنامەی یەنی یاشام کاردەکات، سزای ساڵێک و ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. -
پارێزەران بەمەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکارییان بەرزکردەوە
پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە نزیکەی سێ ساڵە ناتوانن زانیاری لەبارەی موەکیلەکەیان بەدەستبهێنن، بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار داواکاری نوێیان بەرزکردەوە. -
زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک: دەبێت گەلەکەمان لە باشور بەرامبەر پەدەکە هەڵوێست وەربگرێت
زیندانیانی دۆزی پەکەک و پاژک ئەو بەرپرسانەی پەدەکەیان شەرمەزار کرد کە هاوکاری هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەکەن و دەبنە هاوبەشی ئەو هێرشە. هاوکات داوایان لە گەلی باشوری کوردستان کرد کە هەڵوێستیان بەرامبەر بە پەدەکە هەبێت. -
'سوسیولۆژیای ئازادی' بەزمانی فەڕەنسی بڵاوکرایەوە
' سوسیولۆژیای ئازادی' بەرگی سێیەمی "مانیفێستۆی کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بە زمانی فەڕەنسی لە لایەن چاپەمەنی ئدیتۆنس دو کرۆکوانتەوە چاپ و بڵاوکرایەوە. -
پانۆرامای سەرهەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی'
ساڵێک بەسەر سەرهەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی' تێپەڕ دەبێت، ئەو سەرهەڵدانەی کۆڵەکەکانی دەسەڵاتی ئێرانی هەژاند و لە جیهاندا دەنگیدایەوە و جەختکردنەوەیەک بوو لەوەی ئەم سەدەیە دەبێتە سەدەی ژنان. -
'لە ٩ ساڵدا ١٧ هەزار و ٦٩١ کرێکار لە تورکیا و باکووری کوردستان گیانیان لەدەستداوە'
بەگوێرەی ئامارەکانی ئەنجومەنی سەلامەتی و ئاسایشی کار (ئیسیگ) لە ماوەی ٩ ساڵدا ١٧ هەزار ٦٩١ کرێکار لە تورکیا لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە. زۆرینەی ئەو کرێکارانە کورد بوون. -
ئەشکەنجەدانی زیندانیان لەبەردەم زیندان شەرمەزارکرا
پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوزی شەرناخ، نەورۆز ئویساڵ باسی لە بەستنەوەی ژنە زیندانییەکان لە زیندانی پاتنۆس کرد و گوتی: "تا گۆشەگیری و ئەشکەنجە هەبێت ئاشتی و ئازادی و ئومێد پێک نایەت". -
کۆنگرەکەی پارتی چەپی سەوز لە ١٥ ی تشرینی یەکەم دەبەسترێت
پارتی چەپی سەوز لە ١٥ ی تشرینی یەکەم لە ئەنقەرە، ٤ هەمین کۆنگرەی مەزنی ئاسایی خۆی دەبەستێت. -
نەسرین ئەکگوڵ دیسان گیرا
نەسرین ئەکگوڵ ١٤ ساڵ لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک مایەوە و ساڵی ٢٠٢٢ ئازادکرا، بە پاساوی دۆسیەیەکی تر دیسان گیرا. -
بەهەزاران کەس لە میلانۆ داوای ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن
لە شاری میلانۆی ئیتالیا بە بەشداری هەزاران لە ژێر ناوی 'سەردەمی هیوا' کۆنسێرتێک ساز دەکرێت و تیایدا داوای ئازادی بۆ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکرێت. -
نەتەوە یەکگرتووەکان: تورکیا بە هێرشی ئاسمانی خەڵکی سڤیل دەکوژێت
کۆمیسیۆنی لێپرسینەوەی سوریای نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە، ئاماژەی بەوە کرد، تورکیا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە ڕۆژئاوا خەڵکی سڤیل دەکوژێت. -
گۆشەگیری شەرمەزارکرا
گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئەشکەنجەی نێو زیندانەکان شەرمەزار کرا. -
هەبەدەهە: فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لەو خوێنەدا دەخنکێنین کە ڕژاندی
هەبەدەهە سەبارەت بە ساڵیادی کودەتای سەربازی ١٢ ی ئەیلول ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و گوتی: "بەڵێنمان بۆ ئەو هاوڕێیانەی لە تاریکی ١٢ ی ئەیلول شەهیدبوون ئەوەیە: فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لەو خوێنەدا دەخنکێنین کە ڕژاندی". -
ئامینە شەنیاشار نەشتەرگەری بۆ دەکرێت
ئامینە شەنیاشار کە بنەماڵەکەی کوژرا، بە پانکارتی "دادپەروەری" چووە ئەو نەخۆشخانەیەی نەشتەرگەری بۆ دەکرێت. -
کۆنفرانسی پارتی چەپی سەوز کۆتایی هات
کۆنفرانسی پارتی چەپی سەوز دوو ڕۆژ بەردەوام بوو، بە چەند بڕیارێک کۆتایی هات. تێکۆشانی بێناوبەر دژی گۆشەگیریی ئیمراڵی و دیاریکردنی کاندیدەکان لەلایەن گەلەوە بۆ هەڵبژاردن، لەنێو بڕیارەکاندا بوون. -
٧ ساڵ و ٦ مانگ سزا سەپێنرا بەسەر ئەندامی دامەزرێنەری کۆمەڵەی ژنانی ڕۆزا
ئەندامی دامەزرێنەری کۆمەڵەی ژنانی ڕۆزا نارین گەزگۆر ٧ ساڵ و ٦ مانگ سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرا. -
لە پاتنۆس جەردەوانێک ٢ کەسی کوشت و ٢ کەسی بە سەختی بریندار کرد
لە پانتۆسی ئاگری جەردوانێک بەناوی مەتین تونچ، هاوژینەکەی بەرسەل تونچ و براکەی کوشت، هەروەها ٢ ژنی بە سەختی بریندار کرد. -
لە شەمزینان ژنێک بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا
لە شەمزینانی سەر بە جولەمێرگ ژنێک بەناوی شیلان ئاتیس بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا. -
لە مارسیلیا و بێنشایم شەهیدان یادکرانەوە
بۆ شەهید تۆڵهەڵدان تەکمان و ڕۆژگار کارایازی لە مارسیلیا و بۆ عەبدولسەلام مەحمود لە بێنشایم، چالاکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو. -
بۆ گەریلاکانی هەپەگە پرسە دانرا
بۆ گەریلاکانی هەپەگە ئەیوب چەلیک و یەڵماز ئوزون کە ئێسک و پروسکەکەی لە سندووقێک درایە بنەماڵەکەی لە ئیستەنبوڵ ئیسینلەر پرسە دانرا. -
کەجەدەکە-ئە بەبۆنەی ١٣ هەمین ڤیستیڤاڵی چاندی کوردەوە پەیامی سوپاسگوزاری بڵاوکردەوە
کۆنگرەی جڤاکە دیموکراتیکەکانی کوردستان لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) ئاماژەی بەوە کرد، ٣١ هەمین ڤیستیڤاڵی نێونەتەوەیی چاندی کورد کە ڕۆژی شەممە لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا و سوپاسگوزاریی خۆی پیشاندا. -
'کۆنفڕانسی گەورە'ی پارتی چەپی سەوز دەستیپێکرد
پارتی چەپی سەوز بە بەشداری ٨٠٠ نوێنەر دەستی بە 'کۆنفڕانسی گەورە' کرد. پارتی چەپی سەوز کە بەر لە کۆنفڕانسەکە بە بەشداری ٣٠ هەزار کەس کۆبوونەوەکانی گەلی ئەنجامدابوو، لەم کۆنفڕانسەدا نەخشەرێگەیەک بۆ قۆناغی نوێ دیاری دەکات. -
لە ئەسینا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد گردبوونەوە ئەنجامدرا
چالاکوانان بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە ئەسینا گردبوونەوە، بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بانگەوازیان کرد، داگیرکەری و قڕکردنیان شەرمەزار کرد. -
ڤیستیڤاڵی چاندی کورد کۆتایی هات: بۆ ستاتۆ و ئازادی بە هەموو هێزمانەوە سەفەربەر دەبین
٣١ هەمین ڤیستیڤاڵی نێونەتەوەیی چاندی کورد بە بەشداریی هەزاران کەس و بە جۆشوخرۆشەوە ئەنجامدرا. لە ڤیستیڤاڵەکەدا تیشک خرایە سەر داخوازی ستاتۆ بۆ کوردستان و ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دژی گۆشەگیری بانگەوازی مەزنکردنی تێکۆشان کرا. -
لە بومەلەرزەکەی مەغریب ژمارەی مردووان هەزار کەسی تێپەڕاند
لە مەغریب، لە شەودا، بومەلەرزەیەک بومەلەرزەیەک بە پلەی ٧ ڕوویدا. ژمارەی مردووان هەزار کەسی تێپەڕاند.